مەراسیمی نمایشی گۆرانی (کوردستانی من) بەرێوەچوو
لە سەرەتایی مەراسیمەکەشدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری کاروباری شەھیدان وتەێکی پێشکەش کردوو ئامانج و گرنگی کارکردنی وەزارەتی لە ھونەر و گێرانەوەی ئەنفال و کیمیا باران و جینۆسایدی گەلی کوردی روونکردەوە و راشیگەیاند: بە دروشمی لە\""فرمێسکەوە بۆ ھیوا\"" وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان یادی ٢٥ ساڵەی جینۆسایدی گەلی کوردی دەست پێکرد و ئەم یادەش چەندین بواری جیاجیای لە خۆ گرتووە ھە لە مەراسیمی ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی کورتە فلیم و گۆرانی و کلیپ و شانۆ و چەندین بابەتی تری ھونەری بە مەبەستی گۆرینی شیوەن بۆ خەندە لە یادەکان و شانازی کردن بە سەروەریەکانمان ھاوشێوەی وڵاتانی دنیا.
گوتیشی \""کوردستانی من\"" یەکێک لەگۆڕانیەکانی ھونەرمەند ئاراس فاتحـەو یەکێکە لە بەرھەمەکانی یادی ٢٥ ساڵەی جینۆسایدی گەلی کوردو پەیامی سەربەخۆی لە سەر دەستی منداڵان بەدیدێنی کە خەونی ھەموو تاکێکی کوردە.
لای خۆیەوە ئاراس فاتح سوپاسی وەزارەتی شەھیدانی کردوو کورتەێکی لەسەر کلیپەکە بۆ ئامادەبووان خستەروو."