بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژە بە بڕی زیاتر لە ٦ ملیار دینار دانرا

بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژە بە بڕی زیاتر لە ٦ ملیار دینار دانرا
١٨ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بە ئامادەبوونی ھەر یەک لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامی کەلار و بەرپرسانی شارەدێی رزگاری بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە ٦ ملیار دینار دانرا.

سەروەت محەمەد بەڕێوەبەری شارەدێی رزگاری رایگەیاند: لە پێناوی خزمەتی زیاتر بە شارەدێی رزگاری بەردی بناغەی چەندین پرۆژەی گرنگ لە شارەدێکەمان دانرا کە بریتین لە پرۆژەی رێگاسازی کە بوودجەکەی لەلایەن بوژانەوەی گەرمیانەوە دابین کراوە، ھەروەھا پرۆژەی تیپە میللیەکان، پرۆژەی ئاو کە بوودجەکەی نزیکەی ١ ملیار دینارە ە بڕی ٢ ملیاریش کەلوپەلی بۆ تەرخان دەکرێت و پرۆژە پارکێکی ناوخۆیی کە بودجەی لەلایەن پەرلاپێدانی ھەرێمەکان دابین کراوە، بوودجەی کۆی پرۆژەکان ٦ ملیار و ٥٠٠ ملیون دیناری تێدەچێ.
Top