پەیامی بارەگای بارزانی بۆ گوڵان: چاپكردنی كتێب و لێكۆڵینەوەی سیاسی بەرهەمێكی دیكەی گوڵانە كە بۆ هەموومان جێی شانازییە
April 21, 2019
راپۆرتەکان
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین.
گوڵان خاوەن پێگەیەكی دیار و ڕێچكەی تایبەت بەخۆیەتی و یەكێكە لە ناوە درەوشاوەكانی ڕاگەیاندنی كوردستان. ئێوەی بەڕێز مافی خۆتانە شانازی بەوەوە بكەن كە گوڵان نەك هەر لەڕووی تەمەن وەك تەمەندرێژترین گۆڤاری سیاسی لە كوردستان، بەڵكوو تا ئێستاش وەك ناوەندێكی دیار و جێی متمانە بۆ دیالۆگی سیاسی و ئەكادیمی، بۆتە هۆی كۆكردنەوەی ڕۆشنبیران و كەسایەتییە میدیایی و ئەكادیمی و سیاسییەكانی كوردستان و دەرەوە، كە لەوەدا تا ئێستاش گوڵان پێشڕەوە. هەروەها، چاپكردنی كتێب و لێكۆڵینەوەی سیاسی، بەرهەمێكی دیكەی گوڵانە، كە بۆ هەموومان جێی شانازییە.
هیوادارین ئێوەی ئازیز وەك ڕابردوو، لەسەر پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و یەكترقبوڵكردن و بڕوابەخۆبوون و نیشتمانپەروەری و خزمەتكردنی پرۆژەی نەتەوەیی، بەردەوام بن.
دەستخۆشیتان لێ دەكەین و ئومێدی سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بارەگای بارزانی
٢٠ـی٤ـی٢٠١٨