لە پیشانگایەک دا بەرھەمی ٢٠ گرافیکار نمایشکران
![لە پیشانگایەک دا بەرھەمی ٢٠ گرافیکار نمایشکران](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/dsc05707.jpg )
پێشانگاکە کە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی ھونەری شێوەکاری سلێمانی و بە ھاوکاری گەلەری زامۆ، بە ئامادەبوونی شێوەکاران و ھەوادارانی ئەو ھونەرە، ئێوارەی دوێنی دووشەممە لە شاری سلێمانی کرایەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
لەم پیشانگایەدا گرافیکاران بە نوێترین کارەکانی خۆیان بەشدارن، لە ھەمانکاتدا چەند کارێکی شێوەکار ئیسماعیل خەیات و شێوەکاری کۆچکردوو سەروەت سەوز بەرچاو خراون.
ئەم پیشانگایە لەدوای پیشانگای گرافیکی پێشوو دێت کە مانگی حوزەیران/ یۆنیۆی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شێوەکاری سلێمانی بۆ ژمارەیەک لە قوتابیانی کۆلیژی ھونەر و چەند شێوەکارێکی دیکەی کردەوە.