بە بەشداری منداڵانی هەر چوار پارچەی كوردستان، فیستیڤاڵی هاوینی نێرگز سەركەوتووانە بەرێوە چوو
شایانی باسە گرووپە بەشدارەكان لە چوار پارچەی كوردستان وەك، گرووپی سترانی منداڵانی باكووری كوردستان، گرووپی مووسیقای منداڵانی رۆژئاوای كوردستان، گرووپە هونەرییەكانی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەروەها گرووپە هونەرییەكانی منداڵانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ماوەی یەك رۆژ لە شاری كۆیە میوانی ناوەندی نێرگز و گرووپی دۆق شارتەر دەبن.
لە كۆتایی فیستیڤاڵەكەدا دیاری بەسەر منداڵە بەشداربووەكان دابەش كرا.