ئەمڕۆ سەلاح باڵابەرز كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ سەلاح باڵابەرز كۆچی دوایی كرد
1٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی، هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما، سەڵاح باڵا بەرز، كۆچی دوایی كرد.

چێنەر سەڵاح ، كوڕە گەورەی سەڵاح باڵابەرز بە (رووداو)ی گوتوه: بەرەبەیانی ئەمڕۆ باوكی كۆچی دوای كردووە بە هۆی نەخۆشییەوە.

ماوەیەكی زۆربوو، ناوبراو بە هۆی نەخۆشییەوە لە ماڵ كەوتبووە و سێ‌ هەفتە لەمەوبەریش چووە تاران بۆ چارەسەر.
Top