هزری زانستی: خه‌سڵه‌ت و سنووری....(1.1-ئه‌پستمۆلۆژیا له لای گاستۆن باشلا‌ر)
September 17, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ج. هیبۆلیت
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
تا سه‌رده‌می "هیوم و نیوتن و كانت"، زانستی سروشت (سروستناسی) هێشتا له توانایدا بوو وه‌ك درێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئاسایی ده‌ربكه‌وێت. ئه‌و برِیارانهی له د‌رك پێ كردنی هه‌ستییه‌وه دروست ده‌بن، هێشتا له‌و برِیارانه جیا نه‌ده‌بوونه‌وه كه له ئه‌زموونه‌وه دروست ده‌بن، وه‌ك ئه‌و جیاكارییه ریشه‌ییه‌ی ئهمرِۆ له نێوانیاندا هه‌یه.بۆیه كاتێك، به كاریگه‌ریی پرۆسه‌یه‌كی گهرِانهوهی مێژووییه‌وه، پرسیاری ئه‌وه له "كانت" ده‌كه‌ین، ئاخۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌زموون هه‌مان هه‌لومه‌رجی د‌رك كردنمانه به جیهان و هه‌مان بۆچوونی زانستیمانه بۆ سروشت، ئه‌و كات ئێمه رووبهرِووی پرسیارێكی ده‌كه‌ینه‌وه، نه‌ده‌كرا به‌و شێوه‌یه‌ی له لای ئێمه ده‌خرێته روو، رووبهرِووی (ئه‌و) بكرێته‌وه.هه‌رچی ره‌وتی ره‌وشگه‌ری(وه‌زعی)یه، ئه‌وا ئه‌ویش، جیابوونه‌وه‌ی نێوان (زانست) و (به‌رایی را)ی نه‌چه‌سپاند. یاسای سێ قۆناغیش ته‌نیا كاری جێگیر كردنی سه‌ركه‌وتنی زانستهیلێكی كرد، كه به زمانێكی تایبه‌ت گوزارشتی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دیارده‌گه‌لی به‌رهه‌ست ده‌كرد. هه‌ڵوێستی ره‌وشگه‌ری (وه‌زعی) پێی وایه ئێمه ده‌بێ ده‌ست له راڤه‌ی پێش وه‌خت هه‌ڵگرین كه پشت له ئه‌زموون ده‌كات، به‌وه‌ی به‌ر له په‌یدا بوونی زانست، پشتی مرۆڤایه‌تیی گرت تا پێگه‌ی خۆی له جیهاندا بگرێت و له مێژووشدا ریز ببه‌ستێت. له قۆناغی رهوشگهردا، لێكدان (تێك هه‌ڵكێش كردن) هه‌ر به پێویست ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت به ویستی تاكیشه‌وه به‌نده.
به یاد هێنانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه به‌راییانه‌ی هه‌ردوو مه‌یلی ره‌خنه‌یی و ره‌وشگه‌ر (وه‌زعی) بێ سوود نه‌بوو، بۆ دانانی ئه‌پستمۆلۆژیای "گاستۆن باشلا‌ر" له شوێنی خۆیدا و رهسهنایهتییهكهشی بخرێته روو. به راستی ئێمه ناڵێین هیچ شتێك نه‌كه‌وته نێوانی ئه‌م فه‌لسه‌فانه و ئه‌پستمۆلۆژیای باشلارییهوه، هه‌موو پرسه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ هه‌ڵوێستێكی ریشه‌یی و لێبرِاوانه ده‌رنه‌كه‌وت. ئه‌پستمۆلۆژیا، بێ هووده، هه‌وڵی دا له سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت. له نیشانه‌دانی به زانست، هه‌ڵوێستێكی مۆله‌قی له نێوان مه‌یلی واقیعی (ریالیستی) و مه‌یلی وه‌زعی (ره‌وشگه‌ری) هه‌بوو، یان له نێوان مه‌یلی عه‌قڵانی و مه‌یلی ئه‌زموونی، به هه‌مان شێوه‌ی فه‌یله‌سووفان. جا هه‌ر ده‌بوو گه‌شه كردنی سامناكی زاستهكانی سروشت له چاخی ئێمه‌دا، هه‌روه‌ها بلیمه‌تیی "گاستۆن باشلا‌ر" بێنه دی، بۆ دیاری كردنی توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ ژیانی زانسته‌كان و كار كردن بۆ به‌دی هێنانی، هه‌روه‌ها ئه‌و زانستانه‌ش بكرێنه بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه، دیسان هه‌ڵوه‌سته‌یان له ئاستدا بكرێت، به‌وه‌ی له ده‌زگای ماقوولایهتیی خۆیاندا راوه‌ستاون و ریزیان به‌ستووه، مێژووی تایبه‌تی خۆیان گه‌ڵاڵه كردووه، به‌وه‌ی دیارده‌گه‌لی تایبه‌تی خۆیان له‌و تاقیگانه‌ی پیشه‌سازیدا ئه‌فراندووه، كه تا ئه‌و پهرِهكهی له نووسینگه‌كانی فیزیا، كه سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌یناسین، دوور ده‌كه‌وته‌وه. سه‌باره‌ت به "گاستۆن باشلا‌ر"، ئه‌م زانستانه بۆ خۆیان دیارده‌كه بوون. ئێمه‌ش له دوایین كتێبه‌كانیدا، جنێو به ریتمێك ده‌ده‌ین، كه له‌وه‌دایه خه‌مگین بێت، به‌ڵكوو هه‌ندێك جار دوژمنكارانهش بوو، كاتێك ئاخ و داخی خۆی دهردهبرِی، به‌وه‌ی فه‌یله‌سووفان هاوشانی (ئه‌و) نهرِۆیشتوون، له ده‌رخستنی ئه‌م دیارده‌یه و ده‌مامكه‌كانی ئه‌ویان هه‌ڵنه‌ماڵیوه.
2.1- له نێوان زانستی دوێنێ و زانستی ئهمرِۆ
نووسه‌ر: گ. باشلا‌ر
وهرگێرِ: تاریق كارێزی
"تا كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو، باوهرِی باو ئه‌وه بوو، كه زانینمان له‌باره‌ی واقیعه‌وه زانینێكی یه‌كگرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌زموونیش وای لێ ده‌كات به‌م جۆره بێت. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه بوو كه فه‌لسه‌فه‌كانی دژ به یه‌ك، له لای ئه‌و به یه‌ك ده‌گه‌یشتن. ئه‌زموونیش به كرده‌نی له دوو رووه‌وه مۆركی یه‌كگرتووانه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات: ئهزموونگهران پێیان وایه ئه‌زموون له جه‌وهه‌ردا رێك و یه‌كگرتووه، چونكه چاوگی زانین له لای ئه‌وان هه‌سته. هه‌رچی ئایدیالیستانه، پێیان وایه ئه‌زموون رێك و یه‌كگرتووه چونكه بۆ عه‌قڵ ئه‌سته‌مه، ناتوانێ درِی پێ بدات و بیسمێت. به‌م جۆره گیانداری ئه‌زموونگه‌ر، جا چ له حاڵه‌تی قبووڵ كردنی یان حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه‌یدا، قه‌باره‌یه‌كی ره‌ها پێك ده‌هێنێت (ته‌نێكه به چه‌شنی به‌ربه‌ست و به‌نداو، نابرِدرێت: (Bloc.
به هه‌ر حاڵ، ئه‌و زانسته‌ی له سه‌ده‌ی رابردوودا باو بوو، كه پێی وا بوو له هه‌موو بایه‌خێكی فه‌لسه‌فی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، خۆی وه‌ك زانینێكی پێكه‌وه گونجاو و یه‌كگرتوو پێشان ده‌دا، وه‌ك زانین و ئاشنا بوونێك به جیهانی تایبه‌ت به ئێمه، وه‌ك زانینێك كه په‌یوه‌ندییه‌كی مكومی به ئه‌زموونی رۆژانه‌وه هه‌یه، له هه‌مان كاتدا عه‌قڵێكی چه‌سپاوی گه‌ردوونییش رێكی ده‌خات، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئێمه‌شدا كۆكه، ته‌زكیه‌ی ئه‌ویش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
جیهان، به گوێره‌ی ده‌سته‌واژه‌ی كۆنرا (Conrad)، "یه‌كێكه له ئێمه" له واقیعی ئێمه‌دا ده‌ژی، شتانی ئێمه‌ش به‌كار ده‌هێنێت، له‌و دیاردانهوهش شت فێر ده‌بێت كه ئێمه له نێویاندا ده‌ژین، له روونیی حه‌ده‌سی ئێمه‌شه‌وه به‌دیهی به‌دی ده‌كات. ئه‌و به پهیرِهو كردنی ئه‌ندازه و میكانیكی ئێمه، په‌ره‌ی به نیشانه‌كانی ده‌دا و سه‌لماندنه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد، به گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی بنه‌ماكانی پێوانه رازی نه‌ده‌بوو، پشتی له جیهانی بیركاری (ماتماتیك)، به خۆی و به‌دیهی و شتانی بێ ئه‌م لا و ئه‌و لاییه‌وه، كرد بوو. ده‌كه‌وته ژماردنی شتانی له یه‌ك دابرِاو، به بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به گریمانه كردنی جۆری دیكه‌ی ژماره هه‌بێت، به‌ده‌ر له‌وانه‌ی پێیان ئاشناین و به به‌كارهێنانیان راهاتووین. یه‌ك جۆر حیسابی هاوبه‌ش له نێوانی ئێمه و ئه‌ودا هه‌بوو.
زانست و فه‌لسه‌فه به هه‌مان زمان قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كرد. هه‌رچی قوتابیانی فه‌یله‌سووفی ئێمه بوون، هه‌ر ئه‌و زانسته‌یان ده‌خوێند، زانستی ئه‌زموونگه‌رانه كه رێنمایی و پرۆگرامه‌كانی وه‌زاری باسیان ده‌كه‌ن. به قوتابیانمان ده‌گوت: چاوتان له ته‌رازوو و پێوان و ژماره بێت و خۆتان له شتی رووت و رێسای گشتی لا بده‌ن. دروشمی باو ئه‌وه بوو "زه‌ینی گه‌نج رابهێنن په‌یوه‌ست به (شتی) به‌رجه‌سته بێت و بایه‌خیش به رووداو بدات". برِوانه تا تێبگه‌یت! ئه‌مه‌یه نموونه‌ی باڵای ئه‌و بیداگۆژییهی رۆژاوا. ئیدی گرنگ نییه، دوای ئه‌وه، هزر له‌و دیارده‌یه‌وه، كه خراپ لێی حاڵی بووین، ده‌ست پێ بكات، یان له‌و ئه‌زموونه‌ی خراپ به‌جێ گه‌یه‌ندراوه، ده‌ست پێ بكات. هه‌روه‌ها گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئهپستمۆلۆژییهی به‌م شێوه‌یه گه‌ڵاڵه كراوه، له سه‌رنجی راسته‌وخۆ و لۆژیكی به‌راییانه‌ی (ئه‌و)ه‌وه ده‌ست پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له ئه‌زموونی زانستیدا به‌دی هاتنی خۆی به‌دی بكات، له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له توێژینه‌وه‌ی بهرنامهرِێژانهی عه‌قڵییه‌وه ده‌ست پێ بكات، تا بگاته دابرِینی رووداوه زانستییه‌كه و ئه‌زموونانه پێناسه كردنی، رووداوی زانستی هه‌میشه رووداوێكی دروست كرا‌و و ورد و شاراوه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌تا فیزیای هاوچه‌رخ هه‌واڵی جیهانێكی نادیارمان بۆ ده‌هێنێت، ههواڵهیلێك، به گوته‌ی مسیۆ "والتر ریز"، به زمانی "هیرۆگلیفی" نووسراون، زمانێكه كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین هێما و گرێ كوێره‌كانی بكه‌ینه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین هێما نه‌ناسراوه‌كانی قابیلی وهرگێرِان نین، به چه‌شنێكی جێ ره‌زامه‌ندی، تا ئاستی نه‌ریتی سایكۆلۆژیمان، هێمایهلێك به جۆرێكی تایبه‌ت له‌و رێكاره یاخی ده‌بن، كه ئێمه له شرۆڤه كردن‌دا پێی راهاتووین، كه وای لێ كردین رابێین شت و چالاكی (جووله و بزاوتی) داببرِین.
ئایا له جیهانی شاراوه‌ی ئه‌تۆمدا له نێوانی عه‌قڵ و گیانداردا، له نێوانی شه‌پۆل و تهنۆكهدا، تێكه‌ڵ بوون و ئاوێته بوون هه‌یه؟ ئایا ده‌بێ قسه له‌باره‌ی رواڵه‌تی تهواوكارانهوه بكه‌ین، یان له‌باره‌ی چه‌ندین جۆر واقیعی تهواوكارانهوه (قسه) بكه‌ین؟ ئایا كاره‌كه په‌یوه‌ست نییه به هه‌وڵ و هیمه‌تی قوولتر له نێوانی شت و جووله‌دا، به وزه‌یه‌كی ئاڵۆزه‌وه كه ئه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌بێت تێیدا به یه‌ك ده‌گه‌ن؟ دوا جار، ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده (ئه‌تۆمییه) شێواو و له نێو یه‌كه‌دا، ئاماژه به‌و شتانه ناكات كه پێیان ئاشناین، ئیدی پرسیار ئه‌وه‌یه: ئاخۆ به كرده‌نی ئه‌و دیاردانه ئاماژه به شتانێك ده‌كه‌ن كه كێشه‌یه‌ك ده‌خه‌نه روو جێ بایه‌خێكی فره فه‌لسه‌فیانه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت لێره‌وه، ئه‌و شڵه‌ژانه گشتییه‌ی تووشی بنه‌ماگه‌لی واقیعیی گرێ‌دراو به گه‌شه‌ی تایبه‌ت به ناكۆتایی بچووكه‌وه ده‌بێت، سه‌رچاوه‌ی گرت. ئه‌و ناوه‌ی له‌و پێكهاته تازانه‌دا په‌سن كراوه، به وردی ناسراو نییه، ئه‌مه‌ش پێگه‌ی سه‌ره‌كیی پێ له‌ده‌ست ده‌دات. به تێكرِا، ئیدی شت له توانایدا نییه زانیاریمان پێ بدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌یلی ئه‌زموونگه‌رانه ده‌یخوازێت. شتی مایكرۆسكۆپی كاتێك دای دهبرِین، زانینمان زیاد ناكات، تهنۆكهی دابرِێندراو ده‌بێته ناوه‌ندی تیشك دانه‌وه بۆ دیارده‌ی گه‌وره‌تر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رۆڵی فیزیاییانهیهوه لێی برِوانین، ئه‌وا مل بۆ هۆكاری شرۆڤه شل ده‌كات، پتر له‌وه‌ی وه‌ك بابه‌تێك بۆ زانینی ئه‌زموونگه‌رانه ده‌ربكه‌وێت. ئه‌و به‌هانه‌یه‌كی عه‌قڵییه نه‌ك جیهانێك بۆ دۆزینه‌وه. ئیدی بێ ئاكامه درێژه به شرۆڤه بده‌ین، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی شتی تاك ده‌بێته دابرِاو له هه‌موو لایه‌كه‌وه، چونكه ئه‌و شته تاك و ته‌نیایه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌م جۆره ئه‌و خه‌سڵه‌تانه له‌ده‌ست ده‌دات كه ده‌یكه‌نه جه‌وهه‌ر. خه‌سڵه‌تی له‌م جۆره هه‌ر له سه‌رووی جیهانی میكرۆسكۆپیدا هه‌یه نه‌ك له ژێریدا. جه‌وهه‌ری بێ كۆتایی له بچووكیدا، هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی و به‌ویشه‌وه به‌نده.
كه‌واته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌ندی له قوولایی فیزیای شتانی بێ كۆتایی بچو‌وكدا نقوم ببین، واقیع له رووی فیزیاییه‌وه چی دی قابیلی تاكایه‌تی و تایبه‌تایه‌تی نابێت، جا زانای توێژه‌ر بایه‌خێكی گه‌وره‌تر به سیسته‌می په‌یوه‌ندییه‌كان له نێو ئه‌زموونه‌كانی ده‌دات، ئه‌ویش به راده‌ی وردبینی كردنی له‌و ئه‌زموونانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوانه كردنی ورد هه‌میشه ئاڵۆزه، ئیدی ئه‌و ئه‌زموونێكه له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كان رێك خراوه. ئه‌مه‌ش دووه‌مین هه‌ژان بوو كه به‌ر ئه‌پستمۆلۆژیای هاوچه‌رخ كه‌وت، له سه‌رمان پێویسته بایه‌خی فه‌لسه‌فیانه‌ی ده‌ربخه‌ین.
به گوێره‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت، بینای بیركارانهی گرێمانهكانی میتافیزیك، ئه‌و تیۆرییه به درۆ ده‌خاته‌وه كه رۆڵێكی كاتی و راگوزه‌ر به گریمانه‌كان ده‌دات. له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، وه‌ك رێكخراوی بهرنامهرِێژانه و ته‌نانه‌ت بیداگۆژیانه، ته‌ماشای گرێمانهكانی زانست ده‌كران، به لای خه‌ڵكه‌وه خۆش بوو ئه‌و قسه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه، كه ته‌نیا هۆكاری گوزارشت كردنه. باوهرِی باو وا بوو كه وه‌ك بابه‌ت واقیعییه، به‌و رایه‌ڵانه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌شی پێكه‌وه گرێ ده‌دا، گریمانه بوو.
توێژه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تووشی كه‌مترین دژبه‌ری ده‌بوون یان كه‌مترین زه‌حمه‌تیی ئه‌زموونانه، وازیان له گریمانه ده‌هێنا، رۆڵی گریمانه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ست بوو به پێكه‌وه گرێدانی شتانه‌وه، گریمانه‌كانیش ته‌نیا (بابه‌تاندن: موازهعه) بوون. ئه‌مه بوو كه به‌دی ده‌هات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئامرازێكی دی هه‌بێت كه به‌وه‌ی (بابهتاندنێكی: موازهعهیهكی) كرداره‌كی خه‌سڵه‌تی بابه‌تایه‌تیی هه‌بێت كه مۆركی عه‌قڵانیانه‌ی گۆرِیوه. به‌ڵام ئهمرِۆ فیزیاناس مسیۆ "ڤاینگهر" به پشوودرێژییه‌وه، فیزیای نوێی سه‌راوبن كرد، ئه‌ویش به پێی ئه‌و ئاسۆیه‌ی ئه‌و بۆ گریمانه‌كه‌ی كێشا. ئیدی بابهتهكان به وێكچوواندن گوزارشتیان لێ ده‌كرا، هه‌رچی واقیعیشه ئه‌وه رێكخستنی ئه‌و بابه‌تانه بوو له په‌یوه‌ندییه‌كاندا. به زمانێكی دی، ئه‌وه‌ی ئێستا گریمانه‌یه ئه‌وه بوو كه به دیارده‌مان داده‌نا، چونكه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ به واقیعه‌وه، بووه ته‌نیا ده‌رهاویشته‌یه‌كی نادیار و كاتی و زاراوه‌یی. په‌یوه‌ندی كردن به دیارده‌كانه‌وه پێویستی به ئامار و پۆلێن هه‌یه، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه، كه هه‌ر خۆی واتا به دیارده‌ی ره‌سه‌ن ده‌دات، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی پێكه‌وه گرێ دراو، به هه‌مان شێوه‌ی پێكه‌وه گرێدرانی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆرگانی، ئاسۆی كردارهكیانه بۆ ئه‌زموون ده‌كاته‌وه.
چی دی له تواناماندا نییه، له پێشه‌وه متمانه به‌و زانیاریانه بكه‌ین كه ده‌رهاویشتی راسته‌وخۆ پێمانی ده‌دات. ئه‌و ده‌رهاویشته چی دی نه برِیاره و نه شایهدیشه، به‌ڵكوو بووه تۆمه‌تبار. هه‌ر ده‌شبێ بتوانین چ زوو یان دره‌نگ، بیسه‌لمێنین درۆ ده‌كات. هه‌ر بۆیه زانین زانستی هه‌میشه راست كردنه‌وه‌ی وه‌همێكه، كه‌واته چی دی له تواناماندا نییه وا ته‌ماشای ئه‌و وه‌سفه بكه‌ین كه بۆ جیهانی راسته‌وخۆی ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌ندی ئه‌و وه‌سفه وردیش بێت، ته‌نیا وه‌ك فینۆمۆنۆلۆژیای كار نه‌بێت، ئه‌ویش به هه‌مان ئه‌و واتایه‌ی پێشتر به‌كار ده‌هێندرا، ده‌سته‌واژه‌ی: "گریمانه‌یه‌ك بۆ كار".
م. ع. ئه‌لجابری كردوویه به عه‌ره‌بی.