كتێبێك له‌باره‌ی پیرۆزی و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئایینی ئێزدی بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبێك له‌باره‌ی پیرۆزی و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئایینی ئێزدی بڵاوكرایه‌وه‌
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- ده‌سته‌ی باڵای سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش، كتێبێكی نوێی به‌ناونیشانی \"ئێزدی و رێكخستنی ئایینی، پیرۆزییه‌كان و قه‌ده‌غكراوه‌كان\"" بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی توێژه‌ر مومتاز حوسێن سلێمانی خه‌لۆیه‌، له‌ 263 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ ناوه‌ندا به‌ چاپ گه‌یێندراوه‌.

كتێبه‌كه‌ كه‌ له‌ چاپخانه‌ی هاوار له‌ شاری دهۆك چاپ كراوه‌، له‌ پێنج به‌ش پێكهاتووه‌، هه‌ر به‌شێكیان باس له‌ لایه‌نێكی ئایینی ئێزدی ده‌كات.

سه‌نته‌ری لالش له‌ ساڵی 1993 له‌ دهۆك دامه‌زراوه‌، گرنگی به‌ لایه‌نی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێزدییه‌كان ده‌دات، چه‌ندین لقی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه‌."
Top