شێوه‌كاری سووری یوسف عه‌بدلكی ده‌ستگیر كرا

شێوه‌كاری سووری یوسف عه‌بدلكی ده‌ستگیر كرا
21ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئۆپۆزسیۆنی سووری رایگه‌یاند، شێوه‌كاری چه‌پی سووری یوسف عه‌بدلكی، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

ماڵپه‌ڕی \"ئیلاف\""ـی عه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی نوێی ده‌ستگیركردنی نه‌یارانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریا، چه‌ند كه‌ساتییه‌كی سیاسی، رۆشنبیری، هونه‌ری و چالاكوانانی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر كران.

عه‌بدلكی، پێشتر له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ره‌خنه‌ی توندی له‌ سه‌رۆكی ئێستا سووریا به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ی گرتووه‌."
Top