لە گەرمیان ئەو خولەی شاجوانی كوردستان بۆ ژمارەیەك ئافرەتی ئەنفالكراوی کردبووەوە، کۆتایی پێهات

لە گەرمیان ئەو خولەی شاجوانی كوردستان بۆ ژمارەیەك ئافرەتی ئەنفالكراوی کردبووەوە، کۆتایی پێهات
16ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- پاش ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر شاجوانی كوردستان خولێكی دوورمانی بۆ ژمارەیەك ئافرەتی سنووری شارەدێی رزگاری لە گەرمیان كردەوە، ئەمرۆ ئەو خولە كۆتایی پێهات و هەر ئافرەتێك مەكینەیەكی دوورمانی وەك دیاری پێشكەشكرا.

لەو بارەیەوە چالاكوانی بواری ئافرەتان لە گەرمیان و هاوكاری خولەكە، شەهلا فەیزوڵا، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ ئەمرۆ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە 25 ژنی ئەنفالكراوی سنووری شارەدێی رزگاری كە لەماوەی رابردوو بەشدارییان لە خولێكی دوورماندا كردبوو.
شەهلا ئاماژەشیدا، ئەو خولە لە ژێر چاودێری و بە دەستپێشخەری \"شێنێ‌ عەزیز\"" شاجوانی كوردستان و لە بیرۆكەی رێكخراوی لێكۆڵینەوە و زانیارییەكانی جێندەر و بە پشتگیری جێگری سەرۆكی حكوومەت \""عیماد ئەحمەد\"" لە بەرواری 16/6 كرابوویەوە.
رونیشكردەوە، هەر ئافرەتێكی خولەكە مەكینەیەكی دوورمانی پێبەخشرا بۆ ئەوەی لە دوای خولەكەش لە سەر كاری دوورمانی بەردەوام بن و بتوانن بژێوی ژیانی خۆیانی پێ پەیدابكەن."
Top