ئیدریس بارزانی ئیرادە و ئومێدی رۆژانی سەختی ناو قەیرانەكان

ئیدریس بارزانی ئیرادە و ئومێدی رۆژانی سەختی ناو قەیرانەكان
كازم شانەدەری هاوەڵی بارزانی نەمر و پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، لە ساڵیادی كۆچی ناوەختی ئیدریس بارزانی پێی گوتین: «لەناو كەسایەتی ئیدریسی ەەمیشە زیندوودا كۆمەڵێك خەسڵەت پێكەوە كۆببوونەوە، پێش هەموو شت خاوەن ئیرادەیەكی بەەیز بوو، لێبوردە بوو، خەمخۆری خەڵك و پێشمەرگە بوو، لە شۆڕشی ئەیلوولدا لەگەڵ سەرۆك مسعود بارزانی پێكەوە كاروباری رۆژانەی شۆڕش و بارزانی نەمریان بەڕێوە دەبرد، لە دوای شۆڕشی ئەیلوول قورسایی دووبارە ەەڵگیرسانەوەی شۆڕش بە پلەی یەكەم لەسەر شانی ئیدریس بارزانی بووە، هەر ئەو بوو مەفرەزەكانی پێشمەرگەی لە شۆڕشی گوڵاندا دەناردەوە بۆ كوردستان و لە ناو ئێرانیشدا بە دەنگ بریندارەكان و خێزان و ماڵ و منداڵی پێشمەرگە دەچوو. ئیدریس بارزانی باوەڕێكی گەورەی بە ئامانجی رەوای گەلەكەمان هەبوو، ئەم ئامانجەی بە یەكڕیزی و یەكەەڵویستیی نێوان تەواوی ەێزە سیاسییەكانی كوردستانەوە گرێدابوو.
ئیدریس لە بەردەستی بارزانی نەمر فێری ئازایەتی و شۆڕشگێڕی و خۆڕاگری ببوو. لە شێخ ئەحمەدی بارزانی-یەوە، فێری ئاكار و لێبووردەیی و پێكەوەژیان ببوو، ئیدریس تەنیا برای سەرۆك بارزانی نەبوو، بەڵكو هەڤاڵ و هاوخەباتی سەرۆك بارزانی بوو، ئەركەكانی لەگەڵدا بەشكردبوو، ەەر بۆیە من لە خودای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێمەوە گیانی ئیدریس بارزانی لە ناوماندا ەەر زیندوو بێت، بۆ ئەوەی بە ەەمان ئیرادەی ئیدریس ئاشتی و برایەتی لە نێوان كوردان درووست بێتەوە».
ئەگەر لەم وەسفە سادەی كازم شانەدەری-یەوە كەسایەتی ئیدریس بارزانی بۆ ئێستامان بخوێنینەوە، دەبینین بەرهەمی هاوكاری و ەاوخەباتی نێوان سەرۆك بارزانی و ئیدریسی هەمیشە زیندوو، رۆژانی پێش كۆچی ناوەختیەتی كە توانی بەردی بناخەی بەرەی كوردستانی دابنێت و پرۆسەی ئاشتبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی بگەیەنێتە رێككەوتنێكی گرنگ و هەر ئەم رێككەوتنەش بووە سەرەتای دامەزراندنی بەرەی كوردستانی، هەر ئەم بەرەی كوردستانییەش بوو توانی سەركردایەتی راپەڕینی بەەاری ساڵی 1991 بكات و پاشانیش هەر ئەم بەرەیە یاسای ژمارە 1و2ی دەركرد بۆ ەەڵبژاردنی پەرلەمان و رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و لە سەر ئاكامی ئەم هەڵبژاردنەش بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا كورد توانی پەرلەمان و حكومەتی ەەرێمی كوردستان دابمەزرێنێت.
پێكەوە گرێدانەوەی ئەم رووداوانە بە ئاشتبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە كۆتایی 1986 و سەرەتای 1987، گەڕانەوەیە بۆ ئەو ساڵانەی كە پێشبینی ەەموو ئەگەرێكی نەخوازراو بۆ كورد و كوردستان دەكرا، ئەوكات هێشتا پرۆسەكانی بەدناوی ئەنفال و كیمیابارانكردنی ەەڵەبجە و شوێنەكانی دیكەی كوردستان دەستی پێنەكردبوو، بەڵام هەموو پێشبینییەكان بەو ئاراستەیە بوون، كە روژانی دواتر كوردستان رووبەڕووی سەختترین قۆناخ و گەورەترین قەیران دەبێتەوە، لەم خاڵەوە ئەگەر دووبارە فیكری ئیدریس بارزانی بخوێنینەوە، هەستدەكەین هەستی بەوە كردبوو، ئەو رۆژە سەخت و قەیراناوییانەی پێشبینی دەكرێت رووبەڕووی كوردستان ببێتەوە، تەنیا بە یەكڕیزی و یەكەەڵوێستی هێزە سیاسییەكانی كوردستان دەتوانرێت تێپەڕێنرێت، لەمەش زیاتر واقعبینی سیاسیی ئیدریس بارزانی لەو خاڵەدا دەردەكەوێت كە زۆر باش لەناو ئەو واقیعەدا دەستنیشانی هۆكارەكانی كردووە، ئەویش ئەوەیە یەكڕیزی و یەكەهەڵوێستی تەواوی لایەنە سیاسییەكان لە ئاشتبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەستپێدەكات. بێگومان لەگەڵ ئەوەی تەمەن رێگەی نەدا خۆی بەرەی كوردستانی ببینێت، بەڵام ئەم پێشبینییەی ئیدریس بارزانی راست دەرچوو، رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بووە بەردی بناخەی دامەزراندنی بەرەی كوردستانی، بەرەی كوردستانی لەو رۆژە سەخت و قەیراناوییانەدا بووە جێگەی ئومێدی تەواوی خەڵكی كوردستان، لەمەش زیاتر بەرەی كوردستانی تەنیا نەبووە ەۆكار بۆ یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەشاخ، بەڵكو بووە هەوێنی یەكڕیزی لە ویژدانی ەەر تاكێكی كوردستاندا، ئەمەش لە راپەڕینی 1991 بە كردەیی بەرجەستە بوو.
هەربۆیە ئەمڕۆ لە كاتێكدا ساڵیادی كۆچی ناوەختی ئەم سەركردەیەی گەلەكەمان دەكەینەوە و لە هەمانكاتدا كوردستان بە قۆناخێكی سەختی سیاسی و قەیرانی ئابووریدا تێدەپەڕێت، جێگەی خۆیەتی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە ئابوورییە و رێكخستنەوەی نیوماڵی كوردستان، سوودێكی گەورە لە ئەزموونی ئیدریسی هەمیشە زیندوو وەربگرین. وەك بەڕێز موحسین دزەیی دەڵێت: «دەبێت هەموومان وەك ئیدریس ەاوكاری سەرۆك بارزانی بین، بۆ ئەوەی بەەەمان ئیرادە لەناو رۆژانی سەخت و قەیرانەكاندا ئومێد بۆ ئایندەیەكی گەش درووست بكەین.»
درووستكردنی ئەم ئایندە گەشە بە بڕیاری بوێرانە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانیمان و خۆدوورخستنەوە لە دەسكەوت و تێڕوانینی حزبییەوە دەست پێدەكات.
ەەموو ئەو خەباتگێڕانەی ەاوخەباتی سەرۆك بارزانی و ئیدریسی ەەمیشە زیندوو بوون، دان بەو راستییەدا دەنێن كە دوای كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی، ئەركی سەرشانی سەرۆك بارزانی زۆر قورس بوو، بەڵام لە بەر ئەوەی دوای كۆچی ئیدریس بارزانی بەرەی كوردستانی ەاتە دامەزراندن و تێگەیشتنێكی گەورە لە نێوان سەرۆك مام جەلال و سەرۆك بارزانی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكان ەاتەئاراوە و توانرا لە میانەی بەرەی كوردستانیدا ەەنگاوی زۆر گەورە ەەڵبگیرێت، لە دوای دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت، راستە شەڕی نەخوازراوی ناوخۆ لە نێوان پارتی و یەكێتی بۆ ماوەیەك درووست بووەوە، بەڵام دیسان بە تێگەیشتنی گەورەی نێوان مام جەلال و سەرۆك بارزانی نەك ەەر توانییان شەڕەكە كۆتایی پێبەێنن، بەڵكو گەیشتنە رێككەوتنی ستراتیژی و لە چوارچێوەی ئەم رێككەوتنەشدا توانرا وێڕای گۆڕانكارییە گەورەكان و رووخانی رژێمی پێشووی عێراق و نووسینەوەی دەستوور، دەستكەوتی زۆر گەورە بۆ كوردستان بەدیبەێنن. بەڵام لە ئێستادا و جارێكی دیكە بە هۆی نەخۆش كەوتنی مام جەلال(خوا شیفای بدات) جارێكی دیكە ئەركی سەرشانی سەرۆك بارزانی قورس بۆتەوە و لە رووبەڕووبوونەوەی شەڕی داعش و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری و هەنگاوەكان بۆ سەربەخۆیی كوردستان، سەرۆك بارزانی پێویستی بە ەاوكاری ەەموو لایەكە بۆ ئەوەی ئەم قۆناخە سەختەش بۆ بەرژەوەندی نەتەوەكەمان تێپەڕێنین.
سەرۆك بارزانی لە سەرەتای ئەمساڵدا، پێشبینی ئەوەی كردووە كە ئەمساڵ ساڵێكی سەخت و قەیراناوی دەبێت بۆ كوردستان و لە سەروبەندی ئەوەین گۆڕانكاری گەورە لە رۆژەەڵاتی ناوەڕاست رووبدات، بۆیە زۆر بە راشكاوی پەیامی خۆی ئاراستەی گەلی كوردستان كردووە و پێی راگەیاندوون، تەنیا رێگەیەك كە دەتوانین لەم گێژاوەدا، ئومێد و گەشبینی بۆ ئایندەی كوردستان درووست بكەینەوە، یەكڕیزی و یەكەەڵوێستی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، ئەم ئامانجەی سەرۆك بارزانی كە نەخشەی رێگەی بۆ داڕشتووە، پێویستی بەوەیە ەەموومان وەك ئیدریسی ەەمیشە زیندوو ەاوكاری سەرۆك بارزانی بین و ەەر تەنیا بەم هاوكاری و پشتگرتنەی سەرۆك بارزانی ئەو ئیرادەیە درووست دەبێتەوە كە لە ناو گێژاوی رۆژە سەخت و پڕ قەیرانەكاندا، ئومێد و گەشبینی بۆ ئایندەی كوردستان دابین بكەین، ئەمەش ئەو ئامانجەیە كە ئیدریس لە پێناویدا ژیا. ئێستاش دەبێت ەەموومان درێژە پێدەری بین.
Top