سلێمانی...تەرمی شێرکۆ بێکەس بەخاک سپێردرا

سلێمانی...تەرمی شێرکۆ بێکەس بەخاک سپێردرا
١٢ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- کەمێک بەر لە ئێستا لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر و ژمارەیەکی زۆری رۆشەنبیران و بەرپرسانی حکومی و حزبی تەرمی شێکۆ بێکەس لە پارکی ئازادی لە سلێمانی بە خاک سپێردرا، تا ئێستا مەراسیمی ناشتنەکە بەردەوامە.ا

دوێنێ بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی ھەرێم و کۆماری عێراق و ژمارەیەک بەرپرسانی حکومی و حزبی پێشوازی لە تەرمی شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس کە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێرەو گەیشتە ھەرێمی کوردستان, کرا, لە رێورەسمێکدا تاجە گوڵینەی لەسەر دانرا.
Top