هەژاری کاریگەریی لەسەر قەبارەی مێشک هەیە

هەژاری کاریگەریی لەسەر قەبارەی مێشک هەیە
لێکۆڵەران لە نوێترین توێژینەوەی بواری مێشکدا بۆیان دەرکەوت، کە قەبارەی (ماددەی رەساسی) لە مێشکدا پەیوەندیی بە ئاستی کۆمەڵایەتیی کەسەکانەوە هەیە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی مادیسۆن لە ولایەتی میسیسپی ئەمریکا رایانگەیاند، تا کەسەکان هەژارتربن، ئەوا بڕی ماددەی رەساسی لە مێشکیدا کەمتر دەبێت.

لێکۆڵەران پشکنینی مێشکیان لەڕێگەی (X-Ray) بۆ زیاتر لە 100 منداڵ کرد، کە هەر یەکێکیان لە خێزانێکی جیاواز بوون و ئەو خێزانانەش لە ئاست و پلەی کۆمەڵایەتیی جیاوازدا بوون.

لەئەنجامدا دەرکەوت، کە قەبارە و بڕی ماددەی رەساسی لە مێشکی منداڵە هەژارەکاندا بە بەراورد لەگەڵ منداڵی دەوڵەمەندەکان کەمترە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لێکۆڵەران ده‌ستیان كه‌وتووه‌، ئەو منداڵانەی خێزانەکانیان لە چوار ئەندام پێکدێن و داهاتی ساڵانەیان کەمترە لە 24 هەزار دۆلاری ئەمریکی بڕی ماددەی رەساسی لەمێشکیاندا بە رێژەی %10 کەمترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەدا کە لە خێزانی دەوڵەمەندەکانن و داهاتیان زۆرە.

هۆکاری سەرەکیی ئەم جیاوازییەش، خواردن و ماددە خۆراکییە سودبەخشەکانە، کە پێویستن بۆ گەشەی مێشکی منداڵ، چونکە هەژارەکان ناتوانن بە ئاسانی خۆراکی تەندروست و جیاوازیان بەبەردەوامی بەدەستکەوێت، وەک ماسی و گۆشت و خواردنەکانی دیکە، هەربۆیە گەشەی مێشکی منداڵە دەوڵەمەندەکان خێراتر و تەندروستترە.
Top