هه‌ندێ ڕه‌خنه و گله‌یی، له یادداشته‌کانی دێلێژه‌یی
September 19, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :حەمەسەعید حەسەن
به‌رگی یه‌که‌می (به‌شێک له یادداشته‌کانم)ی (پرۆفیسۆر دۆکتۆر ناووک!) عیززه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوولم خوێنده‌وه،(1) هه‌ندێک تێبینیم له کن دروستبوو، وا ده‌یانخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ران. سه‌ره‌تا له به‌رگی کتێبه‌که‌وه، یان دروستتر له‌و (پرۆفیسۆر دۆکتۆر ناووک!) ه‌وه ده‌ستپێ ده‌که‌م. کتێبه‌که باسی چالاکییه‌کانی ناوبراو له بواری حیزبایه‌تی، ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندندا ده‌کات، ئه‌وانه وێڕای بیره‌وه‌وه‌رییه‌کانی خۆی، له قۆناغه جیاوازه‌کانی خوێندندا. که‌واته نووسینی ئه‌و (پرۆفیسۆر دۆکتۆر ناووک!)ه که پێوه‌ندیی به کاری بواری ئه‌کادێمییه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر به‌رگی یادداشته‌کانی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بایه‌خدانه به توێکڵ و ڕووکه‌ش. زۆرن ئه‌وانه‌ی، به‌راوه‌ژوو سوود له نازناوی دۆکتۆر وه‌رده‌گرن و بۆ شاردنه‌وه‌ی که‌موکووڕییه‌ک یان بۆ نیشاندانی ده‌سه‌ڵات ده‌یخه‌نه گه‌ڕ و پێیان وایه دۆکتۆر، کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، شانازی، شکۆمه‌ندی و ڕێزه، گه‌رچی ڕێ ده‌که‌وێت، ئه‌م یان ئه‌و خاوه‌نی دۆکتۆرا، له ئیشوکاری ئه‌کادێمیدا ده‌رۆزه‌ی پێ بشیێت، که عیززه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ یه‌کێک نییه له‌وانه.ئه‌وانه‌ی دۆکتۆرایان هه‌یه، ته‌نیا له زانکۆ‌دا، دۆکتۆر، یان جوانتر، مامۆستا (ئوستاد)یان پێ ده‌گوترێت، ئه‌ویش له لایه‌ن خوێندکاره‌کانی خۆیانه‌وه، نه‌ک له هه‌موو جێیه‌ک و له لایه‌ن ته‌واوی هاووڵاتییانه‌وه. تۆ ئه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دۆکتۆرا، ته‌نیا ئه‌و سه‌روه‌خته، دۆکتۆر یان ئوستادیت که ده‌رس به خوێندکارانی زانکۆ ده‌ڵێیته‌وه، یان سه‌رپه‌رشتی (نامه) کانیان ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر نا، له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ و دوور له بواری ئه‌کادێمی دۆکتۆر نیت، دۆکتۆر که‌سێکه، نه‌خؤش ده‌بینیت و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ده‌دات. جێی سه‌رنجه، مامۆستایانی زانکۆ به گشتی، که‌یفیان به‌و هاووڵاتییانه نایه‌ت که به دۆکتۆر بانگیان ناکه‌ن! به‌و هیوایه‌ی ئوستاده‌کانی لای ئێمه‌یش ده‌رس له ڕۆڵان بارت، میشیل فۆکۆ، ئیدوارد سه‌عید، نائووم چۆمسکی و سه‌مۆیل هینتینگتۆن وه‌ربگرن، ئاخر هیچ کام له‌و زانایانه، نووسینیان به ( دال و خاڵ)ه‌وه (د.) بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه و ناکه‌نه‌وه.(2)
(ده‌شێت هه‌زاران که‌س و زێتریش، به‌شداریی له یانسیبێکدا بکه‌ن، وه‌لێ ته‌نیا یه‌ک که‌س خه‌ڵاته گه‌وره‌که‌ی به نسیب ده‌بێت و ڕووناکییش ته‌نیا ده‌خرێته سه‌ر وی.) هیچ ڕۆژنامه‌یه‌ک بایه‌خ به‌وانه نادات که بۆیان ده‌رنه‌چووه، ته‌نیا ئه‌و که‌سه ده‌بێته جێی بایه‌خ و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ ساز ده‌کرێت که به‌خت یاوه‌ری بووه. ئه‌وی شاره‌زای بواری نووسین بێت، ئه‌م ڕێسایه ڕه‌چاو ده‌کات، ئه‌وی فه‌رامۆشی بکات، نووسینی ده‌بێته فره‌گۆیی و درێژدادڕییه‌کی بێزارکه‌ر. ئێمه ڕۆمان بنووسین یان بیره‌وه‌ری بگێڕینه‌وه، ده‌بێت له کورتی بیبڕینه‌وه و ته‌نیا باس له که‌سایه‌تییه گرنگه‌کان بکه‌ین و بایه‌خ به ڕووداوه سه‌رنجڕاکێش و کاریگه‌ره‌کان بده‌ین، ئه‌گه‌ر نا خوێنه‌ر بێزار ده‌بێت و درێژه به خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌کانمان نادات. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به په‌رۆشه‌وه بمانخوێنێته‌وه، ده‌بێت تووشی سه‌رسووڕمانی بکه‌ین و باسی شتگه‌لێکی بۆ بکه‌ین که چاوه‌ڕێی نه‌کردبیت و وا بکه‌ین ئه‌م کوتوپڕی بیداته ده‌ست ئه‌و سه‌رسووڕمان. جێی سه‌رنجه نووسه‌رێکی به‌ئه‌زموونی وه‌ک عیززه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوول ئه‌و ڕێسایه‌ی که له کن نووسه‌ری ڕاسته‌قینه، ئه‌لفوبێیه، له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه. (شه‌ش که‌س به دوای نووسه‌رێکدا ده‌گه‌ڕێن،) به‌ناوبانگترین شانۆنامه‌ی (لویجی پیراندێللۆ 1867 _ 1936)یه، یادداشتنووس به‌و که‌سایه‌تییانه‌ی به‌سه‌ری کردوونه‌وه، چونکه نه‌یتوانیوه به شێوازیکی سه‌رنجڕاکێش بیره‌وه‌رییه‌کانی بگێڕێته‌وه، هێشتا که‌سایه‌تییه‌کانی نێو یادداشته‌کانی ، به دوای نووسه‌رێکدا وێڵن، بتوانێت له کتێبێک‌دا شیاوی خوێندنه‌وه بێت، جێیان بکاته‌وه. پێ ده‌چێت یادداشتنووس هه‌ستی به‌م که‌لێنه کردبێت، ئه‌وه بۆیه زوو زوو ده‌نووسێت: ئه‌گه‌ر ڕۆمانووسێک هه‌بووایه، ده‌یتوانی له ژیانی فڵان که‌س، جوانترین ڕۆمان به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌وی کتێبه‌که‌ی بۆ (د. ناووک) عیززه‌دین تایپ کردووه، سه‌ره‌واوێکی ده‌رباره‌ی ڕێنووس له هه‌ناودا نه‌بووه، ئه‌وه بۆیه هه‌مان وشه‌ی به چه‌ندان شێوه‌ی جیاواز نووسیوه‌ته‌وه و هیچیشی سه‌باره‌ت به خاڵبه‌ندی نه‌ژنه‌وتووه، ئه‌وه بۆیه به ده‌گمه‌ن نیشانه‌کانی خاڵبه‌ندیی له جێی دروستی خۆیان داناوه. ئه‌ویشی کتێبه‌که‌ی مۆنتاژ یان دیزاین کردووه، پێ ده‌چێت یه‌که‌مین جاری بێت و خۆی به یادداشته‌کانی پرۆفیسۆر عیززه‌دین تاقی کردبێته‌وه، بۆ نموونه نه‌یزانیوه، په‌راوێز نابێت تێکه‌ڵ به ده‌ق بکرێت و پێویسته قه‌واره‌ی فۆنتهکانیشی جیاواز بێت، یان ڕاستتر بچووکتر بێت، له هی تێکسته‌که. نووسه‌ری کتێبه‌که له ناوه‌ڕاستی ساڵانی سی، سه‌ده‌ی ڕابردوودا له دایک بووه، وه‌لێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م کتێبه‌ی وی‌دا، کتێب ئه‌و وه‌خته جوانتر بۆ چاپ ئاماده ده‌کرا.
له‌م کتێبه‌دا کارێک به ڕێنووس کراوه، نه‌ک با، گه‌رده‌لوولیش به ده‌واری شڕی نه‌کردووه. پێم سه‌یره پ. د. ناووک عیززه‌دین، (وڵات، ورد، وشه و وتم،) به ( ووڵات، وورد، ووشه و ووتم) به دوو (واو) بنووسێت، به مه‌رجێک هیچ وشه‌یه‌ک نییه له کوردی‌دا به دوو (و) ده‌ستپێ بکات. د. پ. ن عیززه‌دین چه‌ندان جار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که وه‌رگێڕیکی زۆر باش بووه، ل60 که‌چی هه‌ر له سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌وه، له وه‌رگێڕانی تاقه دێڕێک‌دا، ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی کوشنده‌وه. له‌بری (لم أکن علی رأس الحوادث، ولم أکن علی هامشها، بل کنت فی خضمها،) نووسیویه‌تی: (من سه‌رکرده‌ی ئه‌و ڕووداوانه نه‌بووم و له کهناریشیدا نه‌بووم، به‌ڵکوو له‌ناو جه‌رگه‌یدا بووم، ل10) که ده‌بوو بنووسێت: (من نه سه‌رکردایه‌تیی ڕووداوه‌کانم ده‌کرد و نه له پهراوێزیشیاندا بووم، به‌ڵکوو له‌ناو جه‌رگه‌یاندا بووم.) یان له‌بری (الفاضله،) سه‌رفراز ده‌نووسێت ل160 که دوو شتی ته‌واو جیاوازن. یان: (ما وراءالاخبار،) ده‌کاته: (له پشت هه‌واڵه‌وه، ل203) که ده‌بوو بیکاته: (له‌ودیو هه‌واڵه‌کانه‌وه.)
د. عیززه‌دین ده‌نووسێت: (مه‌لا حه‌مدوونی شاعیری کوێر. ل17) کوێر ده‌که‌وێته خانه‌ی جنێوه‌وه، ده‌بوو (نابینا) بنووسیت. یان ده‌نووسێت: (قوتابییه‌کی ته‌مه‌ڵمان له‌گه‌ڵدا بوو. ل36) ئه‌وه سووک سه‌رنجدانی ئینسانه که به ته‌مه‌ڵ ناو ببرێت. له سوێد ئه‌و مامۆستایه‌ی به قوتابییه‌ک بڵێت: ته‌نبه‌ڵ، دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه. (باری سایکۆلۆژی و ده‌روونی. ل24) سایکۆ به مانای ده‌روون دێت. ئه‌وه‌یش سه‌یره که چه‌ند جارێک له‌بری (زه‌وینله‌رزه،) (گوومهلهرزه ل41 و ل172)ی نووسیوه! یان ده‌ڵێت: (ده‌ست و ده‌م چوومه‌وه. ل66) دهمودست، دروسته. ده‌نووسێت: (وتارێکی گه‌وره‌ی قووڵی نووسیبوو. ل71) گه‌وره و قووڵ! ده‌ڵێیت باسی زه‌ریاچه‌ی وان ده‌کات! یان: (دوای ئه‌و بهنگوباوانه که‌وتبێت. ل113) بهنگوباو، هه‌ڵه‌یه، به‌ندوباو، دروسته. یان: (وتارێکی دوو زنجیرهییم نووسی. ل145) له‌وێدا زنجیره هه‌ڵه‌یه، ئه‌ڵقه، دروسته. (نه دووکانێک، نه کۆگایه‌ک نه‌ما دانه‌خرێت. ل149) نه‌ما هه‌ڵه‌یه، ما، ڕاسته. یان ده‌ڵێت: (نه ئه‌ندام، نه پاڵێوراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی نه‌بوو. ل218) نه‌بوو له‌وێدا هه‌ڵه‌یه، بوو، دروسته. یان ده‌نووسێت: (کاره‌کانی به پێی میزاج بوو. ل305) میزاج عه‌ره‌بییه به کوردی ده‌بێته: خوڵک. یان ده‌ڵێت: (به نه‌خۆشییه‌کی کتوپڕی درێژخایه‌ن کۆچی دوایی کرد. ل223) هیچی هاوبه‌ش له نێوان کوتوپر و درێژخایه‌ندا نییه، که کوتوپڕ بوو، ئیدی درێژخایه‌ن نابێت. یان که درێژخایه‌ن بوو، ئیدی کوتوپڕ نابێت.
یادداشتنووس ئه‌وه بۆ فایه‌ق بێکه‌س که له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی 1945دا، له سلێمانی به‌ره‌و ڕووی ئه‌دمۆنس، شیعری بیست و حه‌وت ساڵه ده‌خوێنێته‌وه، به لوتکه‌ی بوێری له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ل126 که‌چی کاتێک نووسه‌ری ئه‌م باسه، له سلێمانی، له کۆتایی ئاداری 1979 دا، له دووه‌مین فێستیڤاڵی شیعری کوردی‌دا، شیعری (کاتێ شارهزهدرهواڵه ده‌ورووژێ) به ڕووی به‌عسییه‌کاندا ده‌خوێنێته‌وه و به قوتابیی قوتابخانه‌که‌ی هیتله‌ریان ده‌چوێنێت، د. عیززه‌دین که ئه‌و سه‌روه‌خته سه‌رۆکی نووسه‌ران ده‌بێت، نه‌ک هه‌ر لایه‌نی بنووسی ئه‌م دێڕانه ناگرێت، به‌ڵکوو سه‌رکۆنه‌شی ده‌کات! ده‌پرسم: ئایا ئینگلیز له چاو به‌عسدا، کۆتری ئاشتی و مه‌ڕی په‌یامبه‌ر نه‌بوو؟ به ڕاست به گژ به‌عسدا چوونه‌وه، له به گژ ئینگلیزدا چوونه‌وه، ترسناکتر و ئازایانه‌تر نه‌بوو؟
لایه‌نێکی گه‌شی کتێبه‌که ئه‌وه‌یه، نووسه‌ره‌که‌ی که‌سێکه تا بڵێیت بیرتیژ، هه‌موو ئه‌و بهسهرهاتانهشی له بیره که سه‌رده‌می ڕوودانیان، بۆ ڕۆژگارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ته‌مه‌نی چوار پێنج ساڵێک بووه. بۆ نموونه، ئه‌وه‌ی له بیر ماوه که بۆ یه‌که‌مین جار چووه‌ته قوتابخانه، کام مامۆستا یه‌که‌مین ده‌رسی پێ گوتووه. جێی سه‌رنجه هه‌ندێک جار، هێنده خۆی بیرتیژ نیشان ده‌دات که جێی بڕوا نییه، بۆ نموونه، کاتێک بێ سه‌رچاوه، دوو لاپه‌ڕه‌یه‌ک له (خوتبه)یه‌ک ده‌نووسێته‌وه که نیوسه‌ده‌یه‌ک به‌ر له نووسینه‌وه‌ی یادداشته‌کانی گوێی لێ بووه. ل150 و 151 که بۆ داکۆکیکردن له جووتیارانی عه‌ربه‌ت، شیوعییه‌کان له سلێمانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و شێخ له‌تیف ته‌قه‌یان لێ ده‌کات، نووسه‌ر داکۆکی له‌و هه‌ڵویسته‌ی شێخ ده‌کات، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: (شێخ له‌تیفی نیوه‌مه‌ست، خۆی سوێندی ده‌خوارد که هه‌ر بۆ گاڵته و بینینی ڕاکردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌ی به ئاسماندا کردووه. ل175) ئه‌و شیعره‌ی (ئێریش فرید)م بیر ده‌که‌وێته‌وه که ده‌ڵێت: (منداڵه‌کان به گاڵته‌وه به‌ردیان ده‌گرته بۆقه‌کان، بۆقه‌کان به ڕاستی ده‌مردن.)
*
(1) پرۆفیسۆر دۆکتۆر ناووک. عیززه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ، به‌شێک له یادداشته‌کانم، له بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپخانه‌ی ده‌زگای حه‌مدی 2006 سلێمانی.
(2) عبده وازن، حرف الدال ... ذاک، الحیاه08. 09. 2008
(*) هه‌ر ڕسته‌یه‌کی نووسه‌رم به‌سه‌ر کردبێته‌وه، ڕێنووسه‌که‌یم بۆ ڕاست کردووه‌ته‌وه.
(**) دێلێژه که گوندێکی زێده‌جوانی ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داغه، زێدی باوک و باپیری نووسه‌ره.