یۆرگن هابرماس، عه‌قڵاندن و دیموكراسی (2-3)
March 13, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :دانیلۆ مارتۆشیلی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
هابرماس پێی وایه، بكه‌ر له توانایدا نییه له كرداری مه‌به‌ستدار و كرداری پێكهوهرِۆدا سه‌رپشك بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واش هاته پێش چاو، كه جاربه‌جار پێشینه به كرداری پێكهوهرِۆش ده‌دات. به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی بنیاده هێماییه‌كانی تایبه‌ت به جیهانی ژیان، ناكرێ بهێندرێنه‌وه به‌رهه‌م، ته‌نیا له رێی درێژه‌كێشان (به‌رده‌وام بوون)ی كه‌له‌پووری رۆشنبیری و ئاوێته بوونی جڤاكی و به‌خشینی مۆركی جڤاكیانهوه نه‌بێت. به‌م ئاراسته‌یه‌شدا، ئه‌وا ئه‌و بنیادانه، پێشتر (له‌به‌ر رِا) گریمانه‌ی كار ده‌كه‌ن، كه ئاراسته به له‌یه‌ك گه‌یشتنی دووسه‌ره كراوه. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی مهبهستگهرانه له جیهانی ژیاندا ره‌گ داده‌كوتێت و گریمانه‌ی هه‌بوونی توخمه ده‌زگا (توخمی ده‌زگاییانه) ده‌كات، به بێ "ئه‌و"، هه‌ماهه‌نگ كردنی جووله گرفتاوی ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ددان به ره‌هه‌ندی مهبهستگهرانهشدا بنێت، كه له هه‌موو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی جووله‌دا ئاماده‌یه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌گاته پێشینایهتیی كاری پێكهوهرِۆییانه، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوار به هه‌ڵچنینی قسه‌ی پاساوده‌رانه له سه‌رووی هه‌ر سێ جیهانهكهدا ده‌دات، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جووله‌ی مهبهستگهرانه، گرێدراوی نیشانه‌ی هێماییانه و په‌یوه‌ندیی دهزگاییانهیه و توانای بیركردنه‌وه‌ی بكهرانیشه. له نوێخوازیدا، كرداره‌كانی پێكهوهرِۆیی له كارلێكی ستراتیژیانه جیا ده‌بنه‌وه. هابرماس، كه له‌م خاڵه‌دا به رێی "دۆركهایم" و "بارسنز"دا دهرِوات، پێی وایه ئاراسته‌كانی كارلێك ناكرێ ته‌نیا له رێی جووله‌ی دووسه‌ره‌ی بكه‌رانه‌وه جێگیر بكرێن، كه هاوبه‌ند و به گرێدان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیاندا ده‌جوولێنه‌وه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵ له دوایین جاردا به هۆی چالاكیی پێكهوهرِۆییانهوه تێكه‌ڵ بكرێت.رایه‌ڵ و "جیهانی ژیان":
ئه‌م دوو ته‌رزه جووله‌یه به شێوه‌یه‌كی شرۆڤه‌كارانه، له نێو دوو بواری ته‌واو جیاوازی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێكه‌ڵ ده‌كرێن. هابرماس، پێی وایه هه‌ر ته‌رزێك له ته‌رزه‌كانی جووله، به‌وه‌ی كه وێنایه‌كی دیاری كرا‌و بۆ عه‌قڵانیه‌ت دێنێته به‌رهه‌م، له لایه‌كه‌وه ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه كردنی تواناكانی كۆنترۆڵی جڤاكیانه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێته مایه‌ی جیاوازییه‌كی روو له هه‌ڵكشان بۆ هه‌موو بواره‌كانی پێكهێنه‌ری جیهانی ژیان (كولتوور، جڤاك، كه‌سایه‌تی). هابرماس هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م دوو شێوه‌یه‌ی جووله له بواری سه‌ربه‌خۆدا ره‌گاژۆ بكات، له‌گه‌ڵ پێوه‌ره هه‌ماهه‌نگیی جوولهبرِدا. ئه‌و باوهرِی وایه، راڤه كردنی دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی هێماییانه‌ی ژیانی جڤاكی له نوێخوازیدا، به یارمه‌تیی گوته‌كانی تایبه‌ت به كرداری پێكهوهرِۆییانه، كه له جیهانی ژیاندا ره‌گاژۆیه، پێویستی به پاشكۆیه‌كی راڤه هه‌یه، كه بدرێته تیۆریی رایه‌ڵه‌كان (مهنزوومهكان) له توێژینه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ماتریاڵانه‌ی كۆمه‌ڵگاكان (جڤاكه‌كان)ی نوێ‌دا.
چه‌مكی رایه‌ڵ ئاراسته به نموونه‌یه‌كی جڤاكی (كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌كات، ئه‌ویش به ده‌سپێك له بنیات و په‌یوه‌ستی و فۆرمی تێكه‌ڵ بوونی رایهڵانهوه. به پێچه‌وانه‌وه، چه‌مكی "جیهانی ژیان" جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ره‌هه‌ندی جڤاكیانه‌ی تایبه‌ت به بكه‌ران. له‌وێدا كه شرۆڤه‌ی سۆسیۆلۆژی له لێكدانه‌وه‌ی رایهڵكارانه نایه‌ت، هێنده‌ی له ئه‌گه‌ره ره‌وتگه‌لی بهریهككهوتووی كولتووری له لای تاكه‌كانه‌وه دێت.
هابرماس پێی وایه په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته مایه‌ی جیاوازیی روو له هه‌ڵكشانی "رایه‌ڵ" و "جیهانی ژیان"، ئه‌ویش به هۆی هه‌ڵكشان له ئاڵۆزیی یه‌كه‌میان و عه‌قڵانیه‌تی دووه‌میانه‌وه. له‌م جووله قوولهدا، چی دی جیهانی ژیان تێكرِای سیسته‌می جڤاكی ناگرێته خۆ، به‌ڵكوو ده‌بێته سیسته‌مێكی لاوه‌كی و به‌س، ئه‌ویش له نێو كۆمه‌ڵێك سیسته‌می دیكه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر "جیهانی ژیان وه‌ك سیسته‌مێكی لاوه‌كی مایه‌وه، كه ره‌وشی سیسته‌می جڤاكی به گشتی دیاری ده‌كات"، مادام كه توخمه‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌مگه‌لی جڤاكی، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، پێویستی به رۆچوونه نێویه‌تی، تا بۆی بلوێت ببێته ده‌زگایی. هابرماس -له پێناو كایه‌ی پێكهوهرِۆییانهدا- دوودڵ نییه له پاراستنی (هێشتنه‌وه‌ی) ئه‌و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌ی نه‌ریتیانه، كه به توخمه‌كانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ماددی ده‌درێت. ئه‌و به كرده‌نی پێی وایه به‌رده‌وامی (درێژه‌كێشان)ی فێربوون، نه‌ك ته‌نیا له نێو كایه‌ی هێزه‌كانی به‌رهه‌م هێناندا قه‌تیس ماوه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها به تایبه‌تی له لای هێزه‌كانی ئاوێتهكهری جڤاكیشدا هه‌یه، كه به ده‌سپێك له‌وه‌وه نوێ بوونه‌وه دێته كایه‌وه، (ئه‌میش) به كرده‌نی ده‌رگا به‌ره‌و رووی په‌ره‌سه‌ندنی جڤاكیدا ده‌كاته‌وه. وێرِای ئه‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر راده (پله)ی جیاوازی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگای نوێ، ئه‌وا میكانیزمگهلی سیستماتیك زیاتر و زیاتر له بنیادی جڤاكیانه جیا ده‌بێته‌وه، (ئه‌و بنیاده‌ی) به هۆی ئه‌وه‌وه ئاوێته بوونی جڤاكیانه دروست ده‌بێت.
به كورتی، رێكخستن (سیستماتیك) له نوێخوازیدا له ئێستاوه ده‌چێته نێو په‌یوه‌ندییه‌كی دووسه‌ره‌وه، ئه‌ویش له رێی ئامرازی پێكهوهرِۆییانهوه، كه زمانی وه‌لا ناوه. به‌ڵام تێبینی (ته‌ماشا) كردنی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی روو له گه‌شه‌یه‌ی تایبه‌ته به كۆمه‌ڵگاكانی نوێ، به‌س نییه. به‌ڵكوو له سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌ش راڤه بكرێت، ئاخۆ ئیدی چۆن وای لێ هات كه بكرێ میكانیزمه‌كانی ئاوێته بوونی سیستماتیكانه په‌ره بستێنێت، هه‌روه‌ها بۆچی هه‌ندێكیان له چركه‌ساتێكی دیاری كراودا سه‌ر هه‌ڵ بده‌ن. "له سه‌ر بنه‌مای رهوتگهلێك كه پتر و پتر جووله به گشتاندن ده‌كه‌ن، تۆرِێكی فره فره ئه‌ستوورتری كارلێككاری چێ ده‌بێت، كه پێوانه ئاراسته‌ی راسته‌وخۆی نییه (له ده‌ستی ده‌دات)، ده‌شبێ به هۆی رێكاری دیكه‌وه رێك بخرێته‌وه. بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی ئه‌م خواسته روو له گه‌شه‌یه‌ی پێكهوهرِۆیی، ئه‌وا ئێمه به سایه‌ی زمانه‌وه لێك حاڵی بوونی دووسه‌ره به‌ده‌ست ده‌هێنین، هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ها میكانیزمی دابرِانیش به‌ده‌ست ده‌هێنین، خه‌رجیی پێكهوهرِۆیی و مه‌ترسییه‌كانی به‌دحاڵی بوون (رق و كینه)ش، كه‌م ده‌كاته‌وه".
له كرداری پێكهوهرِۆییانهدا، "جیهانی ژیان" نه‌ك هه‌ر گریمانه‌ی ته‌باییه‌ك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كات، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها (گریمانه‌ی) كارلێككارییش ده‌كات، به هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌ندامیه‌تیی خۆمان له گرووپێكی جڤاكیدا دووپات و تازه ده‌كه‌ینه‌وه، له نموونه‌ی ناسنامه‌ی كه‌سایه‌تیدا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، سیسته‌مگه‌لی جڤاكیانه به هۆی پاشكۆ (پاشبه‌ند)ی سیستماتیكانهوه كار ده‌كه‌ن، كه له جیهانگه‌لی پێوانهساز (پێوانه‌یی)یه‌وه داماڵدراون (وه‌رگیراون)، به‌و سیفهتهشهوه كار ده‌كه‌ن كه سیسته‌می سه‌ربه‌خۆی لاوه‌كین، به‌وه‌ی جیهانێكی دیكه و جیاواز قه‌تیس ده‌كه‌ن، جیهانێكی ته‌ریب له‌گه‌ڵ جیهانی ژیاندا. له نێو ئه‌و سیسته‌مه لاوه‌كیانه‌دا ئامرازی پێكهوهرِۆیی، به‌هێز ده‌بن و روو له چرِ كردنه‌وه یان ئاڵوگۆرِ كردنی له‌یه‌ك گه‌یشتن به هۆی زمانه‌وه، ده‌كه‌ن. به واتایه‌كی دی، جیا كردنه‌وه‌ی سیسته‌م و جیهانی ژیان له یه‌كدی، له لای (هابرماس)دا ئاراسته به جیاوازییه‌كی نێوان دوو میكانیزم له ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵ ده‌كات: (ئاوێته بوونی جڤاكی) و (ئاوێته بوونی سیسته‌میانه). له كاتێكدا ئاوێته بوونی جڤاكی گریمانه‌ی به‌شدار بوونی بكه‌ران و هه‌میشه به‌رهه‌م هێنانه‌وه (دروست كردنه‌وه)ی له‌یه‌ك رازی بوون (ته‌بایی) له رێی پێكهوهرِۆییهوه ده‌كات، ئه‌وا ئاوێته بوونی سیسته‌میانه له رێی توخم (ره‌گه‌ز)ی ناكهسانهوه و به رێكارێكی ناپێوانهییهوه، به‌دی دێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و له‌یه‌ك جیا كردنه‌وه‌یه روون نییه، خۆ به راستییش ده‌توانین له‌باره‌ی، كه ئاخۆ ده‌كرێ بیرۆكه‌ی ئاوێته بوونی سیسته‌میانه به‌ده‌ر له هه‌ر ره‌گه‌زێكی پێوانه‌ییانه به‌دی بێت، پرسیار بكه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی (بارسۆنز) راست ده‌كاته‌وه، هابرماس جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سامان و ده‌سه‌ڵات ته‌نیا ئامرازی ئاوێته بوونی سیستهمیانهن، مادام كه به ده‌سپێك له ناچار كردنی به تاقی كردنه‌وه‌ی مه‌رجداره‌وه داده‌مه‌زرێن، له كاتێكدا فۆرمگه‌لی گشتێندراوی پێكهوهرِۆییانه، وه‌ك ناوبانگ یان به‌های وه‌زیفی، شكۆ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی، به‌ر له هه‌ر شتێك، پشت به هه‌ندێك شێوه متمانه‌ی عه‌قڵانیانه‌ی مه‌رجدار ده‌به‌ستێت. ئامانجی ئه‌م سه‌ریشی، به گوێره‌ی هابرماس، جێی له‌یه‌ك گه‌یشتنی دووسه‌ره بگرێته‌وه. هابرماس، به پێچه‌وانه‌ی بارسۆنز، پێی وایه زمان ئامرازێك نییه بۆ ئاوێته بوونی سیسته‌میانه، به‌ڵكوو ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه جیهانی ژیان پشتی پێ ده‌به‌ستێت، كه شرۆڤه‌كه‌ی بارسۆنز فه‌رامۆشی ده‌كات (پشت گوێی ده‌خات).
سامان و ده‌سه‌ڵات، دوو ناوه‌ندی گه‌وره‌ن له بواره‌كانی ئاوێته بوونی سیستهمیانهدا، كه بریتین له ئابووری و سیاسه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دوایین چاوگی پێوانه‌ییانه‌ی خۆیان له جیهانی ژیانێكدا هه‌ڵده‌هێنجن، كه ده‌وره‌ی داون. ئامرازه‌كانی دیسپیلین (سامان و ده‌سه‌ڵات) "له‌وه زیاتر ناكه‌ن كه پاشكۆ ئاڵۆزه‌كانی مه‌به‌ست له لای كرداری ئاراسته كرا‌و به له‌یه‌ك گه‌یشتنی دووسه‌ره، ئاسان و ساده‌تر بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت كاتێك كه ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر گرێ‌دراو به زمان و جیهانی ژیان ده‌مێننه‌وه، جا عهقڵانییهتهكهی هه‌ر چه‌ندێك بێت". هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئاڵوگۆرِ كردنه‌ی ئامرازه‌كانی دیسپیلین كردن به زمان له رێكخستنی جووله‌دا، ورده ورده به له یه‌ك جیا بوونه‌وه‌ی كارلێككاری و جیهانی ژیان كۆتایی دێت. ئامرازی، وه‌ك سامان و ده‌سه‌ڵات "بازرگانیی عه‌قڵانی له پێناو مه‌به‌ستێكی خاوه‌ن به‌هایه‌كی چه‌ندانه و قابیلی هه‌ژمار كردن ئاڵۆز ده‌كات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته پێش، كه كاریگه‌رییه‌كی ستراتیژییانه‌ی گشتگیر به سه‌ر برِیارهكانی به‌شدارانی دیكه‌ی كارلێكدا به‌دی بێت، ئه‌ویش به پێچدانهوهیهك به ده‌وری رێرِهوی گه‌ڵاڵه بوونی ته‌بایی له رێی زمانه‌وه". دوا جار هه‌رگیز پێویستمان به جیهانێكی ژیان نابێت، تا له رێكخستنی جووله‌كان دڵنیا نه‌بین.
با سه‌رنجی ئه‌وه‌ش بده‌ین كه جۆرێك له نائارامی له نێوانی تیۆرییه‌كه‌ی له‌باره‌ی جووله‌وه و وێنای ئه‌و له‌باره‌ی سیسته‌مگه‌لی جڤاكیدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میان به هێزه‌وه له نێو چوارگۆشه‌ی بیركردنه‌وه له‌باره‌ی جیهانی ژیانه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌ویش به گوێره‌ی دابرِی تاكه وێنه‌كانی جیهانه‌وه، ئه‌وا دووه‌میان به پێچه‌وانه‌وه، به ده‌سپێك له نموونه‌یه‌كی وه‌زیفییه‌وه دووپات ده‌بێته‌وه. به هۆی خه‌می سه‌ره‌كیی ئاوێته بوونه‌وه، له قوولاییدا پێكه‌وه گرێدان له نێوانی هه‌ردووكیان به‌دی دێت. سه‌رقاڵییه‌ك بوار ده‌دات، كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان گهرِان به هۆی پێكهوهرِۆییهوه به دوای ته‌باییدا و، له نێوان لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ په‌یوه‌ستییه سیستماتییهكانی مه‌یلی وه‌زیفیدا.
لێره‌دا، له سه‌ر ئاستی تێكرِای بینای ته‌لای هزردا، پێشینایهتیی (له پێشدا هاتنی) شرۆڤه‌كاری، كه هابرماس به لۆژیكی سیستماتیكانهی ده‌دات، له سه‌ر حیسابی سۆسیۆلۆژیای جووله‌دا. جاری وا هه‌یه ئاڵوگۆرِ ده‌گاته ئاستی هه‌وڵدان بۆ گۆرِینی بكه‌رانی جڤاكی، به گوته‌ی شیكارانه (شرۆڤه‌كارانه). ئیدی ئه‌وكات كۆمه‌ڵگای نوێ، به‌ر له هه‌ر شتێك، به یهكتربرِی ره‌گه‌زه‌كانی ئاوێته بوون، ته‌نانه‌ت به راماڵینی توێژێكی جڤاكی له لایه‌ن توێژێكی دیكه‌وه، دیاری ده‌كرێت. له قوولاییدا، تینی پرۆژه‌كه‌ی هابرماس و سنووریشی له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه ئاو هه‌ڵده‌هێنجن، ئه‌ویش ویستی ئه‌وه بۆ رۆنانی وێكچوونێكی ریشه‌یی له نێوان پێویست بوونی ته‌بایی، كه پێی بنه‌مای كرداری پێكهوهرِۆییه، هه‌روه‌ها ویستی ئه‌و بۆ گۆرِینی ئه‌و ناچارییه له سه‌ر ئاستی شرۆڤه‌كه بۆ سه‌راپای كۆمه‌ڵ. زۆر پێ ده‌چێت كه هه‌ر ئه‌وه بێت بنه‌چه‌ی روو كردنی له تیۆریی (بارسنز) له‌باره‌ی سیستهمهكانهوه و، به‌ره‌نگار بوونه‌وه، به‌ڵكوو دوژمنایه‌تی كردنی، له‌گه‌ڵ تیۆریی (لۆهان) له‌باره‌ی سیستهمهكانهوه. به قوولییش هه‌ردوو تیۆرییه‌كه دادگایی ناكرێن، ته‌نیا به ره‌چاو كردنی ئه‌و پێگه‌یه‌ی به ته‌بایی پێوانه‌یی ده‌دات له (بواری) ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵدا.
3- نه‌خۆشییه‌كانی نوێخوازی:
با به كورتی بێت. به‌رهه‌مه‌كانی هابرماس به له یه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی دوو شێوه جووله‌ی بنهرِهتییهوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، (كار) و (كارلێك). هه‌ردووكیشیان دوو چه‌مك له‌باره‌ی عه‌قڵانییه‌ته‌وه ده‌هێننه به‌رهه‌م، به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی دژ به یه‌كن، به دوو بنه‌مای جیاواز له‌باره‌ی ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌گه‌ن، دواجار هه‌ردووكیان پشت به دوو جیهانی جیاوازی جڤاكی ده‌به‌ستن، كه بریتین له "رێسای سیسته‌مگه‌لی جڤاكی" و "بواری جیهانی ژیان". له كه‌رتی یه‌كه‌میاندا، عه‌قڵاندن یاوه‌ری فراوان بوونی ته‌كنیك و زانینی ستراتیژانه ده‌بێت، له دووه‌میشیاندا عه‌قڵاندن واته ئازاد كردنی هه‌موو ئه‌و ناچارییانه‌ی باری پێكهوهرِۆیی قورس ده‌كه‌ن. دواجار ئه‌و وێنایه‌ی هابرماس له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه پێی ده‌گات، دووانه‌یه‌كی قووله له نێوان جیهانی عه‌قڵانیه‌تی مهبهستخواز، كه تایبه‌ته به سیسته‌مگه‌لی جڤاكیی لاوه‌كی و، جیهانی عه‌قڵانیه‌تی پێكهوهرِۆیی، كه تایبه‌ته به ژیانی رۆژانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هاوسه‌نگییه پێویسته، بۆ باش بهرِێوه چوون (رۆیشتن)ی نوێخوازی، یه‌ك ره‌هه‌ند ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ره‌گه‌زه‌كانی ئاوێته بوونی سیستماتیكانه. جا ئه‌گه‌ر هابرماس له یه‌كه‌مین شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خۆیدا، بایه‌خێكی زۆری به ئاسته‌نگه‌كانی ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵ له روانگه‌ی بۆچوونی سیسته‌مه‌كانی جڤاكییه‌وه دابێت، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، له قۆناغێكی دواتردا، زیاتر بایه‌خ به راماڵینی ئاوێته بوونی سیسته‌میانه‌ی جیهانی ژیان ده‌دات. له راستیدا دژبه‌رییه‌ك له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌نجامه رهخنهییهكهدا نییه، به‌ڵام گۆرِینی گۆشه‌نیگای ته‌ماشا كردن، واتایه‌كی زۆر ده‌گرێته خۆ.
مه‌ترسییه‌كانی قه‌یرانه‌كه له سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوودا
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی هابرماس له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكاندا بۆ قه‌یرانه‌كانی سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوویان ته‌رخان ده‌كات، باوهرِێكی گه‌وره ده‌یان بزوێنێت. به هۆی رۆڵی روو له گه‌شه‌ی كارگێرِییهوه، ئه‌و قه‌یرانه ده‌ورییانه‌ی تایبه‌ت به سه‌رمایه‌دارین، به ئاراسته‌ی مه‌یدانی سیاسی له جووله و جمیندان، مادام كه ده‌وڵه‌ت، له ئێستا به دواوه، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له پرسه‌كانی ئابووریدا هه‌یه، ئه‌ویش له رێی ته‌كنیكاران و كارگێرِانی خۆیه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه مه‌ترسیی قه‌یرانه‌كان له ئاستی جیاجیاشدا روو بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی جیاجیاشیان هه‌بێت، ئه‌وا له دوایین قۆناغدا به‌ره‌و دژبه‌ریی بنهرِهتیانهی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ده‌چن(دهرِانن)، كه كه‌وتووه‌ته نێوان پێدوایستهكانی به‌رهه‌م هێنانی جڤاكی و موڵكایه‌تیی تایبه‌تی قازانجه‌وه.
هابرماس چوار جۆره قه‌یران له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه، قه‌یرانێكی ئابووری، كاتێك كه سیسته‌می ئابووری ناتوانێ برِی پێویستی كاڵا بۆ به‌كاربردن بهێنێته به‌رهه‌م. قه‌یرانێكی عه‌قڵانی، كاتێك ده‌وڵه‌ت ناتوانێ له هه‌مان كاتدا به‌ده‌نگ پێویست بوونی پلانرِێژ كردنی ئابووری و پێویست بوونی هێشتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی موڵكایه‌تیی تایبه‌ت به كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌رمایه بچێت، كاتێك سیسته‌می ئابووری حیساب بۆ برِی پێویست بۆ برِیاره عه‌قڵانییه‌كان ناكات. چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م دژبه‌رییه رێیه‌كی سێیه‌م به‌ره‌و قه‌یرانه‌كانی شه‌رعیه‌ت به واتای پیشه‌ییانه ده‌كاته‌وه، كه بۆشاییه‌ك ده‌كه‌وێته نێوان پاڵنه‌ری پێویست بۆ وهگهرِ كه‌وتنی سیسته‌می سیاسیی ئابووری و ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی سیسته‌می جڤاكیی رۆشنبیری ده‌یان هێنێته به‌رهه‌م. دواجار، هه‌موو ئه‌مانه ره‌نگه ببنه مایه‌ی هاتنه كایه‌ی قه‌یرانێكی پاڵنه‌ر "motivation"، كاتێك سیسته‌می جڤاكیی رۆشنبیری برِی پێویست له واتا پێشكه‌ش ناكات، تا ببێته پاڵنه‌ر بۆ جووله.
هۆی ئه‌شكی كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری له قه‌یرانی شه‌رعیه‌ت، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی قه‌یرانی ئابووری به‌ره‌و بواره‌كانی سیاسه‌تی گشتی و پاڵنه‌ری تاكانه دهگهرِێتهوه. له‌م قۆناغه‌دا، وێنای (هابرماس)ـانه بۆ ره‌وته‌كانی به‌ره‌و قه‌یرانی تایبه‌ت به سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوو، به‌و رێكاره ده‌چێت كه به هۆیه‌وه ماتریالیزمی مێژوویی دژبه‌رییه‌كانی سه‌رمایه‌داریی پێ چاره‌سه‌ر كرد.
هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا ده‌كرێ كاریگه‌ریی نموونه سیستماتیكهكان به سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی به‌دی بكه‌ین. وێرِای ئه‌و بایه‌خه‌ی له پێشه‌وه به كارلێك و جیهانی ژیانی ده‌دات، ئه‌وا هه‌موو به‌رجه‌سته‌یی ئه‌و، ملكه‌چی پهیوهستییهكانی به‌رجه‌سته بوونی وه‌زیفیانه‌ی كۆمه‌ڵه. به دڵنیاییه‌وه ناوجه‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كه به‌ره‌و سیسته‌می جڤاكیی ئابووری ده‌گوازێته‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هه‌ر وه‌ك ئه‌ڵقه سستهكه ده‌مێنێته‌وه. له‌م به‌رجه‌سته بوونه كلاسیكییه‌دا، قه‌یرانی گرِگرتنی سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوو له قوولاییدا ده‌قه‌ومێ، له ئاكامی هاودژیی نێوان جیهانی ژیان و سیسته‌مدا.
ده‌با سه‌رنج بده‌ین، له‌م به‌رجه‌سته بوونه‌دا ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت بریتی ده‌بێت له "فاكته‌رێكی بێگه‌رد و بێوه‌ی، هێنده‌ی كه پێویستیشه". به هه‌ر حاڵ ده‌ست وه‌ردانی جڤاكیانه‌ی ده‌وڵه‌ت له بواری ژیانی هاووڵاتیانیدا، خۆرِسكانه روو ده‌دات، به رواڵه‌تیش هیچ كێشه‌یه‌ك نانێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت فراوان بوونی یاسا و بیرۆكراسی، رێك وه‌ك كاریگه‌ریی دژ به به‌رهه‌م هێنان، كه سیاسه‌تی جڤاكیانه‌ی ده‌وڵه‌ت هۆیه‌تی (له پشتییه‌وه ده‌وه‌ستێت)، هه‌روه‌ها به‌خشینی مۆركی زانستیانه به خزمه‌تگوزاریی جڤاكیانه، هه‌موویان ئامرازی ناكارا و بێ مه‌ترسی نین، به راستی زۆر له‌وه‌وه دوورن كه وا بن.
هابرماس ئه‌و ره‌وشه (دۆخه) رۆشن ده‌كات، كاتێك سه‌هووه بنهرِهتییهكهی ده‌وڵه‌تی خوداوه‌ندانه ده‌خاته روو، ئه‌ویش ئه‌و سههووهیه كه به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری وابه‌سته‌ی یۆتۆپیا تایبه‌ت به‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه وێرِای سه‌ركه‌وتنی "كاره‌كه به تۆرِێك پێوه‌ری مافناسانه كۆتایی دێت، له هه‌ڵاوسانیش ناوه‌ستێت، هه‌روه‌ها بیرۆكراسیه‌تی ده‌وڵه‌تی و دژه ده‌وڵه‌تییش، بۆ پۆشینی ژیانی رۆژانه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌گه‌ر و كرداره‌كی". ئه‌وكات ئه‌م شێوازی دووه‌م جودا ده‌بێت، بایه‌خ پێ دان له ئاستی قه‌یرانی سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتووه‌وه، به‌ره‌و كۆنترۆڵ كردنی روو له گه‌شه به سه‌ر ژیانی تاكه‌كانه‌وه ده‌چێت. یه‌كه‌مین به‌رجه‌سته بوونی كه هابرماس بۆ نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت به نوێخوازی پێشكه‌شی ده‌كات، له بن كاریگه‌ریی ماتریالیزمی مێژووییدایه، وا دیاره ئه‌و ده‌یه‌وێ توانایه‌ك بۆ تێپهرِاندنی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری گه‌ڵاڵه بكات. دووه‌مین به‌رجه‌سته بوونیش كه سه‌ر به وێنای ڤیبه‌رییه، راماڵینی ژیانی رۆژانه له لایه‌ن ره‌گه‌زه‌كانی سیستهمیانهوه دووپات ده‌كاته‌وه.
كۆلۆنیال كردنی جیهانی ژیان
گه‌شه كردنی كۆمه‌ڵگاكانی نوێ ده‌بێته مایه‌ی ئاڵۆزییه‌كی زیاتر له سیسته‌می جڤاكیدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی وه‌رچه‌رخان له شێوه (فۆرمه)كانی هاوسه‌نگیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. له‌م پێناوه‌دا، له یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی سیسته‌م و جیهانی ژیان، ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه بووه بنه‌مای جووته وێنای نوێخوازی، دواجار له نێو دابهشێكی نێوان سیسته‌مه‌یلی جڤاكی (نه‌مازه سیسته‌مه‌یلی لاوه‌كیی ئابووری، سیاسی و كارگێرِی) و نێوان جیهانی ژیاندا، په‌رچڤه ده‌كرێت. له كۆتاییشدا، كرداری پێكهوهرِۆییانه، كه بریتییه له ئامرازێك بۆ دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی بنیادگهلی هێمایی جیهانی ژیان، كه له نوێخوازیشدا سیسته‌مه‌یلی جووله ده‌یگرنه ئه‌ستۆ، كه تایبه‌تمه‌ندن به وه‌زیفه‌كانی دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی به‌رهه‌می كولتووری (قوتابخانه)، یان ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی (یاسا) یان جڤاكیانه (خێزان). ئه‌م كرداری پێكهوهرِۆییه به هۆی ره‌گه‌زه‌كانی ئاوێته بوونی سیستهمیانهوه ده‌رده‌كرێت، به تایبه‌تی (ره‌گه‌زه‌كانی) سامان و ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و وێنا پێوانه‌ییه‌ی هابرماس له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه دای ده‌تاشێت، جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌و پێكه‌وه به‌ندییه‌ی كه ده‌بێ له نێوانی هه‌ردوو شێوه‌ی ئاوێته بوونه‌كه‌دا هه‌بێت. هابرماس پێی وایه، مه‌حاڵه له ده‌ره‌وه‌ی ئاراسته (ره‌وته)كانی بكه‌ران، بتوانین له كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ بگه‌ین، هه‌روه‌ها به بێ پشت به‌ستن به چه‌مكی سیسته‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌م پێكه‌وه به‌ندییه له واقیعدا هاوسه‌نگ نییه. هابرماس پێی وایه ئه‌و مه‌ودایه‌ی له نێوانی هه‌ردوو شێوه‌ی عه‌قڵانیه‌تدا هه‌یه، هه‌ر خۆی ئه‌م گاڵتهجارِییه "ئه‌و دابرِانهی به فراوانی له نێوان سیسته‌م و جیهانی ژیاندا هاتووه‌ته دی، مه‌رجێكی پێویسته بۆ گواستنه‌وه له كۆمه‌ڵگای چینه‌یلی ریزانبهست، له ده‌ره‌به‌گ (فیوداڵ)ی ئه‌وروپاوه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگاكانی چینه‌یلی ئابووری له نوێخوازیی به‌راییدا. به‌ڵام نموونه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌ی نوێخوازی ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی دادێی هه‌یه: بنیاده‌كانی جیهانی ژیان پووچ كران، واته به شتان كران به هۆی پێداویسته‌كانی سیسته‌مه‌یلی لاوه‌كی، كه له رێی سامان و ده‌سه‌ڵاته‌وه بوونه مایه‌ی جیاوازی و سه‌ربه‌خۆ"، راڤه ده‌كات. له نوێخوازیدا، به پێچه‌وانه‌ی هێڵبازیی ماركسیزم، بنیادی سه‌رخان (له رێی بازارِگهری و بیرۆكراسی و به یاسا كردنی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی)ی به كۆلۆنیال كردنی بنه‌مای پێكهوهرِۆییانهی كۆمه‌ڵ، كۆتایی دێت.
به‌ڵام روانینهكه سادهكارییانه نییه. بۆ نموونه، هابرماس هه‌ست به زێدهرِۆییهكانی پێوهرایهتیی یاسایی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگاكانی نوێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ویست (ئیراده)ی روو له گه‌شه‌ی ئه‌و زێدهرِۆییانه، له هه‌ر جاره‌ی كۆنترۆڵ كردنی روو له هه‌ڵكشانی ژماره‌یه‌كی زۆری بواره‌كانی ژیانی گشتی و تایبه‌ت. ئه‌و د‌رك (هه‌ست) به كۆلۆنیالی ئێستا ده‌كات، له رووی به‌كار هێنانی روو له گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندیی كه‌سی و خێزانی و قوتابخانه یان كولتوورییه‌وه، له نێو جیهانهیلێك كه بوونه‌ته پێوانهكارانه.
وێرِای ئه‌وه، ئه‌و زۆر له‌وه دوورتره كه ته‌نیا رواڵه‌ته نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و به‌رده‌وامییه ببینێت. هه‌روه‌ها ئه‌و گوزارشت له ویستی داكۆكی كردن له ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رده‌م خواسته‌كانی ئابووری و كارگێرِیدا ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ رێ گرتن له‌وه‌ی بواره‌كانی ژیان (قوتابخانه، خێزان، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی) ببنه بنه‌مایه‌ك بۆ به‌خشینی مۆركی جڤاكیانه، سه‌باره‌ت به‌و (به ئه‌و)، له‌وه زیاتر نابێت كه هۆیه‌كه بۆ كار نه‌كردنی. به زمانێكی دی، زاڵ بوونی به سه‌ر مرۆڤدا ته‌نیا له هه‌ڵكشانی عهقڵاندنهوه خۆی حه‌شار نه‌داوه، به تایبه‌تی بیرۆكراسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ڤیبه‌ر وایه. كه‌میی عه‌قڵاندنی جیهانی ژیان، هۆی جیابوونه‌وه‌یه‌تی له سیسته‌مه‌كان. ئه‌مه ده‌ست نیشان كردنێكی جیاوازه. وه‌ڵامی هابرماسیش بۆ ململانێی گه‌وره له نوێخوازی، ئه‌ویش جیاواز ده‌بێت.
لێره‌دا شرۆڤه‌ی بزووتنه‌وه تازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، چوارچێوه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه. ململانێ نوێیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی مۆركی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌وه‌ی توانایه‌كن بۆ نارِهزایی دهربرِین، كه دووباره له بواری به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی كولتووری و ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، سه‌رچاوه ده‌گرن. چالاكییه‌كانی ژێره ده‌زگایی یان ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن، ره‌گ و ریشه‌شیان له ناتواناییهكدا ده‌بینێته‌وه، كه دهگهرِێتهوه سه‌ر به شت بوونی جیهانی پێكهوهرِۆ، ئه‌ویش ناكرێ به هۆی قه‌ره‌بووی نوێوه چاره‌سه‌ر بكرێت، كه ره‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌بێت ده‌وڵه‌ت بیدات. "به كورتی، ململانێی نوێ له كێشه‌كانی دووباره دابه‌ش كردنه‌وه دروست نابن، به‌ڵكوو له پرسیارهیلێكهوه دروست ده‌بن، كه خۆ له قه‌ره‌ی شێوه‌كانی ژیان ده‌ده‌ن". هه‌رچه‌ندی گردبوونه‌وه‌ی ئابووریی كارگێرِی، جیهانی ژیان كۆلۆنیال بكات، هێنده په‌یدا بوونی قهڵاپهچنی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینین، كه ده‌چنه سه‌ر ململانێی كۆنه‌وه، كه له ناوه‌ند (سه‌نته‌ر)ی ئابووریدا هه‌یه، ئه‌ویش راسته‌وخۆ به‌ره‌و به‌رده‌وامیی به‌رهه‌م، ئاراسته ده‌كات. گرفتهیلێك كه له چێوه (ژینگه)ی به‌رهه‌مدا هه‌ن، واش دیاره كه ته‌نیا بابه‌تی هاوبه‌شیان ره‌خنه گرتنه له گه‌شه. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتنه ئارایان (به‌دی هاتنیان) په‌یوه‌سته به كۆلۆنیال كردنی جیهانی ژیانه‌وه، ده‌بینین بزووتنه‌وه جڤاكییه تازه‌كان، خه‌سڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی داكۆكیكهرانهیان هه‌یه (ته‌نیا مه‌یلی ژنانه نه‌بێت كه به‌رچاوه)، له جمین و چالاكیدان بۆ پاراستنی بواره بنیاكارییهكانی پێكهوهرِۆیی، له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر زه‌مینه‌ی نوێ‌دا. ته‌نانه‌ت هابرماس قسه له‌باره‌ی وه‌رچه‌رخانی ململانێكانیش ده‌كات، كه به ده‌وری كرێگرته و هاوبه‌شایه‌تیدا چه‌قی به‌ستووه، به ئاراسته‌ی رۆڵی به‌كاربه‌ر و مشته‌ری. یه‌كیان تواناكانی به‌جێ گه‌یاندنی خودانه‌ی مرۆڤ زیاد ناكات، ئه‌وی دیكه‌ش تواناكانی به‌جێ گه‌یاندنی خودانه فراوانتر ناكات.
ئه‌گه‌ر مۆركی كاره‌ساتبارانه‌ی مێژوو، له لای ڤیبه‌ر، راستتر وایه كه له نێو دابه‌شكارییه‌كانی ناوخۆدایه، كه له نێو بواری رهوشتدایه، دواجار ئه‌و له سه‌رووی جیهانی عهقڵانییهوهیه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش ده‌كرێ به ئاراسته‌ی دژ به‌و بكه‌وێته خۆ، ئه‌وا دیدی هابرماس، كه هه‌ر له یه‌ك "لۆكاچ"ی گه‌نج و نه‌وه‌ی یه‌كه‌می قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت رێ‌یان بۆ خۆش كرد، له راستیدا به ئاراسته‌ی ئه‌وه دهرِوات، نوێخوازی بكاته ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به فه‌زای دژبه‌ریی نێوان دوو جیهانی عه‌قڵانی ببێت، دوو جیهانی ته‌واوكه‌ری یه‌كدی، به‌ڵام سه‌ره‌نجامی یه‌كێكیان ئه‌وه ده‌بێت، كه له سه‌ر حیسابی ئه‌وی دیكه‌یان گه‌شه بكات.
هابرماس به‌وه ده‌گات كه دووباره دژبه‌ریی ریشه‌ییانه‌ی نێوان بابه‌تایه‌تیی سیسته‌م و خودێتیی بكه‌ران دابرِێژرێتهوه. له نێو ئه‌و فه‌زا كولتوورییه‌دا، ده‌بێ له داكشان و به‌رده‌وامیی پرۆژه‌ی ڤیبه‌ری بگه‌ین. له به‌رامبه‌ر خوار بوونه‌وه‌ی رۆشنگه‌ریی ئێستا له به‌رهه‌مه‌كانی ڤیبه‌ردا، زێدهرِۆیی نییه كه وا له به‌رهه‌مه‌كانی هابرماس بگه‌ین، به‌وه‌ی خوار بوونه‌وه‌یه‌كی رهخنهییانهیه بۆ خوار بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتبارانه له لای ڤیبه‌ردا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك دوو جۆر شێوه ئاوێته بوونی هه‌یه، سیسماتیك و جڤاكی، كه ته‌واوكه‌رن و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌وی دیكه‌یانه‌وه به‌نده، ئیدی ئه‌وسا ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆلۆنیال كردنی جیهانی ژیان له جیهانی نوێ‌دا، ته‌نیا یه‌ك ره‌هه‌نده (ته‌نیا یه‌ك) له توانای نوێخوازی. سه‌رباری ئه‌وه، به‌وه‌ی كه ئه‌م ره‌وته وا دیاره ریتم و هه‌ماهه‌نگیی پێویستی نێوان هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه ده‌شێوێنێت، ئه‌وا به بێ دوودڵی ده‌كرێ به نه‌خۆشی (په‌تا) دابندرێت. نوێخوازی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گه‌شه‌ی كرد، ته‌نیا ئه‌گه‌ره به‌دیلێكی مێژووییه.
ماویه‌تی............