رێز له‌هه‌مزه‌ گوڵانی شاعیر ده‌گیرێ

رێز له‌هه‌مزه‌ گوڵانی شاعیر ده‌گیرێ
24 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا) ـ له‌هوَڵى پێنجى ئادار له‌شارى رانیه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌رِین و شاندى مه‌كته‌بى جه‌ماوه‌رییه‌كانى لقى 11ى پارتى و شاندو نوێنه‌رى ده‌زگا حكوومى و جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاو له‌ روَشنبیران و ئه‌دیبان و شیعردوَستان، له‌ژێر ناونیشانى (داستانێك ده‌ستى به‌رز كردۆته‌وه‌) سه‌نته‌رى روَشنبیرى ئاسوَس رێورِسمێكى رێزلێنانى بوَ خامه‌ى ره‌نگین و به‌خششى هه‌مزه‌ گولاَنى-ى شاعیر رێكخست، له‌رێورِه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانى شاعیریان كردبووه‌.
Top