بەبۆنەی رۆژی جیھانی دانیشتووان چالاکییەکی ھاوبەش بەڕێوەدەچێت

بەبۆنەی رۆژی جیھانی دانیشتووان چالاکییەکی ھاوبەش بەڕێوەدەچێت
7ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەسەرپەرشتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و بەئامادەبوونی نوێنەری رێکخراوی UNFPA و ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی، کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری بۆ چالاکیەکی ھاوبەشی نێوان ئەنجومەنی خانمان و وەزارەتی پلاندانان و رێکخراوی UNFPA تایبەت بە رۆژی جیھانی دانیشتووان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھەماھەنگی نێوان ئەو لایەنانە کرا بۆ سەرخستنی چالاکییەکە، کە بڕیاروایە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٨ی ئەیلوول٢٠١٣ لە ھوتێلی ڤان رۆیاڵ لە ھەولێر، بەبەشداری ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و وەزارەتی پلاندانان و بەھاوکاری رێکخراوی UNFPAبازنەیەکی گفتوگۆی کراوە لەبارەی شووکردن و منداڵبوونی نەوجەوانان لە ھەرێمی کوردستاندا، بەڕێوەدەبچێت.

ھەر لەم بازنە گفتوگۆیەدا ژمارەیەک بابەت دەربارەی شووکردنی نەوجەوانان و گرفتەکانی لە ھەرێمی کوردستاندا لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی پسپۆرەوە دەخرێنە بەرباس و شرۆڤەکردن.
Top