ھونەرمەندێکی شاری ھەولێر پرۆژەیەکی ناوازەی ژینگەیی بۆ باڵندە کێویەکان دەکات

ھونەرمەندێکی شاری ھەولێر پرۆژەیەکی ناوازەی ژینگەیی بۆ باڵندە کێویەکان دەکات
ھونەرمەندی شیوەکارو ژینکە پارێز : رەزوان عەبدولقادر ماوەی سێ ساڵە و خۆبەخشانە خەریکی دروستکردنی ھێلانە بۆ بالندەو بولبولە کیوەیەکانی سروشتە ئەم وەک پیشەی چەند ساڵەی ھەلساوە بەدروستکردنی زیاتر لە ٧٠ ھێلانە بۆ ئەوەی لە وەرزی بەھاردا ھەلیان بواسیو لە دارودرەخت و ناوچە شاخاوییەکان تاوەکو بالندەکان سوودی لی ببینن و ھیلکەو بیچووی تێدا بکەن ..لە دیمانەکەیدا چەند پرسیاریکمان ئاراستە کرد
١-سەرەتا پێناسەیەکی خۆتمان بۆ بکەی؟
ناوم رەزوان قادر لەدایک بووی شاری ھەولێرم و مامۆستاو ھونەرمەندی شیوەکارم و ھەروەھا لەبواری ژینکەش خۆبەخشانە کاردەکەم ھەر لە دروستکردنی ھێلانەو پۆستەری رێنمایی ژینگەیی
٢-چۆن خولیای خۆشەویستی وپاراستنی ژینکە بووی؟
لە پاڵ ھونەرەکەم حەزو خولیایەکی تایبەتیم ھەیە بۆ ژینکەو باڵندەو ئاژەڵ تەنانەت ئێستاش چەندین جۆر بولبول لە ماڵەوە بەخێو دەکەم ھەموو کاتیش حەز دەکەم ئەو بالندەو ئاژەڵانەی کە تووشی رووداوێک یاخود برینداردەکرین و نەخۆش دەکەون چارەسەری پێویستیان بۆ بکەم و بیان گەرێنمەوە سروشت .
٣- وەک دەزانین لەبواری دیزاین و پۆستەریش کار دەکەی ؟
لەبواری دیزاین زیاتر پۆستەرەکانم تایبەت بووە بە ژینگە تا ئێستاش سەدان پۆستەری وێنەو رێنمایی ژینگەیم دروستکردوە ھەروەھا چەندین پرۆشۆری ژینگەیی ئەو ساڵیش ساڵنامەی ژینگەم دروستکرد بۆ بەشی ژینگەو تەندروستی لە بەریوەبەراتی گشتی پەروەردەی ھەولێر و ئەوانیش چاپیان کردو دابەشی گشت قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەکانی پاریزگای ھەولێریان کرد
٤-ئەی چیرۆکی چارەسەرکردنی کوێ درێژەکە چۆنە باسی بکەیت ؟
بەھۆی ئەوەی دەوامی قوتابخانەم لە دەرەوەی شارەو رۆژانە ھاتوچۆ دەکەم رۆژێکیان بینیم لە رێگادا کوێ درێژێک قاچی شکاوە و زۆر ئازاری دەدات ھەر بۆیە لەگەڵ دوو ھاورێ ترم چارەسەرمان کردو قاچە شکاوەکەمان گرتەوەو ھەندێ دەرمانان پێداو ھەفتەیەک چاودێرم کرد تا چاک بووە بەتەواوی .
٥بیرۆکەی دروستکردنی ھێلانەکان ئەو ساڵ چۆن بوولەچی دروستتکردوون ؟
دروستکردنی ھێلانەکان کاری یەکەم جارم نیەو بەلکو ئەوە سێیەم ساڵە لەسەریەک ئەو کارە دەکەم ومن یەکەم کەسم کەوا لە شاری ھەولێر ئەو پرۆژەیەم کردوەو و لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆم ئەم ساڵیش زیاتر لە ٧٠ ھێلانەم دروستکردووە و ھەندێکیان لە ناو چە شاخاوییەکانی دەرەوەی شارم ھەلواسیو وھەندێکی تریشم لە دارستانی کەسنزان لە شاری ھەولێر ھەلواسیوە بۆدروستکردنی دارو فایبەرم بەکارھێناوە لەبەرئەوەی سرۆشتی باڵندە وایە حەز بەھێلانەی دار دەکات, دواتر بەبۆیە رەنگم کردوون .
٦بۆچی لەم کاتەدا ھێلانەکان داناو ھەلواسیوە ؟
لە وەرزی زستان و بەھاردا باڵندەکان زۆر پێویستیان بە ھێلانە دەبێ لە وەرزی زستان بۆ حەوانەوەو پاراستن و لەسەرماو سۆلەو بەفرو باران و لە وەرزی بەھاریشدا بۆ ھێلکە دانان و بێچوو بەخێوکردن بۆیە سالانە کارەکەم زیاتر لە دوو وەرزە دەکەم .
٧- تا ئێستا ھیچ دەزگاو رێکخراوێک یاخود حکومەت ھاوکاری کردووی ؟
نەخێر تا ئێستا ھیچ شوێنێک ھاوکاری نەکردووم بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەپاراستن و ھۆشیاری ژینگەوە تەنانەت پەیوەندیشیان پیوە نەکردوم بەلکو کارەکان ھەمووی لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆم ئەنجام دەدەم ھەرچەندە باری دارایم دیاریکراوە بەڵام خۆشەویستی لەرادەبەدرم بۆ ژینگەو ئاژەل ئەو کارە دەکەم.
-٨دوا ووتەو رێنماییت ؟
لەرێی گۆگارەکەتانەوە داوا لە پاریزگاری ھەلێر دەکەم ئاسانکاری و ھاوکاریم بکات بۆ ئەوەی پرۆژەی دانانی ھێلانەکان شاری ھەولێر بەتەواوی بگریتەوەو بەتایبەت بۆ پارگ و باخچە گشتیەکان لە بەرئەوەی سیمایی جوان دەبەخشیتە پایتەخت و ئەو کەسە بیایانینی سەردانی دەکەن بەشتێکی شارستانیەت و خۆشویستنی بالندەی دەزانن لە میللەتی کوردەوە ھەروەھا رێنماییم بۆ ھاوولاتیان ھەر یەکەو لەلایەن خۆیەوە ژینگەی خۆشبوێت وپیسی نەکات و پاریزگاری لە بالندەو ئاژەلی کیویەکان بکەن لە بەر ئەوانە سامانیکی گرنگی سروشتی کوردستانن, زۆر سوباسی دەکەم بۆ ئەو دیمانەیە.
Top