مەسرور بارزانی ئومێدێک لە نەبوون هاتە بوون
May 23, 2020
راپۆرتەکان
دەستکردن بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان جەختیان کردۆتە سەر گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی، کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.
ھەروەھا سووربوون لە سەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی چاکسازی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. بێگومان لە جێبەجێکردنی چاکسازیدا، بەرژەوەندیی خەڵکانێک کە سەرپێچی و گەندەڵییان کردووە دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هەوڵی پەکخستنی دەدەن و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن. بەڵام چاکسازی داواکاری زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و جەنابیشیان لە بەرەی هاووڵاتییان دەمێنێتەوە و بە پاڵپشتی هاووڵاتییانی خۆشەویست لە چاکسازی بەردەوام دەبێت.
کارکردن بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان، کە گونجاو بێت لە گەل سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان. هەروەها ئەرک و بەرپرسیاریەتی بە پێی یاسا و لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەت، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە ئەنجامدانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئیداری و سەرهەڵدانی فرەچەشنی دەسەڵات لە دەرەوەی دامودەزگاکانی هەرێم. ھەروەھا پاڵپشتیکردنی لامەرکەزیەتی کارگێڕی، بەمەرجێک لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمدا بێت.
لە بابەتی بودجەدا جەختی لە سەر دابەشکاری ناتەواوی بودجەی هەرێم کرد بە شێوەیەک کە هیچ لێکدانەوەیەک بۆ ئایندە و نەوەکانی داهاتوو نەکراوە. بێگومان ئەم وڵاتە تەنیا بە مووچەدان پێشناکەوێت، بەڵکو پێویستیمان بە ژێرخانێکی پتەوتر هەیە. ناکرێ هاووڵاتی مووچەی هەبێت، بەڵام خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی نەبێت.
بە پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدان بە وەبەرهێنان، دەرفەتی کاری زیاتر دەرەخسێندرێن، داڕشتنی پلان بۆ دەرچوون لەم سیستەمە داراییەی ئێستا بۆ پێشکەوتنە و نابێت ببێتە کەرەستەی ململانێ و موزایەدەی سیاسی.
حەسیبە گەردی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
Share