خولی تایبەتی رێکخراوی سایەو رێکخراوە ناحکومیەکان بۆبەرەنگاربونەوەەی توندوتیژی لەکەلار بەکۆتا ھات

خولی تایبەتی رێکخراوی سایەو رێکخراوە ناحکومیەکان بۆبەرەنگاربونەوەەی توندوتیژی لەکەلار بەکۆتا ھات
4ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلار کۆتایی ھات بە وۆرکشۆپ و کۆڕەکانی رێکخراوی سایە کە بەھاوکاری رێکخراوە ناحکومیەکانی ھەرێم لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان سازیان دابوو.

لەوبارەوە سەیوان رۆستم سەرۆکی رێکخراوی سایە راگەیاند: ئێمە زۆر پرۆژەو زۆر توێیژنەوەمان کردووە لەسەر بابەتەکانی توندوتیژی و مەسەلەی جێندەریەکان، لەو چوار چیوەیەشدا پرۆژەیەکمان ھەبوو لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان، ئەوان ھاوکارمان بوو، لەم پرۆژەیەمان زۆر شوێنی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، وەک ھەولێر و ھەڵەبجەو کۆیەو سلێمانی و کەلار

لەبارەی شێوازی پرۆژەکەش ئاشکرایکرد، شێوازی پرۆژەکەش لەسەر سازدانی ۆرک شۆپ و سیمیناربووە و لەکۆتایدا فۆرمی تایبەت پڕ دەکەینەوە بۆئەوەی بۆداھاتوو سودی لێ ببینین.
Top