له رووسیا په‌یكه‌رێك بۆ ڤلادیمێر فیسوتسكی دروستكرا
ماڵپه‌ڕی \"رووسیا ئه‌لیه‌وم\"" بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌م په‌یكه‌ره به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌وادارانی فیسوتسكی، له باخچه‌ی شانۆ له شاری فلادیفوستوك دانرا.
یه‌كێك له دیارترین ئه‌ندازیارانی بیناسازی له‌باره‌ی ئه‌و په‌یه‌كه‌ره‌وه رایگه‌یاند، په‌یكه‌ره‌كه له شوێنێكی به‌رز دانه‌نراوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ست بكات فیسوتسكی لێیانه‌وه نزیكه.
ڤلادیمێر فیسوتسكی له 25 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 1938 له مۆسكۆ له دایك بووه، له بواری شانۆ خوێندوویه‌تی و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی شانۆیی كاری كردووه، دواتر رووی له نووسینی شیعر و گۆرانی میللی كردووه."