وەرزشكاران دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن

وەرزشكاران  دەنگ بە لیستی 183ی  پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن
وەرزشكارانی شارو شارۆچكەكانی كوردستان ماوەیەكە خەریكی ئامادەكارین بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ بۆ پەرلەمانی كوردستان بە دەنگەكانیان لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان سەربخەن. وەرزشكاران جهخت لهوه دهکهنهوه كە تاكە حزبی کوردستان که لە رابردوودا خزمەتی چینی وەرزشكارانی كوردستانی كردووە، پارتی بووه، بۆیە بە ئومێدێكی زۆرەوە هەموو ئامانجیان ئەوەیە بتوانن ئەم لیستە سەربخەن و بە دەنگەكانیان سەركەوتن پێشكەشی لیستەكەی سەرۆك بارزانی بكەن، که بڕوای تهواویان بهو سهرۆکه نهتهوهییه ههیه، بۆیە بڕیاری ئەوەیان داوە رۆژی هەڵبژاردن بكەنە كەرنەڤاڵی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بهمجۆره پهیامی خۆیان ئاراستهی کوردستانییانی نیشتمانپهروهر دهکهن.


سەردار ئیسماعیل پاڵەوانی جیهانیی لەشجوانی:
بۆ كوردستانێكی بەهێز و بۆ زیاتر پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستان و وەرزشیی لەشجوانی بەتایبەت، وەكو پاڵەوانێك دەنگ دەدەم بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامی من بۆ هەموو پاڵەوانان و هەوادارانی یاریزانی لەشجوانی ئەوەیە دەنگ بدەن بە لیستی پارتی، چونكە تاكە لیستە كە لە ههموو شارەكانی كوردستان خزمەتی بەردەوامی وەرزشكاران دەكات.


كامەران شەهاب راهێنەری جیمناستیكی بنكەی وەرزش و لاوانی هەولێر:
ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمەی وەرزشكار دەرفەتێكی چاكە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو لیستە هەڵبژێرین كە زۆرترین خزمەتی بە وەرزشكارانی كوردستان كردووە، وەكو وەرزشكارێكی شاری هەولێریش بەو پەڕی شانازییەوە دەنگ بە لیستەكەی پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی دەدەم، بۆ كوردستانێكی ئارام و خۆشتر، بە هیوای ئەوەشم سەرجەم وەرزشكارانی شارەكانی كوردستان دەنگ بەو لیستە بدەن و لیستەكەی خۆیان سەربخەن، بۆ ئەوەی كوردستان زیاتر خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە ببینێت، بڕواشم وایە كە تاكە لیستە بتوانێت هیوای گەنج و لاوان بهێنێتەدی.


خەیال حەمە كاپتنی بالەی یانەی دەربەندیخان:
وەكو وەرزشكارێك دەنگ دەدەم بە لیستی 183 دەدەم لەبەر ئەوەی هەم بڕوام بە سەرۆكەكەم هەیە كە هەمیشە هەڵوێستی نەتەوەیی هەبووە، ههوهها پارتی هەمیشە حزبێك بووه کە بەدیهێنەری هەموو دەستكەوتەكانی كورد بووهو مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و دەستكەوت و خەبات و قوربانیدانی هەیە، گومانم لەوە نییە که ههموو هەوڵی بۆ یەکڕیزیی كورد بووەو لهو بوارهشدا بهردهوام دەبێت، بۆیە وەكو یاریزانێك بڕوای تەواوم بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە و دەنگی ئێمەش هەر بۆ ئەو لیستەیە، هیواخوازم هەموو وەرزشكارانی كوردستانیش دەنگ بەم لیستە بدەن و لیستەكەی شەهیدان سەربخەن، ئەو لیستەی بۆتە خەمخۆری هەموو چین وتوێژەكانی كوردستان.



سۆلین ئەسعەد یاریزانی فوتسال لە شاری ئاكرێ:
من وەكو وەرزشكارێك بۆیە دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە تاكە لایەنی سیاسییە بۆ بەرژەوەندیی گەل و میللەتەكەی كاردەكات، پارتی بوون بۆ من وەكو كچە وەرزشكارێك شانازییە، هەوڵیش دەدەم بۆ ئەوەی بتوانین بە هەموو لایەك لیستە دڵسۆزەكەی خاك و نیشتمان بە سەر بخەین و بتوانین زۆرترین كورسیی پەرلەمانی مسۆگەر بكات، پارتی قۆناخی جیاجیای بڕیوە، تاكو گەیشتۆتە ئەو قۆناخەی ئێستا، ئێستاش ئێمە بە دەنگەكانمان لیستەكەی سەرۆك بارزانی سەردەخەین.


كاژین تەها یاریزانی تۆپی دەستی یانەی قەلای توركمانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق:
وەكو وەرزشكارێكی كورد دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە بە بۆچوونی من ئەو لیستە باشترین لیستە كە دەتوانێ خزمەتی هەموو چین و توێژەكان بكات لە شارەكانی كوردستان، بەتایبەتیش چینی وەرزشكاران و لاوان كە پارتی بەردەوام گرنگی بەم چینە داوە، بۆیە منیش هەموو هەوڵێكم ئەوەیە به پشتیوانی جهماوهر بتوانین ئەم لیستە سەربخەین لەم هەڵبژاردنە و ئامانجی ئێمە سەرخستنی ئەم لیستەیە.



كۆڤان حەسەن پاڵەوانی جیهانی لە یاری گۆڕەپان و مەیدان:
وەكو پاڵەوانێكی جیهانی دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە تاكە لیستە كە خەمخۆری وەرزشكارانی كوردستانە و بەهیوای ئەوەشم لیستی شەهیدان خزمەتی باش بكات لە داهاتوودا، هەروەكو لە ماوەی رابردوو ئەو لیستە خزمەتێكی یەكجار زۆری چین و توێژەكانی نێو كۆمەڵگەی كردووە، بە بڕوای منیش لیستی پارتی و كاندیدەكانی دەتوانن زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتیانی كوردستان بگەینن، هەموو هەوڵێكی خۆیشم دەخەمەگەڕ بۆ سەرخستنی لیستی 183ی پارتیمان.
Top