پەیامی کانوونی نووسەرانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس
پەیامی کانوونی نووسه‌رانی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان شێرکۆ بێکه‌س_ه‌وه
ئه‌ی خاچی به‌ژنی کورد! ئه‌ی شاعیر!
ئه‌ی خه‌وی زڕاوی نێو سه‌ری وشه! ئه‌ی حه‌کایه‌تخوانی بۆن و ڕه‌نگ و ژیان!
ئه‌ی شاخی به‌رزی زمان، که له داوێنته‌وه تا سه‌ر لووتکه‌ی سه‌رت پڕه له دره‌خت و گوڵ و گیا و ئه‌وشکه‌وت و دۆڵ و ئاو و مه‌ل و مرۆڤ و هه‌رچی گیانله‌به‌ره،ماڵئاوا!
ئه‌وه‌ته‌ی کۆچ هه‌یه، تۆ کۆچ ئه‌که‌یت و ئه‌مجاره‌ش کۆچ ئه‌تباته‌وه به‌ره‌و خاک؛ ته‌ماشای خۆڵ بکه...بێژراوی ئه‌شکه‌نجه‌ی ساڵانت.. ده‌ست له‌ملانی خۆڵ ببه‌وه که به قه‌ڵەم شیعرت لێ هه‌ڵکه‌ند...
به داخ و که‌سه‌رێکی گرانه‌وه ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه 13ی گه‌لاویژی 2713ی کوردی، هه‌واڵی کۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی کورد، شێرکۆ بێکه‌س، پرچی درێژی قه‌سیده‌ی زمان و مێژووی گه‌له‌که‌مان، پێمان گه‌یشت و په‌ژاره‌ی به‌سه‌ردا باراندین.
شێرکۆ بێکه‌س، ئه‌و شاعیره مه‌زنه بوو که هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی خه‌ریکی نووسینی هاواری ئازار و ڕوانگه‌ی وشه و هه‌نگاوی ڕسته و حیله و کوڕژنی خوێنی تێکۆشانی ڕه‌وای مافی هه‌بوونمان بوو. ئه‌و شاعیره‌ی هه‌موو قووڵایی‌یه‌کانی مێژوومانی به ده‌ماره‌کانی خۆی و وشه پێوا و ئه‌ڵماسی ناسۆره‌کانی نواندین.
شێرکۆ بێکه‌س، ئه‌و شاعیره‌ی که له نێوان قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ئه‌و و لاسکی گوڵدا جودایی نه‌مابوو، له نێوان ده‌نگی وشه‌کانی ئه‌و و قوڵپه‌ی ئاوی کانیدا جودایی نه‌مابوو. که‌چی له نێوان هه‌ناسه‌ی ئه‌و و هه‌وادا شێرپه‌نجه جودایی داهێنا، ئه‌مه جودایی نێوان هه‌ناسه‌ی شێرکۆی شاعیر و هه‌وایه، قوڵپه‌ی گریانی ئاخنیوه‌ته گه‌رووی ئێمه‌وه. ئه‌مه هه‌ناسه‌سوارییه‌کی پڕ له ئازاره، کۆستێکی گه‌وره‌یه، خه‌سارێکی دیار و که‌له‌به‌رێکی هه‌راوه له دیواری مێژووی زمان و ئه‌ده‌بی گه‌له‌که‌ماندا.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان، به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه ئه‌وپه‌ڕی په‌ژاره‌ی خۆی ده‌رده‌بڕێت و خۆی به شه‌ریکی خه‌می گه‌ل و نیشتمان ده‌زانێ و سه‌ره‌خۆشی له خۆی و له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز و ناوداری شاعیر و بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی کورد و کۆڕ و کۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بی و کلتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و حکوومییه‌کانی گه‌ل و نیشتمانی کوردستان ده‌کات. داوای سه‌بوورییان بۆ ده‌خوازێت و هیواخوازه رووحی نه‌مری شاعیری گه‌وره‌مان شاد بێت و یادی هه‌ر به‌رده‌وام و ڕێگای شکۆدارتر بێت.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣ ی کوردی