ئەمڕۆ 61 قوتابخانەی سەر بە پەروەردەی مێرگەسۆر بەشداری ڤیستیڤاڵی ساڵانەی دەكەن

ئەمڕۆ 61 قوتابخانەی سەر بە پەروەردەی مێرگەسۆر بەشداری ڤیستیڤاڵی ساڵانەی دەكەن
21ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ كاتژمێر 9ـی بەیانی پەروەردەی مێرگەسۆر بە بەشداری 61 قوتابخانە لە یاریگای یانەی هەڵۆ وەك ساڵانی پێشوو ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی بۆ قوتابخانەكان ئەنجام دەدات.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەروەردەی مێرگەسۆر، مامۆستا كاوە سێلكەیی، بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕایگەیاند: بەشی كارو چالاكی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، ئەمڕۆ یەك شەممە سەعات 9ـی بەیانی لە یارگای بلێی تایبەت بە یانەی هەڵۆ ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی دەست پێدەکات و لە ڤیستیڤاڵەكەدا 61 قوتابخانەی ئامادەیی و بنەڕەتی و دواناوەندی بەشداری دەكەن و كێبركێیكی زۆر لە نیوان قوتابیان قوتابخانەكاندا بەڕێوە دەچێت.
Top