ساڵیادی كۆچی دوایی مارف خەزنەدار كرایەوە
لە مەراسیمی ساڵیادی مارف خەزنەداردا کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانی خزمانی خەزنەدار و نووسەران و ڕۆشنبیرانی بەشداربوو، باسیان لە پێگە و كاریگەریی مارف خەزنەدار لەنێو كایەی ڕۆشنبیری كوردیدا كرد و ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد كە ڕۆیشتنی ئەو كاریگەریی كردە سەر ڕەوتی ڕشنبیری كوردی و هەرگیزیش ئەو كەلێنەی بە ڕۆیشتنی ئەو دروست بوو، پڕناكرێتەوە.