دیموکراسی و یەکسانی جێندەری . . . ئیراد منوچەر سان ئەحمەد

دیموکراسی و یەکسانی جێندەری . . .         ئیراد منوچەر سان ئەحمەد
چەقی پرۆسەی دیموکراسی بریتییە لەبەشداری سیاسی ژن لەناو کۆمەڵگادا کە پشت بەرێژەو کارایی ئەوان دەبەستێت، لە کایەی سیاسییەوە یەکێکە لە ئاماژە پێدەرە سەرەکیان لەسەر کوالێتی کلتووری دیموکراسی لەحوکمڕانی و دەسەڵاتدا.
لەم ڕوانگەیەوە یەکسانی جێندری بە ھەلقوڵای دیموکراسی دادەنرێت، چونکە دەتوانێت فەزایەکی گشتی بۆ ژن فەراھەم بکات بۆ گفتوگۆ لەسەر مافەکانی بەشەفافی و گرنگی تەواویش دەدات بە چەمکی توناسازی ژن بۆ ژن بە جۆرێک دەستی بگات بە مافە سیاسی و مەدەنی و ئابووری وکۆمەڵایەتییەکان.
لەبەر ئەوە توناسازی ژن و یەکسانی جێندەری دووپایەی گرنگن لە پرۆسەی دیموکراسی، وە کواڵیتی دیموکراسیش نابێت تەنھا لەرێگەی بوونی دامەزاروەکانەوە دیاری بکرێت بەڵکو لە رێگەی مەودای بەشداریکردنی گروپە کۆمەڵایەتی جیاوازەکانە لە دامەزراوەکاندا ، ھەرلەبەر ئەمەش دۆزی جێندەر گرنگ و بەھەند وەردەگیرێت و ئامادەنەبوونی ژنیش لە کایەی سیاسی دەرئەنجامەکەی سەردەکێشێ بۆ دیموکراسی نێرینە"male democracy" کەتێیدا زۆرترین ڕووی پیاوە دەدردەکەێت لە پرۆسەکەدا و دادەنرێت بە دیموکراسیەکی ناتەواو ، کەواتە بۆ ئەوەی دیموکراسی ڕاستەقینە بێتە زەمینەی واقیع چارەنووسی بەستراوە بەمافەکانی ژنەوە ،وە ھەر کاتێکیش باس لەپرۆسەی دیموکراسی دەکرێت بەبێ بوونی دامەزاراوەیەکی بەھێز و بەبێ بوونی پرنسیپەکانی بۆ ماف و یەکسانی بۆ ھەموو ھاونیشتمانیەک ئەو کاتە ژن بۆ ئەوەی دەستی بگات بە پرۆسەی دیموکراسی دەبێت باجی زۆر گەورە بدات ،و لەم حاڵەتەدا ئەگەر ھەیە ھەر پارتێک کە بنەماکەی باوک سالاری بێت کاتێک دەگاتە دەسەڵات لەرێگەی ھەڵبژاردن و بەپرۆسەی دیموکراسی ئەوا ئەگەری زۆە ژن پەراوێز بخات و بکەوێتە بازنەی ھاونیشتمانی پلە دوو .
لەبەرئەوە ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی وێنای سیاسەتمەدارە کانمان بکەین بێگومان زۆرێک لە وێناکردنەکانمان بۆ کاری سیاسەت ژنی تێدا نیە کە ئەمە خۆی بۆخۆی دوورخستەنەوەی بێدەنگانەی ژنە لە پرۆسەیەکی گرنگ کە ئەویش پرۆسەی بڕیاردانە .
وە یەکێک لەو لایەنەگرنگانەی کە ڕۆڵی زیندوو و کاریگەری ھەیە لەسەر ژن میدیایە ، لەگەلڕَ ئەوشدا ھێشتا ژن نەیتوانیەوە خاوەندارێتی لە پلات فۆرمی میدیای تەکنەلۆژیا بکات بۆ دەربڕینی بیر و خواستو داواکاریەکانی ، ھەروەک دەبینین سەرکردایەتیکردنی سێکتەرەی میدیا ژن لە جیھاندا لە ئاستێکی زۆر لاوازدایە دەرکەتووە تەنھا % ١ ژن لە ڕۆژئاوا سەکردایەتیکردنی کۆمپانیاکانی میدیا و دیجیتاڵە میدیایەکان دەکات ، ھەر ئەمەشە وایکردووە زۆرترین ژن ئارەزووی کاری بێژەری بکەن و زۆر بەکەمی ژن لە بوارەکانی ھەواڵسازی و کارکردن لەسەر ڕای گشتی جەماوەر کاردەکات .
ئەمەش وێنایەکی گشتی دەخاتە بەردەستمان کە پیاو لە میدیا باڵادەستە و بەکلتووری پیاوسالاری دەناسرێتەوە، و پشتوانیشی لێ دەکرێت لە رێگەی لە قاڵب دانی جێندەری کە ئەمەش بێگومان پەرواوێز خستنی دەنگ ژنەوە دواتریش کاریگەری ھەبووە لەسەر ئەوەی چۆن وچەندجارمیدیا تایبەت بێت بەژن ، بۆ نمونە لە ڕووپێوێکدا دەرکەتووە تەنھا لە %١٧ لە ھەواڵ و چیرۆک و سەرچاوەی زانیاری لە جیھاندا دەربارەی ژنە و زۆرێک لە بابەتەکانیش جەخت دەکەنەوە لەسەر ئاھەنگێڕان و بواری وەرزش .
وە لە کلتوورو فەرھەنگی سیاسیدا رووماڵی میدیایی زیاتر بۆ سەرکەوتنی سیاسەت و شەرعەیتەکانی دەسەڵاتداریە، وە زۆرجاریش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژنانی سیاستەمەدار لە میدیاکانە لەبری ئەوەی شرۆڤە بۆ ووتەکانیان بکرێت زیاتر پرسیاکردنە لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانیانی، وەیان چۆن دەردەکەون و چی لەربەردەکەن ، لەبەر ئەوە پێویستە لەگەڵ زیادبوونی ھۆیەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا نوێ کە ھەلی جۆراوجۆری بۆ ژنان ڕەخساندووە ژنان دەوتوانن خاوەندارێتی لە دانانی بلوگ و ئەکاوەنتی تایبەت بەخۆیان بکەن، بۆ خستەڕووی چالاکی و وەدانانی کەیسەکان لە ئەجیندای کاری خۆیان بۆ ئەوەی مشتومڕی گشتی لەسەر بکرێت و گەشپێدان بۆ ناوەڕۆکی وتار و بابەتەکانیان بکەن، لەرێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ بازنەی ھەڵبژاردن و جەماوەری بە شێوەیەکی گشتی.
Top