ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی فیلیپ سیمۆر ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی فیلیپ سیمۆر ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد
ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی ئۆسكار فیلیپ سیمۆر، له‌ ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.



راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردۆته‌وه‌، پۆلیسی نیۆیۆرك هه‌واڵی كۆچی دوایی سیمۆر راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی له‌ ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌.



تا ئێستا هۆكاری كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێ راپۆرت هۆكاری مردنی بۆ به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.



سیمۆر پێشتر ئاشكرای كرد كه‌ به‌م دواییانه‌ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دووربكه‌وێته‌وه‌.



ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌ ژیانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداری له‌ 60 فیلمی سینه‌مایی دا كردووه‌، له‌ رێگه‌ی فیلمی "كاپۆت" توانی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر به‌ده‌ست خۆی بێنێت.
Top