سپینۆز.. یه‌كه‌مین فه‌یله‌سووفی رۆشنگه‌ری
April 17, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :هاشم ساڵح
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
به‌ر له‌وه‌ی رۆشنگه‌ری وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌راپاگیری هزری یان وه‌ك ره‌وتێكی زه‌به‌لاح له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا په‌یدا بێت، "سپینۆزا" فه‌یله‌سووفی رۆشنگه‌ری بوو. ئه‌و له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا ژیا و نووسیشی، واته سه‌د ساڵ به‌ر له په‌یدا بوونی (ڤۆلتێر، دیدرۆ، رۆسۆ، كانت و ئه‌وانی دیكه‌ش).. ئه‌و له هه‌لومه‌رجی دژوار و مه‌ترسیدارتر و به‌ر له ئه‌وان رووبهرِووی پیاوانی ئایین بووه‌وه. ئیدی به گوێره‌ی ئه‌م قسه‌یه، ئه‌و یه‌كه‌مین پێشه‌نگه له بیابانێكی فراوانی هزردا، كه‌سی به ده‌وره‌وه نه‌بوو تا رێی پێ پیشان بدات، تا له خه‌مه‌كانی بگات، یان هاوشانی ئه‌و برِوات.ده‌بێ بزانین، "باوكه مالبرانش" یه‌كێك بوو له قوتابیانی "دیكارت"، هه‌ر رێك وه‌ك "سپینۆزا". هه‌ڵوێستیشی به‌رامبه‌ر به‌و په‌رجوو (موعجیز)انه‌ی له ئینجیل‌دا هات بوون، به هه‌ڵوێستی "سپینۆزا" ده‌چوو، به‌ڵام به هه‌مان ئاكام نه‌ده‌گه‌یشت. ئه‌و وای دانه‌ده‌نا كه ئه‌سته‌مه په‌رجوو روو بدات، وێرِای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاساكانی فیزیا و سروشتدا ناكۆكه. به‌ڵام به لای "سپینۆزا"وه، ئه‌وه هه‌موو ئه‌و وێناكردنه خهیاڵاویانهی له نووسینه پیرۆزه‌كاندا هاتوون و هه‌موو ئه‌و چیرۆك و حه‌كایه‌ته ریزپهرِ و نائاساییانه، ته‌نیا وه‌ك ده‌فرێك، یان ئامرازێكی گواستنه‌وه‌ی وه‌حی به‌كار هاتوون، خۆبه‌خۆ هیچ به‌هایه‌كیان نییه، به‌ڵكوو به‌هاكه‌یان له‌و رێنماییه ره‌وشتی یان رۆحییانهدایه، كه له‌خۆی ده‌گرن یان هێمای پێ ده‌كه‌ن. به‌م جۆره "سپینۆزا"، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به راڤه‌ی ئینجیله‌وه هه‌بێت، وه‌پێش تازه‌ترین تیۆرییه‌كانی هاوچه‌رخی خۆی كه‌وتووه. (تیۆرییهكهشی) ئه‌و تیۆرییه‌یه كه پێی ده‌گوترێت، داماڵینی ئهفساندن له ئینجیل، كه لاهووتناسی ئازادی ئه‌ڵمان "رۆدۆلۆف بولتمان: 1884- 1976" خستییه سه‌ر زاران، ئه‌و مامۆستای راڤه‌ی په‌یمانی نوێ (ئینجیل) بوو له زانكۆی ماربۆرگ له ئه‌ڵمانیادا.
پوخته‌ی تیۆرییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: چیرۆكی په‌رجوو كه له ئینجیل‌دا هاتووه وه‌ك رۆیشتن به سه‌ر ئاودا و بینایی به‌خشین به كوێر و هی دیكه‌ش، هه‌ر ته‌نیا ئه‌فسانه‌ن، واته حه‌كایه‌تی به‌ر له زانستن. ئه‌و كات، ئه‌و (ئه‌فسانه: حه‌كایه‌تانه) ته‌نیا ئامرازێك بوون بۆ وێنا كردنی جیهان یان راڤه كردنی دیارده‌كانی سروشته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ته‌نیا ئامرازێك بوون بۆ رازی كردنی خه‌ڵك، كه له‌و زه‌مانه‌دا عه‌قڵی خه‌یاڵی یان ئه‌فسانه‌یی به سه‌ریاندا زاڵ بوو. زانستی نوێ جارێ په‌یدا نه‌بووبوو، عه‌قڵیه‌تی باویش عه‌قڵیه‌تێكی سه‌ره‌تایی بوو. دوا جار له چاخه‌كانی دێریندا، واته به‌ر له په‌یدا بوونی زانستی نوێ، ئه‌فسانه ته‌نیا ئامرازێك بوو بۆ تێگه‌یشتن له بوونی مرۆیی یان گوزارشت كردن لێی. به‌ڵام ئێستا له سه‌رده‌می زانست و عه‌قڵدا چی دی پێویستمان پێی نییه. سه‌ره‌نجام ده‌توانین ئینجیل له‌و عه‌قڵیه‌ته ئه‌فسانه‌ییه پاك بكه‌ینه‌وه، تا بگه‌ینه كرۆكی راسته‌قینه‌ی ره‌وشتانه‌ی، كه له پشت كه‌ڵه‌كی ئه‌فسانه‌وه خۆی حه‌شار داوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌رجوو له خۆرِا نییه: ئه‌و هێمایه بۆ شتێكی دیاری كرا‌و، یان هێمایه بۆ ره‌وشت دادان یان به‌هایه‌كی رۆحی. ئێمه‌ش ناچار نین باوهرِ به‌و و به تێپهرِاندنی سیسته‌می سروشت و یاساكانی بكه‌ین، تا ببینه برِوادار. روونه كه ئێستا ئێمه له چاخی زانست و یاساكانی فیزیا و كیمیادا ده‌ژین، چی دی ناتوانین برِوا به‌و حه‌كایه‌تانه بكه‌ین كه ده‌ڵێن، مه‌سیح (حه‌زره‌تی عیسا) مردوو له گۆرِدا زیندوو ده‌كاته‌وه یان هه‌ر به ده‌ست هێنانێك به به‌رده‌می چاوه‌كانیدا، چاوی كوێر چاك ده‌كاته‌وه یان به سه‌ر ئاودا دهرِوات.. ئێستا ناچار نین به هه‌موو ئه‌وانه بڵێین ئه‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی ببینه برِواداری راسته‌قینه وه‌ك كه نه‌وه‌كانی پێشوو وایان ده‌كرد. هێنده به‌سه له مه‌به‌ستی پشت په‌رجوو یان ئه‌و به‌هایه بكه‌ین، كه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات. ئه‌ویش به‌هایه‌كی مرۆییه له‌گه‌ڵ كوێر یان نه‌خۆش یان هه‌ژاری ترِۆ كرا‌و یان ژنی هه‌ڵه كرده.. هتد، هاوسۆزه. ئه‌مه‌یه واتای داماڵینی ئه‌فسانه له ئینجیل: ئه‌و واتای ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانیی بۆ بكرێت، خوێندنه‌وه‌یه‌ك شایسته به سه‌رده‌می ئێمه یان به هۆشیاریی هاوچهرخانمان بێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نقومی نێو عه‌قڵیه‌تی زانستی بووه به تایبه‌تی له ئه‌وروپادا. هه‌موو ئه‌و شتانه، به لای كه‌مه‌وه سپینۆزا سه‌د ساڵ تێیاندا له پێشه‌وه بووه.. لێره‌دایه نهێنیی مه‌زنایه‌تیی ئه‌و یان بلیمهتایهتیی سهرسورِهێنهری ئه‌و سه‌باره‌ت به ئێمه.
هه‌موو ئه‌وه روو ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی ئه‌وانه ببینێت، كه له سه‌ده‌كانی داهاتوودا دێنه ئاراوه. به رای ئه‌و، ده‌قی پیرۆز زانینێكی عه‌قڵانیمان له‌باره‌ی كار و دیارده‌كانه‌وه پێشكه‌ش ناكات، به‌ڵكوو ته‌نیا به‌هایه‌كی كرده‌نیی هه‌یه. ئه‌نجام ناكرێ داوای شتێكی لێ بكه‌ین كه ناتوانێت پێشكه‌شی بكات. ئه‌و ته‌نیا رێنمایی رهوشتانهمان پێشكه‌ش ده‌كات، كه رێ نیشانده‌ری ره‌فتاری رۆژانه‌مان ده‌بێت و ده‌بێته مایه‌ی رزگار كردنی رۆحمان له‌و دنیا (رۆژی قیامه‌ت)دا. ئه‌گه‌ر ددان به‌وه‌دا بنێین كه ده‌قی پیرۆز قسه‌ی خودای تێدایه، ده‌بێ ئه‌و قسه‌یه له شه‌ریعه‌تی خودادا پوخته بكه‌ین. ئه‌و شهریعهتهش فه‌رمان به شتێكی بنهرِهت ده‌كات: خۆش ویستنی خودا و ئه‌وانی دی. به‌م جۆره سپینۆزا هه‌موو ئایین له یه‌ك ده‌سته‌واژه‌دا چرِ ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش به پوخته كردنێكی عه‌قڵانیی ئایین داناندرێت. ده‌قی پیرۆز بۆ خۆی ده‌ڵێ، شه‌رعی خودا له دڵی مرۆڤدا نووسراوه. ئه‌مه له په‌یمانی كۆن (ته‌ورات)دا ده‌ی بینین، هه‌ر ئه‌وه‌شه مه‌سیح له په‌یمانی نوێ (ئینجیل)دا دووپاتی كرده‌وه، كاتێك بانگه‌شه‌ی بۆ خۆش ویستنی دراوسێ یان ئه‌وی دی كرد، هه‌روه‌ها به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ین ره‌فتارمان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. به‌م جۆره ده‌بینین ئایین به لای "سپینۆزا"وه، هه‌ڵسوكه‌وتی ره‌وشتانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی، نه زیاتر و نه كه‌متر. به‌ڵام ئایین هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هزری تیۆری یان راڤه‌ی عه‌قڵانی بۆ دیارده‌كانی سروشت و گهدوونهوه نییه. ئه‌م شتانه كار و پسپۆرایه‌تیی زانستی فیزیان نه‌ك ئایین. كار و پسپۆرایه‌تیی فه‌لسه‌فه و عه‌قڵن.
به‌م چه‌شنه "سپینۆزا" توانیی فه‌لسه‌فه له لاهووت جیا بكاته‌وه و بواری تایبه‌ت به هه‌ر یه‌كه‌یان دیاری بكات كه تێی نهپهرِێنن، بانگه‌شه‌شی بۆ تێكه‌ڵ نه‌كردنیان كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێكه‌وه گونجێنهران یان پینهكاران ده‌یكه‌ن. ئایین بواری خۆی هه‌یه، عه‌قڵیش بواری خۆی هه‌یه. به‌م جۆره فه‌لسه‌فه‌ی له بن ده‌ستی لاهووتناسیی مه‌سیحی رزگار كرد، كه به درێژایی سه‌رده‌مانی پێشوو سه‌ركوتی ده‌كرد و به خزمه‌تكاری خۆی ده‌زانی. به رای سپینۆزا، كه رایه‌كی زۆر نوێیه، هزری فه‌لسه‌فه له بوارێكی به ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی بواری برِوا (ئیمان)دا كاری خۆی ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه بخه‌ینه بن ده‌سه‌ڵاتی برِوا یان ئایینه‌وه، ئه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌خنكێت، یان سیس ده‌بێت و ده‌مرێت. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه له جیهانی ئیسلامدا رووی دا یان له جیهانی كریستیانی ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوهرِاستدا، به‌ر له‌وه‌ی دواتر رۆشنگه‌ری سه‌ركه‌وێت، رووی دا.
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه كه "سپینۆزا"، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه سه‌رسه‌خته‌ی له‌باره‌ی بڵاوه، كه‌سێكی خوانه‌ناس یان كافر بووه. له راستیدا ئه‌و كه‌سێكی خاوه‌ن برِوا بوو، به‌ڵام به واتای فراوانی برِوا: واته به واتایه‌ك كه چوارچێوه‌ی ئایینێكی دیاری كرا‌و تێ دهپهرِێنێت. ئه‌و باس له ئایینی راسته‌قینه بۆ هه‌موو به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، نه‌ك ته‌نیا بۆ جوو یان كریستیان. ئه‌و ئایینه گه‌ردوونییه‌ی به سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا پیاده ده‌بێت، خۆی له‌م برِوایانهدا ده‌نوێنێت: خودا هه‌یه، میهری ئه‌و هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه، ئه‌و توانای به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكێت، فه‌رمانیشی وایه كه بۆ مرۆڤی باش به‌خته‌وه‌ری، بۆ به‌دكاریش ناشادی، واته پاداشت بۆ چاكه‌كار و سزاش بۆ تاوانبار. رزگار بوونیشمان له‌و دنیا به‌نده به میهره‌بانی و چاكیی ئه‌و و راده‌ی ئه‌و چاكه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌ین. سه‌رباری ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ی دادێت: پێویسته خودا و ئه‌وانی دیكه‌مان خۆش بوێت، ده‌بێ سهررِاست و ده‌ست پاكانه سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، وه‌ك چۆن ده‌مانه‌وێ سه‌ودامان له‌گه‌ڵدا بكرێت.. ئه‌مه‌یه ئایینی سپینۆزا كه له چه‌ند په‌یڤێكی كه‌م و كورتدا چرِ كراوه‌ته‌وه. له راستیدا، ئه‌م بۆچوونه به برِوای ئایینی سروشتی ده‌چێت، كه فه‌یله‌سووفانی ئینگلیز گه‌ڵاڵه‌یان كرد، پاشان "ڤۆلتێر" له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا له‌وانی وه‌رگرت. ئامانج له گه‌ڵاڵه كردنی ئه‌م دیندارییه سروشتی (یان عه‌قڵانی)یه، به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دینداریی بنه‌چه‌خواز یان ده‌مارگیریی تایه‌فی بوو، كه له‌و كاته‌دا سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپای ته‌نی بووه‌وه. برِوای لاهووتناسان یان پیاوانی ئایین، بریتی بوو له برِوای ده‌مارگیرانه و بڵاو كردنه‌وه‌ی جیاوازی له نێوانی جوو و كریستیان و موسڵمان، ته‌نانه‌ت خۆبه‌خۆ له نێو كریستیانهكانیشدا وه‌ك كاتوولیك و پرۆتستانت...
خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌مێنێت ده‌بێ لێره‌دا بیخه‌ینه سه‌ری تا وێنه‌كه ته‌واو ده‌بێت. له راستیدا ئه‌و برِوایهی لێره‌دا خراوه‌ته روو، سپینۆزا له كتێبی دواتریدا "ره‌وشت"، وازی لێ هێنا. وێنا كردنی خودا له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی دادوه‌ره یان ئاغایه‌كی زاڵه، وێنا كردنێكی خه‌یاڵییه، به ته‌واوی له كتێبی ناوبراودا ره‌ت كراوه‌ته‌وه، چونكه واتای چواندنی خودایه به مرۆڤ یان به سیفه‌تی مرۆیی. ئه‌وه ده‌ڵێین و ده‌شزانین كه سپینۆزا له كتێبی سه‌ره‌كیی فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا، كه‌وته گه‌ڵاڵه كردنی وێنا كردنێكی دیكه‌ی جیاواز له‌باره‌ی خوداوه. ئه‌وه‌ش وێنا كردنێكه خودا و تێكرِای ئه‌وه‌ی هه‌یه چون یه‌ك داده‌نێت، واته تێكرِای سروشت و یاساكانی سروشت (وه‌ك یه‌ك ده‌زانێت). به‌ڵام (ئه‌و) له سه‌ر وێنا كردنه‌كه‌ی پێشووی برِوا رۆیشت و به‌رده‌وام بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته ملیۆنان مرۆڤی برِوادار به هه‌بوونی كه‌س خودایه‌ك، ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه نه‌بێت له خودا ناگه‌ن. له رێ لێك چواندن و به‌رجه‌سته بوونه‌وه نه‌بێت، عه‌وام حاڵی نابێت. له راستیدا برِوا به واتای نه‌ریتییانه‌ی په‌یڤه‌كه، ته‌نیا بۆ عه‌وام پێویسته، هه‌رچی بژارده‌ی رۆشنبیر یان فه‌یله‌سووفه، رێیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه كه رازیی ده‌كات و بۆی به‌سه، ئه‌ویش شاد بوونی فه‌لسه‌فییه. روونتر بڵێین بۆ عه‌وام ئایین به‌سه، فه‌لسه‌فه‌ش تایبه‌ت كرا بۆ بژارده، ناكرێ به یه‌كدی بكرێن. بژارده‌یه‌ك كه بیر ده‌كاته‌وه هێنده‌ی به‌سه عه‌قڵ رێ نیشانده‌ر و چاوساغی بێت، پێویستی به كتێبی پیرۆز یان وه‌حیی سه‌روو ئاسایی یان په‌رجوو نییه... ئه‌و له لایه‌كه‌وه توانای هه‌یه له رێی عه‌قڵه‌وه بگاته راستی، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه توانای پهیرِهو كردنی چاكه و سهررِاستیی هه‌یه له ره‌فتاری رۆژانه‌یدا.
له تێكرِای كتێبه‌كه‌یدا "گوتارێك له‌باره‌ی لاهووتی سیاسییه‌وه"، ده‌بینین "سپینۆزا" گریمانه‌ی ئه‌م شته بنهرِهتییهی دادێ ده‌كات: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كتێبی پیرۆز وه‌حیی خوداوه‌ندی تێدایه. باشه بۆ وای ده‌كرد، له كاتێكدا ئێمه ده‌زانین كه به واتای نه‌ریتییانه‌ی په‌یڤه‌كه برِوادار نه‌بوو؟ چونكه ئه‌و گوتاره‌كه‌ی بۆ برِوادارانی رۆشنگه‌ر بوو، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی سه‌رده‌مه‌كه‌ی برِوادار بوون. پاشان ئه‌و نایه‌وێ لێیان داببرِێت، چونكه ئه‌و كات ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كه‌وانه‌وه، ناشتوانێت كاریان لێ بكات یان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام بێت. ئه‌مه‌ش هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه دوورِووه. ئه‌و پیاوه له‌وه‌وه فره دوور بوو، ده‌ست پاكی و سهررِاستییهكهی ته‌نانه‌ت له لایه‌ن دوژمنانیشییهوه گه‌واهییان بۆ دراوه. له ماڵ و سامانی دنیادا هێنده ده‌ست پاك و بێگه‌رد و زاهید بوو، به راده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به پیاوچاكی سكیولار په‌سنیان دا! به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به پاساوی هزرانه‌ی خۆی و دیدی فراوانی بۆ شتان بیان هێنێته رایێ، ئه‌و ناچار بوو پشت به هه‌ندێك بیر و برِوا ببه‌ستێت، كه زه‌مینه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێك ده‌هێنا.
به‌ڵام ئایا ئه‌و وه‌ك كه‌سێك باوهرِی وا بوو، كه خودا هاتووه‌ته پێش چاوی پێغه‌مبه‌ران؟ ئایا باوهرِی به ئه‌گه‌ری به‌دی هاتنی وه‌حیی ریزپهرِ هه‌بوو؟ ئه‌و هیچ نه‌بێت ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه ئه‌و نازانێت ئاخۆ به كرده‌نی ئه‌و وه‌حییه چۆن بووه. به رای ئه‌و (وه‌حی) دیارده‌یه‌كی سروشتپهرِه (سه‌رووی سروشته‌وه‌یه)، دیارده‌یه‌كه له خه‌یاڵی هه‌ندێك مرۆڤدا، ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێین پێغه‌مبه‌ران، رووی داوه. ئه‌وان خه‌ڵكانێكن خواناس و له خوا ترس و خاوه‌ن ره‌وشتی به‌رزن. به‌ڵام وێرِای ئه‌وه وه‌حی له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ناگاته ئاستی زانینی فه‌لسه‌فیانه‌ی عه‌قڵی. سه‌رباری ئه‌وه سوودی نییه ته‌نیا بۆ ئه‌وانه نه‌بێت، كه ناتوانن ئه‌و زانینه تێ بگه‌ن یان بۆ ئاستی ئه‌و به‌رز ببنه‌وه: واته پێویست نییه ته‌نیا بۆ عه‌وامی خه‌ڵك نه‌بێت.
به‌م جۆره ده‌بینین سپینۆزا كاره‌كانی سه‌راوبن كرد. بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی هزردا كه‌سێك په‌یدا ده‌بێت تا پێمان بڵێت، فه‌لسه‌فه له سه‌رووی وهحییهوهیه! به درێژایی سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو فێر بووبووین كه وه‌حی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه. به‌ڵام ده‌شگوترێت كه "فارابی" له‌م باره‌یه‌وه وه‌پێش ئه‌و كه‌وتووه. كار هه‌ر چییه‌ك بێت و بۆ ئه‌وه‌ی سپینۆزا براده‌رانی لیبراڵ كریستیانی خۆی رازی بكات، كه له توندرِهوان ده‌یان پاراست و كۆمه‌كی داراییان ده‌كرد، ئه‌و كه‌وته سه‌لماندنی جۆرێك له جۆره‌كانی وه‌حی كه له سه‌رووی وه‌حیی باوهوهیه. ئه‌وه چۆن بوو؟ ئه‌دی وه‌حیی باڵا یان خاوه‌ن پله‌ی باڵا چییه؟ سپینۆزا پێی وایه مووسا و عیسا له سه‌رووی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تهوراتهوهن. دوا جار ئه‌و وه‌حییه‌ی تایبه‌ت به‌وان بوو، گرنگتر بوو. راسته هه‌موو پێغه‌مبه‌ران خاوه‌ن بینایی بوون: به واتای ئه‌وه‌ی شتانێك ده‌بینن كه نابیندرێت، به بینایی خۆیان توانای ئاشكرا كردنی قوولایی نادیاریان هه‌یه. ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكه خه‌ڵكی ئاسایی لێی بێ به‌هره‌ن. هه‌ر ته‌نیا خه‌یاڵی پێغه‌مبه‌رانه توانای به‌رده‌وامیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیلهام به‌خشیی خوداوه‌نددا.
به‌ڵام مووسا كاتێك خوداوه‌ند رووبهرِوو بۆی به‌رجه‌سته بوو، به‌رده‌وامییه‌كی باڵاتر یان وه‌حییه‌كی باڵاتری ناسی. ئه‌و كهلیموڵڵایه وه‌ك له قورئاندا هاتووه. ئه‌وه‌ش خاسه چاكه‌یه‌ك بوو كه خودا به‌ده‌ر له ئه‌وانی دی، به‌وی ره‌وا دیت. ته‌نانه‌ت بوار به مووسا درا كه‌مێك قسه له‌گه‌ڵ خودادا بكات.. ئه‌مه‌ش هه‌رگیز بۆ مرۆڤێك نه‌هاتووه‌ته دی. هه‌رچی عیسایه ئه‌وه به‌ختی مه‌زنتر بوو! زاتی خودا له رێی ئه‌وه‌وه یان به ده‌م و زاری ئه‌و قسه‌ی كرد. خودا له‌ودا توایه‌وه یان له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا به‌رجه‌سته بوو. ئه‌و له رێی وه‌حییه‌كی راسته‌وخۆوه هه‌قیقه‌تی خودای به‌دی كرد، به عه‌قڵ و زه‌ینیش له به‌رده‌وامیدا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا. به‌م واتایه، سپینۆزا ده‌ڵێ، دانایی خودا كه له سه‌رووی هه‌موو داناییه‌كی مرۆییه‌وه‌یه، له شێوه‌ی ته‌بیعه‌تی مرۆیی‌دا له مه‌سیحدا به‌رجه‌سته ده‌بوو.
به‌ڵام سپینۆزا له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێ، مه‌حاڵه خودا له ته‌بیعه‌تی مرۆیی‌دا به‌رجه‌سته ببێت. ئاخۆ چۆن ده‌كرێ ئه‌م دژبه‌رییه چاره بكه‌ین؟ له راستیدا ناكرێ لێی حاڵی بین ته‌نیا مه‌گه‌ر سپینۆزا له سه‌رده‌می خۆیدا ببابهتێنین. ئه‌و پیاوه بیرۆكه‌كانی زۆر ترسناك بوون و زۆر وه‌پێش چاخی خۆیان كه‌وت بوون. دوا جار ئه‌و ناچار بوو هه‌ندێك سازش بۆ كه‌شی ده‌وروبه‌ر بنوێنێت، واته بۆ كریستیانه‌كان، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌وه بگه‌یه‌نێت، كه ئه‌و وازی له هزری عه‌قڵانی یان فه‌لسه‌فی هێنا.