له‌نده‌ن.. وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌شداری له كۆنفرانسی جیهانی خوێندن بۆ ساڵی 2013 ده‌كات
له‌و كۆنفرانسه‌دا زیاتر له (100) وه‌زیری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌شداریان تێیدا كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به‌بانگهێشتی رِه‌سمى هه‌ریه‌ك له (Rt Hon Micheal Gov MP) وه‌زیری ده‌ره‌وه و (Rt Hon David Willetts MP) وه‌زیری زانست و زانكۆكانی به‌ریتانیا، د. عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد.
وه‌زیرانى ئاماده‌بوو گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنێتى باشكردنى دۆخى خوێندن له‌سه‌ر ئاستى چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تى له جیهان كرد، هه‌ر وه‌ك تیشك خرایه سه‌ر پلانی فراوانكردنی هه‌لی فێر بوون بۆ ته‌واوی قوتابی و خوێندكاران له پێناو باشتركردنی چۆنایه‌تی پرِۆسه‌ی خوێندن و بوونی كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ته‌گه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و جیهانییه‌كانی كه رِووبه‌رووی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه.
ئه‌و كۆنفرانسه جگه له‌جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانى رِۆژانى كۆنفرانس، له‌هه‌مان كاتدا بووه سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌یه‌ك گه‌یشتنى وه‌زیرانى په‌روه‌رده‌و خوێندنى بالاَى ولاَتان كه چه‌ندین دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یان ساز كرد به‌ئامانجى په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمی و كولتووریه‌كانی نێوان ده‌زگاو دامه‌زاوه په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاى نێوان ولاَت و باشتركردن و زیادكردنى توێژینه‌وه‌ى زانستی له سه‌رجه‌م بواره‌كان.