30ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به ئاماده بوونى د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین ى به‌شى شوێنه‌وار له كولێژى ئه‌ده‌بیات و له یادى قوتابى شه‌هید رۆژبین مسته‌فا به هاوكارى سه‌ندیكاى شوێنه‌وار ناسانى كوردستان ، پێشانگایه‌كى وێنه‌ى شێوه‌كارییان كرده‌وه. شایه‌نى باسه رۆژبین- قوتابى قۆناغى دووه‌مى به‌شى یاسا بوو له‌كۆلێژى یاسا و رامیارى و به كاره‌ساتى ئۆتۆمبێل له به‌شه ناوخۆیى له‌یلا قاسم گیانی له‌ده‌ستدا، كچه قوتابى باكورى كوردستان بێریڤان بۆلۆتش قوتابى له قۆناغى دووه‌مى به‌شى شوێنه‌واره له‌و یاده‌دا ئه‌و پێشانگا تایبه‌تیه‌ى خۆى به ئاماده‌بوونى كه‌سوكارى قوتابى و راگرى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و سه‌رۆكى به‌شى شوێنه‌وار و نوێنه‌رى سه‌ندیكاى شوێنه‌وار ناسان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و قوتابیان كرده‌وه.