زیاتر له‌ هه‌زار كورِ و كچى شه‌هید ده‌رماڵه‌ى خوێندن و نیشته‌جێبوون وه‌رده‌گرن

زیاتر له‌ هه‌زار كورِ و كچى  شه‌هید ده‌رماڵه‌ى خوێندن و نیشته‌جێبوون وه‌رده‌گرن
9ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- له‌ ده‌ره‌نجامى ئه‌و هه‌ولاَنه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یدات بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ره‌خساندنی دۆخێكی له‌بار بۆ رۆڵه‌ى شه‌هیدان ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریارى خه‌رج كردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندن و نیشته‌جىَ بوون بۆ كورِ و كچى شه‌هیدان ده‌ر كرد.
فوئاد عوسمان به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان بە(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند: له‌و برِیاره‌ی حكوومه‌تی كوردستاندا كه‌ له‌ یه‌كی نیسان ده‌رچووه‌، برِیار دراوه‌ برِى 100 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ى خوێندن بۆ خوێندكاران و قوتابیانى كورِ و كچ و خێزان و یه‌ك منداڵى زیندانى سیاسیى و ئه‌نفالكراوان خه‌رج بكرێ كه‌ ژماره‌یان هه‌زار و 57 كه‌سه‌.
روونیشیكرده‌وه‌: له‌ هه‌مان برِیاردا هاتووه‌ كه‌ برِى 100 هه‌زار دینار له‌ برِى نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى شوێنى نیشته‌جێبونی خۆیان ده‌خوێنن له‌ جیاتی دابین كردنى به‌شه‌ ناوخۆیى خه‌رج ده‌كرێت.
Top