ئیریك فرۆم.. ریشه‌ی موڵكداری و ئاسۆی كه‌ینوونه
September 30, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :د. محه‌مه‌د سه‌بیلا
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
به‌رایی:په‌یوه‌ندیی من له‌گه‌ڵ ئیریك فرۆم (1900- 1988) بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتاكان ده‌گه‌رِێته‌وه، كاتێك ئه‌وكات له چوارچێوه‌ی دیبلۆمی خوێندنی باڵادا بیرم له باس كردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ماركسیزم و شی كردنه‌وه‌ی ده‌روون كرده‌وه. من پێم خۆش بوو له رێی یه‌ك نموونه‌وه، كه ئه‌وكات وا دیار بوو فرۆم نوێنه‌ری هه‌ره دیاری بوو، له‌و په‌یوه‌ندییه بكۆڵمه‌وه. ئه‌م نامه‌یه‌م له رێی خانه‌ی ئه‌نترۆبۆس له پاریس بۆ ئیریك فرۆم نووسی، ئه‌و خانه‌یه‌ش كتێبی (قه‌یرانی شی كردنه‌وه‌ی ده‌روونی)ی بۆ ئه‌و چاپ كرد بوو. له سویسراوه به نامه‌یه‌كی تایبه‌ت وه‌ڵامی دامه‌وه، تێیدا خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربرِی به دیتنم، هه‌روه‌ها (ئاماده بوو) هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ستیدا بێت بمداتێ، بێ له‌وه یارمه‌تیشم بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستدا نین. هه‌ڵبه‌ت دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی ورد له بابه‌ته‌كه، هاتمه سه‌ر ئه‌و رایه‌ی كه زه‌حمه‌ته هه‌ر ته‌نیا یه‌ك نموونه وه‌ربگریت، نه‌مازه كه زۆرینه‌ی كتێبه‌كانی (ئه‌و) ئه‌وكات نه‌كرابوونه فه‌ره‌نسی. ئیدی وازم له‌م بابه‌ته هێنا و برِیارم دا توێژینه‌وه له (وێنا كردنی مرۆڤ له نێوانی ماركس و فرۆید)دا بكه‌م.بۆیه من كاتێك بۆ جارێكی دی ده‌گه‌رِێمه‌وه سه‌ر ده‌قه‌كانی فرۆم، ئه‌وا به جۆرێك له سۆزه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌گه‌رِێمه‌وه، كه زۆر شادمان بووم به پێشه‌نگانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت و به تایبه‌تی ماركۆز و فرۆم.
بیرۆكه‌كانی ئیریك فرۆم مۆركی ره‌خنه گرتن له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی پیشه‌سازییان پێوه‌یه، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی (ره‌ت كردنه‌وه‌ی مه‌زن) "le grande refus" كه بووه چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هزریی قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌گرتن، كه مریدانی ئیلهامیان له ماركسیزم و شی كردنه‌وه‌ی ده‌روونی وه‌رگرت، له تێگه‌یشتن له جڤاكی هاوچه‌رخی پیشه‌ساز، كه تێك شكانی به‌ڵێنه‌كانی ئازادی، عه‌قڵانی، ئاشتی و نارِه‌گه‌زپه‌رستی كه رۆشنگه‌ری مژده‌ی دابوون، تۆمار ده‌كات، به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتنی دیكتاتۆریه‌ت و ناعه‌قڵانی و ره‌گه‌زپه‌رستی و جه‌نگیش، تۆمار ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵوێستی فرۆم به‌و جۆره‌یه كه هه‌ڵوێستی توند و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی نه‌بووه، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی و ریشه‌ییانه‌ش جڤاكی پیشه‌سازیی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، ئنجا گوتارێكی دووپاتخواز و ئه‌رێنیی هه‌بوو كه جیاواز بوو له گوتاری نه‌رێنی، كه تیۆریی ره‌خنه‌ی ره‌ت ده‌كرده‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته خاوه‌ن مه‌یلێكی روونی ئه‌رێنی بوو، به هۆی ئه‌و خووه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه، ره‌خنه له جڤاكی پیشه‌ساز ده‌گرێت، بانگه‌شه‌ش بۆ خووی نه‌رێنی (به‌رهه‌مهێنه‌ر) ده‌كات، كه به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی تاك به باشی كاری خۆی له نێو جڤاكی هاوچه‌رخدا به‌جێ بگه‌یه‌نێت، له كاردایه. ئه‌م خووی به‌رهه‌مهێنه‌ره خووی تاكی پێگه‌یشتوو، عاقڵه كه توانای به‌دی هێنانی په‌یوه‌ندیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی، توانای به‌رهه‌م هێنان و وه‌گه‌رِ خستنی وزه‌ی ئه‌ڤین و هاوكاریشی هه‌یه.. فرۆم به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی دژ به جڤاكی ته‌كنه‌لۆژی نییه، به‌ڵكوو داوا ده‌كات ئه‌و جڤاكه به مرۆیی بكرێت، له كاتێكدا زۆربه‌ی نوێنه‌رانی تیۆریی ره‌خنه گومان له ئه‌گه‌رێكی وا ده‌كه‌ن، پێشیان وایه مه‌حاڵه له‌و جڤاكه‌دا به‌خته‌وه‌ری به‌دی بێت.
فرۆم پێی وایه هه‌م جڤاكی هاوچه‌رخ و هه‌م مرۆڤی هاوچه‌رخ له حاڵه‌تێكی فره به‌هێزی رووتانه‌وه‌دا ده‌ژین، هه‌ردووكیان نه‌خۆشن، به‌ڵام فرۆم پێی وایه ده‌بێ جڤاك چاك بكرێت و له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی تاكدا بگونجێندرێت، چونكه تیۆرییه‌كه‌ی به گشتی تیۆرییه‌كه به ده‌وری تاكدا گرێژه‌نه‌ی به‌ستووه.
سه‌رمایه‌داریی سه‌ده‌ی نۆزده‌م له ئه‌وروپا، واته سه‌رمایه‌دارییه درِه‌كه له ئه‌وپه‌رِی گه‌شه‌سه‌ندنیدا، خوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی لێ كه‌وته‌وه "Caractère social" كه خه‌سڵه‌تی كێبرِكێی توند و گرنگیی موڵكایه‌تیی تایبه‌ت و توانای قۆرخكاری و ده‌سه‌ڵاتخوازیی هه‌یه، سه‌رباری مه‌یلی دوژمنكارانه و تاكایه‌تی.
ئه‌م خه‌سڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه زاڵه، كه كۆمه‌ڵ له رێی میكانیزم و رێرِه‌وێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له ماڵبات و قوتابخانه و به ئایدیۆلۆژیا له رێی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و وێژه و سرووتی ئایینی، هه‌ر له منداڵییه‌وه، ده‌یسه‌پێنێت، ئه‌وا خه‌سڵه‌تێكی رووتاندنه‌وه و بێ به‌هره‌كه‌ری "Alienant" هه‌یه، به واتای ئه‌وه‌ی وا له تاك ده‌كات له خۆی نامۆ بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی سه‌روه‌ری خۆی بێت، چونكه هێزی ده‌ره‌كی ئه‌ویان كۆنترۆڵ كردووه و ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش به لارِێیدا ده‌به‌ن.
رووت بوونه‌وه و نامۆ بوونی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگا (جڤاك)ی هاوچه‌رخی ته‌كنه‌لۆژیادا، هه‌رچه‌نده ئه‌و مرۆڤه خود هۆشیاری و عه‌قڵ و توانای خه‌یاڵ كردنیشی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام رووت بوونه‌وه و نامۆ بوونه‌كه‌ی قوول و تێك هه‌ڵكێشه. مرۆڤ له خۆی نامۆیه واته له ته‌واوی (تیكرِای) توخمی مرۆڤ نامۆیه، هه‌روه‌ها له كاره‌كه‌ی واته له چالاكیی خۆی نامۆیه، دیسان له ئه‌وانی دی و له شتانی به‌رهه‌م هاتوو و شتانی به‌كار بردراویش نامۆیه، له رێی ئه‌وانیشه‌وه له سروشتیش نامۆیه.
ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و جۆره رووت بوونه‌وه و نامۆییانه‌ن كه ماركس له "ده‌ستنووسه‌كانی 1844"دا قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كات.
یه‌كێك له توێژه‌ران تێبینی ده‌كات كه ئه‌م رووت بوونه‌وه (كرانه‌وه)یه، هه‌رچه‌نده وابه‌سته‌ی بنیادێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵایه‌تیی مێژووییه، به‌ڵام هێنده به‌هێز و چه‌سپیوه، به چه‌شنێك وا دێته پێش چاو وه‌ك ئه‌وه‌ی رووت بوونه‌وه‌یه‌كی سروشتی و ره‌گاژۆی بایۆلۆژییه، یان گرێدراوی خودی مه‌رجی مرۆیی (مرۆڤ بوون)ـه.
مرۆڤ گیاندارێكه خاوه‌ن پێداویستی بێ كۆتایی و تێر بوونیان بۆ نییه، هه‌ر له پێداویسته بایۆلۆژییه بنه‌رِه‌تییه‌كانه‌وه بیگره تا ده‌گاته پێداویسته ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه نه ئارامی و نه تێربوونیان هه‌یه. هه‌ست كردنی مرۆڤ به پێداویست و گرفته‌كانی ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م هه‌ست كردن به تێر بوون و قایل بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێداویسته سه‌ره‌كییه‌كانیش تێر كران. ئه‌م پێداویسته ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه قوول و سه‌ره‌كیانه‌ش بریتین له:
- پێداویستی گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی.
- پێداویستی داهێنان و كردار.
- پێداویستی ئاسایش و ئارامی و دڵنیایی.
- پێداویستی هه‌بوونی ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت و دیار.
- پێداویستی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له نێو كۆمه‌لڕ، واته تێگه‌یشتن له دنیای ده‌وروبه‌ر و شرۆڤه كردنی و به‌خشینی واتایه‌ك پێی.
هه‌ڵبه‌ت مۆركی جڤاكیانه‌ی زالڕ له نێو كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازدا، هه‌موو ئه‌و پێداویستانه یان به سه‌ركوت یان به گۆرِین یانیش به چه‌واشه كردن ده‌گونجێنێت، واش له تاك ده‌كات، له حاڵه‌تێكی ماندوو بوون و شه‌كه‌تیی ده‌رووندا بێت، هه‌ست كردن به رووت بوونه‌وه‌ش له لای ئه‌و قوولتر ده‌كات.
له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا، ته‌وه‌ر توخمی پێكهێنه‌ری مۆركی باوی جڤاكیانه، بریتییه له پرسی هه‌مایه‌تی "LAvoir" یان مۆڵكخوازی "Possession". كۆمه‌ڵگای نوێی به‌كاربه‌ر له رۆژاوادا ئه‌م مۆركه قوولتر ده‌كاته‌وه، واش له مۆڵكخوازی ده‌كات، نه‌ك ته‌نیا به‌ده‌نگه‌وه چوونێكی خواستی پیشه‌سازی و بازرگانیی سه‌رمایه‌داری بێت، یان ته‌نیا به‌ده‌نگه‌وه چوونی زه‌رووری پێداوسته‌یلێك بێت، به‌ڵكوو ده‌یكاته نموونه‌ی به‌خته‌وه‌ری و هێمای هێز و فریادرِه‌سی روحی.
به‌ڵكوو فرۆم، كاتێك په‌یوه‌ندیی نێوان ته‌رزی موڵكداری و ته‌رزی كه‌ینوونی نه‌رم ده‌كات، ده‌شڵێ هه‌ردووكیان پێكه‌وه له مرۆڤدا وه‌ك جۆر و وه‌ك تاك هه‌ن، له قوولایی ده‌روون و خه‌سڵه‌تی مرۆیی‌دا ره‌گاژۆن، خۆبه‌خۆش له نێو هه‌ردووكیاندا مه‌ڵاس دراون، پاشان ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر دووپات كردنه‌وه‌ی تاو و تینی پێداویستی بایۆلۆژی و گرێدرانی به زه‌رووره‌تی مانه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه تین و گه‌شه و زاڵ بوونی ته‌رزی مه‌ڵكخوازی ده‌هێنێته پێش و ده‌ی چه‌سپێنێت.
فرۆم به دوای چاوگی جۆربه‌جۆری مه‌یلی موڵكخوازی له سیسته‌می ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و له كولتوور و زماندا ده‌چێت، له نێو ره‌گی بایۆلۆژیانه‌شیدا كنه ده‌كات، كه له ئاستی رۆڵی خووی خۆویستانه و له ورووژاندن و چه‌سپاندنی ئه‌م مه‌یله "Passion"دا هه‌ڵوه‌سته ده‌كات.
خووی خۆویستانه "Le caractère anal" له روانگه‌ی شی كردنه‌وه‌ی ده‌روونییه‌وه، ئه‌و خووه‌یه، كه وا ده‌كات هه‌موو وزه و توانای تاكه كه‌س روو له موڵكخوازی، هێشتنه‌وه، پاشه‌كه‌وت، داكردنی سامان و موڵك بكات، ئه‌وه‌ش وزه‌یه‌كه هه‌موو هه‌سته‌كانی تاكه كه‌س و ره‌فتار و گفتار و هه‌موو چالاكییه‌كی ئاراسته ده‌كات و ده‌ی گونجێنێت. سامان و دارایی ده‌بێته كلیلی هه‌موو مومڵكێك و موڵكایه‌تیی موڵكه‌كان، به‌هایه‌كی سیمبوڵیانه‌ی نائاساییش ده‌گرێته خۆ.
راسته ده‌كرێ ئاره‌زووی موڵكخوازی شی بكرێته‌وه (شیته‌ڵ بكرێت)، به‌شێكی زۆریشی بۆ ئاره‌زوو و دینامیكی دی بگه‌رِێندرێته‌وه، ئه‌مه به بۆچوونی هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی ده‌روونی، كه ئه‌و ئاره‌زووه ده‌بێته گوزارشتێكی هۆشیارانه له هه‌ست كردن به نیگه‌رانی، گوزارشتێك له ئاره‌زووی (حه‌ز كردن به) ئاسایش، یان تێركردنی پێداویسته‌یلی به‌رایی، یان به‌ده‌ست هێنانی هێز، یان قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هه‌ست كردن به كه‌ماسی كه درِ به ده‌روون ده‌دات، یان ئاره‌زوو كردنی له یه‌ك جیاكردنه‌وه، یان كێبرِكێ، یان ئیره‌یی، یان به‌دی هێنانی ددان پێدا نان... هتد. به‌ڵام شیته‌ڵ كردنی ئه‌و پێكهاتانه، ناكا تواندنه‌وه‌یان یان شیانیان بۆ توانه‌وه، به‌ڵكوو نیشانه‌ی ئاره‌زوویه‌كی ئاڵۆز و چه‌سپاو و ره‌گاژۆ له ده‌رووندایه، چه‌ندین فاكته‌ری سۆسیۆلۆژی و سایكۆلۆژی و ره‌مزی تێیدا ده‌چنه ناو یه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌و به لای كه‌مه‌وه گه‌ڵاڵه كردن و گوزارشت كردنه له هه‌موو یان هه‌ندێك له‌و فاكته‌رانه.
ئه‌م جه‌خت كردنه له سه‌ر بایه‌خی موڵكخوازی، جا چ به ره‌گی سروشتیانه و بایۆلۆژیانه‌ی یان به رواڵه‌ته‌یلی ده‌روونی (سایكۆلۆژی)ی ئه‌وه، به‌وه‌ی جغزی ره‌وشی رووت بوونه‌وه (رووتانه‌وه) و مۆركی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رمایه‌داریانه‌ی، له به‌رامبه‌ریدا پرۆگرامی رزگاری هه‌یه كه فرۆم پێشنیاری ده‌كات و بیست خاڵیش ده‌گرێته خۆ: جه‌خت كردن له سه‌ر "ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌موو شێوه‌كانی موڵكخوازی تا كه‌ینوونه‌ی ته‌واو به‌دی ده‌هێنێت"، هه‌روه‌ها به‌دی هێنانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ئاسایش و ناسنامه و متمانه به‌خۆ، له سه‌ر بنه‌مای كه‌ینوونه نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای موڵكخوازی، واته له سه‌ر بنه‌مای ئێمه چین؟ نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای چیمان هه‌یه.
ئاخۆ كامه‌یه ته‌رزی ئه‌و كه‌ینوونه‌یه‌ی كه وا دیاره ته‌وه‌ر (جغز)ی یۆتۆپیای فرۆمی پێك ده‌هێنێت؟
بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ینوونه، كه توخمه ته‌وه‌ر (توخمه جغز)ی ئه‌و یۆتۆپیا مرۆییه‌یه كه فرۆم مژده‌كه‌ی هێناوه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، كه قوولایی فه‌لسه‌فیانه‌ی ئه‌و یۆتۆپیایه پێك ده‌هێنێت، بریتییه له:
- گوزارشت كردن له خود.
- كارایی و چالاكی.
- په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی.
- هیمه‌ت و به‌شداری كردنی ئه‌وانی دی.
- قوربانی دان له پێناو ئه‌وانی دی و خۆ رزگار كردن له نێرگزایه‌تی و خۆپه‌رستی.
- خۆشه‌ویستی و رێز گرتن له ژیان.
لێره‌دا كه‌ینوونه له‌وه‌دایه دژ (پێچه‌وانه)ی ژیان بێت، "حه‌ز"ی كه‌ینوونه پێچه‌وانه‌ی حه‌زی موڵكخوازییه، كه ئه‌میان (موڵكخوازی) حه‌زێكه له قوولایی ده‌روونی/جه‌سته‌دا، وه‌ك هه‌موو پێداویسته‌كانی بایۆلۆژیا، ره‌گاژۆیه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ده‌رچوون له خود به‌ره‌و ئه‌وانی دی بۆ هاوكاری كردن و به‌شداری كردنیان له هه‌موو شتێك‌دا. به‌م جۆره دێته پێش چاو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی كه‌ینوونه وه‌ك ره‌هه‌ندێكی یۆتۆپی (خه‌یاڵاوی) و فریادرِه‌س، پێچه‌وانه‌ی پێداویسته‌یلی بایۆلۆژییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه له موڵكخوازی به‌ره‌و كه‌ینوونه، گواستنه‌وه‌یه له پێداویسته‌یلی بایۆلۆژی به‌ره‌و پێداویسته‌یلی مرۆیی به واتای به‌هێز، واته له ئاژه‌ڵه‌وه به‌ره‌و مرۆڤی باڵاتر، كه چی دی كۆیله‌ی حه‌ز و ئاره‌زوو نییه.
پاڵپشت به‌م جغزه گوته‌یه، فرۆم پرۆگرامێك داده‌مه‌زرێنێت بۆ به‌دی هێنانی مرۆڤی نوێ، كه له بیست به‌ند پێك دێت، یه‌كه‌میان و كلیله‌كه‌یان ره‌ت كردنه‌وه‌ی هه‌موو ته‌رز و شێوه‌یه‌كی موڵكداری، له پێناو به‌دی هێنانی كه‌ینوونه‌ی ته‌واو. ئه‌وه‌ش پرۆگرامێكی فه‌لسه‌فی و سیاسییه و خاوه‌ن مۆركی سۆشیالیزمانه‌یه، خاوه‌ن مه‌یلێكی مرۆییشه كه له ته‌ورات و ئینجیل، له رێنماییه‌كانی بوودا و قه‌شه ئۆگستین، له شرۆڤه‌كانی ماركس و به تایبه‌تی له سه‌یدای تێكرِای سۆفیزمی ئه‌ڵمانه‌وه مایتر ئیكهارت "Maître Ekhart1260-1327"ـه‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌یه به سه‌ر زۆربه‌ی فه‌یله‌سووفانی ئه‌ڵمانه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئاماده بوونی بیر و بۆچوونی ئیكهارت گه‌واهییه بۆ ره‌هه‌ندی سۆفیزمانه له یۆتۆپیای (فرۆم)دا، به‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ ژیانێكی زاهیدانه‌ی ئازاد له حه‌زی موڵكخوازی ده‌كات، ئه‌و حه‌زه‌ی ده‌مانكاته كۆیله و ده‌مان به‌ستێته‌وه و كۆنترۆڵمان ده‌كات و ئازادیمان لێ زه‌وت ده‌كات، هه‌روه‌ها به بانگه‌شه كردنی بۆ ژیانێك كه ئیلهام له واتای كه‌ینوونه وه‌رده‌گرێت، وه‌ك ئاماده بوونێكی به‌هێزی ژیان و چالاكی و هیمه‌ت و له‌دایك بوون و نوێ بوونه‌وه و دارِژان و هه‌ڵقوڵان و به‌رهه‌م، ئنجا دیدێكی سۆفیانه‌شه كه ئیلهام له رێنماییه‌كانی بوودا وه‌رده‌گرێت، كه پێی وایه چاوگ و هۆی ئازاره‌كانی مرۆڤ حه‌زه‌كان و ئاره‌زووی مۆڵكدارییه.
ئه‌م بیرۆكانه به هانای قورتارخوازییه‌وه ده‌چن كه له چاخه‌كانی پێشووه‌وه وه‌رگیراوه، واته بیرۆكه‌ی زوهد و كپ كردنی حه‌ز و مه‌یل و ئاره‌زووه‌كان، كه له نێو كۆمه‌ڵگاكانی كشتوكاڵدا كه ملكه‌چی كه‌میی داهات و نه‌بوونی جیاوازیی توندی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزیی باوه‌رِی ئایینی، واتایه‌كی هه‌یه، ئه‌مه به هانای فرۆمه‌وه دێت، له وێنا كردنی ئه‌گه‌ری ده‌رباز بوون له ناچارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نوێ، كۆمه‌ڵگای به‌رهه‌م و هات و به‌كار بردن و چێژی زیندوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له‌وه‌دایه له خه‌ون یان یۆتۆپیای دووره ده‌سته‌وه نزیك بێت.
وا دیاره فرۆم له ره‌خنه گرتنی له كۆمه‌ڵگای نوێی پیشه‌سازی رۆژاوا، زۆر له رواڵه‌ته‌كانی گوتاری رادیكاڵانه‌ی نه‌رێكار دوور ده‌كه‌وێته‌وه، كه له لای جه‌مسه‌رانی قوتابخانه‌ی (فرانكفۆرت)دا باوه، هه‌روه‌ها گوتارێكی دووپاتكه‌ر و ئه‌رێنیی له ئه‌ستۆ وه‌رگرتووه، جه‌خت ناكاته سه‌ر ناكۆكییه‌كانی ناوخۆ كه ره‌نگه سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی بته‌قێننه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت ناكاته سه‌ر بكه‌رێكی دیاری كراوی مێژوویی، په‌ره‌ی به شی كردنه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژی و ره‌وشتی داوه، خاوه‌ن ئیلهامێكی سۆشیالیستانه و خاوه‌ن مه‌یلێكی مرۆییه وه‌ك به‌دیل (ئه‌لته‌رناتیف) بۆ رژێمی ئَێستا.
كۆتاییه تێبینی:
1- رووت كردنه‌وه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخ، فرۆم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێرِێته‌وه كه خه‌سڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی زاڵه، سیسته‌می ئابووریی سه‌رمایه‌داریی باو له نێو كۆمه‌ڵگای نوێ به سه‌ر تاكه‌كان و به سه‌ر كۆمه‌ڵ به تێكرِا ده‌یسه‌پێنێت. ته‌وه‌ری ئه‌و خه‌سڵه‌ته حه‌زی موڵكخوازییه كه ده‌بێته مۆركی خه‌سڵه‌تی تاكه كه‌س و له پێداویستێكه‌وه، كه پێویستی به تێر كردن هه‌یه، ده‌گۆرِێت به پێداویستێك كه به‌رده‌وام زێده پێداویست ده‌ئافرێنێ، شتانی كه‌ماڵی ده‌كاته شتگه‌لی بنه‌رِه‌ت و زه‌رووری. به‌ڵام جۆرێك له مۆله‌قی و نارِۆشنی له نووسینه‌كانی فرۆمدا ده‌بیندرێت. ئه‌و جارێكیان حه‌زی موڵكخوازی بۆ مه‌رجی مێژوویی ده‌گێرِێته‌وه، كه خۆی له سه‌رمایه‌داریی كێبرِكێكاردا ده‌نوێنێت، جارێكیشیان بۆ خودی (خه‌سڵه‌تی مرۆیی) له ریشه‌ی بایۆلۆژیانه‌ی ده‌گێرِێته‌وه، وه‌ك خووی خۆویستانه "Le caractère anal" یان ته‌نانه‌ت له بنیادی ده‌روونیی گیانداری مرۆیی‌دا. هه‌ردوو هه‌ڵوێسته‌كه‌ش جودان و ئه‌نجامه‌كانیشیان جودان، به‌وه‌ی كه حه‌زه، ئیدی گه‌رِاندنه‌وه‌ی حه‌زی موڵكداری بۆ مه‌رجی مێژوویی، واتای ئه‌وه‌ی توانای هه‌موار كردنی هه‌یه و ئه‌گه‌ری شیفای هه‌یه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بگه‌رِێندرێته‌وه بۆ پێكهاته‌ی سروشتیی بایۆلۆژی یان سایكۆلۆژی، ئیدی راست كردنه‌وه (هه‌موار كردن)ی به زه‌حمه‌تدا ده‌خات ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت.
2- وا دیاره زه‌حمه‌تییه‌ك له هه‌ڵوارین (له یه‌ك جیاكردنه‌وه) و نه‌هێشتنی پێكدادانی نێوان دوو ته‌رزی بنه‌رِه‌تیی هه‌بوونی مرۆیی: ته‌رزی كه‌ینوونه و ته‌رزی موڵكداری، هه‌یه، ئه‌ویش به هۆی تێك ئاڵانی ئۆرگانی و وه‌زیفیی خواسته‌كیانه‌ی، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ره‌مزیانه گوزارشت له ئه‌وی دیكه‌یان ده‌كات یان له كۆمه‌ڵگای نوێی هاوچه‌رخدا جێی ئه‌و ده‌گرێته‌وه، (ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی) كه ئه‌و پرۆسه بنه‌رِه‌تییه‌ی به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه (ده‌ره‌كیانه) و حه‌تمی تێیدا باوه، پرۆسه‌ی كاڵاكاریی سه‌راپاگیرانه‌یه. فرۆم هه‌وڵی دا رووكاری كه‌ینوونی و رووكاری موڵكخوازانه‌ی تێكرِای كرده‌كانی مرۆیی له یه‌كدی جیا بكاته‌وه، له فێر كردن‌دا به‌ده‌ست هێنانی زانیاری و فێر بوون له رێی زیندوویی (زه‌ین)ـه‌وه له یه‌كدی جیا كرده‌وه. له باوه‌رِیشدا به‌وه‌ی باوه‌رِێكی موڵكدارێتیی هه‌ندێك بیر و بۆچوونه، یان ئه‌وه‌ی به‌رچاو روونی و ئاراسته‌یه‌كی ناوخۆ (ناخ) و هه‌ڵوێستی له یه‌كدی جیا كرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵی دا ده‌ست پێشخه‌ر بێت بۆ له یه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو رووی زۆر چالاكی و كرداری مرۆیی، وه‌ك بیرهاتنه‌وه و گفتوگۆ، خوێندنه‌وه، پیاده كردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ڤین و مه‌عریفه... به‌ڵام ئه‌م له‌یه‌ك جیا كردنه‌وه‌یه هه‌ر گیرۆده‌ی ئه‌وه بوو، كه یان نارِۆشنه یانیش زه‌حمه‌ت بوو دوو رووكاری یه‌ك پرۆسه‌ی تێك ئاڵاوی مرۆیی له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه.
3- فرۆم په‌نا ده‌باته به‌ر ئیلهام وه‌رگرتن له نموونه‌ی هزری و ئه‌زموونی روحیی وا، كه هی ئایینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دوور یان ته‌ورات و ئینجیل یان هی میراتی سۆفیانه‌ی ئه‌ڵمانه، ئه‌مانه‌ش به دڵنیاییه‌وه نموونه‌ی هزری و ئه‌زموونی روحین و كه‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بواری چاخه‌یلی نوێ یان هی كۆمه‌ڵگای به‌رایین و له بنه‌رِه‌تدا سیمای كه‌میی داهات و به‌هێزیی فاكته‌ری روحیی هه‌یه، كه‌چی كۆمه‌ڵگای نوێ له سایه‌ی خێر و بێری پێشكه‌وتنی ته‌كنیكدا ده‌ژی، كۆمه‌ڵگای هات و به‌رهه‌م و به‌كار بردنی ئاره‌زووی بێ جڵه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كه كه، به سایه‌ی پێشكه‌وتنی زانسته‌وه، زۆر رواڵه‌تی داماڵینی مۆركی سیحراویی له جیهان تێدا به‌دی هات، هه‌روه‌ها ئازاد كردنی مه‌یل و حه‌زه‌كان. ئاره‌زووی موڵكخوازی تینی خۆی له خودی خه‌سڵه‌تی مرۆییه‌وه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پشتیوانێكی به‌هێزیش له بنیادی به‌رهه‌م هێنانی ئابووری و له میكانیزمه بابه‌تییه‌كانی ئابووریی بازارِه‌وه به‌دی ده‌كات، كه رۆڵی دارِێژه‌ری حه‌تمیی ره‌فتار و كه‌سایه‌تی و ره‌وشت ده‌بینێت. كاره‌كه په‌یوه‌ندیی به ته‌نیا تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی زه‌ینی یان چه‌شه‌ییه‌وه نییه، به‌ڵكوو ئه‌و گرێدراوی مه‌رجاندنێكی بابه‌تیانه‌ی گشتیی ژیانی مرۆییه له چاخی نوێی ته‌كنیكدا. ئاخۆ تا چ راده‌یه‌ك مژده دان به كولتوورێكی خاوه‌ن مۆركی زاهیدانه "Ascetique" كه له چاخه‌یلی جیاجیا و به‌سه‌رچووه‌وه وه‌رگیرا بێت، ده‌ست ده‌دات و ره‌وایه؟
4- هزری ئه‌ڵمان ئه‌و هزره‌یه كه به قوولی بیری له نوێخوازی كرده‌وه واته به شێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیانه بیری لێ كرده‌وه، واته بیری له ماهیه‌تی میتافیزیكیانه‌ی كرده‌وه، وه‌ك وێنایه‌كی به‌ده‌رخه‌ری كه‌ینوونه و گیاندار و عه‌قڵ و مه‌عریفه و هه‌قیقه‌ت (راستی) و مێژوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و هزره‌شه كه ره‌خنه‌یه‌كی رادیكاڵانه و سه‌راپاگیرانه‌شی له نوێخوازی گرت. رواڵه‌ته‌كانی ئه‌م ره‌خنه‌یه فره‌ن. ئه‌و له رووی هزرییه‌وه ره‌خنه‌یه له میتافیزیكی نوێخوازی و بنیادی هزریانه‌ی و عه‌قڵه‌كه‌ی و پاشخانه‌كه‌ی و ئه‌نجامه‌یلی فه‌لسه‌فیانه‌شی، ئه‌و له گۆشه‌ی سۆسیۆلۆژییه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی زبره له رواڵه‌ته‌كانی رووتكاری و شتكاری (به شت بوون). ماركسیزم جه‌ختی كرده سه‌ر ره‌خنه گرتن له رووتكاری (الاستلاب) به‌وه‌ی كه بكه‌رێكی سه‌ره‌كیی سه‌رمایه‌دارییه، كه له سه‌ر مۆڵكایه‌تیی تایبه‌ت و له سه‌ر قۆرخ كردنی كار رۆنراوه. زۆربه‌ی ماركسیستان ده‌چنه نێو جغزی ئه‌م ره‌خنه‌یه‌وه، له نێویاندا لۆكاچ و قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت و له نێویشیاندا فرۆم.
به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه بۆ نوێخوازی وه‌ك بنیادی هزری بۆ كۆمه‌ڵگای نوێ، ئه‌ویش ئه‌و هێڵه هزرییه‌یه كه له نیچه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له رێی هیدیگه‌ره‌وه هاتووه. ئه‌م چه‌شنه ره‌خنه‌یه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ره‌خنه گرتن له پاشخانی میتافیزیكی، به‌ڵام بایه‌خێكی تایبه‌ت به ته‌كنیك ده‌دات، به‌وه‌ی ته‌واوكاری میتافیزیك و ته‌رزێكی تایبه‌ته بۆ په‌یوه‌ندیی مرۆڤ به جیهانه‌وه و ره‌گێكی بنه‌رِه‌تیشه بۆ رووتكاری و شتكاری. ئه‌م جۆره ده‌ست نیشان كردنه ره‌خنه‌ییه له‌وه‌دایه، كه له شرۆڤه‌كانی فرۆمدا ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بینین، كه هه‌ندێك جار باسی پیشه‌سازی و كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی ده‌كات، به‌ڵام به لای رۆڵی ته‌كنیك و ته‌رزی هه‌بوونی ته‌كنیكدا نه‌چوو، له رووی هێنانه ئارای رووت بوونه‌وه و شتاندنه‌وه.
ره‌خنه‌ی ده‌ست نیشانكه‌رانه‌ی فرۆم جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵگای رووت كراوه و مرۆڤی رووت كراوه، ئه‌و به ته‌واوی جه‌خت ده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی باڵای ئابووری له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دار، واته پرۆسه‌ی سه‌راپاگیری كاڵاكاری، كه ئه‌و پێی وایه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌رده‌كانه.
له‌م ده‌ست نیشان كردنه سۆسیۆئابوورییه‌دا ئاماده بوونی ماركسیزم به تاو و تین له هزری فرۆمدا خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌ویش ئاماده بوونێكه به ته‌واوی فاكته‌رێكی دی، كه فاكته‌ری ته‌كنیكه، به ته‌واوی له هزری ئه‌و ون ده‌بێت. راسته فرۆم قسه‌ی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازییه‌وه كردووه، به‌ڵام له رووی هزرییه‌وه به ئه‌ندازه‌ی پێویست بایه‌خی به ته‌كنیك نه‌داوه، به‌وه‌ی جۆرێكه له بوون كه ره‌فتار و بیرۆكه و به‌ها و بۆچوون دیاری ده‌كات، پاشان ئاماده بوونی به‌هێزی چه‌مكی رووتكاری و دیار نه‌مانی نیمچه ته‌واوی چه‌مكی شتاندن، چونكه وێنا كردنی مرۆڤ له ماركسیزم‌دا، وه‌ك هیدیگه‌ر پێی وایه، له بنه‌رِه‌تدا له چوارچێوه‌ی به‌رهه‌م و به‌كار بردندا ده‌سوورِێته‌وه. بیرۆكه‌ی به‌رهه‌میش بناغه‌یه‌كی میتافیزیكه بۆ خودی ماركسیزم. "هه‌موو گیاندا‌رێك وه‌ك مادده و بابه‌تی كارێكی دیاری كرا‌و دێته پێش چاو". مێژووی مرۆڤایه‌تیش وه‌ك كار و كرداری خوده به‌رهه‌می مرۆڤ و به ده‌ستی مرۆڤه‌وه‌یه، چونكه ئه‌و خۆی دێنێته به‌رهه‌م و سروشتیش دێنێته به‌رهه‌م.
وا دیاره بایه‌خ نه‌دانی فرۆم به ته‌كنیك و خۆبه‌خۆی ته‌رزی هه‌بوونی ته‌كنیكی، بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و له نێو پارادیگمی به‌رهه‌م ده‌گه‌رِێته‌وه، واته له چوارچێوه‌ی ئاسۆی هزری ماركسیزم. ئه‌می دواییان (ماركسیزم) وه‌ك هیدیگه‌ر روونی ده‌كاته‌وه، له ته‌كنیك نه‌گه‌یشت و هه‌رسیشی نه‌كرد، پاشان وه‌ك پێویستیش بایه‌خی به شی كردنه‌وه‌ی نه‌دا. بۆیه ناكرێ له تێگه‌یشتنی ماهیه‌تی ته‌كنیك و كاریگه‌ریی جۆربه‌جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی ئه‌و له رێ ماركسیزم و به ده‌سپێك له ئاسۆی هزری ئه‌وه‌وه، حاڵی بین.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لایان وایه ماركس بیرمه‌ندی ته‌كنیكه، وا دیاره ماركس له ماهیه‌تی میتافیزیكی ته‌كنیك نه‌گه‌یشتووه، له ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری و گوته‌كانیدا كه زۆر به‌هێز له سیسته‌می هزریی ئه‌ودا ره‌نگ ده‌داته‌وه، بیری نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه هزرییه‌ی ئه‌و (ماركس) درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هزری ئه‌وانه‌شدا ره‌نگ بداته‌وه، كه كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ریی ماركسیزم و وه‌ك ئامرازێك بۆ شی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی پیشه‌سازی رۆژاوا پشتیان پێ به‌ست، له نێویشیاندا ئیریك فرۆم.
* تێبینی: ده‌قی قسه‌كانی (د. محه‌مه‌د سه‌بیلا)یه، كه یه‌كێكه له ناودارانی هزری هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه هزرییه‌كانی عه‌ره‌ب، كه به گورِ له ناوه‌نده‌كانی جرِمه‌ندا ئاماده‌یه. سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌لسه‌فیی مه‌غریبه، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری دیالۆگی نێوان كولتوور و شارستانیه‌ته‌كانه له ئه‌كادیمیای جیهانیی فه‌لسه‌فه له میرنیشینی لینكتنشگاین، له پاڵ ئه‌وه‌ی مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی نوێیه له زانكۆی محه‌مه‌دی پێنجه‌م له ره‌بات له مه‌غریب، زۆریش له بواری وه‌رگێرِان و راگه‌یاندن و كولتووردا چالاكه.