له نێوان كاریزماى ئاینی و كاریزماى سیاسى .. ئاین و زانست
February 16, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستونى
به ناوى خواى گه‌وره و ودلۆڤانئاین و زانست
پێشه‌كى
سه‌ره‌تا له دانانى ناونیشانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، سوودم له سوَسیولوژى ئه‌لمانى ماكس ڤێبه‌ر(1) وه‌رگرتووه ، ئه‌گه‌ر سه‌یرى هه‌موو برِگه‌كانى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین ، ده‌بینین هه‌ر هه‌مووى ده‌گه‌رِێته‌وه بوَ پرسیارێكى سه‌نته‌رى كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا چ كاریزمایه‌ك (ئاینی یان سیاسى) زیاتر كاریگه‌رى به‌سه‌ر جڤاك و كوَمه‌لگاوه هه‌یه؟ بێگومان له مێژووى مروَڤایه‌تیدا ئه‌م قه‌یرانه به‌رده‌وام بووه‌و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بێت ، قه‌یرانه‌كه له نێوان دوو لایه‌نه (ئاین و ده‌وله‌ت- ا‌لدین والدوله)، (خودا‌و مروَڤـ- الله والإنسان)، (عه‌قل و سروش- العقل والنقل)، (ده‌سه‌ڵاتى ئاسمان و ده‌سه‌ڵاتى زه‌وى- السلطة السماوية والسلطة الأرضية)، (ده‌سه‌ڵاتى سیۆكراسى و ده‌سه‌ڵاتى كاتى- سلطة رجال الدين والسلطة الزمنية)، (ئاین و عیلمانیه‌ت - سه‌كیوله‌ریزم- ا‌لدین والعلمانیه)، (دین و دنیا - ا‌لدین والدنیا) ، (دین و مه‌ده‌نیه‌ت- ا‌لدین والمدنیه)، (ئاین وسیاسه‌ت-ا‌لدین والسیاسه)، (سه‌نته‌رى و پلورالیزم- المركزیه والتعددیه) و (ئاین وزانست- ا‌لدین والعلم)..هتد.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا قه‌یرانه‌كه له مێژوودا به‌سه‌ر هه‌ردوولادا شكاوه‌ته‌وه، هه‌ندىِ جار كاریزماى ئاینى سه‌ركه‌وتوو بووه‌و، هه‌ندى جاریش كاریزماى سیاسى ، به‌ڵام گومانى تێدا نییه كاریزماى سیاسى له هه‌موو كات و ساتێك‌دا لاوازه به‌رامبه‌ر به كاریزماى ئاینى ، چونكه دووه‌میان خاوه‌ن میكانیزمێكى به‌هێزه، ئه‌ویش بریتییه له ئه‌یدولوژیه‌تى ئاینی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى پیروَزه‌وه وه‌رده‌گیرىَ ، واته: سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كان ، چونكه هه‌ر ئاینێك سه‌رچاوه‌ى خوَى هه‌یه، بوَ نموونه: سه‌رچاوه‌ى یه‌هودیه‌ت ته‌وراته یان (هالاخا)(2) Halakhah ، له مه‌سیحیه‌تدا ئینجیله، له ئیسلامدا (قورئان وسوننه‌ت)ـه، له هه‌موو ئاینێكدا ئه‌م سه‌رچاوه پیروَزه نه‌گوَرِه هه‌یه، له‌كاتى دروست بوونى هه‌ر قه‌یرانێك له نێوان دوو لایه‌ندا ، به تایبه‌تى لایه‌نى ئاینی و لایه‌نى سیاسى، ئه‌وا لایه‌نگرانى لایه‌نى ئاینى یه‌كسه‌ر ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كان ، هه‌ركاتىَ لایه‌نى به‌رامبه‌ر هزرو بۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵ ئاین نه‌گونجا ، ئه‌وكات به دوو چه‌كى قورس ، شه‌رِێكى قورس ده‌ست پێده‌كات ، یه‌كه‌م (ته‌كفیر- هه‌رته‌قه- زه‌نده‌قه)، دووه‌م (حه‌لال كردنى خوێن) ، چونكه سزاى هه‌ر لایه‌نێك كوشتنه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كاریزماى ئایینى نه‌گونجىَ ، بۆیه له مێژووى هه‌موو ئاینه‌كان ئه‌م جوَره هه‌ڵوێسته هه‌بووه، خه‌ڵكانێكى زۆر له‌سه‌ر بۆچوونێكى تایبه‌ت به درِونده‌یى كوژراون. دوواتر به درێژى باسى ده‌كه‌ین.
كاریزماى ئاینى به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ردایه‌و ناهێڵێت كه‌س ببێته هه‌رِه‌شه به‌سه‌ریه‌وه، هه‌ر كاتىَ هه‌رِه‌شه دروست بوو، ئه‌وا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌رِ بۆ رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ى و، سه‌دان به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه تاوه‌كو ئه‌م لایه‌نه له‌كوَمه‌لگادا رِیسوا بكات ، خه‌ڵك هانده‌دات تاوه‌كوخۆیان هه‌ست به بڤه‌یى و ترسناكى ئه‌م لایه‌نه بكه‌ن، جا هه‌ركاتىَ كۆمه‌ڵگا بووه دوژمنى لایه‌نێك، ئه‌وا بوونى ئه‌م لایه‌نه بىَ كه‌ڵك ده‌بێت و، له‌كوَمه‌لگادا شوێنى نامێنىَ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كاریزماى ئاینى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر كاریزماى سیاسى - كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته- دابنێت ، بۆیه یه‌كه‌م هه‌وڵى ئه‌وه‌یه: هه‌ركاتىَ هه‌رِه‌شه یان رِه‌خنه‌یه‌ك رِووبه‌رِووى بوه‌وه، قه‌ناعه‌ت به كاریزماى سیاسى بێنێت كه ئه‌م هه‌رِه‌شه‌یه پیلانێكه دژى ده‌سه‌ڵات، تاوه‌كو كاریزماى سیاسى بكاته ئامرازێك بوَ پاراستنى خۆى، ئه‌م جۆره هاوكارییه به‌شێكه له‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ى كه عه‌بدولڵاى كورى موعته‌ز باسى ده‌كات و ده‌ڵێت: (الملك بالدین یبقى، والدین بالملك یقوى)(3)، واته: ده‌سه‌ڵات به ئاین ته‌مه‌ن درێژ ده‌بێت و، ئاین به‌ده‌سه‌ڵات به‌هێز ده‌بیت، بۆیه كاریزماى ئاینى پشتگیری له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كات، چونكه كاریزماكه‌ى به‌هێز ده‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاریزماى سیاسى پشتگیرى له كاریزماى ئاینى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كارزیماكه‌ى درێژ بێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌رى یه‌كترن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریزماى ئاینى، هه‌ستى به هاوكارى كاریزماى سیاسى نه‌كرد، ئه‌وا به هه‌موو تواناكانى هه‌وڵ ده‌دات كونتروڵى بكات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ئه‌مه بكات ، ئه‌وا قه‌یرانێكى گه‌وره‌ى بۆ دروست ده‌كات و، هه‌ندىَ جار ئه‌م قه‌یرانه كاریزماكه له‌نێو ده‌بات.
هه‌ركاتىَ كاریزمایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تردا زاڵ بوو، ئه‌وا ئه‌م كاریزما زاڵه به‌ره‌و دكتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه تازه له مه‌ترسى رزگارى بووه، رێگا نادات جارێكى تر كاریزمایه‌كى تر به‌رامبه‌رى بوه‌ستێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو كاریزماى ئاینى زاڵ بوو ئه‌وا به رِاى من زوَر ترسناك ده‌بێت، چونكه له‌وكاته‌دا به‌ره‌و ئایدولوژیه‌ت و دكتاتوریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت و، كاریزماكه‌ى تر به‌كافرو هه‌رته‌قه له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات.ماكس ڤێبه‌ر ده‌لێت: (له سیسته‌مى سیاسی‌دا هه‌ركاتىَ كاریزماى ئاینى به‌هێزتر بوو، هه‌وڵ ده‌دات به‌ته‌واوى كونتروڵى بكات، كاتىَ سیسته‌مى سیاسى كاریزماى خوَى پێشاندا كه تایبه‌ته به‌خۆى، لایه‌نه ئاینیه‌كه هه‌وڵ ده‌دات سیسته‌مى سیاسى به كردارێكى شه‌یتانى له قه‌ڵه‌م بدات)(4).
ئه‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌وه‌ى كه لێردا باسى لێوه ده‌كه‌ین قه‌یرانێكه له نێوان دوو جۆره عه‌قڵدا، عه‌قلى ئاینی و عه‌قلى زانستى، واته تێگه‌یشتنى (حاخامه‌كان له ته‌ورات) و (قه‌شه‌كان له ئینجیل) و(فه‌قیهه‌كان له قورئان وسوننه‌ت)، ئه‌م تێگه‌یشتنه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته بنه‌ما بۆ رِه‌ت كردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كه‌ى تر، واته عه‌قلى زانستى. به‌ڵكو ته‌نیا ده‌قه‌كانى ئایین مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه لایه‌نه‌كه‌ى تر رِه‌ت بكه‌نه‌وه، به مه‌رجىَ ئه‌م ده‌قانه رِوون و ئاشكرا‌و رِاست بن، كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌ركه‌سێك به‌ناوى ئاینه‌وه ده‌بێته قازى و وته‌بێژو پارێزه‌ر، كه ئاینه‌كه هیچ پێویستى پىَ نییه‌و، ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رگرى لێده‌كات ئاین نییه، به‌ڵكو تیگه‌یشتنى ئه‌وه بۆ ئاین و، قابیلى هه‌ڵه‌یه‌و، مه‌عێوم نیه وه‌كو ده‌قه‌كانى ئاین. له مه‌سیحیه‌تدا پاپا به ناوى ئاینه‌وه برِیارى كوشتنی بۆ چه‌نده‌ها زاناى لێهاتوو وبیرمه‌ندو هزرڤان ده‌ركرد، چونكه عه‌قڵیان عه‌قڵى زانستى بوو، له‌گه‌ڵ عه‌قلى ئاینى نه‌ده‌گونجا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌مه عه‌قلى ئاینى نه‌بووه، به‌ڵكو عه‌قلى پیاوانى ئاینی بووه.
ئێمه ده‌مانه‌وێت زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام بكه‌ینه‌وه، له‌ئیسلامدا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كی (قورئان و سوننه‌تى رِاسته) ، جگه له‌م دوو سه‌رچاوه‌یه ئه‌وانى تر هه‌مووى رِاو بۆچوونن، واته: تێگه‌یشتنى فه‌قیهه‌كانه، ئه‌وانیش قابیلى هه‌ڵه‌ن، كه‌واته هه‌ر رِاو بۆچوونێك مه‌زهه‌به، مه‌زهه‌بیش یان لایه‌نگرى ده‌بێت ، وه‌كو هه‌ر هه‌شت مه‌زهه‌ب: (حه‌نه‌فى، مالكى، شافعی، حه‌نبه‌لى، زاهرى، زه‌یدى، جه‌عفه‌رى، ئیبازی) یان لایه‌نگرى نییه، وه‌كو مه‌زهه‌بی ئه‌وزاعی و سوفیانى سه‌ورى و سوفیانى كورى عویه‌ینه و، زوَر زاناى تر له میژووى ئیسلامدا ، ئه‌وانه‌ى زۆر ناسراون به تایبه‌تى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه، خاوه‌نى لایه‌نگرانى زۆرن له جیهانى ئیسلامی‌دا، ته‌نانه‌ت گه‌یشته رِاده‌یه‌ك هه‌ر خاوه‌ن مه‌زهه‌بێك مه‌زهه‌به‌كه‌ى خۆى به‌حه‌ق بزانىَ و ئه‌وه‌ى تر‌ى به نارِاست له‌قه‌ڵه‌م بدات ، له زۆرێك له وڵاتانى جیهانى ئیسلامى، چوار میحراب له یه‌ك مزگه‌وتدا بوونیان هه‌بووه، ئێستاش له شارى موسڵ هه‌رماون، له مالیزیا شافعیه‌كان نوێژى ئیواره ده‌كه‌ن، پاش چه‌ند ساتێك حه‌نه‌فیه‌كان ده‌ست به نوێژى ئێواره ده‌كه‌ن.
ئه‌م مه‌زهه‌بیه‌ته گه‌یشته رِاده‌یه‌ك كه خه‌ڵك ئاگاى له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كان نه‌مێنێ ، به‌ڵكو ته‌نیا خه‌ریكى شرۆڤه كردنى مه‌زهه‌ب و ده‌قه‌كانى بن ، كێشه‌كه ته‌شه‌نه‌ى كرد تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى مه‌زهه‌ب ببێته ئاین ، كاتىَ مه‌زهه‌بیش ده‌بێته ئاین، واته: ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى مه‌زهه‌بدایه ، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ئاینه، بۆیه زوَر جار یه‌كتریان تاوانبار ده‌كردو، مزگه‌وتى مه‌زهه‌به‌كه‌ى تریان به‌كه‌نیسه وێنا ده‌كرد، هه‌ندێك ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوایه سه‌رانه‌م له لایه‌نگرانى مه‌زهه‌به‌كه‌ى تر وه‌رده‌گرت.
پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى لایه‌نگرانى مه‌زهه‌بێكى دیاریكراو له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانى مه‌زهه‌به‌كه‌ى تر به‌م شێوه‌یه بێت ، چۆن ده‌توانین ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌ب دروست بكه‌ین؟! بێگومان ئه‌مه ده‌بێته كاره‌سات بۆ كۆمه‌لگا.
وشه‌ى عیلمانیه‌ت Secularism له بنه‌رِه‌تدا وشه‌یه‌كى یۆنانیه‌و له په‌یڤى Saeculum هاتووه، ئه‌ویش سىَ ماناى هه‌یه، كه بریتین له (سه‌رده‌م ، كات ، جیهان) واته: Secolo, Siglo, Siecle كه هه‌رسێكیان نزیكن له یه‌كترو له هه‌ر پێنج زمانه گروپه لاتینیه‌كان وه‌رگیراوه Latin Groups كه بریتیین له زمانى (فه‌ره‌نسى، ئیتالى، پورتوگالى، ئینگلیزی و ئه‌لمانى)، واته: سه‌ده‌ى عیلمانیه‌ت، كات و ساتى عیلمانیه‌ت و جیهانى عیلمانیه‌ت. له ده‌ستپێكدا عیلمانیه‌ت به‌رهه‌مێكى هزرى بوو دژ به كه‌نیسه‌ى كاسولیكى Catholic Church، واته: كه‌نیسه‌ى دایك. كه‌نیسه‌ى كاسولیك عیلمانیه‌تى دروست كرد، یان بلێین: عیلمانیه‌ت كاردانه‌وه‌ى كه‌نیسه بوو، چونكه ئه‌گه‌ر به‌وردى مێژووى كه‌نیسه‌ى كاسولیك له ئه‌ورپا بخوێنینه‌وه، ده‌بینین كه‌وا كه‌نیسه چ دژایه‌تیه‌كى توندى به‌رامبه‌ر تیوریه‌كانى زانستى ئه‌و سه‌رده‌مه كردووه Scientism، هه‌ر بزاڤێكى زانستى دروست ئه‌بوو، ئه‌وا به‌كوفرو زه‌نده‌قه(الهرطقة) Heretic له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونى كه‌نیسه نه‌گونجا بوایه، نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه زوَرن، بۆ نموونه قه‌شه (جوَن هه‌س 1445ز) John Huss زوَر رِه‌خنه‌ى له‌پیاوانى ئایینى كه‌نیسه ده‌گرت، بۆیه به زیندوویى سوتاندیان، دواى چوارده ساڵ كاردینال (پیران) له‌كۆبونه‌وه‌ى دووه‌مى ڤاتیكان كه له‌نێوان ساڵه‌كانى (1962-1965) به‌سترا ، وه‌ك تاوانێكى كه‌نیسه‌ى كاسولیك دژى قه‌شه (جوَن) له سه‌ده‌ى پانزده باسى له‌م رِووداوه كرد .(5)
له‌نیوه‌ى سه‌ده‌ى شانزده تا سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى حه‌ڤده، بزاڤى زانستى Scientism دروست بوو، زاناى كوسمولوژى هۆڵه‌ندى (كوپرنیكوس1543ز) Copernicus تیورێكى زانستى دۆزیه‌وه‌و له‌په‌رتوكه‌كه‌یدا(حركه الإجرام السماویه) دژى بۆچوونه‌كانى كه‌نیسه‌ى كاسولیك ده‌دوێت، تیوره‌كه ده‌ڵێت: زه‌وى سه‌نته‌رى گه‌ردوون نیه‌و، زه‌وى به ده‌ورى خۆیدا ده‌سورێته‌وه، هه‌روه‌كو چۆن به‌ده‌ورى خۆریشدا ده‌سوورێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ى رِاى ئه‌رستۆ(322 پ.ز) Aristotle. ئه‌م بۆچوونه‌ى (كوپرنیكوس) له‌گه‌ڵ بۆچوونى كه‌نیسه ناگونجێت، بۆیه په‌رتوكه‌كه‌ى خرایه لیستى رِه‌شه‌وه‌و، قه‌ده‌غه كرا.(6) (كارین ئارمسترونگ)ده‌لێت: تیوره‌كه‌ى (كوپرنیكوس) تیگه‌یشتنه كلاسیكیه‌ى كه‌نیسه‌ى رِووخاند، هه‌رچه‌نده تیوریه‌كه‌ى (كوپرنیكوس) ته‌واویش نه‌بوو، پاشان زاناى فیزیكى (كیپلر)ى ئه‌لمانى (1630ز) توانى به به‌ڵگه بیسه‌لمینێت، به‌ڵام زاناى كوسمولوژى (گالیلۆ 1642ز) Galilee Galileo به پراكتیكى توانى تیوریه‌كه ته‌واو بكات، كاتێك گالیلو له ساڵى(1612ز) تیوریه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دروست كرد‌و، له هه‌موو ئه‌ورپا ده‌نگى دایه‌وه، به‌ڵام كه‌نیسه توانى (گالیلو) بێده‌نگ بكات و له بۆچوونه‌كانى په‌شیمان بكاته‌وه.(7) پاشان(برونو) Giordano Bruno هات به‌رگرى له تیورى (گالیلو) كرد، به‌ڵام ئه‌ویش له‌ده‌ستى كه‌نیسه رزگارى نه‌بوو، (برونو) بۆماوه‌ى شه‌ش ساڵ زیندانى كرا، پاشان له‌ساڵى (1600ز) به زیندوویى سوتێنرا، به‌ڵام ئه‌م زانایه هه‌رگیز له بۆچوونه‌كانى په‌شیمان نه‌بوه‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌رگرى لێده‌كرد.(8)
سه‌ره‌رِاى هه‌رِه‌شه‌كانى كه‌نیسه‌ى كاسولیك، بزاڤى زانستى به‌رده‌وام خه‌باتى ده‌كرد، بۆیه (ئیسحاق نیوتن 1727ز) Isaac Newton تیورێكى تر‌ى دوَزیه‌وه، كه بریتى بوو له تیورى (جاژبیه الڕرچ)، كه ئه‌ویش دیسان له‌گه‌ل بیرى كه‌نیسه نه‌ده‌گونجا.(9)
بێگومان له‌و قه‌یرانه‌دا بزاڤى زانستى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا، چونكه ناكرىَ شتێك رِه‌ت بكه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانست دامه‌زرا بێت، واته: عیلمانیه‌ت شتێكى زه‌روری بوو دژى كه‌نیسه، چونكه كه‌نیسه بوبوه كۆسپێك له‌سه‌ر رێگاى زانست و پێشكه‌وتندا، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى كه‌سێكى وه‌كو (فردریك نیتچه1900م) Friedrich Nietzsche بڵێت: خودا مردووه(مات الإله) God Is Dead (10) یان له‌كاتى نه‌خوَشیه‌كه‌یدا به خوشكى بڵێت: نه‌هێله قه‌شه‌یه‌ك بێته سه‌ر قه‌برم و چه‌ند دروَیێك بكات، من ده‌مه‌وىَ به‌بىَ ئاین (مولحید) بمرم (11)، بۆیه (نیتچه) به دامه‌زرێنه‌رى نیهیلیزم Nihilism داده‌نرێت(12)، هه‌مان هزر لاى فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى (جۆن پۆل سارته‌ر 1905ز) Jean Paul Sartre دروست بوو ، كاتىَ ده‌لێت: پێویسته خودایه‌تى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رِه‌ت بكه‌ینه‌وه، چونكه دژى ئازادى ئێمه‌یه. هه‌روه‌ها (ئه‌لبیر كامو 1960) پێى وایه باوه‌رِ نه‌بوون به‌خودا وا له ئێمه ده‌كات كه هه‌موو ته‌ركیزو خوَشه‌ویستیمان ته‌نیا بۆ مروڤـ بێت.(13)
دواى ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه بزاڤێك دروست بوو به ناوى (قوتابخانه‌ى رِه‌خنه له ده‌قه‌كان) واته: رِه‌خنه له ده‌قه‌كانى (ته‌ورات و ئینجیل) (العهد القدیم والعهد الجدید)The Old Testament and The New Testament، بوَ ئه‌وه‌ى لێكولینه‌وه له ئایینه‌كان بكرێت، به‌تایبه‌تى له‌مه‌سیحیه‌ت، كه ئه‌وكات ته‌نیا كاسولیك هه‌بوو، له‌بوارى هزریشدا هێشتا بزاڤى پروتستانتى مارتن لوسه‌رى ئه‌لمانىProtestantism له‌دایك نه‌بوبوو، له‌وانیش په‌یرِه‌وانى قوتابخانه‌ى رادیكالى كه له ژێر كاریگه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى فردریك هیگل(1831ز) Friedrich Hegel كاریان ده‌كرد، له‌كاتێكدا (دێیڤید ستراوس 1831ز) David Strauss په‌رتوكێكى له‌سه‌ر ژیانى مه‌سیح (د.خ) نووسى The Life of Jesus ، له‌م په‌رتووكه‌دا گووتى: ئه‌وه‌ى له(ئینجیل)دا هاتووه زۆربه‌ى بىَ بنه‌مایه. له‌مه‌ش خراپتر (برونو) ده‌ڵێت: مه‌سیح كه‌سایه‌تیه‌كى میسولوژیه Mythology واته: خورافى یه‌و، هیچ رِاستیێك بۆ بوونى نیه.(14)
كه‌واته عیلمانیه‌ت له‌ژینگه‌یه‌كى ناته‌ندروست له‌دایك بووه، چونكه هه‌موو بزاڤه زانستیه‌كان دژى سه‌نتره‌لیزمى كاسولیك بوون، هه‌ر بۆیه عیلمانیه‌ت وه‌كو بزاڤێكىَ ئه‌یدولوژى دژى ئاین دروست بوو، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه عیلمانیه‌ت له‌دژایه‌تى كاسولیكه‌وه ده‌ستى پێكرد بۆ دژایه‌تى كردنى هه‌موو ئاینێك به‌بىَ جیاوازى، چونكه له هزرى عیلمانیه‌ته‌وه بیرۆكه‌یه‌ك دروست بوو ، كه هه‌رچى ئایینه بریتییه له‌ده‌زگایه‌كى پاشكه‌وتوو، كه چه‌ند پیاوێكى دلرِه‌ق و خوێنمژ‌و خۆپه‌رست به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن بوَ دژایه‌تى كردنى زانست و عه‌قل و ئازادى و جوانى و شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن، هه‌ر بۆیه (دێڤید ستراوس David Strauss كه پێشتر باسمان لێوه‌كرد ده‌لێت: (ترسناكترین شت له‌سه‌ر مروَڤایه‌تى ئاینه ئاسمانیه‌كانن).(15)
هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌دژایه‌تى كردنى مه‌سیحیه‌ته‌وه ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام هه‌موو ئاینه‌كان دووچارى ئه‌م قه‌یرانه بوون، له ئیسلامیشدا تائیستا هه‌ر به‌رده‌وامه، بۆیه به‌پێویست ده‌زانم ئه‌م بابه‌ته زیاتر شروڤه بكه‌ینه‌وه.
من برِوام وایه نه‌ئیسلامیه‌كان له‌عیلمانیه‌ت گه‌یشتوون، نه خودى ئه‌وانه‌ى كه به عیلمانی خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، له عیلمانیه‌ت گه‌یشتوون، هوَیه‌كه‌شى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ چه‌ند فاكته‌رێك:
یه‌كه‌م: ئیسلامیه‌كان بوَ تێگه‌یشتن له عیلمانیه‌ت ئه‌و سه‌رچاوانه به‌كاردێنن كه سه‌ر به‌رِه‌وتى توند‌و فه‌نده‌مه‌نته‌لیزمن و، هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى و ئه‌كادیمیان پێوه دیار نییه، به‌ڵكو زیاتر په‌رتووكى ئاموژگارى و بانگخوازین.
دووه‌م: تا ئێستا ئیسلامیه‌كان له كوردستان سه‌ربه‌خۆیى هزرى و مه‌عریفى خۆیان رِانه‌گه‌یاندووه، بۆیه زۆربه‌ى برِیارو هزرو فه‌تواو بۆچوونه‌كانیان ته‌نیا لاسایى كردنه‌وه‌ى جیهانی عه‌ره‌بى و ئیسلامیه، ئه‌مه‌ش به رِاستى له جیهانى مه‌عریفیدا ئاریشه‌یه‌كى گه‌وره دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه خۆیان به عیلمانی ده‌ناسێنن ، ئه‌و سه‌رچاوانه به‌كار دێنن كه زوَربه‌یان دژى ئاینن ، زوَربه‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش ئه‌كادیمی و زانستى نین ، بۆیه ده‌ڵێم: ئه‌و عیلمانیه‌ته‌ى كه ئیسلامیه‌كان به كوفر‌و زه‌نده‌قه له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن، بریتییه له عیلمانیه‌تى گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌ن Desacralization واته: هه‌وڵدان بۆ سرِینه‌وه‌ى پیرۆزیه‌تى له هه‌ر شتێكى پیروَز، به عه‌ره‌بى پىَ ده‌گوترێت: (نزع القداسه مما هو مقدس)، هه‌روه‌ك چۆن (ماكس ڤێبه‌ر 1920ز) Max Weber له‌نووسینه‌كانیدا ئه‌مه‌ى باس كردووه، ئه‌مه‌ش بێگومان هه‌موو بنه‌ماكانى ئاین ده‌گرێته‌وه، هه‌ر ئه‌م جۆره عیلمانیه‌ته‌یه كه بزاڤى فه‌نده‌مه‌نته‌لیزمى ئاینى دروست ده‌كات، بۆیه (كارین ئارمسترونگ) ده‌ڵێت:(فه‌نده‌مه‌نته‌لیزمه‌كان به‌رده‌وام هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه له شه‌رِدان دژى هه‌ر هێزێك كه هه‌رِه‌شه‌ى بنه‌ما پیروَزه‌كانى ئاین ده‌كات).(16)
ئه‌و عیلمانیه‌ته‌ى كه هه‌ندێك له هزرڤانان به ئاسایی له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن و، به شتێكى رِه‌واى ده‌زانن و ، هیچ دژایه‌تیێك له‌نێوان ئه‌وو ئایندا نابینن، بریتییه: له‌عیلمانیه‌تى (جزئی) Secularism، كه‌واته: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى عیلمانیه‌كان جۆرى یه‌كه‌مه واته:(عیلمانیه‌تى گشتگیر) ئه‌وه بێگومان جێگاى قبوڵ نیه له‌كوَمه‌ڵگاى كوردیدا، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له عیلمانیه‌ت جیا كردنه‌وه‌ى ئاین بێت له سیاسه‌ت یان له ده‌وڵه‌ت، به برِواى من شتێكى ئاساییه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیێك.
یه‌كه‌م: به‌م میكانیزمه ده‌توانین ئاین له ئیستغلال كردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و تاكه كه‌سى بپارێزین.
دووه‌م: به‌و میكانیزمه ده‌توانین پیروَزى ئاین بپارێزین ، به‌مه‌ش كاریگه‌رى ئاین وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر كوَمه‌ڵگادا، چونكه ئاین هێزیكى رِوحى زۆر كاریگه‌ره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م كاریگه‌ریه وه‌كو خۆى به سروشتى بمێنێته‌وه‌و كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نه‌بێت ده‌ستكارى بكات. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له رِه‌ت كردنه‌وه‌ى نموونه‌ى خیلافه‌تى عوسمانى بۆ میسر له‌لایه‌ن ریفۆرمخوازانى وه‌كو(عه‌لى عبدالرازق 1966ز)(17) ئه‌وه‌بوو، تاوه‌كو ئاین نه‌بێته گه‌مه‌یه‌ك به‌ده‌ستى سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌و، لایه‌نه روحیه‌كه‌ى به جوانى بمێنێته‌وه‌و ناشرین نه‌بێت.(18)
سێهه‌م: به‌م میكانیزمه واته جیا كردنه‌وه‌ى ئاین له سیاسه‌ت ، هه‌روه‌ك (ولیه‌م ماكلولین) ده‌لێت: مروَڤ ئازاد نابێت له ئاین ، به‌ڵكو ئاین ئازاد ده‌بێت له مروڤ ، (هه‌نتگتون)یش Samuel P .Huntington له كتێبه‌كه‌یدا باسى كردووه.(19) كه‌واته: مروَڤ پێویستى به ئاینه، نه‌ك ئاین پێویستى به مرۆڤه، ئه‌گه‌ر ئاین ئازاد بێت له مروڤ ، خۆى كاریگه‌رى پوَزه‌تیڤ دروست ده‌كات، به‌ڵام كه ئازاد نه‌بوو له مروَڤ ، ئه‌وا بێگومان كاریگه‌رى نه‌گه‌تیڤى ده‌بێت له‌سه‌ر كوَمه‌لگا، هه‌روه‌ك چوَن ئیستا ئاین بووه‌ته شتێكى ناشرین، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه خه‌ڵكانێك ئازادى ئاینیان پێشێل كرد.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى هه‌ندێك وڵاتى وه‌كو ئه‌مریكا بكه‌ین ، ده‌بینین مه‌سیحیه‌ت (مه‌زهه‌بى پروتستنتیزم) یه‌كه‌م ئایینه له رِووى هه‌وادارو لایه‌نگرانه‌وه، به‌ڵام تاكو ئیستا هیچ ئاینێك له‌م وڵاته ئاینى فه‌رمى نیه، چونكه له ده‌ستورى ئه‌مریكادا ئاین شتێكى تاكى و ئاره‌زووى كه‌سیه‌و، هیچ فورمێكى فه‌رمى و ده‌ستورى پێوه دیار نیه، وه‌كو چۆن له زوَربه‌ى وڵاتان ئه‌م ئاینه به ئاینى فه‌رمى وڵات ده‌ناسێنرىَ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و وڵاتانه‌ى كه ئاین به فه‌رمى نه‌ناسێنراوه ئاین زیاتر گه‌شه‌ى كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاتانه‌ى كه ئاین به فه‌رمى ناسێنراوه له ده‌ستوردا.
جه‌مال به‌ننا(برا بچوكى حه‌سه‌ن به‌ننا) ده‌لێت: (ئیسلام بریتییه له دین و نه‌ته‌وه، نه‌ك دین و ده‌وڵه‌ت )، ئه‌مه‌یان ناونیشانى كتێبه‌كه‌یه‌تى (الإسلام دین وڕمه، ولیس دینا ودوله)، بۆیه برهان غلیون(سه‌روَكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى سوریا) ده‌ڵێت: (ئیسلام له‌كاتى حه‌سه‌ن به‌ننا دین و دونیا بوو، پاشان له‌لایه‌ن سه‌ید قوتب و عومه‌ر عبدالرحمانه‌وه بوو به دین و ده‌وڵه‌ت(20) ، (حه‌سه‌ن به‌ننا) كه ده‌ڵێت: ئیسلام قورئان و شمشێره، دژى ده‌ستورى میسرى (1923ز) نه‌بوو، به هیچ شێوه‌یه‌كیش خوَى له‌كۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بى نه‌سرِی بووه، كه‌چى كه‌سێكى وه‌كو (سه‌یید قوتب) هه‌مووى ئه‌وانه (نه‌ته‌وایه‌تى، ودیموكراسى، وسوَشیالیستى) به‌كوفر قه‌ڵه‌م ده‌دات.(21)
به برِواى من له‌لای (حه‌سه‌ن به‌ننا) ئیسلام دین و ده‌وڵه‌ته، ئه‌گه‌ر نامیلكه‌كانى بخوێنینه‌وه به‌رِوونى ئه‌مه‌مان بۆ به‌ده‌رده‌كه‌وىَ، به‌ڵام وه‌كو (سید قوتب) و(عمر عبد الرحمن) و ئه‌وانى تر باسى نه‌كردووه، چونكه خه‌مى (حه‌سه‌ن به‌ننا) ته‌نیا ئه‌وه‌بوو بزاڤێكى سیاسى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست بكات بۆ پاراستنى ئاینى ئیسلام و، رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ى دوژمنانى ئیسلام به‌گوێره‌ى هزرو وبۆچوونى ، واته: گه‌رِاندنه‌وه‌ى خیلافه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه رِاسته كه ده‌لێن: ئیسلام دین و دنیایه، نه‌ك دین و ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش به رِوونى به‌دیار ده‌كه‌وىَ كاتىَ ده‌بینین له مێژووى ئیسلامدا هیچ ده‌وڵه‌تێك به‌ناوى ئیسلامه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى دروست نه‌بووه، ته‌نیا ده‌وڵه‌تى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نه‌بێت، ئه‌مه‌ش شتێكى ئاساییه، هه‌ر چه‌نده ئه‌ویش ده‌وڵه‌تى ئیسلامى نه‌بوو وه‌ك ناو، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تى پێغه‌مبه‌ر بوو (د.خ)، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى سروش (وه‌حى) (قورئانى پیروَز وسوننه‌ت) دامه‌زرابوو، چونكه هه‌موو برِیاره‌كانى پێغه‌مبه‌ر له خواوه نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌ندێكیان ئیجتهادى خۆى بوون، بۆیه هه‌ڤاڵانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به پێغه‌مبه‌ریان ده‌گووت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا، ئه‌مه رِاى تۆیه یان له خواوه‌یه، واته (وه‌حییه)؟ نموونه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زوَره ، پرسیار ئه‌وه‌یه: بوَچى هه‌ڤاڵانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌م پرسیاره‌یان لێده‌كرد؟ چونكه ده‌یانزانى ئه‌گه‌ر وه‌حى نه‌بیت ، ئه‌وه رِاى پێغه‌مبه‌ره‌و قابیلى هه‌ڵه‌و رِه‌خنه‌شه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌حى بێت ئه‌وه پێویسته بىَ ده‌نگ لێ بكرێت و به رِه‌هایی قبوڵ بكرێت، ئێمه له مێژوودا ده‌وڵه‌تى خوله‌فاى راشیدینمان هه‌یه، ده‌وڵه‌تى ئومه‌وى، ده‌وڵه‌تى عه‌باسى و ده‌وڵه‌تى عوسمانى و... هتد. كه بێگومان هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیجتیهاد دروست بوونه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ى ئیسلامدا بوون ، ده‌توانین بڵێین: ده‌وڵه‌تى موسلمانان ، نه‌ك ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، چونكه یه‌كه‌میان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیجتیهادى فه‌قیهه‌كان دامه‌زراوه، به‌ڵام دووه‌میان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاین دامه‌زراوه، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا نابێت ده‌رگاى ئیجتیهاد بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، چونكه هیچ یه‌كێك له خه‌لیفه‌كان ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، كه بێگومان بۆ قورئان و سوننه‌ت له ئێمه دلسوَز تر بوون و زانا تریش بوون تیایاندا، كاتىَ خه‌لیفه ئه‌بو به‌كر(ر.خ) هاته سه‌ر حوكم، گووتى: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وىَ وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا (د.خ) حوكم بكه‌م، ئه‌وا ناتوانم، چونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌نده‌یێك بوو خوا به ناردنى وه‌حی یارمه‌تى ده‌دا، به‌مه‌ش هه‌میشه پارێزراو بوو، به‌ڵام من مروَڤم ، شه‌یتانێك هه‌یه هه‌میشه رِێگام لێده‌گرێ .(22)
كه‌س ناتوانىَ هاوشێوه‌ى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) حوكم بكات، ها ئه‌وه ئه‌بوبه‌كرى سدیقه‌و دان به‌وه‌دا ئه‌نێ كه پێى ناكرىَ، چونكه له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا جۆره سیسته‌مێك به‌كار ده‌هێنرىَ ، مه‌به‌ستمان بوارى ئیداره‌و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ته، چونكه بوارى نه‌گۆرِیشمان هه‌یه، وه‌كو بیروباوه‌رو ئه‌خلاق ، كه كه‌س ناتوانىَ ده‌سكاریان بكات و بیانگورِێت.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م ئایه‌تانه بكاته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌بێت ده‌وڵه‌تێكى ئاینی دروست بكرێت، بوَ نموونه: خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ) ، (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ) ، (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ).(23)
ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه ئه‌م ئایه‌تانه باس له حوكم و خیلافه‌ت و ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن ، به‌ڵكو باس له (القضاء) ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر سیاقى ئایه‌ته‌كان بخوێنینه‌وه ده‌بینین باس له جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌كان ده‌كه‌ن،(24) خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِنْدَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَمَا أُولَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ، إِنَّا أَنْزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ، وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ فَمَنْ تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ، وَقَفَّيْنَا عَلَى آثَارِهِمْ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَآتَيْنَاهُ الْإِنْجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الْإِنْجِيلِ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فِيهِ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ).
بێگومان ئه‌هلى سوننه یه‌ك ده‌نگن، كه ئێمه سىَ جوَره ته‌وحیدمان هه‌یه، ته‌وحیدى ربوبیه(توحید الربوبیه)، ته‌وحیدى ئلوهیه یان (عیباده‌ت) (توحید الالوهیه) و جوَرى سێیه‌م ته‌وحیدى ناو‌و سیفاته‌كانى خودایه(توحید الاسماء والصفات)، ئێستا جۆرێكى تر زیادكراوه، پێی ده‌گووترێ : ته‌وحیدى حاكمیه‌ت (توحید الحاكمیه) ، به رِاى من ئه‌م جوَره ته‌وحیده هیچ بنه‌مایێكى نییه، ته‌نیا كاردانه‌وه‌یێكه به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌مى هه‌ندى رژێمى دكتاتۆرى عه‌ره‌بى، كاردانه‌وه‌ش نابێته بنه‌ماى زانستى، به‌ڵكو ئه‌بێته كاره‌ساتێكى گه‌وره به‌سه‌ر گه‌لانه‌وه، ئه‌م جۆره هزره تونده له‌لایه‌ن هه‌ندى نووسه‌ره‌وه په‌یابووه، وه‌كو (مه‌ودودى) پاكستانى(1979ز) كه ده‌ڵێت: (جیهاد شورِشێكى چه‌كدارانه‌یه بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵك)،(25) له ساڵى (1951ز) كتێبه‌كانى له میسر بڵاوبوونه‌وه، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا (سید قوتب) بوو به ئیخوان،(26) خاوه‌نى كتێبى (معالم فی الطریق)(27) هه‌روه‌ها براكه‌ى كه ناسراوه به(محمد قوتب) خاوه‌نى كتێبى (جاهلیه القرن العشرین) و یوسف قه‌رزاوى خاوه‌نى كتێبى (حتمیه الحل الإسلامی) و (الحل الحل الإسلامي فريضة وضرورة) و(بینات الحل الإسلامی) و (شبهات حول الحل الإسلامی) هه‌روه‌ها (عمر عبد الرحمن) خاوه‌نى كتێبى (أصناف الحكام وڕحكامهم) و(عبد القادر عبد العزیز)(28) خاوه‌نى كتێبى (العمدة في إعداد العدة للجهاد في سبيل الله تعالى)(29)، و (ابو محمد المقدسی) شێخى زه‌رقاوى ، خاوه‌نى كتێبى (مله إبراهیم علیه السلام) و (المصابيح المنيرة في الرد على أسئلة أهل الجزيرة) و (عبد السلام فرج) خاوه‌نى كتێبى (الفريضة الغائبة)(30)، پاشان دروست بوونى سىَ گروپى جیهادى وه‌ك (جماعه الفنیه العسكریه 1974)، (جماعه التكفیر والهجره 1977)،(جماعه الجهاد 1979)، پاشان جیابونه‌وه‌ى شێخ (تقی الدینى نه‌بهانى 1977ز) فه‌له‌ستینى و، دامه‌زراندنى (حزبى ته‌حریر) له قودس، بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ى خیلافه‌تى ئیسلامى، كه خاوه‌نى كتێبى (نظام الحكم فی الإسلام)ـه و زوَركه‌سى تریش.
كاتىَ ئه‌م جوَره هزره تونده بڵاوبوه‌وه، مورشیدى ئیخوان مسلمین له میسر (حه‌سه‌ن هوزه‌یبى) به توندى دژى هزرى سید قوتب وه‌ستایه‌و، كتبێكى نووسى به ناوى (دعاه لا قچاه) (ئێمه بانگخوازین ، قازی نین)، نامیلكه‌كه له ساڵى(1977) چاپكرا(31)، ناوبراو له‌و نامیلكه‌كه‌یدا به توندى بیرۆكه‌ى حاكمیه‌ت رِه‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه(هوزه‌یبى) ده‌یویست بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر رێبازى (حه‌سه‌ن به‌ننا) كه دوور بوو له‌و توند‌و تیژیه.
له رِاستیدا بیرۆكه‌ى حاكمیه‌ت له بنه‌ره‌تدا له خه‌واریجه‌كانه‌وه هاتووه، هه‌روه‌ك چوَن له‌قسه‌كانى ئیبن ته‌یمیه‌ى حه‌رانى به‌دیار ده‌كه‌وىَ،(32) هه‌ر بۆیه‌ش بیدعه‌ى ته‌كفیر یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن خه‌واریجه‌كانه‌وه دروست بوو، كه له‌سه‌ر گوناهی بچووك خه‌ڵكیان به كافر له‌قه‌له‌م ده‌دا.
كاتىَ لایه‌نێكى ئاینی بوَ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ئه‌دات ، دوو ئامرازى به هێز به‌كار دێنێ، یه‌كه‌م حاكمیه‌ت: واته (لا حكم إلا لله) ئه‌مه‌ش دروشمى خه‌واریجه‌كان بوو، بۆیه ئیمامى عه‌لى (ر.خ) گوتى:( كلمة حق إريد بها باطل)(33) واته قسه‌یه‌كى رِاسته به‌ڵام مه‌به‌ست و نیاز لێی رِاست نییه، دووه‌م: ته‌كفیركردنى ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیان هاورِا نین ، سه‌باره‌ت به‌خاڵى یه‌كه‌م یان ئامرازى یه‌كه‌م كه حاكمیه‌ته، كاتىَ ده‌ڵێن حوكم ته‌نیا هی خودایه، ئه‌مه رِاسته ، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: تۆ چۆن ئه‌زانى ئه‌مه حوكمى خودایه؟ كه‌واته: شتێكى زوَر هه‌ڵه‌یه خه‌ڵكێك له جیاتى خودا بریار بدات. له‌كاتى جیهاد كردن پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌سیه‌ت له ئه‌میره‌كانى ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (وإذا حاصرت أهل حصن فأرادوك أن تنزلهم على حكم الله ، فلا تنزلهم على حكم الله، ولكن أنزلهم على حكمك، فإنك لا تدري أتصيب حكم الله فيهم أم لا).(34)
واته: تۆ به حوكمى خۆت بكه، نه‌ك به حوكمى خودا، چونكه حوكمى خودا دیار نییه، به‌ڵكو ته‌نیا پێغه‌مبه‌ران به‌رِێگاى وه‌حیه‌وه ده‌یزانن ، جا ئه‌گه‌ر به خه‌ڵك بلێی ئه‌مه حوكمى خودایه، ئه‌بىَ سه‌دا سه‌د لێى دڵنیابین ، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌بىَ به‌ڵگه‌مان به‌ده‌ست بىَ كه بریتیه له فه‌رموده‌ى رِاست و دروستى پێغه‌مبه‌ر(د.خ).
كاتێ نوسه‌رى خه‌لیفه عومه‌ر(ر.خ) كتابێكى نووسى و تیایدا حوكمێكى دیاریكرد‌و نووسى: ئه‌مه ئه‌و حوكمه‌یه كه خودا پێشانى عومه‌رى كورى خه‌تابى (ر.خ) داوه، خه‌لیفه گوتى: ئه‌وه مه‌لىَ ، به‌ڵكو بڵىَ: ئه‌مه ئه‌و حوكمه‌یه كه عومه‌ر(ر.خ) به‌باشی زانیوه، ( قال الكاتب: هذا ما أرى الله أمير المؤمنين عمر، فقال عمر(رض) لا تقل هكذا، ولكن قل: هذا ما رأى أمير المؤمنين عمر بن الخطاب). (35)
بوَیه ئیمام (ابن القیّم) ده‌لێت:" ئه‌گه‌ر ئیمزا كردن له جیاتى پاشا‌كان شتێكى گرنگ بێت و كه‌س ئینكارى گرنگیه‌كه‌ى ناكات و بێگومان یه‌كێكه له به‌رزترین پله، ئه‌ى ئیمزا كردن له جیاتى خوداى زه‌مین وئاسمانه‌كان ده‌بێت چه‌ند گرنگ بێت؟ (وإذا كان منصب التوقيع عن الملوك بالمحل الذي لا ينكر فضله ولا يجهل قدره وهو من أعلى المراتب السنيات فكيف بمنصب التوقيع عن رب الأرض والسموات؟).(36)
ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وىَ ده‌وڵه‌تێكى ئاینى یان ئیسلامى دروست بكه‌ن، ئایا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دروستى ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وانه ده‌زانن حوكمى خودا چییه‌و كامیان حوكمى خودایه؟ ئاخر تا ئێستاش جیهانى ئیسلامى هه‌ر خه‌ریكى شرۆڤه كردنى ده‌قه‌كانى مه‌زهه‌به‌كانن، ئایا مه‌زهه‌ب حوكمى خودایه؟ (ئیمام مالك) نه‌یهێشت كتێبه‌كه‌ى كه پر بوو له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر(د.خ)،(37) بكرێته بنه‌ما بۆ ده‌وڵه‌تى مه‌نسورو هارونى ره‌شید ، له كاتێكدا له سه‌رده‌مى عه‌باسیه‌كان گیر‌و گرفت ئه‌وه‌نده زوَریش نه‌بوون وه‌ك ئێستا له جیهانى پێشكه‌وتوودا هه‌یه، ئایا ئێمه ده‌توانین ده‌وڵه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو دروست بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌ب كه پرِه له رِاو بۆچوون و، هیچیان به‌قه‌ده‌ر كتێبه‌كه‌ى (ئیمام مالك) فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریان (د.خ) تێدا نییه؟ ئه‌وه‌ى كه تێشیاندا هه‌یه زوَریان فه‌رمووده‌ى لاواز‌و بىَ هێزن، به‌رِاستى كاره‌ساته ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌ین له‌سه‌ر بیر‌و بۆچونێك كه پێش هه‌زاران ساڵ ده‌ربرِاوه، چونكه هه‌روه‌كو پێشتر باسمان كرد، مه‌زهه‌ب یان فیقهی ئیسلامى، واته رِاو بۆچوون و، هیچ قودسیه‌تێكى تێدا نییه، ته‌نیا قورئان وسونه‌تى رِاست و دروست نه‌بێت كه قودسیه‌تیان هه‌یه.
كاتىَ ئێمه ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ین ، بێگومان ئه‌بىَ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى مه‌زهه‌بى بێت، ده‌وڵه‌تى عوسمانى به هه‌موو گه‌وره‌یى و ته‌مه‌ن درێژى خۆیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌ب دروست بووبو، كه ئه‌ویش مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى بوو، كوَمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌بى (شیعه- جه‌عفه‌رى- دوازده ئیمامى) دروست بووه، ده‌وڵه‌تى سعودیه له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌بى (حه‌نبه‌لى) دروست بووه، بۆیه حه‌نبه‌لیه ته‌قلیدیه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ى كتێبى (زاد المستنقع في الفقه الحنبلي)ى لةبةركرد، ئةوا ئةتوانىَ حوكم لة نيَوان خةلَكدا بكات(من حفظ الزاد حكم بين العباد). دروست كردنى ده‌وڵه‌ت به‌م شێوه‌یه واته: گه‌رِانه‌وه بۆ دواوه، چونكه كاتىَ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر یه‌ك مه‌زهه‌ب دروست ده‌بێت ، واته ئه‌بێت مه‌زهه‌به‌كانى تر شوێنیان نه‌مێنى، له كوردستانیش هه‌ركاتىَ ئیسلامى سیاسى ویستى ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى دروست بكات، بێگومان ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكى مه‌زهه‌بى ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعی، كه‌واته هیچ جیاوازیێك نییه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى تر كه مه‌زهه‌ب ببێته بنه‌ما بۆ ده‌وڵه‌ت ، له‌وكاته‌شدا لای خه‌ڵك وای لێدێت كه ئه‌م مه‌زهه‌به رِاو بۆچوون نییه، به‌ڵكو شتێكى موقه‌دده‌س و پیروَزه‌و هه‌ڵه‌ى تیا نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و برِوایه‌ى لا دروست ده‌بێت كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامییه ، كه‌چى له رِاستیدا وا نییه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكى مه‌زهه‌بییه‌و، ئه‌توانین ناوى لىَ بنێین ده‌وڵه‌تى مه‌زهه‌بى شافعی له كوردستان ، ده‌وڵه‌تى مه‌زهه‌بى حه‌نبه‌لى له سعودیه، ده‌وڵه‌تى مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى له توركیا، ده‌وڵه‌تى مه‌زهه‌بى جه‌عفه‌رى له ئیران، دیسانه‌وه دروست كردنى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌ب، واته: ئه‌م مه‌زهه‌به هه‌مووى رِاسته‌و، هه‌ڵه‌ى تیا نییه، جا ئه‌گه‌ر وابێت بۆچى ئیمامه‌كان له زۆرێك له بۆچوونه‌كانیان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌كو ئیمامى شافعی كه له به‌غدا خاوه‌نى مه‌زهه‌بێك بوو (مه‌زهه‌بى كوَن) به‌ڵام له میسر مه‌زهه‌بێكى تر‌ى هه‌بوو (مه‌زهه‌بى نوىَ). ده‌مه‌وێ باس له ئه‌زمونێكى نوىَ بكه‌ین له بۆسنه و هێرسك، عه‌لى عزه‌ت بیگوڤیچ موسوڵمانێكى سونییه، له زیندانى شیوعیه‌كاندا زۆرى به‌سه‌ر بردبوو، دوواتر ئازاد كرا، له ساڵى 1970ز كتێبێكى نووسى به‌ناوى (البیان الإسلامی) ، واته: به‌ر له‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك كۆمارى بۆسنه و هێرسك، له‌و كتێبه‌یدا ده‌ڵێت: ناكرىَ ئاشتى و پێكه‌وه ژیان هه‌بێت له نێوان ئیسلام و ده‌زگاكانى تر‌ى سۆسیۆلۆژى و سیاسى كه ئیسلامى نین. كاتێك بۆسنه و هێرسك له یوگوسلافیا جیا بوه‌وه ، ئه‌م وڵاته پێكهاتبوو له موسڵمان و كروات و سرب ، كاتىَ (عه‌لى عزه‌ت بیگوڤیچ)(38) بوو به‌سه‌رۆكى وڵات، حاشاى له‌كتێبه‌كه‌ى كرد، هه‌وڵیدا بۆ ئیسلامكردنى بوَسنه و هێرسك له‌هه‌موو بوارێكه‌وه، به‌ڵام گه‌لانى تر‌ى وه‌كو كروات و سرب به‌م پرۆژه‌یه رازى نه‌بوون، پاشان پرۆژه‌كه‌ى به‌رته‌سكتر كرده‌وه، له ئیسلام كردنه‌وه بۆ به‌حزبى كردنى ده‌وڵه‌ت ، ئه‌وانه‌ى كه موسوڵمان نین بێبه‌ش بوون له زۆر پله و پایه، هه‌روه‌ها زوَربه‌ى موسوڵمانانیش بێبه‌ش بوون له پله و پایه، چونكه له حزبه‌كه‌ى ئه‌ودا نه‌بوون ، واته: یه‌كه‌م جار (بیگوڤیچ)به پرۆژه‌یه‌كى ئیسلامى هاته پێشه‌وه، چونكه ئه‌وكات له‌ژێر سێبه‌رى شیوعیه‌تدا بوو، له جیهانێكى ته‌سك و ناخوَشدا ئه‌ژیا، ئاین به‌رده‌وام له هه‌رِه‌شه‌دا بوو، پاشان كه بۆسنه و هێرسك جیابوه‌وه، به پروَژه‌یه‌كى تر هاته پێشه‌وه ، ئه‌ویش پرۆژه‌ى نیشتیمانى مه‌ده‌نى بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا به پرۆژه‌یه‌كى ته‌سكى حزبی كۆتایی پێهات، حزبی (كارى دیموكراسى ئیسلامى) SDA له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى (1990ز) سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، له ساڵى(1995ز) سه‌رۆك وه‌زیران (حارس چدچیك) دژى سیاسه‌ته‌كه‌ى (بیگوڤیچ) ده‌ستبه‌دارى پوَسته‌كه‌ى بوو ، چونكه ئه‌و برِواى به پلورالیزم هه‌بوو. ئه‌مه‌یان باشترین نموونه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئایدولوژیایه‌كى ئاینى دانامه‌زرێت ، جا ئه‌م ئایدولۆژیایه چ جۆریك بێت.
هیچ كه‌سێك به‌قه‌ده‌ر ئیمامى عومه‌ر(ر.خ) له بوارى سیاسه‌ت و ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تدا ئیجتیهادى نه‌كردووه، چونكه له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا گۆرانكاریه‌كان زیاتر بوون، بۆیه زۆر سوودى له گه‌لانى تر وه‌رده‌گرت، بوَ نموونه دانانى دیوان و زه‌ریبه و ، زوَر شتى تر كه لێره‌دا ماوه‌مان نییه باسى بكه‌ین.
(عومه‌رى كورى عبدالعزیز) كاتىَ بوو به‌خه‌لیفه نامه‌یه‌كى بۆ(سالمى كورِى عبد الله) نارد، له‌و نامه‌یه‌دا هاتبوو: ژیانى عومه‌رى كورِى خه‌تابم بۆبنووسه و بنێره تاوه‌كو له‌سه‌رى بروَم و كارى پێبكه‌م ، (سالم) وه‌ڵامى دایه‌وه‌و گوتى: ئه‌گه‌ر تۆ كار به رِه‌فتاره‌كانى عومه‌ر بكه‌ى ، واته: تۆ له‌عومه‌ر باشترى، چونكه سه‌رده‌مى تۆ وه‌كو سه‌رده‌مى (عومه‌ر) نییه، پیاوه‌كانى تۆش وه‌كو پیاوه‌كانى (عومه‌ر) نین ، به‌ڵام قه‌ناعه‌تى(عومه‌رى كورى عبدالعزیز) به وه‌ڵامه‌كه‌ى (سالم) نه‌هات، هه‌مان نامه‌ى بۆ زۆربه‌ى زانایانى سه‌رده‌مى خۆى نووسى، به‌ڵام هه‌مان وه‌ڵامى بۆ ده‌هاته‌وه كه سالم بۆى ناردبوو. (39)
ئه‌م نموونه‌یه باشترین به‌ڵگه‌یه كه هه‌ر سه‌رده‌مێك جۆره سیسته‌مێكى گه‌ره‌كه بوَ به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت، چونكه هه‌مووى ئیجتیهاده‌و رِاو بۆچوونه، ناكرێت له‌هه‌موو كاتێكدا ئێمه بۆچوونێكى به‌هێزى كاتى خۆى بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه به‌كاربێنین، چونكه رِاو بۆچوونى تایبه‌تى خوَى ده‌وىَ ، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا پێویسته عه‌قڵى خۆمان دابخه‌ین و بیر‌و هزرى خۆمان قوفڵ بده‌ین و، ته‌نیا خه‌ریكى له‌به‌ركردنى ده‌قه‌كانى فیقهی مه‌زهه‌به‌كان بین و، بزانین چیان هه‌یه تا بوَ ئه‌م سه‌رده‌مه به‌كاریان بێنین ، له‌سه‌رده‌مێكدا خوێندنى جوگرافیا له ئه‌زهه‌ر قه‌ده‌غه‌بوو، (محمد عبده) ده‌ڵێت: جارێكیان قوتابیێك هات بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌زهه‌ر بخوێنىَ، چووه رواقه‌كه‌ى خۆى، چونكه هه‌ر وڵاتێك شوێنى تایبه‌ت به قوتابیه‌كانى خوَى هه‌بوو، كه پێی ده‌گوترا (رواق)، كاتىَ قوتابیه‌كه ویستى بچێت بۆ رواقه‌كه‌ى، یه‌كێك له شێخه‌كانى ئه‌زهه‌ر نه‌یهێشت قوتابیه‌كه بچێته ژووره‌وه، چونكه شێخه‌كه ده‌قی هیچ فه‌قیهێكى له كتێبێكدا نه‌بینی بوو كه وڵاتى ئه‌م قوتابیه خاوه‌ن رواقه، كاتىَ هه‌ندێ له قوتابیان به شێخه‌كه‌یان گوت ، كتێبه جوگرافیه‌كان ده‌ڵێن: وڵاتى ئه‌م قوتابیه له‌و جۆره وڵاتانه‌یه كه خاوه‌ن رواقن، به‌ڵام شێخه‌كه رِازى نه‌بوو، گوتى: من باوه‌ر به‌و كتێبانه ناكه‌م ، ئه‌بىَ ده‌قێك هه‌بێت و یه‌كێك له فه‌قیهه‌كان باسى ئه‌وه‌ى كردبێت.(40)
ئیمام (ابن عقیل)ى حه‌نبه‌لى قسه‌كه‌ى ئیمامى شافعى رِه‌ت ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێت:(لا سیاسه إلا ما وافق الشرع) هه‌ر سیاسه‌تێك له‌گه‌ڵ شه‌رع نه‌گوَنجێت رِه‌وا نیه، ئیمام (ابن عقیل) ده‌ڵێت: سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌چاكه نزیك بكه‌یه‌وه‌و، له خراپه دووریان بخه‌یته‌وه، با ئه‌م سیاسه‌ته‌ى كه تۆ ده‌یكه‌ى نه‌خواو نه پێغه‌مبه‌ریش باسیان لێ نه‌كردبىَ ، پاشان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نا?