راغب عەلامە چی سەبارەت بە سەرۆک بارزانی گوت؟

راغب عەلامە چی سەبارەت بە سەرۆک بارزانی گوت؟
28ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- سۆپەرستار سەردانەکەی بۆ شاری ھەولێر بە سەرکەوتوو دەزانێ و ستایشی گەلی کورد و سەرۆک و سەرکردەکانی دەکات.

راغب عەلامە، گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی کە بە سۆپەرستاری عەرەب ناسراوە، بەسەردانێک رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە گەشتە شاری ھەولێر تا پرۆژەی نیشتەجێبوونی جیھان سیتی بکاتەوەو ئاھەنگێکی شەوانەش ساز بکات. لە سەردانەکەیدا چاوی کەوت بە زۆر لە بەرپرسەکانی ھەرێمی کوردستان و لەمیانەیاندا سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد.
لە پەیجی تایبەتی خۆی سەبارەت بە سەردانەکەی نووسیویەتی:
لەبەیروتەوە بەیانیتان باش، دوێنێ شەو گەشتینەوە وڵات، دوای سەردانی یەکەممان بۆ شاری ھەولێر لە ھەرێمی کوردستانی عێراق. سەردانەکەمان جوان بە ھەموو پێوەرێک سەرکەوتوو بوو. گەلی کوردستان و بەرپرسە بەڕێزەکانی رێزی گەورەیان لێ گرتین و وایانکرد ھەست بکەین لەوڵاتی خۆمان و لەنێو خەڵکی خۆمانداین. پێشوازی گەرم و خۆشەویستیان دیار بوو بەسەر رووەکانیانەوە. شەرەفمەند بووین بە سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رابەر مەسعود بارزانی، ئەو سەرکردە مێژووییەی گەلەکەی خۆشەویتسی گەل و دۆزەکەیەتی.
Top