مرۆڤ له لای (میشێل فۆكۆ)
July 23, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :فرانسوا ئیوالد
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(ئه‌م ده‌قه "هاشم ئه‌لحاجی" كردوویه به عه‌ره‌بی، وه‌رگێرِیش له عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه به كوردی)هه‌ر له به‌رایی را، د‌رك كردن به مرۆڤ له لای میشێل، به چه‌شنێكه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی پاشكۆی داده‌نێت. مرۆڤ وابه‌سته‌ی ریزه‌به‌ندی بیركردنه‌وه‌یه (هزرینه)، ئه‌و له هه‌مان كاتدا له سیسته‌می گوتاردا ده‌ست به‌ستراوه‌یه و ملكه‌چی رێكاره‌كانی ده‌سه‌ڵاته. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دید و روانینی فۆكۆ بۆ مرۆڤ زۆر جیاواز بێت له‌و دید و بۆچوونه بوونایه‌تییه‌ی كه (تێیدا) مرۆڤ وا خۆی ئاشكرا ده‌كات، كه ئازادییه‌كه له كه‌لێن (رێ)ی نیگه‌رانییه‌وه. مرۆڤ، له لای فۆكۆدا، خۆبه‌خۆ خاوه‌ن ره‌سه‌نایه‌تیی خۆی نییه.
پاشكۆیه‌تی ته‌نیا به سه‌ركوت كراوان و چه‌وساوانه‌وه به‌ند نییه، ئه‌و ته‌نیا یه‌ك چینی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سن ناكات، به‌ڵكوو ئه‌و پاشكۆیایه‌تییه‌كی ئه‌نتۆلۆژییه، به‌هێزان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها به بێهێزان (لاوازان)یشه‌وه په‌یوه‌سته، چونكه وابه‌سته‌ی (كه‌سانی) سه‌رده‌سته و خه‌ڵكانی ژێرده‌سته‌شه. ئه‌م پاشكۆییه گرێدراوی هه‌ندێك فۆرمی عه‌قڵانی و بیركردنه‌وه‌یه، كه له هه‌ندێك چه‌شنی گوتار و د‌رك كردن به جیهان و شتاندا، گوزارشت له خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها له پرۆسه‌كانی رێكخستنیدا: مرۆڤ له گه‌مه‌كانی هه‌قیقه‌ت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی جڤاك رێك ده‌خات، ناسنامه‌ی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت (وه‌رده‌گرێت). مرۆڤ ناسنامه‌ی به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و لێی ناپرسێته‌وه، به‌ڵكوو دووباره ده‌هێنێته‌وه به‌رهه‌م. فۆكۆش ئه‌و مه‌ترسییه تۆمار ده‌كات، كه له هه‌ر شتێكی دووباره ده‌بێته‌وه، خۆی ده‌نوێنێت.
ئه‌م د‌رك كردنه به مرۆڤی پاشكۆ، له هه‌مان كاتدا خواست و هه‌وڵێكی دی، كه رزگار (ئازاد) بوونه، ده‌ئاخنێته نێو هزری فۆكۆوه. ئه‌م هه‌وڵه‌ش له لای فۆكۆ چه‌سپاو و لێبرِاوانه‌یه، هه‌روه‌ها هیوای "رۆنی شار"ی شاعیر وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه: "په‌ره به نامۆیی ره‌وای خۆتان بده‌ن"، كه كردیه ده‌سپێكی پێشه‌كیی كتێبی "مێژووی شێتی له چاخی كلاسیك‌دا"(1961). فۆكۆ وای داده‌نێت كه مێژووی خه‌ڵك، به دوای یه‌كدا هاتنی دوور و درێژی هاوواتاكانی هه‌مان دركه (وشه)یه. پێشی وایه دژ وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئه‌و دیرۆكه‌دا، ئه‌ركی فه‌یله‌سووفه، هه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌شه، كه فۆكۆ له دوایین دوو به‌شی "دیرۆكی توخمایه‌تی (سێكسایه‌تی)"دا (1976 و 1984) خۆی بۆ ته‌رخان كرد. كه‌واته پاشكۆیایه‌تیی مرۆڤ قه‌ده‌ر و چاره‌نووس نییه. رۆڵی فه‌یله‌سووفیش له شڵه‌ژاندنی به‌دیهی و خۆ ده‌رباز كردن له ئایدیۆلۆژیادا خۆی مه‌ڵاس داوه. چونكه فۆكۆ باوه‌رِی وایه كه ئه‌گه‌ر مێژووی دروستمان ده‌كات، ئه‌وا له تواناشماندایه دروستی بكه‌ین.
دوا جار مرۆڤ له لای فۆكۆ، هه‌ر خۆی زامنی بوونی خۆیه‌تی. ده‌بێ ئه‌و بوونه بهێنێته به‌رهه‌م وه‌ك هونه‌رێك بۆ بوون، كه له رێی ئه‌وه‌وه به‌هاگه‌لێك پیشان ده‌دات، كه "ئه‌وان" له هه‌مان كاتدا به‌های ئه‌وانی دیكه‌شن. مرۆڤ هه‌میشه ئه‌وه‌یه كه دێت.
زانین و ده‌سه‌ڵات:
ئیدی فۆكۆ روو له وه‌سف كردنی ئه‌م ناوچه‌یه (شوێنه)ی له نێو خودێتی له واقیعدا و كه له مێژووشدا هه‌یه، وه‌پێشی ده‌كه‌وێت و دروستی ده‌كات. له به‌راییدا مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی زانینه، ناسنامه‌ی خۆشی له نێو ئه‌و دابه‌ش كردنه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه زانین دایناوه، به تایبه‌تیش له دابه‌ش كردنی زانسته‌یلی مرۆیی‌دا.
به ناوی "ئه‌پستیم"ـه‌وه فۆكۆ پیشانی ده‌دات، كه چۆن له هه‌ندێك سه‌رده‌مدا، زانینه‌كانی سروشت و مرۆڤ رێك و پوخت بوون، سه‌رنجی ئه‌وه‌شی داوه كه پێكه‌وه گونجانی نائاگا و شڵه‌ژاوانه له نێوانی پسپۆرایه‌تییه‌كاندا هه‌یه. جا به گوێره‌ی ئه‌وه، ئه‌م یه‌كه‌مین نیگاره ئاڵۆز ده‌كات: مرۆڤ هه‌ر ته‌نیا پاشكۆی زانین نییه، به‌ڵكوو ئه‌و بكه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه، جا چ له رێی پیاده كردنییه‌وه بێت یان له رێی ملكه‌چ بوون بۆی.
له "چاودێری و سزا"دا، فۆكۆ باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانین- ده‌سه‌ڵات ده‌كات، كه له پشت له‌دایك بوونی ئه‌م چه‌شنه ده‌گمه‌نه‌ی سزاوه‌یه، ئه‌ویش زیندانی كردنه. چۆن ده‌كرێ له هاوكێشه‌ی سزا كه بریتییه له ئازاردان و بزواندنی هه‌ست كردن به ئه‌شكه‌وه، بپه‌رِینه‌وه به‌ره‌و هاوكێشه‌ی سزا كه واتای به‌ند كردن ده‌گه‌یه‌نێت؟ له سایه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه و به هۆی ئه‌ویشه‌وه، چرِه ته‌مبێ كردنێك بۆ ده‌سه‌ڵات هاته ده‌سته‌وه، ئه‌ویش له رێی دیاری كردنی بابه‌تیانه‌وه "بسیكۆ- سۆسیۆلۆژییه‌وه" بۆ تاوانبار وه‌ك له رێ لاده‌ر.
ئه‌گه‌ر ده‌توانین ئه‌م جینیالۆژیا(*)ی ئابووریی زانین- ده‌سه‌ڵاته به‌جێ بگه‌یه‌نین، ئه‌وا هه‌روه‌ها وه‌رچه‌رخانی سستی ئه‌ویش ده‌بینین، به چاو پۆشین له‌و به‌رهه‌ڵستیانه‌ی رووبه‌رِووی ده‌بنه‌وه. به‌م جۆره شكست خواردنی به‌ندیخانه، ئه‌وه‌شه كه له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی ده‌زگای به‌ندیخانه‌دا دركی پێ كرا، بواریش نادات شێوه سزای به‌دیل (ئه‌لته‌رناتیف) دابهێندرێت. ئاخۆ چین ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌و به‌رهه‌ڵستییه‌وه‌ن، كه له ئابوورییه زانین- ده‌سه‌ڵاتدا به‌ره‌و رووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه؟ جا ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به فۆكۆ ده‌سه‌ڵاتێك نییه بێ له به‌رهه‌ڵستی، جا ئه‌می دوایی (به‌رهه‌ڵستی) ده‌بێ وریا بێت، نه‌بادا هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ده‌ڵێ ئه‌و خۆی لێ رزگار ده‌كات، دووباره بیهێنێته به‌رهه‌م و پێشكه‌شی بكاته‌وه.
له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، فۆكۆ مشتومرِێكی نایه‌وه و كه‌تنێكی هێنایه ئاراوه، كاتێك نارِه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و ته‌پكه و داوانه ده‌ربرِی، كه له ته‌وه‌ره‌كانی قه‌ده‌غه و سه‌ركوت و ئازادیی سێكسدا خۆ ده‌نوێنن، ئه‌ویش له رێی سیاسه‌تێكه‌وه كه به ده‌وری بایۆلۆژیای دانیشتووانه‌وه گرێژه‌نه‌ی به‌ستووه، داوا له هه‌موو تاكێكیش ده‌كات كه به ناسنامه‌یه‌كی سێكسییه‌وه خۆی گرێ بدات. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌یله فرۆیدانه‌یه، فۆكۆ وای داده‌نێت كه هیچ شتێكی سه‌ركوت كرا‌و نییه كه داوا له مرۆڤ بكرێت ئازادی بكات. هه‌ڵبه‌ت چاكتر وایه بزانین كه پێویسته مرۆڤ خۆی له خۆی رزگار بكات، واته له‌و ناسنامانه‌ی پێی سپێردراون و ئه‌و هه‌ر له رێی خۆیه‌وه، خۆی دابتاشێت.
له پێناو ئیتیكادا:
سیسته‌مه‌كانی بیركردنه‌وه، هه‌میشه له لای فۆكۆ، گرێدراوی شێوه‌گه‌لی ئه‌شك و سیسته‌می چێژ و له‌ده‌ست دانی چێژن، نووسینی فۆكۆش له‌و په‌رِی زرنگیدایه سه‌باره‌ت به‌و پێكه‌وه به‌ندی و گرێدانه‌وه‌یه. دانانی هاوبه‌شی (دابه‌شكاری)یه‌ك له نێوانی عه‌قڵ و ناعه‌قڵدا -دامه‌زراندنی شێت له چاخی كلاسیك‌دا- ده‌كرێ دڵنیایی بداته ئه‌وه‌ی له دیوی سێكسییانه‌ی هێڵه‌كه‌دایه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئه‌وانی دی قێزه‌وه‌نه. ئه‌و، برِیاری بوونێكیان به سه‌ردا ده‌دات كه تێیدا له ئازادیی خۆیان بێ به‌ش ده‌بن، هه‌روه‌ها ده‌كه‌ونه بن ده‌سه‌ڵاتی بابه‌تاندانی بێ به‌زه‌ییانه‌ی تێرِوانینی پزیشك، شاره‌زا یان پۆلیسه‌وه، مادام كه په‌یڤی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی میكانیكی شیاویی خۆی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مه‌شه ره‌وشی كه‌سی لاده‌ر و هه‌موو ئه‌و پیاوه "نزمانه‌ی" ناسنامه‌كه‌یان وێك دێته‌وه، تا ئاستی ئه‌وه‌ی رۆژێك له رۆژان تووشی ده‌سه‌ڵاتێك بوون و ره‌ت كردنه‌وه‌ی به سه‌ردا سه‌پاندن. ئه‌وه‌ش به لای فۆكۆوه واتای ئه‌وه‌ی نییه كه "شێت" بوونی نییه، یان لاده‌ران نابێت سزا بدرێن. چونكه مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی ئاساییانه باش نییه، ته‌بیعه‌تی مرۆییانه‌ش له لای فۆكۆ ته‌بیعه‌تێكی تراژیدیانه‌یه، چونكه هه‌ڵچوون و كوڵان به خۆوه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها توندوتیژ و شه‌یداشه. به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه كه پێویست ناكات له‌باره‌ی جووله‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به ناوی زانینێكه‌وه، ئه‌ركی دیاری كردنی ناسنامه و سه‌ركۆنه كردن و زیندانی برِینه‌وه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، پرسیار نه‌كرێت. ئامانجی فه‌لسه‌فه‌ی فۆكۆ، به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی جووله‌ی هه‌ره رۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاته به به‌دیهیانه‌تیی خۆیه‌وه، ته‌نانه‌ت پرسیار له‌باره‌یه‌وه له ئه‌وانه‌ش ده‌كرێت كه پیاده‌ی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی میكانیزمه‌كه‌شییه‌وه. ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه هه‌وڵ ده‌دات ئیتیكا بخاته نێو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه‌وه كه ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كه‌ن، واته له لای هه‌موومان، مادام هه‌موومان لایه‌نگری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ین جا چ له ماڵباتدا، یان له قوتابخانه یان له ده‌زگادا بێت. فۆكۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی، بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كات، به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له ژێر ده‌ستی ئه‌ودان، ئه‌ركی له سه‌ره. به ده‌سپێك له‌م نموونه، به‌ره‌واژییه‌وه، دووباره پرسی مافی مرۆڤ گه‌ڵاڵه ده‌كاته‌وه.
ئه‌و مرۆڤایه‌تییه‌ی له مرۆڤدایه:
فۆكۆ لێكۆڵینه‌وه له دوو سیسته‌می گه‌وره‌ی رزگاری و پێناسه كردن له كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا ده‌كات. سیستمی یه‌كه‌میان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی به قیسمه‌ته‌وه به‌ندن، دوور خستنه‌وه: وه‌ك حاڵه‌تی شێت و، نه‌خۆش یان لاده‌ر ده‌گرێته خۆ. هه‌رچی سیسته‌می دووه‌مه، ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه خودێتییه‌ك داوا ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ به‌شێكی ئه‌ودا بتوێته‌وه (ته‌ماهی بكات)، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له توخمایه‌تی (ره‌گه‌زایه‌تی، سێكسایه‌تی)دا هه‌یه. له رۆژاوادا داوا له مرۆڤ ده‌كرێت كه له رێی گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی ژیانی سێكسیی خۆیه‌وه، ناسنامه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، له رێی هه‌موو شێوه‌كانی ددان پێدا نانه‌وه، فۆكۆ ده‌ری ده‌خات كه ئه‌م ئه‌زموونه، ئه‌زموونی گریك نه‌بوو، كه به لای ئه‌وانه‌وه سێكسایه‌تی به دروستی ئیتیكای له‌زه‌ته. له رێی دووباره وه‌گه‌رِ خستنه‌وه‌ی ته‌وه‌رێك كه له سه‌رده‌می رێنیسانسه‌وه هه‌یه، فۆكۆ به‌رنامه‌یه‌كی ئیتیكی ده‌رده‌كات، تێیدا بانگ له هه‌ر یه‌كێك ده‌كرێت، به‌و به‌هایانه‌ی ئیلهامی پێ ده‌به‌خشن، ته‌رزه بوونی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
ده‌بێ مرۆڤ خۆی، خۆی دروست بكات، ئه‌ویش له رێی كار كردن له سه‌ر خود. كاره‌كه په‌یوه‌سته به به‌رهه‌م هێنانی خودێكی شكۆدار و به‌رِێز، هه‌رگیز ناشكرێ ساغ تاكایه‌تی بێت، مادام ئه‌و بنیات نانه له رێی په‌یوه‌ندییه‌كی دیاری كرا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا، به‌دی دێت.
فه‌لسه‌فه‌ی فۆكۆ په‌ی به هه‌مه‌ره‌ِنگیی خه‌ڵك ده‌بات، جا چ گه‌وره بن یان بچووك، چ ئه‌وانی دی ئازار بده‌ن یان ئازار بچێژن. ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌كه ته‌ژییه به فره‌یی ئه‌گه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كانیان. به دڵنیایی ته‌واوه‌وه فۆكۆ له ئاستی مرۆڤدا كه‌متر هه‌سته‌وه‌ر بوو، تا به گیاندارانی مرۆیی. ئه‌و بایه‌خی به‌وه‌ی مرۆییه له مرۆڤدا دا، به‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا، رزگاری ده‌كات و سووكایه‌تیی پێ ده‌كات و ئه‌شكه‌نجه‌شی ده‌دات: تراژیدیای هه‌قیقه‌ت، دوا جار ئه‌مه‌یه چه‌سپاوترین و ئارامترین خه‌سڵه‌ت له لای مرۆڤ: ئه‌و نییه (بوونی نییه) ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت، كه په‌یوه‌ندیی به هه‌قیقه‌ته‌وه هه‌یه.
په‌راوێز:.
(*) مێژووی فۆكۆ بۆ هه‌قیقه‌ت ناوی "جینیالۆژیا"ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامرازێكه كه بوار به فه‌لسه‌فه ده‌دات له‌گه‌ڵ مێژوودا به‌یه‌ك بگه‌ن، واش له فه‌لسه‌فه ده‌كات واز له چاوگه‌كانی میتافیزیكی خۆی بهێنێت، هه‌روه‌ها پاڵ به مێژووشه‌وه ده‌نێت، كه بریتی بێت له بایه‌خ دان به‌وه‌ی، به كرده‌نی له هه‌موو ئاسته‌كانیدا روو ده‌دات. ئیدی لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه جینیالۆژیا ئامرازێكه بۆ نه‌هێشتنی میتافیزیك، به‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانێكه بۆ هه‌قیقه‌ت، ئه‌ویش له رێی ره‌خنه گرتن له چاوگ و به‌راییه‌كانی، هه‌روه‌ها دووباره چاو خشاندنه‌وه به ئه‌و چه‌مكه بنه‌مایه‌ی پشت به دووانه‌كان ده‌به‌ستێت. ره‌نگه بایه‌خی توێژینه‌وه‌ی جینیالۆژی، وه‌ك نه‌هێشتنی میتافیزیك، له‌وه‌دا ده‌ربكه‌وێت كه واقیعی مرۆیی په‌سن ده‌كات، به‌وه‌ی واقیعێكه له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه گه‌ڵاڵه ده‌بێت، پاشان زاڵ بوون و ئاره‌زووی موڵكایه‌تی (دێنه گۆرِێ)، به‌وه‌ی بوار نییه بۆ بازدان به سه‌ر ئه‌م واقیعه‌دا له رێی دامه‌زراندنی چه‌مكی رووته‌وه، كه جیهانێك ده‌هێنێته ئاراوه جێی جیهانی واقیع ده‌گرێته‌وه، جیهانێك چی دی ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندیی تێدا نامێنێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی جینیالۆژیا به پێچه‌وانه‌ی میتافیزیك، بایه‌خ به بنه‌چه‌ی یه‌كه‌م نادات، كه بوونه‌وه‌ران له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی دیاریی ده‌كات، ئه‌وه‌ی ته‌رزه بوونێكی پێ ده‌دات، له‌وه‌وه ناسنامه‌ی چه‌سپاوی گه‌ڵاڵه ده‌بێت.
ژێده‌ر:.....
LE POINT HORS. SERIE N17
AVRIL - MAI 2008