26 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- به دروشمی\"به‌ره‌و دابین كردنی ئاساییشی خۆراك و ئاو له هه‌رێمی كوردستان\"" و به چاودێری پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و به‌رِێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ‌و كۆلیژی كشتوكاڵ و نوێنه‌رانی سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری وپسپۆرِان و میوانێكی زۆر، به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر مینی كۆنفرانسی خۆی ساز كرد.سه‌ره‌تا دڵدار محه‌مه‌ده‌مین به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به گرنگیی كه‌رتی كشتوكاڵ له پارێزگاكه كرد‌و ئامانجه‌كانی به‌ستنی ئه‌م مینی كۆنفرانسه‌ی روون كرده‌وه كه دابین كردنی خۆراك و ئاوه، دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هه‌ولێرخاوه‌نی 384/910/5 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی هه‌یه كه 265/472/2 ملیۆن دۆنمی بۆ كشتوكاڵ شیاوه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووش‌دا كشتوكاڵ له ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاوی به‌رچاوی هه‌ڵێناوه،له بواره‌كانی چاندنی گه‌نم و جۆو باخداری و بواره جیاجیاكانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی كشتوكاڵ، دواتر باسی له‌و هاوكارییانه كرد كه پێشكه‌ش به جووتیاران و خاوه‌ن پرۆژه‌كانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسی و هه‌نگه‌وانان كراوه له قه‌رزی كشتوكاڵی و په‌یین و ئامێره‌كانی رشاندن و خانووی پلاستیك و جۆری دیكه، ،ئینجا د. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی پلان و به‌دواداچوون به نوێنه‌رایه‌تیی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كیی به‌ستنی ئه‌م شێوه مینی كۆنفرانسانه كرد له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی دابین كردنی ئاسایشی خۆرك و ئاوه‌و پێوه‌ریش به‌رهه‌م هێنانه،دواتر چه‌ند رێنمایی خسته‌رِوو كه گوزارشتی له سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت كرد، له‌وانه گرتنه‌به‌ری پره‌نسیبی شه‌راكه‌ت له نێوان وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و زانكۆكان بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، هاوكات بایه‌خدانی وه‌زاره‌تی روون كرده‌وه به پرۆسه‌ی ته‌واوكاریی گشتی له به‌رهه‌مهێناندا كه جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر ئاڵوگۆرِكردن و دابین كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی له نێوان سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستاندا،ئاماژه‌شی به پێویستی له‌به‌رچاوگرتنی گۆرِانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا كرد كه كاریگه‌ریی به‌رده‌وامی بۆسه‌ر ئه‌م كه‌رته هه‌یه،دووپاتیشى كرده‌وه وه‌زاره‌ت له سیاسه‌تی خۆیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر به‌رهه‌مهێنان له یه‌كه‌ی گه‌وره‌دا له رێگای كۆمپانیا‌و كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه به مه‌رجێك مافی جووتیار دابین بكرێت، ،دواتر فلیمێكی دیكۆمێنتاری ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی كشتوكاڵی هه‌ولێر له چه‌ند ساڵی رابردوودا نمایشكرا، ئینجا چه‌ندین لیژنه له مامۆستایانی زانكۆ‌و پسپۆرِان و په‌یوه‌ندیداران پێكهات بۆ باسكردن و دارِشتنی ته‌وه‌ره‌كانی مینی كۆنفرانسی كشتوكاڵیی هه‌ولێر له بواره‌كانی باخداری و خانووی پلاستیك و زه‌وی وزار"