نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ سيسته‌مى خوێندن و فێركردن به ته‌واوى بگۆڕێت
له سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا د. ئه‌حمه‌د دزهيى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تيايدا ئه‌م ڕۆژه‌ى به خه‌ونى سێ ده‌يه‌ى ڕابردووى زانكۆ و مامۆستايان و قوتابيان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ له قه‌ڵه‌م دا، كه هه‌ميشه كێشه‌ى بۆ دروست كراوه، چونكه ويستێكى ڕاسته‌قينه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌يه و خزمه‌تكردنى زانكۆ نه‌بووه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌ر به پشتگيرى و له‌سه‌ر ده‌ستى نێچيرڤان بارزانى له سه‌رده‌مى كابينه‌ى پێنجه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌وڵ دراوه ئه‌م خه‌ونه بكرێته ڕاستى، ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستى خۆى بووه ڕاستى.
دواى ئه‌وه‌ش جۆنز ليندگرن به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفيسى كۆمپانياى (دارولهه‌نده‌سه) له ئه‌تلانتاى ووڵاته يه‌كگرتووه‌كان، له وته‌يه‌كدا واژۆكردنى ئه‌م گرێبه‌سته‌ى به ڕۆژێكى گه‌ش بۆ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و باسێكى ده‌رباره‌ى ئه‌و كار و پڕۆژه هاوشێوانه پێشكه‌ش كرد كه له ئه‌مه‌ريكا و ووڵاتانى جيهان له لايه‌ن كۆمپانياكهيانهوه ديزاين كراون.
دواى ئه‌وه له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به به‌شداريكردنى له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، ڕوونيشى كرده‌وه كه خۆى به شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌يه وه‌ستاوه و هه‌موو هه‌وڵێكى داوه و به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى بۆ كردووه تا بكه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ى ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردن. بڕواى خۆيشى نيشان دا كه ئه‌و بۆرده‌ى به سه‌رۆكايه‌تيى وه‌زيرى ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتيى ئه‌م پڕۆژه‌يه پێكهێنراوه، كارى خۆى به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌دات و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زيران باسى له سيسته‌مى په‌روه‌ده و خوێندن له هه‌رێمى كوردستان كرد و ڕايگه‌ياند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌رۆشه بۆ ئه‌وى سيسته‌مى خوێندن؛ سيسته‌مێكى ڕێك‌وپێك بێت بۆ قوتابيان و گوتى: \"ئێمه ووڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌يه، نه‌ك ته‌نيا له ڕووى مرۆيى، له ڕووى سه‌رچاوه‌ى سروشتيشهوه هه‌موو شتێكمان هه‌يه، زۆر ئاسانه له ئاينده‌دا بتوانين هاى وهى دروست بكه‌ين، زۆر ئاسانه بتوانين هۆتێلى گه‌وره دروست بكه‌ين، زۆر ئاسانه بتوانين پڕۆژه‌ى گه‌وره دروست بكه‌ين، به‌ڵام بۆ ملله‌تێكى وه‌ك ئێمه خوێندن له هه‌موو شتێك گرنگتر و له‌پێشتره\"".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: \""سيسته‌مى خوێندن بۆ ملله‌تێكى وه‌ك كورد له هه‌مووى گرنگتره. پێويسته له خوێندنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ين، ئه‌و چاكسازيهى له ووڵاتێك ده‌كرێت؛ به شێوه‌يه‌كى گشتى بنه‌ماى سه‌ره‌كى له خوێندن ده‌ستپێده‌كات. ئه‌گه‌ر توانيمان سيسته‌مى خوێندن له هه‌موو ڕوويهكهوه؛ هه‌ر له ده‌ستپێكردن هه‌تا ده‌گاته زانكۆ؛ سيسته‌مێكى هاوچه‌رخ و ڕێك‌وپێك بێت و له‌گه‌ڵ پێداويستيى هه‌رێمى كوردستاندا بگونجێت، ئه‌وسا ده‌توانين به خۆمان بڵێين ملله‌ت و ووڵاتێكى سهركهوتووين\"".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌و وڵاتانه‌ى گۆڕينى گه‌وره‌يان لێ دروست بووه، له خوێندنه‌وه ده‌ستيان پێكردووه، نموونهيهكيشى له‌سه‌ر كۆرياى باشوور هێنايه‌وه كه له ڕووى سامانه سروشتييهكانهوه شتێكى وايان نيه و پێشتر ووڵاتێكى زۆر به كێشه بووه، به‌ڵام چاكسازييان له خوێندندا كرد و كه ده‌ستيان به‌وه كرد سيسته‌مى خوێنديان بگۆڕن، ئه‌مڕۆ ئابووريى ئه‌و ووڵاته يه‌كێكه له ئابوورييه هه‌ر پێشكه‌وتووه‌كانى دنيا.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتى: \""دروستكردنى ئه‌م كه‌مپه ته‌نيا بۆ ئه‌وه نيه بيناى جوانمان هه‌بێت، ته‌نيا بۆ ئه‌وه نيه كه‌مپێكى ڕێكوپێكمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌مانه كه ده‌بێ سيستهمهكهش به هه‌مان شێوه وه‌ك جوانيى ئه‌م بينايانه بێت، ده‌بێ خوێندكاران زۆر به په‌رۆشه‌وه گرنگى به خوێندنى خۆيان بده‌ن، ده‌بێ سيسته‌مێك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆى دنيادا بگونجێت، قوتابيان و خوێندكارانمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێ له كهشوههوايهكى وادا ده‌ست به خوێندن بكه‌ن كه ئه‌و بوارانه‌ى هه‌ڵيده‌بژێرن له خزمه‌تى ئه‌م ووڵاته‌دا بێت\"".
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازيش ڕوونى كرده‌وه كه پرسى تواناسازى بۆ هه‌رێمى كوردستان بابه‌تێكى زۆر گرنگه و دووپاتى كرده‌وه ئه‌و به‌رنامه‌يه كه له كابينه‌ى شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستى پێكردووه، به دڵنياييه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بوارنه‌ى كه ده‌بێ خوێندنى تيادا بكرێت، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى پێداويستيى هه‌رێمى كوردستان؛ ده‌ستنيشان بكرێن و گوتى هه‌ندێ كه‌رت هه‌يه كه به جددى كوردستان پێويستى پێيه‌تى.
نێچيرڤان بارزانى ده‌ربارى بايه‌خ و گرنگيى خوێندنى پيشهييش گوتى: \""ده‌رچوون له زانكۆكان ده‌كرێت، بڕوانامه‌ى به‌رز وه‌رده‌گيرێت، به‌ڵام ناتوانن بچووكترين ئيش بكه‌ن، ده‌بێ گرنگى به قوتابخانه پيشه‌ييه‌كان بدرێت، پێويسته فێريان بكه‌ين چۆن كارى شێره‌ى ئاو بكه‌ن، چۆن كارى ئێركۆنديشن بكه‌ن، چۆن كارى كاره‌با بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كه خوێندكارانمان ده‌بێ بچن فێرى ئه‌و پيشانه ببن و ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سيسته‌مى په‌روه‌رده‌دا زۆر به جددى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕادهوهستين\"".
هه‌روه‌ها به بير‌ى هێنايه‌وه كه ئه‌گه‌ر له هه‌رێمى كوردستان پێويستى به بچووكترين ئيشێكى وه‌ك چاككردنه‌وه‌ى ئيركۆنديشنێك هه‌بێت، ئه‌و ته‌كنيكه و ئه‌و خه‌ڵكه نيه بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن. دووپاتىيشى كرده‌وه كه ناكرێت ووڵاتێكى وه‌ك كوردستان به‌م شێوه‌يه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌يه به‌رده‌وام بێت و ده‌بێ سيسته‌مه‌كه به ته‌واوى بگۆڕدرێت. ده‌بێ قوتابيان و خوێندكاران هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ى بچن له‌و قوتابخانانه بخوێن، ههرچييهكيش بۆ پشتگيرييان پێويست بێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه.
دواى وته‌ى سه‌رۆك وه‌زيران؛ گرێبه‌ستى ديزاينى پڕۆژه‌كه له لايه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ و نوێنه‌رى كۆمپانياى جێبه‌جێكاره‌وه واژۆ كرا."