گوتاری ئایین له نێوان شیعر و هێمادا
March 26, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :پۆل ریكۆر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئه‌زموونی ئایین به زه‌رووره‌ت ناكرێ له زمانی ئاییندا چرِی بكه‌یته‌وه. وێرِای ئه‌وه، هه‌رچه‌ندی جه‌خت بكه‌ینه سه‌ر هه‌ست كردن به پابه‌ند بوونی ره‌ها و به متمانه‌ی بێ سنوور و به هیوای بێ مسۆگه‌ری و به ئاگا بوون له‌وه‌ی سه‌ر به كه‌له‌پووری زیندوون، هه‌روه‌ها به په‌یوه‌ست بوونی ته‌واو به ئاستی ره‌وشت و سیاسه‌ت، هه‌ر ده‌بینین كه هه‌موو چركه‌یه‌كی ئه‌زموونی ئایین، زمان به ئامرازێكی پێویست ده‌زانێت، نه‌ك هه‌ر بۆ گوزارشت كردن له‌و، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ش بێت كه له هه‌مان ئه‌و ئاسته‌ی كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت و گه‌شه ده‌كات، جێگیر بێت. ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به زمانه‌وه گرێ نه‌دراوه، هه‌ر كوێر و نادیار و نابه‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه. به گشتی كاره‌كه په‌یوه‌ندیی به زمانێكه‌وه نییه له ئه‌زموونێكی ئاییندا، به‌ڵكوو ئه‌زموونێكی ئایینیی بێ زمان نییهگوتاری ئایین دووسه‌ره
"پَشه چه‌مكی" و "چه‌مكی"
وا دیاره ئه‌م زمانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی جومگهبهندانه و گوزارهكارانه و بهردهوامیانهی خۆی پیاده بكات، پێویستی به رێكخستن نییه له نێو زمانێكی راماناویدا، یان با بڵێین له زمانێكی گرێ‌دراو به چه‌مكه‌وه.
ئه‌و ژانره وێژه‌ییانه‌ی له ته‌ورات و ئینجل (په‌یمانی كۆن و نوێ)دا هه‌ن، گه‌واهیی ئه‌م شته‌ن، له نێویاندا تووشی چیرۆك و یاسا و پێشبینی و په‌ند و سروود و هێما و نموونه ده‌بین. ئیدی ئه‌م جۆره ژانرانه‌ی وێژه له ئاستی پێشه چهمكییاندا، زمانی به‌رایی ئایینیان لێ پێك دێت. به دڵنیاییه‌وه كاتێك ئه‌و زمانه ده‌كه‌وێته به‌ر لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر و دیالیكتیكی ده‌ره‌كییه‌وه، هه‌روه‌ها رووبهرِووی دادرِانی ناوخۆی تایبه‌ت به گرووپه‌كانی برِوادار ده‌بێته‌وه، ئیدی ناچاره به بیرۆكه‌ی به‌ڵگه‌دار گوزارشت له خۆی بكات، برِوای خۆشی ئاشكرا بڵێت، به‌وه‌ی كاری چه‌مك بۆ یه‌كه‌مین جار ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه سه‌رباری "باوهرِی" كڵیسهی كریستیان -كاتێك له‌گه‌ڵ زمانی فه‌لسه‌فیانه‌دا له رووبهرِوو بوونه‌وه‌دایه- كه ئامرازی نه‌بیندراو یان به‌كار نههێندراوی چه‌مكایه‌تی به‌كار ده‌هێنێت، جا چ به په‌نا بردنه به‌ر خواستنی ده‌ره‌كی یان به‌ر روون كردنه‌وه‌ی ناوخۆ، له پێناو دانانی له هه‌مان ئاستی فه‌لسه‌فه‌دا. به‌م شێوه‌یه زمانی ئایین به چه‌شنێكی گونجاو ده‌چێته نێو یاسای تیۆلۆژییه‌وه. له‌م گۆرِانهی یاسا و دیالیكتیك له نێوانی ئاستی پێشه چه‌مكی و ئاستی چه‌مكییه‌وه، ژانرێكی تێكه‌ڵی زمان په‌یدا بوو، ده‌كرێ له ئێستا به دواوه به زاراوه‌ی گوتاری ئایین په‌سنی بده‌ین.
سیمای هێماییانه‌ی گوتاری ئایین
ئاستی پێشه چه‌مكییانه‌ی ئه‌م گوتاره‌ی لێره‌دا بۆ دۆزینه‌وه پێشنیاری ده‌كه‌ین، سیمای تایبه‌تی هه‌یه، ده‌كرێ ئه‌م ئاسته‌ی گوتار ناو بنێین "هێمایی"، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆگه‌لێك كه دواتر راڤه‌یان ده‌كه‌ین. ده‌كرێ له ئێستاوه بڵێین، ئه‌م په‌یڤه به واتایه‌ك ده‌ناسرێت كه سه‌باره‌ت به لۆژیكناسان و زانستناسانهوه كه‌متر باوه، ئه‌وان له كاتی قسه كردنیان له‌باره‌ی لۆژیكی هێمایی یان هێمای بیركاریانه یان هێمای كیمیاییدا به‌كاری ناهێنن. ئه‌و به‌رنیشانه (مه‌دلووله) فراوانه‌ی به وشه‌ی هێمای ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌یه كه "كاسیره‌ر" له "فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له‌باره‌ی شێوه‌گه‌لی هێمایی"دا پێی به‌خشی، واته بنیاده‌كانی ئه‌زموونی مرۆیی، یاسایه‌كی كولتوورانهی هه‌یه، كه ده‌شتوانێت ئه‌ندامانی جڤاك له نێو خۆیاندا، پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه، كه وه‌ك رێسا بۆ ره‌فتاری خۆیان، ددان به‌و هێمایانه‌دا ده‌نێن. له به‌رامبه‌ردا وشه‌كه به واتایه‌كی بڵاوتر وه‌رده‌گیرێت، كه نووسه‌رانێك ئه‌وه‌یان بۆ ناوێت، چونكه ئه‌وان بیرۆكه‌ی واتای "شاراوه" -كه هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی كه‌سانی ئاگادار له رێبازی "هه‌ناو"دایه- به بیرۆكه‌ی هێماوه گرێ ده‌ده‌ن. له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌و به‌رنیشانه بهشهكییهی به وشه‌ی هێمای ده‌ده‌ین، هه‌ر ئه‌وه كه "پێرس" له "سیمیۆتیكا"كه‌یدا ددانی پێدا نا، واته په‌یوه‌ندی له نێوان دوو ئاسته نیشانه، كه له سه‌ر بنه‌مای وێكچوون رۆنراوه. شرۆڤه‌ی دادێ له نێوانی ئه‌م دوو ئهوپهرِه بارستهیهدا ده‌بێت: ئاستی پێوه‌ری كولتووری و، ئاستی مه‌یلی وێكچوونی "سیمانتیكی".
هێماخوازیی ئاوێته به كولتوور
له قۆناغی یه‌كه‌مدا، ئه‌ركی نوێخوازی له ئاستی "پێشه وێژه‌یی"دا ره‌چاو ده‌كه‌ین، واته به‌ر له‌وه‌ی رێمان پێ بدات به‌رهه‌مێكی چه‌سپاو له نێو ده‌قدا، به واتای دروستی ده‌قی نووسراو، بێته به‌رهه‌م. ئه‌و شارستانیه‌تانه‌ی نووسینیان نه‌ناسیوه، وه‌ك كه ئه‌تنۆلۆژیا (كه به نه‌ریتی ئه‌نگلۆساكسۆنی وای پێی ده‌گوترێت) په‌سنی ده‌كات، بێ له‌م ئه‌ركه‌ی هێماخوازیی، چی دیكه‌ی نه‌ناسیوه. هێماخوازیی نه‌ریتی زاره‌كی به‌وه‌ی یاسایه‌كی روون و بوونێكی دیاری نییه، هه‌مان ره‌هه‌ندی كولتووری ده‌خاته روو، واته به‌وه‌ی "ئامرازێكی هێمایی"یه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی مرۆیی توانای هه‌یه وێنه به قسه بكێشێت و له هێمای به‌رچاو و له وێنه و چیرۆك و ئه‌فسانه‌دا حه‌كایه‌ت و ئه‌فسانه دادات، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه هه‌میشه له ناوهوهرِا گرێدراوی هێماخوازییهكی ئاوێته‌یه، خۆبه‌خۆ و بنهرِهته، كه وێژه یاسای روونی هێماخوازیی سه‌ربه‌خۆ و ئاشكرا و خاوه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی پێ ده‌دات.
پێنج سیمایهكهی هێماخوازی
ده‌كرێ ئه‌م هێماخوازییه به‌م سیمایانه‌ی دادێن دیاری بكه‌ین:
- یه‌كه‌م ده‌بێ فۆكس بخرێته سه‌ر مۆركی "گشتییانه‌ی" جومگه‌به‌ندیی نیشانه‌ده‌ری كردار. به گوێره‌ی "كلیفۆرد گیرتز" یه‌كێك له پرۆفیسۆرانی ئه‌نترۆپۆلۆژیای كولتووری ئه‌مریكا له
(The Interpretation of Cultures): "كولتوور گشتییه چونكه به‌ڵگه گشتییه". بێ گومان "كلۆد لیڤی ستراوس" ئه‌م قسه‌یه به درۆ ناخاته‌وه. ئه‌و بوو كه له دوای "مارسیل موس" دووپاتی كرده‌وه: كۆمه‌ڵ نییه كه هێماخوازی ده‌هێنێته به‌رهه‌م، به‌ڵكوو هێماخوازییه كه كۆمه‌ڵ ده‌هێنێته به‌رهه‌م. جا لێره‌وه‌یه كه مۆركی دامه‌زرێنه‌رانه‌ی هۆكاره‌كانی هێماخوازی دووپات ده‌بێته‌وه، نیشانه‌ی كردار مسۆگه‌ر ده‌كات. ئه‌م مۆركه له‌گه‌ڵ سیمای ئه‌و كرداره‌ی پێشتر ئاماژه‌ی پێ كرا جومگهبهند ده‌بێت، واته به كارلێكی نێوان چه‌ندین فاكته‌ر، لێك ده‌درێته‌وه. به‌ڵام بیرۆكه‌ی دامه‌زراندن ئه‌و سیمایه ده‌خاته سه‌ر بیرۆكه‌ی كارلێك، كه به هۆیه‌وه دامه‌زراندن ههمهكییهك گه‌ڵاڵه ده‌كات، كه قابیلی كورت كردنه‌وه نییه بۆ به‌شه‌كانی (خێزان، گرووپی یه‌كسان له ته‌مه‌ندا، چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، جڤاكگهل، ده‌وڵه‌ت و شارستانیان)، رۆڵیش ده‌سپێرێت به‌و تاكانه‌ی پێكی ده‌هێنن، كه یه‌كه‌مین ئه‌ركه‌كانی هێماخوازیی ئاوێته‌ی تێدا چرِ ده‌بێته‌وه.
- ده‌با جه‌ختیش بكه‌ینه سه‌ر مۆركی "بونیادگهرانهی" پێكهاته‌گه‌لی هێماخوازی. هێماكان ریزبهندێك پێك ده‌هێنن له سنووری ئه‌وه‌ی پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی هاریكاری یان كارلێكی ده‌كات، یان وه‌ك پێشتر گوترا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له نێوانی نیشانه‌كاندا. به‌ر له‌وه‌ی له ئاستی وێژه‌دا ده‌قێك دابندرێت، هێماكان پێكهاته‌ی نیشانهدهر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. به‌م جۆره بۆ تێگه‌یشتن له سرووتێك، پێویسته كه بشێ دووباره بخرێته‌وه نێو گرێچنی ئه‌و سرووتانه‌ی كه له پێناو تێگه‌یشتنیان، ده‌بێ له لای خۆیه‌وه له ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تایبه‌تدا به بابه‌ت بكرێت، به شێوه‌یه‌كی پێ به پێ له كۆی بیر و باوهرِ و سازشكاری، كه تۆرِی كولتوور پێك ده‌هێنن، له پێناو نرخاندنی رۆڵی جڤاكیانه‌ی ئه‌و سرووتانه‌ی ده‌كرێن و كاریگه‌رییان له سه‌ر بنیاده‌كانی دیكه‌ی جڤاكدا. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه دانانی بونیادگه‌ریی زمانناسانه له جێی ئه‌نترۆپۆلۆژیا پاساوی هه‌یه.
- هه‌روه‌ها چه‌مكی "رێسا" یان "پێوه‌ر" به چه‌مكی سیسته‌مه‌وه به‌نده. به‌م واتایه ده‌كرێ قسه له‌باره‌ی رێكخستنی هێمایی بكرێت، كاری مرۆییش وا دیاری بكرێت كه وه‌ك ره‌فتارێكه وابه‌سته‌ی رێسایه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی (قسه‌ی) "پیته‌ر ونچ" له (كتێبی) "بیرۆكه‌ی جڤاكی زانستی"دا. هه‌روه‌ها ده‌كرێ له‌گه‌ڵ "كلیفۆرد گیرتز"یشدا فۆكس بخه‌ینه سه‌ر وێكچوون و جیاوازیی نێوان كۆده میرات و كۆدی كولتوور. هه‌ر یه‌كه و ئه‌وی دیكه‌شیان، ده‌كرێ وه‌ك "پرۆگرام" په‌سن بكرێت كه كردار ده‌كاته كۆد. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی میراته كۆد، كۆدی كولتوور له شوێنانی لاوازی رێكخستنی میراتیدا جێگیر ده‌بێت. كه‌واته له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه ده‌توانێت رێرِهوی بگۆرِێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی مهبهستایهتی و ئامانجایهتیی خۆی بخاته شوێنی رێكخستنه ناچارایهتیی میراته كۆده‌وه.
- هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی رێسا له لای خۆیه‌وه به لای بیرۆكه‌ی "ئاڵوگۆرِ"دا ده‌شكێته‌وه. "كلۆد لیڤی ستراوس" له كاره‌كانی به‌رایی خۆیدا، روونی كرده‌وه كه چۆن ئاڵوگۆرِ كردنی سامان و موڵك و هێما و ژنان، ریزهبهندی پێكه‌وه گونجاو له نێو هه‌مان كولتووردا پێك ده‌هێنێت. به هێنانه پێشی پێوه‌ری ئاڵوگۆرِ، یه‌كێك له به‌ڵگه هه‌ره دێرینه‌كانی وشه‌ی هێما زیندوو ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك نیشانه‌یه‌كی ددان پێدا نان له نێوانی دوو تیمدا. هه‌ر یه‌كه‌یان پاسه‌وانی به‌شێكی داپچرِاوه له هێما ههمهكییهكه، له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌شه، به‌های نشانهدهرانه به هێما ده‌دات، كه كاری خۆی ده‌كات، ئه‌ویش به دووباره گرێ دانه‌وه‌ی (به‌م جۆره به ئاشكرا كردنی برِوای به‌رایی كڵیسهییانهی كریستیان، كه جارجار پێی ده‌گوترێت هێما، چونكه ئه‌ندامانی گرووپی برِوادار به ئامرازه‌كانی تایبه‌تی خۆیان، چاودێریی هاوبه‌شایه‌تیی خۆیان له‌و گرووپه‌دا ده‌كه‌ن). ئه‌م پێوه‌ره تازه‌یه پێوه‌ری پێشوو دووپات ده‌كاته‌وه و له هه‌مان كاتدا راستیشی ده‌كاته‌وه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی رێسای ئاڵوگۆرِ پاساوی گۆرِان ده‌داته‌وه، به‌ره‌و سۆسیۆلۆژیای كولتوور بۆ ئه‌و رێكارانه‌ی یه‌كه‌م به نایابی به سه‌ر سیسته‌می سیمیۆلۆژی، واته زماندا پیاده كراون، به هه‌مان ئه‌ندازه هۆشداری ده‌داته مۆركی هه‌ست پێكراوی ئاڵوگۆرِی ئه‌نترۆپۆلۆجیا دژ به جیا كردنه‌وه‌ی هێماخوازی له‌و كرداره‌ی كۆنترۆڵی كردووه. له كرداری جڤاكیدا رێسای ئاڵوگۆرِ كاری خۆی ده‌كات، سه‌ر به‌وه‌شه كه "كلیفۆرد گیرتز" ناوی ناوه "لۆژیكی ناوێنهیی ژیانی واقیعی". به‌م واتایه پێكهوهبهندیی ریزهبهندی هێماییانه‌ی داخراو، پێوه‌ری سه‌ره‌كی نییه بۆ په‌سن دانی، به‌ڵكوو ئه‌و چالاكیی جڤاكیانهیهتی.
- ده‌كرێ بگوترێت -بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌دا شرۆڤه رابگرین- كه ریزهبهندهكانی هێمایی ریزهبهندێكی پهسنكارانه بۆ كرداره‌كانی تاك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. له نموونه‌ی ئه‌م رێسا هێماییه، وه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی "له نموونه‌ی..." و "به پێی ئه‌وه..."، رێ به ره‌فتارێكی دابرِاو ده‌دات كه وه‌ك "نیشانه" بۆ ئه‌م شت یان ئه‌وی دی، ته‌ماشا بكرێت. تێگه‌یشتن له نیشانه‌ی ده‌ست به‌رز كردنه‌وه، به گوێره‌ی ئه‌م حاڵه‌ته یان ئه‌وی دی و "لێكدانه‌وه‌ی" وه‌ك سڵاو، وه‌ك گه‌ف، وه‌ك ده‌ست نیشان كردن، وه‌ك پارِانهوه.. یان وه‌ك ده‌نگدان. جا به‌م واتایه هێما خۆبه‌خۆ رێسایه‌كه بۆ لێكدانه‌وه. كه‌واته هێما به‌ر له‌وه‌ی بابه‌ت بێت بۆ لێكدانه‌وه، ئه‌و لێكدراوهی ناوخۆی دیارده‌كانی كولتووره: به گوێره‌ی ئه‌و نیشانانه‌ی ئاوێته به لێكدانه‌وه‌ن، نموونه‌ی ئه‌م كرداره تایبه‌ته وه‌ك: ده‌ست ده‌دات بۆ... وا داده‌ندرێت وه‌ك... به كورتی "لێك ده‌درێته‌وه" به‌وه‌ی.. رێ به شرۆڤه‌ی وێنهكارانهی بونیادگه‌رانه ده‌دات، به سایه‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌وه، كه دووباره به‌ره‌و لێكدانه‌وه‌ی واقیعی ئاراسته بكرێت. ئه‌نجام بهركێشه وا ده‌بێت، ئه‌و هێمایانه‌ی وابه‌سته‌ی جڤاك و كولتوورهكهیانن، "روونییه‌كی بنهرِهتانه" به كردار ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا نیمچه ده‌ق پێك ده‌هێنن. لێكدانهوهكارانی به‌رهه‌می كولتووری له ده‌قی ئه‌نترۆپۆلۆژی یان سۆسیۆلۆژیدا، ئه‌وان نین كه ده‌بنه بابه‌تی لێكدانه‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا ئاڵوگۆرِی نێوان ده‌قی كولتووری و ده‌قی زانستییه، بوار به كۆمه‌ڵناسی ده‌دات كه له‌گه‌ڵ بیانیاندا نوێ بمێنێته‌وه، كه هه‌ر به سایه‌ی ئه‌وه‌وه لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌كانی ئێمه‌دا له ره‌وشی دیالۆگدا ده‌بێت. ئه‌م خه‌مه‌یه، ئه‌نترۆپۆلۆژیای كولتوور له ره‌وشی پاشكۆیه‌تیی شیعردا ده‌هێڵێته‌وه.
هێماخوازیی ئاشكرا و ئه‌فسانه..
رێكخستنی هێماییانه له نووسیندا
له شرۆڤه‌كه‌ی پێشوودا له ئاست یه‌ك لای بازنه‌ی هێماخوازیدا وه‌ستاین، كه‌واته ئه‌وه سیمای كولتووریانه‌ی ئه‌و هێمایه‌یه كه ئاماژه‌ی پێ كرا. لێره به دواوه به‌ره‌و جه‌مسه‌ره‌كه‌ی دی ده‌گوازینه‌وه، كه بریتییه له بنیادی "وێكچوونایهتی"ی هێما له روانگه‌ی مه‌یلی سیمانتیكیانهی خۆیه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بونیاده په‌رده‌ی له سه‌ر لا ناچێت، ته‌نیا كاتێك هێماخوازی له دوایین ئاستدا له بونیاده‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جیا ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چینێكی دیاری نێو بواری كولتووردا، ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وێژه‌ی نووسراودا رووی دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له قۆناغی زاره‌كییه‌وه، بۆمان كرا هێماخوازی ببینین، كه له چالاكیی سه‌ربه‌خۆی زاره‌كیدا، كه شیاوی ئه‌وه‌یه به ته‌واوی دیاری بكرێت، چرِ ده‌بێته‌وه. ئه‌و هێمایانه‌ی ئێستا قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كه‌ین، به‌ده‌م ئه‌م سه‌نگه دووسه‌ره‌وه ده‌چێت: مه‌یلی سیمانتیكیی وێكچوونایهتی له لایه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی روون تێیدا بێ په‌رده‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه له كرداره‌كانی زماندا كه به وردی دیاری كراون، به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌وه‌ی نووسین زه‌حمه‌تییه‌ك له چه‌سپاندنیدا نابینێت، باوه‌كوو بوونێكی كۆنی زارهكییانهشی هه‌بوو بێت، به‌ر له‌وه‌ی نووسه‌رانی پیشه‌گه‌ر له سه‌ر تابلۆیه‌كی ره‌قدا بینه‌خشێنن، بوونێكی دهقانهشی پێ بده‌ن. ئه‌م هێماخوازییه ئاشكرا و دیاره، هێماخوازییه به واتای راسته‌قینه‌ی.
به‌ده‌ست هاتنی واتایه‌كی دووه‌م به هۆی واتای یه‌كه‌مه‌وه
به شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌به‌ستمان له بنیادی وێكچوونایهتی، بنیادی ده‌سته‌واژه‌كانه "به واتای دووسه‌ره‌یان"ه‌وه، كه تێیدا واتای یه‌كه‌م ئاراسته به واتای دووه‌م ده‌كات. ئه‌می دواییان ته‌نیا ئه‌وه كه تێگه‌یشتن مه‌به‌ستیه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ راسته‌وخۆ پێی بگات. واته به دیوێكی دی، به هۆی واتای یه‌كه‌مه‌وه، دواتر مه‌جاز به‌كار ده‌هێنین (وهگهرِ ده‌خه‌ین)، وه‌ك ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت چركه‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی سیمانتیكی دیاری ده‌كات. له‌م چركه‌یه‌دا پێمان وایه ئه‌و ئه‌ركه‌ی كۆبه‌كۆی هێما و به تایبه‌تی پهرِ و باڵه‌كه‌ی، پتر سه‌راپاگیره له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به مه‌جازه‌وه هه‌یه، مادام به ئه‌ركی ئه‌فسانه ده‌چێت، كه به واتای حه‌كایه‌ته‌كانی بنه‌چه وه‌رگیراون.
له رابردوودا پشكنینم له "هێماگه‌ری"ی خراپه‌دا كرد، له ناوچه‌ی ده‌سته‌واژه هێماییه‌كانی كه به تایبه‌تی باش بنیاترِێژن، وه‌ك ده‌سته‌واژه‌كانی سه‌لماندنی خراپه، به تایبه‌تیش ده‌سته‌واژه‌كانی سه‌لماندنی تاوانه‌كان له زمانی نه‌ریتانه‌ی كڵیسهی كریستیاندا. كه‌واته هێمایی بوونی سه‌لماندن پێگه‌یه‌كی بۆ خۆی گرت، له نێو چالاكیی زمانی‌دا كه به چه‌شنێكی رێك دیاری كراوه، هێزی تایبه‌تی دهرنهبرِاوی خۆی هه‌یه، كه خۆی له برِیارداندا ده‌نوێنێت. له‌و قۆناغه‌دا ئاماژه‌م به دوو سیمای گه‌وره‌ی ئه‌و هێماخوازییه كرد، كه ئهمرِۆ نیه‌تم وایه بیخه‌مه‌وه چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتره‌وه.
هێماخوازییهكی بنیاترِێژ
یه‌كه‌مین سیمای ئه‌و هێماخوازییه به دڵنیاییه‌وه مۆركی "بنیاترِێژانهیهتی". به كرده‌نی ده‌كرێ، له نێو هێما یه‌كه‌مه‌كانی برِیاردراوی خراپه‌دا، گه‌لێك چین ئاشكرا بكرێن، له خوارترین پله‌یدا، تووشی هێمایی پاقژ و گڵاو ده‌بین، كه گرێدراوی سرووتی پاك بوونه‌وه‌ن، پاقژی و ده‌ست نوێژ هه‌رگیز تێكه‌ڵ به چڵكی له‌ش نابن. چڵك وه‌ك پیسییه به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بێت. هێمایی سرووته‌كانی پاقژ بوونه‌وه _له ئاستی كرده‌نیدا_ خۆی ئه‌ركی هێماییانه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ركی هێماییانه‌ی كه بریتییه له دروست بوونی بۆگه‌نی، به‌ر له‌وه‌ی یاساكانی ئایین یان مه‌ده‌نی سنووری نێوان پاك و پیس دیاری بكه‌ن، ده‌قه‌كانی وێژه جا چ گریكی بن یان عیبری، تینی زمانێكی قابیلی گواستنه‌وه ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ستی تاریك. جیناسی ئه‌فلاتوون له "كراتیل"دا له‌م باره‌یه‌وه به سووده: "ئه‌پۆلۆن" ئه‌و خوداوه‌نده‌یه كه پاك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئه‌و خوداوهندهشه كه هه‌قیقه‌تی ئه‌نتۆلۆژی (هاپلۆن) ده‌دركێنێت. ئیدی به‌م جۆره بێت، ئه‌گه‌ر راستگۆیی ده‌كرێ پاكییه‌كی هێمایی بێت، ئه‌وه هه‌موو خراپییه‌ك، گڵاوییه‌كی هێماییه. خراپه له‌و پهرِهكهیدا به شێوه‌یه‌كی پێكهوهبهندی وا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وه‌ی تاوان و گوناهێكه "له به‌رده‌می خودا"دا. ئه‌مه‌ش دژ به رۆحی كریستیانه كه خودان چاوگی مه‌زنی هێماییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه كه به زۆرترین وێنه گوزارشت له خۆی ده‌كات: هه‌ڵه‌ی ئامانج، به لارِێدا رۆیشتن و یاخی بوون و كرده‌ی زینا و چه‌مانه‌وه له به‌رده‌می با و زریان و پووچیی بۆشایی و هه‌موو ئه‌و هێمایانه‌ی، به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دار له هێماخوازیی تۆبه‌دا به‌رامبه‌ریان هه‌یه، وه‌ك هیدایه‌ت و به‌خشین له گوناه و خوداپه‌رستی و دڵسۆزی، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه "جێرمی" به‌م رسته‌یه گوزارشتی لێ كرد: "رێی تۆبه‌م پێ بده من تۆبه ده‌كه‌م". دوا جار خراپه‌ش له قۆناغێكی پوختهتردا به ناخایهتیی گوناه ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌وه گوناهه له وێنه‌ی تاوانكارانهیدا.
به‌م جۆره هێمای نوێ هاتنه گۆرِێ: وه‌ك باری گوناه و ملهورِیی سه‌رگه‌ردانی و برِیاری تۆمه‌تبار كردن له لایه‌ن دادوه‌رێكه‌وه كه زۆردارانه برِیار ده‌دات.
ده‌كرێ ئاشكرا بگوترێت، كه ئه‌م ته‌لاری هێمایه به ئاراسته‌ی چهمكایهتیی ئازادیی كۆیله‌دا دهرِوات، كه هه‌موو نیشانه‌كانی به پێی كاری سه‌رگه‌رمانه بۆ دووباره لێكدانه‌وه له خودی هێماخوازی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر به (دووباره لێكدانه‌وه)ش ئاستێكی هێمایی دهرِژێته نێو یه‌كی دیكه‌وه. چه‌مك هه‌ر ته‌نیا "ناوك"ی مهبهستایهتیی ئه‌م به‌رده‌وامییه سهراپاگیرهیه بۆ دووباره لێكدانه‌وه.
هێماخوازییهك به مۆركی گێرِانهوه
هه‌رچی دووه‌مین سیمای هێماخوازییه، له شرۆڤه‌ی دواترمان‌دا كه‌م بایه‌ختر نییه، دووباره‌ش باسی ناكه‌ینه‌وه ته‌نیا له خانه‌ی: هێما و گێرِانهوهدا نه‌بێت، وه‌ك له راستیدا تێبینی ده‌كه‌ین، ئه‌م هێماخوازییهی یه‌كه‌م بۆ خۆی به لای ئێمه‌وه مایه‌ی هه‌رس كردن نییه، ته‌نیا له رێی هێماخوازییهكی پله دووه‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ها له بنهرِهتدا خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی گێرِانهوه بێت، كه هێماخوازیی "ئه‌فسانه‌كانی" سه‌ره‌تا و كۆتاییه.
منیش لێره‌دا وشه‌ی ئه‌فسانه به‌و واتایه وه‌رده‌گرم كه له لای "مرسیا ئیلیاد"دا ده‌یبنین، وه‌ك حه‌كایه‌تی رووداوگه‌لی دامه‌زرێنه‌رانه‌ی كتوپرِ، ئه‌وه‌ش بوو كه پێشتر ناوم نا حه‌كایه‌تی بنه‌چه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌فسانه ته‌نیا به لای ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێوه ئه‌فسانه‌یه، كه بیرۆكه‌مان له‌باره‌ی سه‌رده‌مێكی مێژووییه‌وه گه‌ڵاڵه كردووه، كه تێیدا سه‌رده‌می بنه‌چه له‌وه‌ی دیمه‌نی رووداوگه‌لی دامه‌زرێنه‌ره، هه‌ماهه‌نگتر نییه له‌گه‌ڵ كایه‌ی فیزیا و جوگرافیای به تاقی كردنه‌وه ژمێردراو.
هه‌ڵبه‌ت نه‌بوونی ئه‌ركی هۆكاره راڤهكارانهی ئه‌فسانه، به دروستی ئه‌ركی هێماكارانهی رووت ده‌كاته‌وه، كه له ته‌واو رووت بوونه‌وه‌یدا هه‌رس ناكرێت، ته‌نیا له لایه‌ن هۆشیارییه‌كی پاشه ره‌خنه‌وه نه‌بێت. بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌فسانه وه‌ك ئه‌فسانه، ده‌بێ له‌وه‌ی بگه‌ین كه خستییه سه‌ر ئه‌ركی ئه‌فسانه‌كانی مژده‌هێنی به‌راییه‌وه، ئه‌ویش به سایه‌ی بنیادی ره‌سه‌نی گێرِانهوهی. به‌م جۆره یه‌كه‌مین ئه‌ركی ئه‌فسانه‌كانی توونا بوون و وێرانی و به‌دكاریی خوداوه‌ندانه و یاخی بوون و، به‌رسڤ دانه‌وه‌یان له ئه‌فسانه‌كانی به‌رز را‌گرتن و ئیلهام و تۆبه‌دا وه‌ك ریزبه‌ند كراوه، بریتی ده‌بێت له به‌خشینی یه‌كبوونی جیهانی ماددی به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا. سه‌رباری ئه‌وه، گێرِانهوه.. جووله و دینامیكی و ئاراسته‌یه‌ك له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و كۆتایی دههێنیـَته به‌رهه‌م: مێژوویه‌كی نموونه‌یی مێژووه‌كانمان تێدهپهرِێنێت. ئه‌فسانه به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری گێرِانهوه، لێكدانه‌وه‌یه‌ك به لوغزی بوون ده‌دات، واته ناته‌بایی نێوان چاكه‌ی بنه‌چانه‌ی ئه‌فراندن و، خراپه‌ی مێژووییانه كه دانایان مه‌به‌ستیانه. ئه‌فسانه، وه‌ك رووداوێكی كتوپرِ بۆ سه‌ر بنه‌چه‌ی سه‌رده‌مه‌كان، باسی ئه‌و درزه ده‌كات كه دانایی ئاشكرای كردووه.
ئه‌فسانه و ئه‌لیگۆریا
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هێمایانه‌ی به ئه‌فسانه گوێزراونه‌ته‌وه، له هێماكانی به‌رایی پتر قابیلی وهرگێرِان نین بۆ سه‌ر زمانێكی راسته‌وخۆ و وێژه‌یی، ئه‌مه‌شه ئه‌فسانه له ئه‌لیگۆریا" جیا ده‌كاته‌وه، له رووی بنه‌ماوه ده‌كرێ له بری "ئه‌لیگۆریا" گوتارێكی راسته‌وخۆ دابندرێت، كه له لایه‌ن خۆشییه‌وه تێی بگات. هه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی ئه‌و ده‌قه یه‌كه‌مه‌دا، ئیدی ئه‌لیگۆریا پێویست نابێت. ئه‌و په‌یژه‌یه‌كه كه له پاش ئه‌وه‌ی پێیدا سهردهكهوێن، به لهقهیهك به‌ری ده‌ده‌ینه‌وه. به ئه‌ركی سێیینه‌ی خۆی كه بریتییه له (ههمهكییهكی پته‌و و، ئاراسته‌ی كاتی و، دۆزینه‌وه‌ی بوونانه و ئه‌نتۆلۆژی)، ئه‌فسانه سیماكانی مه‌رجی مرۆیی ده‌خاته روو، هیچ كولتوورێكیش، كه روون گوزارشت ده‌كات، ناتوانێت شان له شانی بدات یان جێی ئه‌و پرِ بكاته‌وه. ئه‌فسانه به گوته‌ی "شیللینگ" له "فه‌لسه‌فه‌ی میتۆلۆژیا"دا نیشانه به‌وه ده‌دات كه ده‌یڵێت: ئه‌و خاوه‌ن نیشانه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه نه‌ك ئه‌لیگۆری (مه‌جازی).
Le mythe signifie ce quil dit : il est tautégorique et non allégorique.
دوورخستنه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌لیگۆری (مه‌جازی) مه‌رج نییه هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێوه دوور بخرێته‌وه، جا چ ئه‌فسانه پرۆسه‌ی نوێی گێرِانهوه بهێنێته ئاراوه، كه خۆی به‌های لێكدانهوهكارانهی هه‌بێت، وه‌ك كه "فرانك كیرمۆد" ده‌ری خست، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئه‌فسانه‌یه رووبهرِوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌می دیكه‌دا به‌رپا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێوان حه‌كایه‌تی ته‌ورات له‌باره‌ی یاخی بوون و، حه‌كایه‌تی وێران له ته‌رزی "ئۆرفۆ ئه‌فلاتوونی" (هاته ئاراوه)، كاری لێكدانه‌وه‌ش گوتارێك پێویست ده‌كات كه له ئاستی نیمچه تێگه‌یشتندا بێت، له چه‌شنی باوهرِی گوناهی ره‌سه‌ن له لای قه‌شه ئۆگستین.
یان دوا جار لێكدانه‌وه وا پێویست ده‌كات وه‌رد (زه‌ویی كێڵدراوی هێشتا نه‌چێندراو)ی تاقی كردنه‌وه، كه له لایه‌ن ئه‌فسانه‌وه كراوه‌ته‌وه (كێڵدراوه)، بدۆزرێته‌وه، كه وه‌دی هاتنی بوونانه‌ش به‌می دواییان (به ئه‌فسانه) ببه‌خشێت، كه قابیلی به‌راورد كردن بێت به "ترنسندنتالی" گوته‌كانی تێگه‌یشتن له لای "كانت". به‌ڵام شتێكیش هه‌یه له لێكدانه‌وه‌ی چاوهرِوان ناكه‌ین، به‌وه‌ی كه‌ماڵی ئه‌زموون نوێ بكاته‌وه، وه‌ك كه "دیسنگهر"ی ئه‌فسانه له شێوه‌ی لوغزدا دیاریی ده‌كات.
ده‌كرێ به ئاشكرا بگوترێت، ئه‌فسانه گه‌واهی له سه‌ر رێككه‌وتنێكی گه‌رماوگه‌رمی نێوان مرۆڤ و ره‌های بوون ده‌دات، له نێوان سروشت و سروشتبرِ. به كورتی ئه‌و گه‌واهی له‌باره‌ی بوونێكی به‌ر له جیا بوونه‌وه ده‌دات. به‌ڵام و به دروستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه له هیچ خورپهیهكدا نه‌هاتووه، به‌وه‌ی بوونێكی نییه ته‌نیا وه‌ك نیشانه و گوتراو نه‌بێت، خۆ ره‌نگه له‌به‌ر هه‌مان هۆش بێت، ئه‌فسانه بۆ خۆشی دابه‌شی سه‌ر چه‌ندین چاخ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به سه‌ر چه‌ندین چرِبوونهوهی گێرِانهوهكاری "دیار"یشدا، كه هیچ كامێكیان یه‌كسان به مه‌به‌ستی ئه‌فسانه نین.