له گه‌ڵای زه‌یتوونه‌وه بۆ شوێنه‌واری په‌پووله
October 19, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :حەمەسەعید حەسەن
که له نیشتماندا هه‌ستم به غه‌ریبی ده‌کرد، هه‌وڵم ده‌دا به وشه خۆمبه هۆی شیعری مه‌حموود ده‌رویشه‌وه، گوێی شیعردۆستانی دنیا به جریوه‌ی چۆله‌که‌کانی (جه‌لیل) ئاشنا ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ژنه‌وتنی ئاوازی شیعریدا، ڕۆحیان ده‌که‌وێته باڵه‌فڕێ، ئاخر شیعری وی بۆ ده‌یان زمان وه‌رده‌گێڕدرێت و هه‌ستی ملیۆنان خوێنه‌ر ده‌بزوێنێت. ساڵی 1998 به خامه‌ی ئه‌و جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین ده‌نووسرێته‌وه. لایه‌نێکی هاوبه‌شی نێوان گه‌لی کورد و خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ئه‌وه‌یه، هه‌ردوو لایان، چونکه جوگرافیایان به ده‌سته‌وه نییه، توند توند ده‌ستیان به مێژووه‌وه گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش بێت، کورد به شیعری مه‌حموود ده‌رویش سه‌رسام بن.
له‌و غه‌ریبییه ڕزگار بکه‌م، که له مه‌نفادا غه‌ریبی زۆری بۆ ده‌هێنام،
هه‌وڵم ده‌دا به هۆی وشه‌وه، بۆ نیشتمان بگه‌ڕێمه‌وه. وشه لای من
ڕێگه‌یه، پرده، ته‌نانه‌ت شوێنی نیشته‌جێبوونیشه.
مه‌حموود ده‌رویش
(2008 – 1941)
شتی هاوبه‌ش له نێوان من و مه‌حموود ده‌رویشدا زۆرن، منیش وه‌ک ئه‌و حه‌زم له یاریی تۆپی پێیه، منیش وه‌ک ئه‌و به ترس و دڵه‌ڕاوکێوه نووسینی خۆم بۆ بڵاوکردنه‌وه ده‌نێرم، منیش وه‌ک ئه‌و، ئه‌وانه‌م زۆر پێ (ئازا)یه که زات ده‌که‌ن، قسه‌ی بێ کێش و بێ سه‌روا و بێ مانا که گوایه شیعری نوێیه، بڵاو بکه‌نه‌وه و منیش وه‌ک ئه‌و خوێنم له کۆلیسترۆڵ تژییه. ده‌رویش ده‌یگوت: (عه‌قڵم شیعر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و جه‌سته‌شم کۆلیسترۆڵ.) ئه‌وه شیعره ئه‌و به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌وه کۆلیسترۆڵ بوو، ئه‌وی کوشت.
که هه‌ویری وشه‌کانی هه‌ر له‌وه ده‌چێت به فرمێسک شێلرابێت، هی ئه‌وه‌یه، شه‌رمی له فرمێسکه‌کانی دایکی ده‌کرد. بۆیه شه‌یدای ته‌مه‌نی خۆی بوو، چونکه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، بمرێت و ئیدی بارانی فرمێسکی دایکی خۆش نه‌کاته‌وه، هه‌ر وایش ده‌رچوو. له غه‌ریبی له هه‌موو شتێک زێتر، تامه‌زرۆی نانی ده‌ستی دایکی بوو. ساڵی شه‌ست و حه‌وتی سه‌ده‌ی ڕابردوو، عه‌ره‌ب تووشی دژوارترین نسکۆ هات، پێ ده‌چێت بۆ عه‌ره‌ب شه‌ست و حه‌وت ژماره‌یه‌کی شووم بێت، ئه‌وه نییه مه‌حموود ده‌رویشی میری شاعیرانی عه‌ره‌ب، به شه‌ست و حه‌وت ساڵی دڵی له لێدان ده‌که‌وێت؟ له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا، عه‌ره‌ب سێ شاعیری مه‌زنی هه‌بوو، ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (1998) نزار قه‌بانی، کۆچی دوایی کرد، مه‌حموود ده‌رویشیش ده ساڵ دوای وی، (2008) هه‌مان ڕێی گرته به‌ر، به‌و هیوایه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌دونیس تا ده ساڵی دیکه (2018) و زێتریش بڕ بکات.
زۆر له ئێمه به وشه، به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه و ته‌نانه‌ت بانگاشه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌که‌ین که گره‌وی لێ ده‌به‌ینه‌وه، که‌چی له کۆتاییدا هه‌میشه مه‌رگ ده‌یباته‌وه. (ئه‌وه بۆچی جوانترین پیاوی فه‌له‌ستین سه‌ری کرده سه‌ر سه‌رین و ئیدی وه‌ئاگا نه‌هاته‌وه؟) تۆ بڵێیت له داخی ئه‌وانه بووبێت که پێیان وابوو، هه‌موو حه‌قیقه‌ت له کن خۆیانه؟ مه‌حموود ده‌رویش که پێشتر دوو جار دڵی کرابووه‌وه،که زۆر به‌وه سه‌غڵه‌ت ده‌بوو، گه‌مه به جه‌سته‌ی بکه‌ن، ده‌یگوت: ئیدی مه‌رگ نامترسێنێت،ئاخر من دوو جار ئه‌وم به‌زاندووه. مردن ته‌واو وه‌ک ئه‌وه وایه له‌سه‌ر (په‌ڵه‌هه‌ورێکی سپیی کۆچه‌ری)ی بخه‌ویت. تۆ بڵییت هه‌نووکه له‌سه‌ر باڵی هه‌وره‌وه، شیعر بخوێنێته‌وه؟ ترسی مه‌حموود ده‌رویش له مردن له‌به‌ر ئه‌وه بوو، ئازار به دایکی ده‌گات و دۆسته‌کانی خه‌می بۆ ده‌خۆن.
له شیعری مه‌حموود ده‌رویشدا که تا دوا هۆنراوه‌ی ده‌ستی له کێشی بڕگه و ته‌نانه‌ت له پاشبه‌ندیش هه‌ڵنه‌گرت، که گوێمان له ده‌نگی خودی خۆیشی ده‌بێت، هه‌ر وا هه‌ست ده‌که‌ین که به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه گۆرانی ده‌چڕێت. شیعری وی ئه‌گه‌ر لیریکیش بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی که ده‌ربڕی خودی خۆیه‌تی، خه‌می گه‌وره‌تری تا ئاستی خه‌می هه‌موو خه‌ڵکی دنیایش به‌رجه‌سته ده‌کات. ئاخر ئه‌وێک که له زێدی خۆیشیدا هه‌ستی به نامۆیی ده‌کرد، ته‌نیا هاووڵاتییه‌کی فه‌له‌ستینی نه‌بوو، هاووڵاتییه‌ک بوو دنیای به نیشتمانی خۆی ده‌زانی. له شیعری ئه‌ودا وه‌ک چۆن ڕاسته‌وخۆیی و ناوچه‌گه‌ری هه‌یه، گه‌لێک حیکایه‌ت و ئه‌فسانه‌ی گه‌لانی دیکه‌یش هه‌یه. ئه‌وه بۆیه ئه‌وێک که فه‌له‌ستینییه‌کی له زێدی خۆی هه‌ڵکه‌ندراو بوو، زۆری به لاوه ئاسایی بوو، خۆی به هیندییه‌کی سوور بچوێنێت.
له سه‌ره‌تای شیعریدا ئه‌و (کۆمه‌ڵ) بوو له‌ناو (تاک)دا، ئه‌وه گه‌ڕان بوو به دوای ئازادی‌دا وای لێ کرد ببێت به (تاک)ێک له‌ناو (کۆمه‌ڵ)دا. هه‌ر بۆیه ساڵانێک بوو به‌وه دڵگران ده‌بوو که داوای خوێندنه‌وه‌ی شیعری (حه‌ماسی)یان لێ کردبا، ئاخر به ئومێدی ئه‌وه‌بوو، شیعر به‌سه‌ر سیاسه‌تدا سه‌ربکه‌وێت و واقیع له به‌رده‌م خه‌وندا چۆک دابدات و خۆی به شاعیری ئه‌وین و ئاشتی ده‌زانی، نه‌ک به شاعیری به‌ره‌نگاربوونه‌وه. مه‌حموود ده‌رویش پێی وابوو، شیعر زاده‌ی دیارده‌یه‌ک نییه، ئاخر ئه‌گه‌ر وابا، به بزربوونی دیارده‌که شیعریش نه‌ده‌ما. له کن ئه‌و، (شیعری شۆڕشگێڕانه، زاده‌ی کارێکی شۆڕشگێڕانه نییه، به‌ڵکوو مژده‌به‌خشی شۆڕشه، ئاخر شیعر مژده‌ی سبه‌ینێیه، نه‌ک تۆماری دوێنێ.)
ده‌رویش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شاعیرانه‌وه که تا به ساڵدا بچن، شیعری خراپتر ده‌نووسن، هه‌تا ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌کشا، شیعری باشتری ده‌نووسی. هه‌تا به (پاییز)ی ته‌مه‌ندا ڕۆ ده‌چوو، شیعری زێتر (به‌هار)ی لێ ده‌چۆڕا. هێدی هێدی له دروشم و ده‌نگی بڵند دوور ده‌که‌وته‌وه و به داهێنانه‌وه باڵانسی نێوان شیعر و واقیعی ڕاده‌گرت. ئه‌وه بۆیه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، مه‌گه‌ر نزار قه‌بانی، ئه‌گه‌ر نا، شاعیرێکی دیکه نه‌بوو له نێو عه‌ره‌بدا، هێنده‌ی وی خۆشه‌ویست بووبێت. ئه‌و تا ژیا موڵکی میلله‌ت بوو، تا مرد میلله‌ت لێی نه‌گه‌ڕا تاوێک موڵکی خۆی بێت، ده‌بوو هه‌میشه وا ڕه‌وتار بکات، وه‌ک میلله‌ت ده‌خوازێت، نه‌ک وه‌ک خۆی ده‌یه‌وێت. ئه‌وه باجێکه، جێی داخه ده‌بوو شاعیرێکی مه‌زنی وه‌ک ئه‌و که هاوزه‌مان شاعیری هه‌ڵبژارده و هی (گه‌ل)یش بوو، بیدات.
له شیعری مه‌حموود ده‌رویشدا، په‌یامێکی هێنده پاک و تامه‌زرۆیییه‌کی هێنده سۆفییانه بۆ نیشتمان هه‌یه، بۆیه هاونیشتمانییه‌کانی ته‌نیا هه‌ر به شاعیریان نه‌ده‌زانی، به (قه‌دیس)یشیان ده‌زانی و به هۆی سیحری شیعری ئه‌وه‌وه، هه‌ستیان به جوانیی خۆیان ده‌کرد. له کاتێکدا ئه‌و له لوتکه‌ی داهێناندا بوو، مه‌رگ وه‌ک ڕاهاتووه، دزئاسا خۆی به ژووره‌که‌یدا کرد و خۆی گه‌یانده سه‌ر جێخه‌وه‌که‌ی، (لێی نه‌گه‌ڕا کۆتایی به قسه‌کانی بهێنێت و جانتاکه‌ی ئاماده بکات.) بۆ مه‌حموود ده‌رویش که له پاییزی ته‌مه‌نیشیدا، شاعیرێکی لاو بوو، واده‌ی مه‌رگ نه‌بوو. له‌وه ده‌چێت هه‌ستی به‌وه کردبێت که مه‌رگ ئه‌مجاره بواری نادات، ئه‌وه بۆیه پێش سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مریکا، به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ، به دۆسته‌کانی گوتبوو: (ده‌چم تۆزێک ده‌مرم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه.)
ده‌گمه‌نن ئه‌و شاعیرانه‌ی هێنده‌ی گۆرانیبێژێکی گه‌وره جه‌ماوه‌ریان هه‌بێت، له عه‌ره‌بدا ته‌نیا نزار قه‌بانی و مه‌حموود ده‌رویش یه‌کی هێنده‌ی گۆرانبێژێکی مه‌زن جه‌ماوه‌ریان هه‌بووه. هه‌رچه‌نده ده‌رویش ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده شیعری زه‌مانی ده‌بڕی و سنووری وڵاتانی ده‌به‌زاند، که‌چی ئه‌و وه‌ک هه‌ر شاعیرێکی مه‌زنی دیکه، به ترس و له‌رزه‌وه ده‌ینووسی و هیچ له شیعره‌کانی دڵنیا نه‌بوو، هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژیا و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێت، شیاوی بڵاوکردنه‌وه و خوێندنه‌وه نه‌بێت، بۆیه به ترسه‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌ناردن. که شیعرێکی تازه‌ی ده‌نووسی، هێنده له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌ترسا، ده‌تگوت یه‌که‌مین جاره شیعر بنووسێت. ته‌نانه‌ت جارێک به که‌مال ئه‌بودیب، چونکه هیچی سه‌باره‌ت به شیعری وی نه‌نووسیبوو، ده‌ڵێت: (ده‌زانم تۆ منت پێ شاعیرێکی هیچه.)
به‌س نییه مه‌حه‌ممه‌د دوا پێغه‌مبه‌ر بوو،
ئه‌گه‌رنا هه‌ر مافیایه‌ک بگریت، ده‌بووه خاوه‌نی په‌یامبه‌ری خۆی،
حوزه‌یران له یادی چل ساڵه‌یدا سه‌رسامی کردین،
که که‌سمان چنگ نه‌که‌وت دیسانه‌وه تووشی نسکۆمان بکات،
خۆمان خۆمانمان به‌زاند.
که‌س ده‌ناسن
شانازیی به کوشتنی برای خۆیه‌وه بکات و پێی بڵێ: هه‌ی کافر!
نێرگزمان بۆ چییه
که هه‌ست به جیاوازیی نێوان
جامیع و جامیعه ناکه‌ین!
مه‌حموود ده‌رویش چونکه هه‌ر له تافی لاوییه‌وه (1961) به حیزبی شیوعییه‌وه پێوه‌ست ده‌بێت، هه‌رگیز لای ئیسلامییه توندڕۆ‌کان خۆشه‌ویست نابێت و ته‌نانه‌ت سه‌رانی (حه‌ماس) به بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی، دڵخۆش ده‌بن و ئه‌و شادییه‌شیان ناشارنه‌وه.
بنووسه من عه‌ره‌بم،
خه‌ڵکی گوندێکی دووره‌ده‌ست و فه‌رامۆشکراو،
که هه‌موو پیاوانی کێڵگه و کارگه‌ی،
کۆمۆنیزمیان خۆش ده‌وێ.
له یه‌کێک له چاپه‌کانی دیوانه‌که‌یدا، ئه‌و کۆپله‌یه‌ی هۆنراوه‌ی (بنووسه من عه‌ره‌بم) فه‌رامۆش کرابوو، شیعرێکی بۆ (کوردستان)یش گوتبوو، ئه‌ویش هه‌مان چاره‌نووسی هه‌بوو! ده‌زانم وازی له حیزبی شیوعی هێنا و سه‌نگه‌ری خه‌باتی بۆ ناو (فه‌تح) گوێزایه‌وه، به‌ڵام نازانم ئاخۆ بزربوونی ئه‌و کۆپله‌یه‌ی گۆرانیی بۆ کۆمۆنیزم ده‌گوت و ئه‌و شیعره‌ی داکۆکیکردن بوو له کوردستان، خۆی فه‌رامۆشی کردن، یان سانسۆر ملی هه‌ڵکێشان؟
دوای ڕێكکه‌وتنامه‌ی ئۆسلۆ مه‌حموود ده‌رویش واز له فه‌تح ده‌هێنێت و ته‌نانه‌ت له‌ژێر گوشاری زۆری (یاسر عه‌ره‌فات)یشدا، قایل نابێت، له یه‌که‌مین حوکوومه‌تی فه‌له‌ستیندا، ببێته وه‌زیری ڕۆشنبیری. که عه‌ره‌فات پێی ده‌ڵێت: بۆچی تۆ له (ئه‌ندریه ماڵرۆ) زێتری که بووه وه‌زیری ڕۆشنبیری لای دیگۆڵ؟ ئه‌ویش پێی ده‌بێژێت: (نه ئه‌م تۆزه خاکه‌ی بنده‌ستی ئێمه فه‌ره‌نسایه، نه تۆ دیگۆلیت و نه منیش ماڵرۆ. فه‌له‌ستین فه‌ره‌نسایش بێت، تۆیش دیگۆڵ بیت و منیش ماڵرۆ، ئه‌وسایش هه‌ر وه‌زیریی ناکه‌م، هه‌ڵوێستم وه‌ک هی سارته‌ر ده‌بێت که ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ت ده‌کرده‌وه.)
به ئاماده‌بوونی بۆ مه‌ربه‌ده شیعرییه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس، شکۆمه‌ندیی مه‌حموود ده‌رویش بریندار ده‌بوو، ئاخر به‌عس بۆ نیازی پیسی خۆی، داوه‌تی ده‌کرد و هه‌لی بۆ ده‌ڕه‌خساند، وێرای به‌سره له به‌غدایش کۆڕی شیعری بگێڕێت. (که عێراق کوه‌یتی داگیر کرد، مه‌حموود ده‌رویش لایه‌نی سه‌ددامی گرت و که سه‌ددام تێکشکا، هه‌ستی به نائومێدی کرد.)(1) ئه‌و که سه‌رمایه‌یه‌کی (ڕه‌مزی) بوو بۆ هه‌موو گه‌لی فه‌له‌ستین، زۆر جار شاعیرێکی (ڕه‌سمی)یش بوو، که‌یفی به‌وه ده‌هات که‌سانی خاوه‌ن پۆستی بڵند، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی کۆڕه‌کانیدا دابنیشن. مه‌حموود ده‌رویش شاعیرێکی گه‌وره بوو، وه‌لێ ڕۆشنبیرێکی به‌هه‌ڵوێست نه‌بوو. شاعیر کاتێک ده‌مرێت که توانای نووسینی نه‌مێنێت، وه‌لێ ڕۆشنبیر که توانای نواندنی هه‌ڵوێستی نه‌ما، ئیدی با له‌سه‌ر نووسین به‌رده‌وامیش بێت، هه‌ر حسابی مردووی بۆ ده‌کرێت.(2)
*
(1) هاشم صالح، رحیل شاعر کبیر 11. 08. 2008 الشرق الاوسط.
(2) باسم النبریص، الشاعر الذی خدشته المؤسسه 10. 08. 2008 ایلاف.
(3) ناونیشانی باسه‌که ناوی یه‌که‌مین و دواهه‌مین کۆشیعری مه‌حموود ده‌رویشن: گه‌ڵای زه‌یتوون 1964 و شوێنه‌واری په‌پووله 2008