له‌ كۆڕێكدا باس له‌ شانۆ و چه‌مكی جه‌سته‌ ده‌كرێت

له‌ كۆڕێكدا باس له‌ شانۆ و چه‌مكی جه‌سته‌ ده‌كرێت
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- له‌ ئێواره‌ كۆڕێكدا شانۆكار د.فازل جاف، باس له‌ شانۆ و چه‌مكی جه‌سته‌ ده‌كات.

سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی لقه‌كه‌یان، ئێواره‌ كۆڕێكی هونه‌ری له‌ باره‌ی هونه‌ری شانۆه‌وه‌، بۆ شانۆكار د.فازڵ جاف ساز ده‌كات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، ئه‌م كۆڕ هونه‌رییه‌ به‌ناونیشانی \"شانۆ و چه‌مكی جه‌سته‌\""یه‌، تێیدا جاف بابه‌تێك له‌باره‌ی هونه‌ری شانۆ پێشكه‌ش ده‌كات و تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر به‌كارهێنانی جه‌سته‌ له‌و هونه‌ره‌دا.

ئه‌م كۆڕه‌ هونه‌رییه‌ له‌ كاتژمێر 4:30ـی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 3 ئه‌یلوول/ سه‌پته‌مبه‌ر 2013، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت."
Top