یۆرگن هابرماس، عه‌قڵاندن و دیموكراسی (1-3)
February 7, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :دانیلۆ مارتۆشیلی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
په‌یڤێك:ده‌قی بابه‌ته‌كه:
ئه‌م بابه‌ته كه له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی (هابرماس)ـه‌وه نووسراوه، ده‌قێكی زۆر چرِ و پرِه. به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی چرِییهكهی هه‌ڵگری هزر و بۆچوونی خه‌ست و خۆڵه له‌باره‌ی هه‌ردوو چه‌مكی "عه‌قڵاندن" و "دیموكراسی". چرِیی بابه‌ته‌كه و درێژییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خواست كه وهرگێرِانی بۆ كوردی هێدی و له سه‌رخۆ برِوات. (وهرگێرِ) وای به باش زانی له سێ ئه‌ڵقه‌ی دوا به دوای یه‌كدا، بابه‌ته‌كه بۆ خێنهرانی (فیكر و فه‌لسه‌فه) بخاته روو، تا هه‌موومان به پشوویه‌كی درێژ و ئارامانه‌وه گه‌شتێك به هزری "هاربرماس"ی مه‌زندا بكه‌ین.
دوو زاراوه:
بۆ زیاتر به‌رچاو روونی ئه‌م دوو ئاماژه‌یه پێویست بوون:
* ئیتیكا، هه‌ندێك جار به واتایه‌كی جیاواز له "ره‌وشت: ئه‌خلاق" به‌كار دێت. ئیتیكا له‌م بابه‌ته‌دا واته ئه‌خلاقناسی (ره‌وشتناسی) و هونه‌ری بهرِێوه بردنی ره‌فتار، هه‌روه‌ها واتای كتێبی "ئیتیكا"ی سپینۆزاش ده‌گه‌یه‌نێت.
* رۆشنگه‌ری، (وه‌ك زاراوه‌یه‌ك) له نووسینی ئه‌ندامانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرتدا زۆر ئاڵۆزه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین شێواوه. ئه‌و جارێكیان به واتای "رۆشنگه‌ری" دێت، ئه‌مه‌ش واتا باوه‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به واتای "عه‌قڵ" یان "ئامرازه عه‌قڵ"یش به‌كار دێت. له‌م حاڵه‌ته‌شدا واتای زاراوه‌كه ده‌كا، ئه‌و به‌هره‌یه‌ی كه رۆژاوا هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌ی یۆنانه‌وه تا ئه‌زموونه‌كانی ئێستا په‌ره‌ی پێ داوه، كه تێیدا عه‌قڵ ده‌بێته ئامرازێك و به هۆیه‌وه خود به سه‌ر سروشتدا زاڵ ده‌بێت.
به كرده‌نی، له هزری هاوچه‌رخدا كارێك (به‌رهه‌مێك) نییه، له رووی مۆركی بنیا كردن و توانای له دهربرِینی ره‌خنه‌دا، به (نووسین) و كتێبه‌كانی هابرماس بچن. (نووسینه‌كانی ئه‌و) ئاسۆی هه‌ره گه‌وره‌ی گه‌یشتنن به چوونه نێو نهێنی و رازی فراوان بوونی جڤاكیانه‌ی عه‌قڵانیه‌ت له سه‌رده‌می نوێ‌دا، دوایین خولیاشی له قوولاییدا شتێكی دی نییه، بێ له دامه‌زراندنی فه‌زای دیموكراسی له سه‌ر بنه‌ما (بناغه)ی عهقڵانیهتێك، كه دووره له هه‌ر رهگاژۆییهكی خۆ به‌زل زان. وێنا كردنی نوێخوازی كه به‌رهه‌مه‌كانی هابرماس ده‌سمێت، خه‌سڵه‌تی دووپات كردنه‌وه‌ی دابرِانی قووله له نێوان یه‌كیه‌تی (یه‌كایه‌تی)ی به‌راییانه‌ی جیهان و نێوان مرۆڤ، له هه‌مان كاتدا خه‌سڵه‌تی ویستی هه‌میشه‌یی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئاوێته بوونێكی نانهخۆشی كۆمه‌ڵ، له رێی به‌كار هێنانی عه‌قڵه‌وه. عه‌قڵانیه‌ت له دادرِانی یه‌كایه‌تیی جیهانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام خۆی، ته‌نیا خۆی، بوار به كۆمه‌ڵگا (جڤاك)ی نوێ ده‌دات، كه بگاته گوزاره‌یه‌كی نوێ. هابرماس پێی وایه مێژووی تیۆریی سۆسیۆلۆژی، له پاش ماركس، شتێكی دی نییه بێ له دیرۆكی دابرِانی تیۆرییه‌كی دیاری كرا‌و له‌باره‌ی جووڵه‌وه، له تیۆرییه‌ك له‌باره‌ی سیسته‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی بێ توانایی له لێكدانی (تێكه‌ڵ كردنی) ئه‌م دوو سیسته‌مه له نێو چه‌مكێكی دیاری كرا‌و له‌باره‌ی جڤاكه‌وه (كۆمه‌ڵه‌وه)، كه توانای گوزارشت كردنی هه‌یه له سیسته‌م و جیهانێك كه تێیدا ده‌ژین.
1- دابرِانی چه‌مكی یه‌كگرتووانه‌ی جیهان
جیهانی ژیان
هابرماس پێی وایه هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ناتوانێ پشت له بیركردنه‌وه له زمان بكات، به‌وه‌ی توخمێكی ره‌سه‌نی پێكهێنه‌ری كه‌سایه‌تیی مرۆڤه، هه‌روه‌ها بۆ دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. هابرماس چه‌مكی "جیهانی ژیان" به‌كار ده‌هێنێت تا جیهانی نیشانه‌كانی به‌رایی په‌سن بكات، كه تاك تێیدا پێ مه‌له ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت جیهانی ژیان، به شێوازی هۆسرڵ، ئاسۆی شتانه، جیهانی هه‌میشه ئاماده‌ی شتانی كه له ئه‌زموونی راسته‌وخۆی ژیانه‌وه دێنه ده‌ست. ئاسۆیه‌ك كه له‌گه‌ڵ بنیادی تایبه‌ت به خۆیدا ئاماده‌یه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گونجان و یه‌كبوونی راسته‌قینه‌ی خۆیدا، له سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێك شێوه‌ی هۆكارهتیی شوێن و كاتی به‌ر له زانستی.
جیهانی ژیان، (ژیانی) واقیعی و به‌ر له تیۆری، بوار به هه‌بوونی رووداوی دیكه‌ش (جیهانی زانست، جیهانی هونه‌ر)یش ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مانیش رووداوگه‌لێكن، دوا جار، ئاراسته به واقیعی به‌رایی ژیانی رۆژانه ده‌كه‌ن. به‌وه‌ی هه‌موو جیهانه‌كان، له سه‌ر ئاستی هێمادا، خاوه‌ن شێوه‌یه‌كی پێكه‌وه گونجاون، ئیدی پێكه‌وه گونجاویی كۆتاییانه‌ی هه‌موو ئه‌و جیهانانه، ئاراسته به پێگه‌وه گونجان و نیشانه‌كانی ناوخۆی جیهانی ژیان ده‌كه‌ن و، پشتیش به‌و ده‌به‌ستن. ئه‌م پله‌ی یه‌كه‌مه له د‌رك كردن به جیهان، ته‌واویی خۆی (ته‌واو بوونی خۆی) له مهبهستخوازیدا ده‌بینێته‌وه، مادام گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، كه خود نیه‌تێكی بۆ رۆیشتن به‌ره‌و گیانداران و شتان هه‌یه. خه‌سڵه‌تی مهبهستخوازی ئه‌وه‌یه جیهانی ژیان په‌سن بكات، به‌وه‌ی خوده‌كان له نێو یه‌كدان و ملكه‌چی ئاسۆی جیاجیایه. وێناكاری و كارلێكاریی بكه‌ران به ره‌گاژۆیی له جیهانی ژیاندا ده‌مێننه‌وه، ئه‌و جیهانه‌ش به‌ر له تیۆری و ئه‌نتۆلۆژییه، هه‌ر ئه‌ویش، به‌ر له هه‌ر تیۆرییه‌ك یان ته‌نانه‌ت هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك، بنه‌مای رۆژانه‌ی ئه‌و واقیعه‌یه كه پێوه‌ی به‌ندین.
وێرِای ئه‌وه، هابرماس هه‌ست به هه‌ندێك له سنووری چه‌مكی جیهانی ژیان ده‌كات. یه‌كه‌م و به‌ر له هه‌ر شتێك، ده‌زانێت ئه‌و چه‌مكه، كه به درێژایی خولگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هۆشیاری (جا چ له لای هۆسرڵ بێت یان شوتز-لیكمان) هه‌میشه له"من"ـه‌وه هۆشیارییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، (ئه‌و منه‌ی) "پێی وایه بنیاتی گه‌ردوونیانه‌ی جیهانی ژیان وا ده‌خرێته روو، به‌وه‌ی خوده مه‌رجی پێویسته بۆ جیهانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه به شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێ كرا‌و رێك خراوه، رابردووش مۆری خۆی پێوه ده‌نێت". ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تا چ راده‌یه‌ك "خودی هه‌ستیار" وه‌ك مه‌رجه‌عی كۆتایی بۆ شرۆڤه ده‌مێنێته‌وه، مادام كه جیهانی ژیان، له كۆتاییدا، دهگهرِێتهوه سه‌ر ته‌نیا رواڵه‌ته‌كانی كولتووریی ئه‌وه‌وه، هه‌روه‌ها مادام وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیایهكی فراوان بێت -وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای بیرجهر و لیكمان به تایبه‌تی وایه- به‌كار دێت. هابرماس وای ده‌بینێت كه باشتر وایه چه‌مكی جیهان وا راڤه بكه‌ین، به‌وه‌ی چه‌مكێكی سه‌رباره بۆ چه‌مكی كرداری پێكهوهرِۆیی، مادام بریتییه له‌و پاشخانه‌ی رێ به رازی بوون به پێكهوهرِۆیی نێوان خه‌ڵك ده‌دات. هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی دیالۆگدا، ئاسۆیه‌كی هاوبه‌ش به‌دی دێت و فراوانیش ده‌بێت.
دووه‌م، هه‌روه‌ها هابرماس هه‌ست ده‌كات كه جیهانی ژیان، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ره‌سه‌نی خۆیدا، بۆ ناسینی جیهان له ناوه‌وه را، به ده‌نگی ویستی فه‌لسه‌فه‌ی دیاردهزانی "فینۆمۆنۆلۆژیا"ـه‌وه بچووبایه، واته له رێی دروست كردنی رایه‌ڵێك كه قابیلی پچرِان نه‌بێت له نێوانی خود و بابه‌تدا، ئیدی، له چوارچێوه‌ی سۆسیۆلۆژیادا، سه‌ركێشی به گۆرِان (بوون) به چه‌مكێكی نه‌ریتپارێز و و ره‌ق و ته‌قه‌وه بكات، كه ناتوانێت نهبرِانهوهی مێژوو، كه بووه مایه‌ی سه‌نتراڵ نه‌بوونی جیهان، نمایش بكات، پاڵیش به‌و ئاسۆیه‌وه ده‌نێت به‌ره‌و به‌ستنی (راگرتنی) به‌رده‌وامیی به‌رهه‌م هێنانی واتای كۆمه‌ڵایه‌تی. به دڵنیاییه‌وه زانینی سۆسیۆلۆژیانه هه‌ر له، "به‌ر" له تێگه‌یشتنی تیۆرییانه‌ی به ته‌وێڵی جیهانه‌وه نراوه‌وه، ره‌گاژۆ ده‌مێنێته‌وه، كه ده‌ستی بكه‌رانی پێ راده‌گات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی، له روانگه‌ی سۆسیۆلۆژییه‌وه، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی نوێخوازییه‌وه گرنگه، ئه‌و كرانه‌وه بهراییهیه به‌ره‌و رووی جیهان، هه‌روه‌ها نهبرِاوهیی (نهبرِانهوهی) جیاوازیی واتای به‌دی هاتوو له نێویدا.
به‌ره‌و ناسه‌نتراڵ كردنی وێنه‌ی جیهان:
مۆركی یه‌كگرتووانه‌ی جیهانی ژیان گۆرِانی گرنگی به سه‌ردا دێت، ئه‌ویش هه‌رچه‌ندی خۆی بخاته نێو به‌رده‌وامییه‌كانی عه‌قڵاندن و جیاوازیی تایبه‌ت به نوێ بوونه‌وه‌وه. هابرماس پێی وایه له نێوانی وێنا به‌راییه‌كانی كه خه‌ڵك له‌باره‌ی جیهانه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنن، (ئه‌و وێنایانه‌ی) هه‌موو رواڵه‌ته‌كانی ژیان پێكه‌وه به ته‌نیا ره‌گی هاوبه‌شی ئه‌فسانه‌وه ده‌نووسێنن و، جیاوازیی به‌رجه‌سته بوونی جیهانه‌كانی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتوو، ناكۆكییه‌كی گه‌وره هه‌یه. ئه‌فسانه بریتییه له زانینی تایبه‌ت به‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه بواری سه‌ربه‌خۆی كولتوورییان نه‌هێناوه‌ته‌وه ئاراوه، كه به هۆی ئه‌وه‌وه، جیهانی ژیان به شێوه‌یه‌كی میكانیكی ته‌بایی مسۆگه‌ر ده‌كات.
ده‌زگاكانی دارِزیو ده‌ڵێن، ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكن كه سێ و دووی تێدا نییه. به كرده‌نیش جیهانی ژیان خۆی تێدا ده‌نوێنێت، به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه بیر و باوهرِێكی پێكه‌وه گونجاوی كولتوورییه، خاوه‌ن سیسته‌می شه‌رعی و ناسنامه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كدا تێك چرِژاوی كه‌سییه، له رێی جموجۆڵی پێكهوهرِۆییهوه ده‌هێندرێته‌وه به‌رهه‌م. به‌ڵام گه‌شه‌سه‌ندنی جڤاكی -ئه‌مه‌ش تێزه مه‌زنه‌كه‌ی هابرماسه- جیاوازیی بواره‌كانی گوتار گریمانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش دۆزینه‌وه‌ی پره‌نسیپی تازه‌ی ته‌بایی (ته‌بابوون) گریمانه ده‌كات. جا ئه‌وكات هاوسه‌نگیی میكانیكیانه، كه جیهانی ژیان به بكه‌رانی نێوی ده‌دات، سه‌راوبن ده‌بێت: "له‌گه‌ڵ ناسه‌نتراڵ كردنی وێنه‌ی جیهاندا هاوسه‌نگی دهگۆرِێت. هه‌رچه‌نده ناسهنتراڵیزهی وێنه‌ی جیهان به‌ره‌و ژوور بچێت، كه زه‌خیره یه‌ده‌گی كولتووریانه‌ی زانینی له‌به‌ر ده‌ستدایه، ئه‌وه‌نده پێوست ناكات خۆمان بخه‌ینه بن لێفه‌ی جیهانه ژیانێك كه به‌ره‌نگاری هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌ندی پێویست بێت كه ئه‌م ئاره‌زووی لێك گه‌یشتنه‌ی له رێی ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی كه خودی بكه‌رانی به‌جێیان ده‌گه‌یه‌نن، تێر بكرێت، بۆ نموونه له رێی رێككه‌وتنێكی لابه‌لاوه چونكه پاڵنه‌ری عه‌قڵیی هه‌یه، هێنده رێمان پێ دراوه پێشبینیی ره‌وتی عه‌قڵانی بكه‌ین بۆ بزووتنه‌وه‌كه (جووله‌كه). هه‌ر بۆیه پێشتر ده‌كرێ به ده‌سپێك له دژبه‌رییه‌وه، ئه‌و ره‌هه‌نده به‌رده‌ست بكرێت، كه بوار به دیاری كردنی عه‌قڵاندنی جیهانی ژیان ده‌دات: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به شێوازی پێوانهسازانه سه‌پێندراوه" به‌رامبه‌ر به "ئه‌و ته‌باییه‌ی به شێوه‌یه‌كی پێكهوهرِۆیی پێی ده‌گه‌ین". ورده ورده رێككه‌وتنی نێوان خوده‌كان خۆی له خۆ داپۆشین به جیهانه ژیانێكی دژ به ره‌خنه ده‌دزێته‌وه، ده‌شبێ زیاتر و زیاتر، له رێی ئه‌و لێكدانهوانهوه كه به‌شداران بۆ خۆیان به‌جێیان ده‌گه‌یه‌نن، به‌ده‌ست بێت.
له‌به‌ر ئه‌م جیاوازییه‌ی بواره‌كان، جیهانی ژیان گریمانه‌ی هه‌ندێك خه‌سڵه‌تی فۆرمالیستانه ده‌كات. قسه‌ی جۆراوجۆر له‌باره‌ی ساغلهمییهوه ده‌كرێت، كه پێویست ده‌كات بگه‌ینه ته‌باییه‌كی هه‌میشه‌یی پێكهوهرِۆ. به‌م جۆره چه‌مكی جیهانی ژیان بیرۆكه‌ی عه‌قڵانیه‌تی پێكهوهرِۆیی، خودی بیرۆكه‌ی عه‌قڵانیه‌تی پێكهوهرِۆیی گه‌ڵاڵه ده‌كات، به‌وه‌ی كه "توانایه‌كه بۆ به گوتار ئاگادار كردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ره‌خنه له ساغله‌می بگرن". تا تێبینی بكه‌ین كه هابرماس وای داده‌نێت، كه دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر توانای بیركردنه‌وه‌ی كه‌سان (تاكه‌كان)، كردارێكه به‌نده به توخمی راسته‌وخۆ و به‌ر له بیركردنه‌وه. وێرِای ئه‌وه، له توانای ئه‌و كرداره‌دا نییه كه وا له‌و توخمانه بكات، هه‌رچه‌ندی زیاتر بڵاو ببنه‌وه، گرفتانهتر (پرِ كێشه‌تر) بن. له خاپوور كردنی وێنه‌ی ئه‌فسانه‌ییه‌وه، سێ بواره گوتار (زانست، رهوشتكاری، هونه‌ر) سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ چه‌مكه فۆرمالیستهكهی جیهان (بابه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی، خودی)دا جووت ده‌بن. سه‌رباری ئه‌وانه، هه‌ر یه‌ك له‌م جیهانانه بوار به هه‌بوونی خۆ به ساغله‌م دانانی (به ساغله‌م ناسینی) جۆربه‌جۆر ده‌ده‌ن (هه‌قیقه‌تی گوتارانه، دادوه‌ریی پێوهریانه، خوده راستگۆیی). له‌م نوێخوازییه‌دا، ده‌بێ مرۆڤ جووڵه و بزاوتی خۆی له‌م سێ بواره‌دا عه‌قڵانیانه دابمه‌زرێنێت. له‌م جیاوازیكارییه جڤاكییهدا، ناوچه‌كانی تێكه‌ڵ بوون یان به یه‌ك گه‌یشتنی ههمهجۆر بیر و باوهرِی پاشینهداری پێكهێنه‌ری جیهانی ژیان، بچووك و ته‌سك ده‌بنه‌وه، ئه‌وكات جموجۆڵی پێكهوهرِۆییانه له نێو فه‌زایه‌كی فراوانتردا به‌كار دێت.
ناسهنترالیزه كردنی وێنه‌ی جیهان ده‌بێته مایه‌ی هاتنه ئارای په‌یوه‌ندیی ههمهجۆر بۆ جیهان، ئه‌ویش به وابه‌سته بوون به عه‌قڵانی بوونی كرداره‌وه. له‌م بواره‌دا هابرماس چوار جۆره جووڵه له یه‌كدی جیا ده‌كاته‌وه: (مهبهستخواز، وابه‌سته به پێوه‌ری دیاری كرا‌و، درامی، پێكهوهرِۆیی). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خۆشحاڵیشه‌وه ددانی به‌وه‌دا نا، كه له نێو هه‌ر جۆرێك له‌و جۆرانه‌ی جووڵه‌دا، هه‌میشه پێكهاته‌یه‌كی مهبهستخوازانه هه‌یه (مادام كه راستگۆیی "بكه‌ران له توانای كار كردنیاندا به ئاراسته‌ی ئامانجێكی دیاری كراودا ده‌بینین، هه‌روه‌ها مادام بایه‌خیان پێ ده‌ده‌ین كاتێك كه ده‌بینین پرۆژه‌كانیان له جووڵه‌دا به‌دی دێن")، ئه‌وا ره‌وایی پۆلێن كردنه‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه، به هۆی فره‌یی شێوه‌كانی پێك گه‌یشتن كه له لایه‌ن كارلێكهكانهوه گریمانه كراون: پێك گه‌یشتن له رێی قه‌به بوونی ژمێریاریی خوده چرِ بوونی سووده‌وه، پێك گه‌یشتن به‌وه‌ی كه رێككه‌وتنێكه له‌باره‌ی به‌هاگه‌لی هاوبه‌شه‌وه، پێك گه‌یشتن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نێوان جه‌ماوه‌رێكی دیاری كرا‌و و، ئه‌وانه‌ی له پێشییه‌وه دهرِۆن، دواجار پێك گه‌یشتن له رێی به‌رده‌وامییه‌كی هه‌ره‌وه‌زییانه له لێكدانه‌وه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و جه‌خت ده‌كاته سه‌ر پێشینه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ كرداری پێكهوهرِۆییانه. به شێوه‌یه‌كی ریشه‌ییانه داكۆكی ده‌كات له بیرۆكه‌ی كه "كرداری پێكهوهرِۆییانه گریمانه پێشینه‌ی سه‌ربار بۆ هه‌بوونی ناوه‌ندێكی زمان، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی بكه‌ر به جیهانه‌وه به‌وه‌ی كه وایه، له نێویدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، ده‌چێته سه‌ر حیسابی ئه‌وه‌وه (كرداری پێكهوهرِۆییانهوه)". ته‌بیعه‌تی خودی كرداری پێكهوهرِۆییانه به كرده‌نی زمان ناچار ده‌كات، وه‌ك ئامرازێكی لێك گه‌یشتن كار بكات، كه به سایه‌ی ئه‌وه‌وه به‌شداران به له‌یه‌ك گه‌یشتن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ جیهانی بابه‌تیانه‌وه، جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیهانی خودانهوه گرنگه، ده‌گه‌ن.
له كرداری پێكهوهرِۆییانهدا "قسه‌كه‌ر قسه (گۆ كرا‌و) یان گریمانه‌كانی به‌ر له بوون به هه‌قیقه‌ت ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێ جووڵه‌ی رێك خراو به گوێره‌ی ره‌وایی (شه‌رعیه‌ت) ورده، به هه‌مان شێوه وردیی بواری پێوانه‌ییان، هه‌روه‌ها پێی وایه راستگۆیی له پێكهوهرِۆیی ئه‌زموونه‌كانی ژیان به شێوه‌یه‌كی خودانهدا، هه‌یه". هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه، به‌وه‌ی كه په‌سن دان (وه‌سف كردن)ی بونیادی ئه‌و چالاكییه‌ی راسته‌وخۆ ئاراسته به سه‌ركه‌وتن كراوه، سه‌باره‌ت به جووڵه‌ی مهبهستخوازانهوه به‌سه، كه‌واته هه‌ر ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه دیاری بكرێن كه رێ بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ته‌باییه‌كی دیاری كرا‌و به هۆی پێكهوهرِۆییهوه ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به‌و چالاكییه‌ی ئاراسته به لێك گه‌یشتنی سه‌ربه‌سه‌ر (به‌رامبه‌ر) كراوه. جا ئه‌و كات ئامانج شتێكی دی نابێت بێ له هێنانه ئارای ته‌ڤلی بوونێكی مه‌رجداری عه‌قڵانی، نه‌ك به زۆره‌ملێ، به‌ڵكوو به هۆی تهباییهكهوه كه هه‌میشه پشت به باوهرِی هاوبه‌ش ده‌به‌ستێت.
به‌ڵام چه‌مكی جیهانی ژیان، (وه‌ك) هابرماس ده‌نووسێت و ده‌ڵێ: زۆر شل و شۆرِه و ناگونجێت راسته‌وخۆ بۆ ئامانجی تیۆری به‌كار بێت، مادام سنوور بۆ بوارێكی دیاری كرا‌و ناكێشێت، كه توانای به‌رهه‌م هێنانی هیرمینۆتیكایهكی دیاری كراوی نییه. هاكا ده‌بینین هابرماس به‌و ئاكامه ده‌گات كه: "جیهانی ژیان پێك هاتووه به‌وه‌ی هه‌ر وایه. ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش بۆ لێك گه‌یشتنی سه‌ربه‌سه‌ر تێده‌كۆشێت، له كاتێكدا چه‌مكی فۆرمالیستانه چوارچێوه‌یه‌كی مه‌رجه‌عی پێك ده‌هێنێت، كه ده‌كرێ زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ لێك گه‌یشتنی سه‌ربه‌سه‌ر (به‌رامبه‌ر): قسه‌كه‌ر و گوێگر، به ده‌سپێك له جیهانی هاوبه‌شی ژیانیانه‌وه، ده‌توانن سه‌ربه‌سه‌ر، له‌باره‌ی یه‌كێك له رووداوه‌كانی جیهانی بابه‌تیانه‌وه، كۆمه‌ڵایه‌تی یان خودییه‌وه، له‌یه‌ك بگه‌ن. ئه‌م جیاكاریانه، بوار ده‌ده‌ن كه تێبگه‌ین بۆچی كرده‌ی پێكهوهرِۆیی، له بن رواڵه‌تی وه‌زیفیانه‌ی له یه‌كدی گه‌یشتندا، ده‌كه‌وێته گواستنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی زانینی كولتووریانه؟ هه‌وره‌ها بۆچی، له بن رواڵه‌تی ره‌فتاری جووڵه‌دا، ده‌كه‌وێته ئاوێته كردنی جڤاكیانه و دامه‌زراندنی بیمهكاری (مسۆگهركاری)، بۆچی له بن رواڵه‌تی به‌خشینی مۆركی جڤاكیانهدا، ناسنامه‌ی كه‌سی، گه‌ڵاڵه ده‌كات؟
له سایه‌ی ئه‌م بهردهوامیانهدا بۆ به‌رهه‌م هێناوه‌ی كولتوور و ئاوێته بوونی كولتووری و به‌خشینی مۆركی جڤاكیانهدا، كولتوور (یه‌ده‌گی زانین)، كۆمه‌ڵ (سیسته‌مێكی شه‌رعی بۆ ئه‌ندامیه‌تی له گرووپێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ره‌وه‌ز) و، كه‌سایه‌تی (توانای ئاخافتن و بزاوتن له پێناو له یه‌ك گه‌یشتنی یه‌كدی) جووت ده‌بن، هه‌مووشیان پێكهێنه‌ری بنیادین بۆ جیهانی ژیان.
زه‌حمه‌ته نه‌بینین كه تا چ راده‌یه‌ك چه‌مكی كرداری پێكهوهرِۆییانه له لای هابرماس، گریمانه‌ی مه‌ودایه‌كی ریشه‌یی له نێوانی تاك و جیهاندا ده‌كات. دهرهكایهتی (دهرایهتی: دهرێبوون)ی تاك هه‌مبه‌ر به جۆره‌كانی جووڵه (بزاوت) پاڵ به هابرماسه‌وه ده‌نێت تا راده‌ی چهمكاندنی ئه‌می دواییان (ره‌وشه‌كان: دۆخه‌كان) به‌وه‌ی دابرِدابرِ كردنێكه بكه‌رانی جیهانی ژیان ده‌یكه‌ن، په‌یوه‌ند به بابهتهكان (رایه‌ڵه‌كان)ی كه به گوێره‌ی سوودی به‌شداران دیاری كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر سنوور بۆ مۆركی گرفتبارانهی دابرِاندنی دۆخه‌كان (ره‌وشه‌كان) داده‌نێت، ئیدی ئه‌و پاشخانه‌ی پێك هاتووه له به‌دیهیی كولتووری و له هاوكاریی نێوان ئه‌و گرووپانه‌ی به ده‌وری هه‌ندێك به‌ها و توانای تاكه‌كانه‌وه گه‌ڵاڵه بووه، كه مۆركی جڤاكیانهیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه، دوورتره له‌وه‌ی زه‌رووره‌تی رێككه‌وتنی تاكه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ر سێ جیهانی: بابه‌تی (هه‌لومه‌رج و رووداو)، جڤاكی (په‌یوه‌ندیی نێوانی كه‌سه‌كان) و خودی (ئه‌زموونه ژیان) روو ده‌ده‌ن، گۆشه‌گیر بكات.
به‌م جۆره مۆركی ناسهنترالیزه كرا‌و، بوار به زانا ده‌دات بێ پسانه‌وه ههمهجۆر پێوه‌ری پاساوده‌ر له هه‌موو ره‌وشێكدا بانگ (داوا) بكات، وه‌ك چۆن بواریش به گرتنه ئه‌ستۆی هه‌ڵوێستی جووت له‌گه‌ڵ جیهانه‌كانی دیكه‌شدا بدات، ئه‌ویش له ئاست (به‌رامبه‌ر) به هه‌ر یه‌كه‌یان، مادام ئه‌وه‌ی، بۆ نموونه، ده‌توانین له ئاستی سروشتی ده‌ره‌كیدا، نه‌ك ته‌نیا هه‌ڵوێستێكی بابه‌تیانه بگرینه ئه‌ستۆ، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستێكی جووت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كان و هه‌ڵوێستێكی دهربرِینخوازانهش (بگرینه ئه‌ستۆ).
هابرماس پێی وایه نوێخوازی به توندی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیاوازكارییهدا ته‌ماهی ده‌كات، كه‌واته ئه‌مه‌ش گریمانه‌ی هاودژییه‌ك ده‌كات، كه تا دێ له نێوانی جیهانی ژیان كه له نێو به‌دیهیی بێ گرفتانه‌دا ره‌گاژۆیه و، كهشگهلێك كه ده‌كرێ هه‌میشه له نێویدا بگه‌ینه ته‌باییه‌كی مۆله‌ق، فراوانتر ده‌بێت.
2- دووانه‌ی نوێخوازی:
له‌م چه‌مكه‌وه له‌باره‌ی جیهانی ژیانه‌وه، به تایبه‌تیش له به‌رز كردنه‌وه‌ی به‌های چوونه نێویهكی خودێتیدا، هابرماس ده‌گاته گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی له ره‌خنه‌كاری و گوته‌ی شرۆڤهكارانهی بۆ كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا هه‌یه، وێنایه‌كی دووانه‌ی قووڵ بۆ نوێخوازی پێشنیار ده‌كات.
كار و كارلێك:
هابرماس پێی وایه كار، به‌وه‌ی ته‌وه‌رێكه بۆ زاڵ بوونی مرۆڤ به سه‌ر سروشتدا، له توانایدا نابێت وێنه‌یه‌كی ته‌واو به ده‌سته‌وه بدات له‌باره‌ی شێوه‌ی دیكه‌ی كارلێك كه زاده‌ی زمانن. ناكرێ ئه‌م دوو جۆره شێوه‌یه له جووڵه‌دا دابه‌ش بكه‌ین. هابرماس ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه، كه دواتر كار بۆ ره‌گاژۆ كردنی ده‌كات، له‌و توێژینه‌وانه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه له ساڵانی شه‌ستدا له "ییننا"دا بۆ فه‌لسه‌فه‌ی هیگلی ته‌رخان كرد. هابرماس له‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌دا سێ نموونه له په‌یوه‌ندیی دیالیكتیكانه، له زمان و، كار و، په‌یوه‌ندیی ره‌وشتیانه یان كارلێكی نێوانی كه‌ساندا، به‌دی ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بایه‌خه‌ی به‌و نموونانه‌ی ده‌دات له بنهرِهتدا بۆ ئه‌وه ناگهرِێتهوه كه په‌یوه‌ندییان به رێرِهوی په‌ره‌سه‌ندنی رۆحه‌وه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندییان به فۆرمی هه‌مه‌جۆری میانگێرِی (ناوه‌ندایه‌تی)یه‌وه هه‌یه.
دووانه‌ی ئه‌م جووته فۆرمه (شێوه‌یه) له جووڵه‌دا ده‌بێته یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ده‌زووه رێكخه‌ره كولتووریانه له میتۆدی هابرماسدا. بۆیه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ر نزیك له (ویستی سه‌ربه‌ستی)دا ده‌مێنێته‌وه، كه له لای ماركیوز ئاماده‌یه، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش به دوور ده‌زانێت، كه پێی وایه زانست یان ته‌كنه‌لۆژیا ره‌نگه بتوانن ده‌ست له رۆڵی خۆیان هه‌ڵبگرن له رووی زاڵ بوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئازاد بوونی مرۆڤدا كار بكه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و توانا تۆپاوی (خه‌یاڵاوی)یه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، مادام پێشكه‌وتنی زانست هه‌رده‌م به‌نده به عه‌قڵانیه‌تێكی مه‌به‌ستداره‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای نموونه‌ی كار رۆندراوه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، له پاڵ ئه‌م شێوه (فۆرم)ـه عهقڵانییهدا، نموونه‌ی دیكه‌ی كرداری پێكهوهرِۆییانه هه‌یه، كه نموونه‌ی به‌راییانه‌ی له كارلێكدا خۆی مه‌ڵاس داوه، كه وێرِای ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی (بنهرِهتی) به عه‌قڵانی ده‌مێنێته‌وه. هابرماس له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی عه‌قڵانیه‌ت یاخی ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ئه‌و بۆ دابرِان له بانگه‌شه كردن بۆ عه‌قڵی ره‌مه‌ك یان رۆمانسی ده‌ری ده‌خات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای ماركیوزیش باوه، یان (عه‌قڵی) جوانناسانه (ستاتیكاییانه)ی لای ئه‌درنۆ. هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن دواتر، شهرِی جۆربه‌جۆری دژ به ره‌وتگه‌لی نوێ له هزری هاوچه‌رخدا، ئاماژه‌ی پێ ده‌دات.
هابرماس پێی وایه له یه‌ك جیا كردنه‌وه‌ی "كار" و "كارلێك" یه‌كێكن له دژبه‌رییه سه‌ره‌كییه‌كانی ماتریالیزمی مێژوویی، هه‌روه‌ها بۆ گه‌نده‌ڵیی كولتووریانه‌ی له نێو وێنا كردنێكی وه‌زیفیانه بۆ كۆمه‌ڵدا. له نێو ئه‌و وێنا كردنه‌دا رووداو و كرداره‌كان هه‌ڵناسه‌نگێندرێن و هه‌رسیش ناكرێن، ته‌نیا په‌یوه‌ند به‌و رۆڵه‌وه نه‌بێت كه له كۆنترۆڵ كردنی سروشت له لای مرۆڤه‌وه نه‌بێت. هابرماس ده‌گاته (ئاستی) ره‌خنه گرتن له وێنا كردنی ته‌كنیكیانه یان ئامێریانه‌ی سیاسه‌ت، ئه‌ویش له سه‌ر حیسابی په‌یوه‌ست بوونی پێكهوهرِۆییانهی دیموكراسیی ده‌ستاوده‌ست كردوو. له كۆتاییدا، كاتێك به‌های راسته‌قینه‌ی پێداویستی به ته‌بایی پێكهورِۆییانهی خه‌ڵك له نێو كۆمه‌ڵدا ده‌خه‌مڵێنێت، كورت كردنه‌وه (چرِ كردنه‌وه)ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ژیانی جڤاكیانه ته‌نیا له پاش كار (كار كردن) ره‌ت ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای ماركس باوه. هابرماس پێی وایه، سه‌باره‌ت به ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵ، ئه‌و كارلێكه‌ی زمان دێته نێوییه‌وه، هه‌مان بایه‌خ و گرنگیی كاری هه‌یه. ئاساییه كه ئه‌و پێگه‌یه‌ش فه‌رامۆش ناكات كه ماركس به باڵاده‌ستی و ئایدیۆلۆژیای ده‌دات، به‌وه‌ی فاكته‌ری ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵن. به‌ڵام، به‌وه‌ی ماركس به راست و دروستی نه‌یتوانی له جیا كردنه‌وه‌ی كار و كارلێكدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئیدی ئه‌و، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی خۆیان سه‌ر به ماتریالیزمی مێژوویی ده‌زانن، هه‌ر ته‌نیا توانیی به ده‌ستپێك له گریمانه‌كانی زانینی كاره‌وه، كارلێك لێك بداته‌وه (راڤه بكات).
هابرماس ئه‌و په‌یوه‌ندییه، تاك و ته‌نیا، توند و تۆڵه‌ی ماركس ده‌ی هێنێته ئاراوه له نێوانی پێشكه‌وتن و، باڵاده‌ستیی به‌رده‌وام روو له گه‌شه‌ی مرۆڤ به سه‌ر سروشته‌وه، ره‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێ، پێویست بوونی رێككه‌وتنی پێكهوهرِۆییانه، ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه، كه به هۆی ناسهنترالیزمه بوونی وێنه‌ی جیهانه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كردووه، له لای خۆیه‌وه ره‌هه‌ندێكی گرنگی مێژووییانه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. جا لێره‌وه، هابرماس وێنایه‌كی دی به ژیانی جڤاكی ده‌دات. كاره‌كه هه‌رگیز په‌یوه‌ست نییه به ره‌ت كردنه‌وه‌ی زاڵ بوونی روو له گه‌شه‌ی مرۆڤ به سه‌ر سروشته‌وه له سه‌ر حیسابی وێناگه‌لی رۆمانسی، ستاتیكی یان ناعه‌قڵانییه‌وه. رێك به پێچه‌وانه‌وه، جه‌وهه‌ری پرۆژه‌ی كولتووریانه‌ی ئه‌و بریتییه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌وانه نانوێیانه، ئه‌ویش به دامه‌زراندنی وێنایه‌كی فراوانتر له‌باره‌ی عه‌قڵانیه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جیاكارییه به‌راییه، كاتێك گرێدراوی ههمهجۆر گوته‌ی عه‌قڵانی ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت و دهگۆرِێت، ئه‌ویش، بێ گومان، بریتی ده‌بێت له قووڵ بوونه‌وه‌ی كولتووریانه‌ی هه‌ره بایه‌خدار له لای هابرماس. ئیدی ته‌نیا ئه‌وكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له گه‌ڵاڵه كردنی دیالیكتیكێك بۆ نوێخوازی، كه جیاوازه له‌و دیالیكتیكهی میراتی ڤیبه‌ری پێشنیاری ده‌كات.
دوو رێ بۆ عه‌قڵ:
هابرماس درێژه به له یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو نموونه جووڵه‌یه به هۆی تیۆرییهكهوه له‌باره‌ی عه‌قڵاندنی جڤاكییه‌وه ده‌دات. به كرده‌نی، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی به‌راییدا كار و كارلێكی له یه‌ك جیا كردبێته‌وه، به‌وه‌ی دوو كرداری جڤاكیانهن و قابیلی بچووك كردنه‌وه نین، ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی دواتردا به شێوه‌گه‌لی دیاری كراوی زانینه‌وه گرێیان ده‌دات، كه به‌ده‌م به‌رده‌وامییه‌كی جۆربه‌جۆری عهقڵاندنهوه ده‌چێت. به‌م جۆره كار و كارلێك دوو سیسته‌می لاوه‌كیی جیاواز له جووڵه‌دا دێننه به‌رهه‌م. یه‌كه‌میان به ده‌وری جووڵه‌ی مهبهستدارانهوه رێك خراوه، دووه‌میشیان به ده‌وری جووڵه‌ی پێكهوهرِۆییانهوه.
هابرماس پێی وایه ئێمه له ده‌رچوون له وێنه‌ی تاریك و نووته‌كی نوێخوازیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، كه دابارێندراوهته سه‌ر به‌رده‌وامیی حه‌ده‌سی ڤیبهرانهوه، ته‌نیا له‌و كاته‌شدا كه به گه‌رم و گورِییهوه ئه‌م واقیعه جووته‌ی عه‌قڵانیه‌ت ره‌چاو ده‌كه‌ین. ده‌كرێ هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه به‌م جۆره پوخته بكرێن كه بڵێین، هابرماس له رێی سێ زنجیره گرفته‌وه له ڤیبه‌ر ده‌كۆڵێته‌وه. یه‌كه‌م له‌ده‌ست دانی وههم ده‌بێته مایه‌ی دابرِانی دیدی نه‌ریتی بۆ جیهان، خه‌ڵكیش واتای به‌هاكان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له نێو نیگه‌رانییه‌كی ژیاندا، كه ئامانجی ره‌های نییه، ون ده‌بن. دوای ئه‌وه، هابرماس پێی وایه عه‌قڵانیه‌تی ڤیبه‌ری بهردهوامییهكه له ههمهجۆر كایه‌دا، هه‌ر له تیۆرییه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ جیهاندا جووت ده‌بێت، كه به ئاراسته‌یه‌كی شێوهگهرانه (فۆرمالیستانه)ی بێ وه‌ستان، روو له فراوان بوون دهرِوات. دوا جار ڤیبه‌ر پێی وایه، میراتی رۆشنگه‌ری بریتی نه‌بوو له گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكوو كۆیلایه‌تیی مرۆڤ، كه ملهورِیی ئامرازه عه‌قڵانیه‌ت هانی دا، ئه‌ویش (ئامرازه عه‌قڵانیه‌ت) هه‌موو كه‌رتێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرته‌وه. "لوكاچ" و یه‌كه‌مین نه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت له نێو چوارگۆشه‌ی ئه‌م ئامرازه عهقڵانیهتهدا لێك درانه‌وه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگ كردنی عه‌قڵێك له ته‌رزێكی هیگلیدا (له‌به‌ر رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م) ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئیدی ئه‌م تیۆریانه هه‌ر به نموونه‌یه‌كی به‌دیل (ئه‌لته‌رناتیف) ده‌مێننه‌وه. له رووبهرِوو بوونه‌وه‌ی پوختهكانی ئه‌م نه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌دا (نه‌بوونی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، چرِ كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تیش له گه‌شه كردنی كۆنترۆڵ كردنی تاكه‌كاندا)، هابرماس پێی وایه ده‌توانێت ده‌ست نیشان كردنێكی دی بۆ كۆمه‌ڵگای نوێ پێشكه‌ش بكات. ئه‌و وای ده‌بینێت كه جیهانی خودانه (خۆییانه) له رێی چرِكردنهوه بۆ جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی یان بابه‌تیدا گه‌ڵاڵه (دروست) بكرێت. له راستیشدا هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به دروستی له كرداری مه‌به‌ستداردا روو ده‌دات، كه رێ نادات به راستی بیر له جیهانی خودانه بكرێته‌وه. ئامرازه جووڵه كردارێكه به سه‌ر جیهاندا پیاده ده‌كرێت، به نیازی دروست كردنی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ویستی مرۆڤدا. هه‌موو گرفتێكی (كێشه‌یه‌كی) نێو ئه‌و نموونه‌یه چرِ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری ئامرازه‌كانی گونجاوتر بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ویستراو (چاوهرِوان كرا‌و). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی ستراتیژیانه‌ی برِیارهكانی تاكه‌كانی دی ده‌چنه نێو حیساباتی ئه‌وه‌وه، ئه‌ویش ئه‌و كاره ناكات ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه له شێوه‌ی شتاندا چرِیان ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام واقیعی كرداری پێكهوهرِۆییانه به ته‌واوی له‌وه جودایه. ته‌بایی و رازی بوونی چاوهرِوان كرا‌و، گریمانه‌ی پێشتر قبووڵ كردنی تاكایه‌تیی ئه‌وی ده‌كات. چی دی كاره‌كه په‌یوه‌ست نابێت ته‌نیا به هۆ و مه‌به‌سته‌وه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها به پێوه‌ری خودانه‌ی تێك چرِژاویشهوه.
كرداری پێكه‌وه:
ته‌نیا به به‌كار هێنانی زمان كرداری پێكهوهرِۆییانه دیاری ناكرێت (هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵێك جووڵه‌ی ستراتیژی هه‌ن كه تێیدا به‌شدارن)، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خۆ بێ تاوان پیشاندانی كه بكه‌ران چاویان لێیه‌تی، دیاری ده‌كرێت. "ده‌كرێ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه، ئه‌ویش له رێی په‌یوه‌ند به‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌شداران له ئه‌ستۆی ده‌گرن، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته ئاراسته به سه‌ركه‌وتن یان له یه‌كتر حاڵی بوون كرا بێت". ئه‌مانه دوو واقیعی زۆر له یه‌كدی جودان، به قسه‌ی هابرماس، پاساون بۆ له یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی دوو شێوه له عه‌قڵانیه‌ت. له نێو چوارچێوه‌ی تیۆریدا، هه‌وڵی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی عه‌قڵانیه‌تی پێكهوهرِۆیی، ده‌بێته مایه‌ی كارایی كردنی زمان.
كه‌واته هابرماس نموونه‌یه‌كی (به‌راوردێكی) دیاری كرا‌و بۆ بابه‌تی عه‌قڵانیه‌ت ده‌خاته روو. له نێو ئه‌و نموونه‌یه (به‌راورده)دا ناكرێ له عه‌قڵاندن بگه‌ین، ته‌نیا به‌وه نه‌بێت، كه بره‌ودانه به توخمگه‌لی ماقووڵ، كه جووڵه‌یه‌ك پشتی پێ ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها له رێی گه‌شه‌پێدانی توانای گه‌ڵاڵه كردنی ره‌فتارمان له بوارگه‌لی جۆربه‌جۆردا. كه‌واته عه‌قڵانیه‌ت هه‌ڵگری رووكار (روخسار)ی جیاجیایه، به گوێره‌ی ته‌رزی ئه‌و جووڵه‌یه‌ی تێیدا پیاده ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئاراسته كردنی به‌ره‌و له یه‌كتر گه‌یشتن، یان سه‌ركه‌وتن، یان به ئاراسته‌ی به‌جێ گه‌یاندنی ئامانجه‌كان. ئه‌م دوو ته‌رزه دواییه‌ی جووڵه، كه ته‌نیا توانای تایبه‌ت به كرداری مه‌به‌ستدارن، گریمانه‌ی توانای به‌دی هێنانی ئامانج له رێی ئامرازی گونجاوه‌وه ده‌كات. هابرماس پێی وایه جووڵه‌ی مه‌به‌ستدار عه‌قڵانی ده‌بێت، ئه‌ویش كاتێك كارایی ئامرازه‌كانی ته‌كنیك یان ره‌قی (توندی: سه‌ختی)ی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئامانجه‌كان، هه‌ڵده‌كشێن. وا ده‌رده‌كه‌وێت هابرماس به ئاراسته‌یه‌كی ڤیبه‌ری، توێژه‌رێكی ئامرازه عه‌قڵانیه‌ته، به‌ڵام له به‌رده‌وامیی نوێخوازیدا بڵاو بوونه‌وه‌كه‌ی په‌رت ناكات. له كرداری پێكهوهرِۆییانهدا عه‌قڵاندن چی له‌ده‌ست نایه‌ت بێ له دوورخستنه‌وه‌ی توخمگه‌لی ناچارانه نه‌بێت، كه پێكهوهرِۆیی و دیاری كردنی روو له گه‌شه‌ی له یه‌كتر رازی بوون له رێی پاساوه‌وه، ده‌شێوێنێت.
وه‌ك حاڵی بووین، هابرماس ئامانجی روون كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه، كه له نێو خودی به‌رده‌وامیی عهقڵاندندا، دوو ته‌رزی جیاواز و پێكهوهبهندی عه‌قڵانیه‌ت هه‌یه، ناسازیی ئه‌وان نوێخوازی ناچار ده‌كات، كه گوزارشتێكی دیاری كرا‌و بدۆزێته‌وه. به‌ڵام به تایبه‌تی، به‌وه‌ی هابرماس له‌گه‌ڵ هه‌موو پاشماوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا دابرِان چێ ده‌كات، ئیدی روونه كه توانای عه‌قڵاندن له لای كۆمه‌ڵگایه‌كدا، كه ئه‌و بۆ خۆشی خاوه‌ن مۆركێكی مێژووییه، چه‌نده. كه‌واته ئه‌و گۆرِاوه (له گۆرِاندا ده‌بێت). له به‌راییدا ناكرێ وا پێناسه بكرێت كه سیمایه‌كی تایبه‌تی بابه‌تێكی دیاری كراوه له مێژوو. به‌م جۆره تواناكانی عه‌قڵاندن به شێوه‌یه‌كی ریشه‌ییانه به كراوه‌یی و مێژووییانه ده‌مێننه‌وه: "لۆژیكی مێژوو به بێ (بارمه‌تی میتافیزیكی) ده‌مێنێته‌وه و ناشچێته پاڵ هیچ شتێكه‌وه، بێ له ره‌فتاری خه‌ڵك".
ماویه‌تی.....................