\"بێده‌نگ كچان ناقیژێنن\"" به‌شداری له فێستیڤاڵی فیلمی بهنگلوور ده‌كات "
ئه‌م فیلمه نوێیه‌ی خانمه سینه‌ماكاری كورد پووران دره‌خشه‌نده، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و به نوێنه‌رایه‌تیی سینه‌مای ئێران، له به‌شی پێشبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بهنگلوور له وڵاتی هیندستان نمایش ده‌كرێت و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت.
ئه‌م فێستیڤاڵه له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 26 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2013 تا 1 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2014 له وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
\""بێده‌نگ كچان ناقیژێنن\"" له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه له سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری ئێران نمایشكرا و زیاتر له چوار ملیار تومه‌ن داهاتی هه‌بوو.
ئه‌م فیلمه ئێستا له سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا نمایش ده‌كرێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سینه‌ماكانی وڵاتانی دیكه‌ی دنیاش نمایش ده‌كرێت.
\""بێده‌نگ كچان ناقیژێنن\"" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی 11یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی چێنای له وڵاتی هیندستان نمایشكرا.
ئه‌م فێستیڤاڵه به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 12 تا 19 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2013 له شاری چێنای له وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌چوو."