چه‌مكی دادپه‌روه‌ری
March 13, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :محه‌مه‌د هاشمی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له‌به‌ر چی راولس؟ / چونكه به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه دیارانه داده‌ندرێت، كه كه‌وتووه‌ته نێو ئه‌و گفتوگۆ سیاسییه گه‌رمه‌ی له‌باره‌ی ره‌وا بوونی لیبرالیزمی سیاسییه‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئایینده‌ی دیموكراسی له دنیای هاوچه‌رخ و، چاره‌نووسی نوێخوازیی سیاسیانه و، ئه‌و قه‌یران و نائارامیانه‌ی كه‌وتنه بواره‌كانی نێوان ئازادی و یه‌كسانی، نێوان تاك و ده‌وڵه‌ت، نێوان داد و چاكه، نێوان سه‌ربه‌خۆیی و گشتی، نێوان بازنه‌ی تایبه‌ت و كایه‌ی گشتییه‌وه.له كتێبه به ناوبانگه‌كه‌یدا (تیۆریی داد)، (جۆن راولس) فه‌لسه‌فه‌ی خۆی ده‌خاته روو، كه به هه‌وڵێك بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی لیبرالیزمی هاوچه‌رخی سیاسی داده‌ندرێت، هه‌روه‌ها بۆ مشتوماڵ كردنی سه‌ره‌رِۆییه‌كه‌ی، به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ما ره‌وشتییه‌كانی داد و سه‌ررِاستیدا بگونجێت. فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی لیبراڵانه‌ی ئه‌و، له نێوان لیبرالیزمی رادیكاڵ و جڤاكخوازیدا، جێی خۆی گرتووه، به‌وه‌ی كه یه‌كیان زێده لیبراله، ئه‌وی دیكه‌شیان ده‌یداته به‌ر ره‌خنه. كه‌واته من بۆیه "راولس"م هه‌ڵبژاردووه، چونكه ئه‌و یه‌كێكه له فه‌یله‌سووفانی كه‌م(ده‌گمه‌ن)ی سیاسی، كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا گفتوگۆیه‌كی فراوانی سیاسی‌یان له نێوان لیبرالیزمی چه‌پرِه‌وی دژ به جیاوازی و، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی بۆ سه‌ر یه‌كگرتوویی جڤاك و رێككه‌وتنی سیاسی ده‌ینوێنێت و، له نێوانی نیولیبرالیزمی دژ به دادپه‌روه‌ریی دابه‌شكارانه و، ئه‌و مه‌ترسییه‌ی بۆ سه‌ر ئازادییه‌كانی تاك ده‌ینوێنێت. سه‌رباری ئه‌وه، ئه‌م گفتوگۆیه له سایه‌ی ئه‌و خواستانه‌ی یه‌كسانی، كه بزووتنه‌وه‌كانی له پێناو مافی مه‌ده‌نی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا له كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا، گه‌ڵاڵه‌یان كرد، توێشووی به‌ده‌ست هێنا.ئه‌و گفتوگۆ و مشتومرِه سیاسیانه ئه‌وه‌یان هێنایه پێش، كه دووباره بیر له رۆڵی ده‌وڵه‌تی لیبراڵ بكرێته‌وه، پرسیاریش له‌باره‌ی بێلایه‌نیی ئه‌و (ده‌وڵه‌ت) و تێكه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ كێشمه‌كێشمی خواستی جڤاكیدا، هاته گۆرِێ.تیۆریی دادپه‌روه‌ری
له‌م كتێبه به ناوبانگه‌یدا، چه‌ندین شه‌به‌نگی هزر، كه پێكرِا له ئاسۆگه‌لی فراوانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌نگلۆساكسۆنی و كیشوه‌رییه‌وه هاتوون، به یه‌ك ده‌گه‌ن. "راولس" چه‌مكی دادی دابه‌شكارانه‌ی له "ئه‌رستۆ"وه هه‌ڵهێنجا، هه‌رچه‌نده بارگه‌ی ره‌وشتیانه‌ی لێ به‌تاڵ كرد. له "كانت"یشه‌وه چه‌مكی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌ردوونی و به‌كار هێنانی گشتانه‌ی، به عه‌قڵ به‌خشی.
راولس، به گوێره‌ی قسه‌ی "پۆل ریكۆر"، ئیلهامی له "كانتیزم"ێكی بێ خودی خۆ به‌زل زان وه‌رگرت. سوودی له تیۆریی گرێبه‌ستكاری له لای "رۆسۆ"ش وه‌رگرت، هه‌رچه‌نده واشی دانا، كه تیۆریی داد به راده‌یه‌كی زۆر رووته‌ڵ(ئه‌بستراكت)ه. دوا جار ئیلهامی له سوودخوازی و پراگماتیزمی ئه‌نگلۆساكسۆنی وه‌رگرت.
نووسه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تیۆری ده‌خاته روو، بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی لیبرالیزم و، بۆ دووباره بیركردنه‌وه له ئایینده‌ی دیموكراسیی مۆرك لیبراڵانه له كۆمه‌ڵگاكانی پاش نوێخوازی (پۆست مۆدێرنێته)ی خاوه‌ن ناسنامه‌ی تێك هه‌ڵكێش و فره كولتوور و، ئه‌و قه‌یران و ململانێیه‌ی كه لێی كه‌وته‌وه، له نێوانی مه‌یلی یه‌كسانخوازی و مه‌یلی ئازادیخوازی، پاشان ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و لاسه‌نگییانه‌ی جه‌سته‌ی جڤاكی لیبراڵ ده‌سمن.
ئه‌م پرۆژه تیۆرییه له لای "راولس" هه‌وڵ ده‌دات، به رێساكانی ره‌وشتانه‌ی دادپه‌روه‌ری وه‌ك مروه‌تییه‌ك، هاوسه‌نگیی نوێ له نێوان ئازادی و یه‌كسانیدا بهێنێته دی.
ته‌وه‌ری تیۆریی دادپه‌روه‌ری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و چه‌وتی و لادانانه‌یه كه تووشی لیبرالیزمی سیاسی هاتوون و، ئه‌و "شێوان"ه‌یه، كه په‌ی به دیموكراسیی لیبراڵ برد و، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له دنیای هاوچه‌رخماندا بۆ نوێخوازیی سیاسی له بۆسه‌دان. هه‌ر هه‌مووشیان به شێوه‌ی جیاجیای به‌رجه‌سته بوونیان، له‌به‌ر چاودان: ته‌شه‌نه كردنی خۆپه‌رستی و، قه‌به بوونی تاكایه‌تیی پاوانخوازی و، له‌به‌ر یه‌ك ترازانی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و، پاشه‌كشه كردنی چه‌مكی وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوون) و، بره‌و سه‌ندنی بێ باكیی سیاسی و، قه‌به بوونی ئازادی له سه‌ر حیسابی یه‌كسانی. هه‌موویان به لارِێدا رۆیشتنن، وا ده‌كه‌ن رێرِه‌وی لیبرالیزمی سیاسی پرِ مه‌ترسی بێت.
خه‌سڵه‌تی ئه‌م پرۆژه تیۆرییه وایه، پرسیاره‌كه‌ی ره‌وشت ده‌گه‌رِێته‌وه ناخی گرفته سیاسییه‌كه‌وه:
دووباره بیركردنه‌وه له لیبرالیزمی سیاسی له كۆمه‌ڵگاكانی پاش نوێخوازی، ئه‌ویش به پێی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری، (بۆ ئه‌وه‌یه) تا رێی ته‌شه‌نه كردنی مه‌یلی خۆخوازی (ئۆتالیتاریزم) و، تاكایه‌تیی پاوانخوازی و پرسی فره كولتووری و فره ناسنامه‌یی بگرێت، یان به گوێره‌ی گوته‌ی "ماكس فیبه‌ر"، هه‌روه‌ها به‌ریه‌ك كه‌وتنی وێناكانی چاكه، له پێناو به‌دی كردنی ئاسۆی رێككه‌وتنه دیموكراسی، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌دی هێنانی گونجان (رێككه‌وتن) له نێوان رێبازه مه‌به‌ستخوازه‌كانی چاكه و، رێبازی كرده‌نییانه و ئامرازگه‌رانه‌ی چه‌مكی سوودخوازی. "راولس" له كتێبه‌كه‌یدا تیۆرییه‌كی سیاسیی مۆرك لیبراڵانه ده‌خاته روو، به‌ڵام به پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماكانی لیبرالیزم له‌به‌ر رۆشنایی بنه‌ماكانی ره‌وشتدا.
"راولس" چه‌مكی "دادپه‌روه‌ری" ده‌خاته نێو كرۆكی تیۆریی سیاسیی خۆیه‌وه، به یه‌كه‌مین چاكه‌ی ده‌زگاكانی سیاسیی داده‌نێت، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ رێساكانی ده‌ستووریی ئه‌و، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها بۆ بنیاده‌كانی بنه‌گه‌ی سۆسیۆ ئابووریی كۆمه‌ڵیش. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه هه‌رچه‌ندی لافی ئازادییش لێ بدات، هیچ پاساو بۆ سیاسه‌تێكی لیبراڵانه نییه كه هه‌رده‌م ناهاوسه‌نگی دروست ده‌كات و، جیاوازیی نێوان تاكه‌كان قوولتر ده‌كاته‌وه. دادپه‌روه‌ری وه‌ك تلیاكی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌یه، كه زێده ئازادی له كۆمه‌ڵگای لیبراڵدا له سه‌ر حیسابی یه‌كسانی ده‌یهێنێته ئاراوه، كه رۆڵی راست كردنه‌وه و هێنانه سه‌ر رێی دۆخی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌گێرِێت، كه كه‌وتوونه‌ته نێو جیاوازی و جوداییه‌ك، له بناغه‌رِا به‌ڵێنه‌كانی نوێخوازیی سیاسی سه‌باره‌ت به رزگاری به‌دی ده‌هێنێت. دادپه‌روه‌ری بریتییه له به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی له رووی عه‌قڵانییه‌وه رێك، كه ده‌خوازێت سوودی گشتی رازی بكات، ره‌زامه‌ندیی هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت، كه به گرێبه‌ستی شاراوه یان ئاشكرا له سایه‌ی ئه‌ودان. به‌وه‌ش ده‌گه‌ین كه داد به‌ر له چاكه‌یه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه یه‌كه‌میان (داد) یه‌كگرتن به‌دی ده‌هێنێت، چاكه‌ش خه‌ڵك له یه‌ك ده‌كات: له هیچ شتێك‌دا خه‌ڵك هێنده له یه‌كدی جیاواز نابن، ئه‌وهای له بۆچوونیان له‌باره‌ی چاكه‌وه جیاواز ده‌بن، هیچ شتێكیش پتر له داد كۆیان ناكاته‌وه و یه‌كیان ناخات، ئه‌و یه‌كه‌مین شته مرۆڤ په‌ی پێ ده‌بات. سه‌رباری ئه‌وه، له كۆمه‌ڵگاكانی پاش نوێخوازی (پۆست مۆدێرنێته)دا كه فره كولتووری و فره باوه‌رِ (مه‌زهه‌ب)یان تێدا باوه، چه‌مكی چاكه راسته‌رِێ نابێت. هیچ رێیه‌كیش بۆ یه‌ك خستنی ئه‌و فره‌ییه نییه، ته‌نیا به سایه‌ی چه‌مكی داده‌وه، به‌وه‌ی سه‌ررِاستییه، نه‌بێت. كه‌واته برِوانه جیاوازیی نێوان گه‌ردوونایه‌تیی چه‌مكی داد و تایبه‌تمه‌ندیی چه‌مكی چاكه.
ئه‌وه‌ی ده‌كرێ هه‌ندێك به چاكه‌ی بزانن، ره‌نگه ئه‌وانی دی به ده‌رد و به‌ڵا و خراپه‌ی بزانن. هه‌رچی دادپه‌روه‌رییه ئه‌وه كۆده‌نگیی هه‌مووانی له پشته. ئه‌و جیاوازییه‌كانیان ده‌پارێزێت، به بێ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی له یه‌ك دابرِان و په‌رته‌وازه‌یی، كه هه‌رِه‌شه له كۆمه‌ڵگاكانی لیبرال ده‌كات. جا كار كه وا بوو، داد به لای "راولس"ه‌وه كرداره، به‌ره‌و هیچ وێنا كردنێكی جه‌وهه‌ری ناچێت (ناكرێته‌وه). راستیت ده‌وێ، ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌كی دابه‌شكارانه و مروه‌تییه له نێو كۆمه‌ڵگای وا كه جیاوازی تێیدا به قوولدا چووه، بۆشایی نێوان خه‌ڵكی بێبه‌ش و خۆشبه‌ختدا فراوان بووه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی بنه‌مای ئازادانه‌ی لیبرالی كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌رِه‌شه‌وه، گومانیش له‌باره‌ی سوودی ئازادییه‌وه بۆ كه‌سێك كه هیچی نییه، دێته ئاراوه. هه‌روه‌ها بۆ كه‌سێكیش كه له بنی بنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵدایه، كه شتێك بۆ پاراستنی شكۆی خۆی شك نه‌بات، ئیدی سه‌باره‌ت به‌وی ئازادی چ به‌هایه‌كی ده‌بێت؟ ره‌نگه له‌م حاڵه‌ته‌دا ره‌خنه‌ی ماركسیزم به سه‌ر ئازادیی لیبراڵانه‌دا پیاده ببێت، به‌وه‌ی ئازادییه‌كی رووته. دیموكراسی بۆ خۆشی گه‌لێك مه‌ترسی ده‌وری ده‌دات: هه‌ر ئه‌مه‌شه چه‌ندین دیارده راڤه ده‌كات، وه‌ك: بێ باكیی هاووڵاتیان هه‌مبه‌ر به كاروباری گشتی، پتر گوێ نه‌دان به سیاسه‌ت، پاشه‌كشه كردنی گیانی وڵاتایه‌تی، ته‌شه‌نه كردنی جۆرێك له داڵانیزم و ناچارایه‌تی، فراوان بوونی بازنه‌ی گومان و دوودڵی هه‌مبه‌ر به نوێخوازیی سیاسی و، راكردن به دوای جۆرێك له چێژخوازیدا.
"راولس" ده‌خوازێت له رێی تیۆرییه سیاسییه‌كه‌یه‌وه، سه‌ر له نوێ هیوا له لیبرالیزمی سیاسی‌دا بژیه‌نێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌خوازێت هاوسه‌نگیی نوێ له نێوان (ماف- ئازادی)، (ماف- ئه‌رك)دا جێگیر بكات، دادیش ئه‌و هه‌توانه‌یه كه نوێخوازیی لیبرالیزمانه له په‌تاكانی چاك ده‌كاته‌وه، له نه‌خۆشییه‌كانیشی رزگاری ده‌كات. له‌ره‌یه‌كی گه‌شبینانه له لای "راولس"دا هه‌یه، به‌وه‌ی داد وه‌ك ئه‌وه‌ی مروه‌ته، رۆحێكی نوێ وه‌به‌ر لیبرالیزمدا ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له نێوان دژبه‌رییه‌كانی نوێخوازی و دیموكراسیدا، له نێوان ئازادی و یه‌كسانیدا به‌دی ده‌هێنێت.
به‌وه‌ی "راولس" فه‌یله‌سووفێكی سیاسیی لیبراڵه، ئیدی به هه‌ر نرخێك بێت ده‌ستبه‌رداری بنه‌مای ئازادی نابێت، ناكرێت ئازادیی بنه‌رِه‌ت و ئازادیی تاك بكرێنه قوربانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیشدا بێت، چونكه ئه‌م شته ده‌رگا ده‌خاته سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت له به‌رده‌م رژێمگه‌لی تۆتالیتا‌ر و هه‌مه‌كی، كه بۆ نه‌هێشتنی ئازادی و خواردنی مافی مرۆڤ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌مه‌جۆر پاساو.
"ناكرێت ئازادی به‌رته‌سك بكرێته‌وه، ته‌نیا له پێناوی ئازادی‌دا نه‌بێت"
"On ne peut restreindre la liberté quau bénéfice de la liberté" p.140 IBID
"ناكرێ ئازادی ببێته به‌های ژیانێكی خۆشگوزه‌ران"
"On nachète pas le bien - être au prix de la liberté" 140 (MBID)
به‌ڵام "راولس" له هه‌مان كاتدا ئه‌و جیاوازییانه‌شی قبووڵ نییه، كه زاده‌ی فراوان بوونی سیسته‌می گشتیی ئازادیی بنه‌رِه‌تن. ئه‌و جیاوازییانه‌ی قبووڵ و په‌سند ده‌كرێن یان بواریان پێ ده‌درێت، ئه‌وانه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موواندان. زوڵم یان جه‌ور له راستیدا هه‌ر ئه‌و جیاوازییانه‌ن، كه چاكه‌یان بۆ هه‌مووان نییه، واته ئه‌وانه‌ی سوود به هه‌ندێك بێ له ئه‌وانی دی، ده‌گه‌یه‌نێت.
"Linjustice, ce sont les Inégalités qui ne bénéficient pas à tous" page 150 (MBID)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "راولس" هه‌ر فه‌یله‌سووفێكی لیبراڵه، ئه‌و نایه‌كسانی پاساو ده‌داته‌وه چونكه به‌های ئازادییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به مه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووانیشی ببه‌ستێته‌وه. ماقووڵ نییه له به‌شی خۆش به‌ختانی فره به‌رهه‌م ببرِین و بیده‌ینه خه‌ڵكانی بێ به‌شی خاوه‌ن به‌رهه‌می كه‌متر، چونكه له دوا جاردا شتێك نامێنێت كه بكرێ به‌ش بكرێت یان دابه‌ش بكرێت، ئه‌وانه‌ی فره به‌رهه‌من ده‌بنه كه‌م به‌رهه‌متر، ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌یه‌كی په‌نامه‌كییه له سۆشیالیزم و كۆمۆنیزم، هه‌ر چییه‌ك بێت پێویست و پاساو، ناكرێ له پێناوی یه‌كسانیدا ده‌ست له ئازادی هه‌ڵبگیرێت. نایه‌كسانی ئه‌و به‌هایه‌یه كه ده‌بێ، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و رێ گرتن له خلیسكان به‌ره‌و تۆتالیتاریزم، بدرێت. "راولس" پێی چاكتره كه له سیسته‌می لیبرالیدا قوربانی هه‌بێت، نه‌ك ئازادی له سیسته‌می تۆتالیتاریدا پێشێل بكرێت.
وێرِای لیبراڵه‌تیی خۆی، "راولس" له پرسێكی گرنگدا له لیبرالیزم جیا ده‌بێته‌وه، كه په‌یوه‌ندیی به چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و چه‌مكی دیموكراسییه‌وه هه‌یه، ئه‌و له چه‌مكی ده‌وڵه‌تی بێلایه‌ندا له‌گه‌ڵیدا كۆك نییه، كه رۆڵی ته‌نیا په‌یوه‌سته به راگرتنی ئاسایش و پاراستنی سیسته‌م، كه پێی ده‌گوترێت "ده‌وڵه‌تی جه‌ندرمه"، له هه‌مان كاتدا ده‌ست وه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو شتێكی ورد و درشت، واته "ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌سیه‌ت"یش په‌سند ناكات، هه‌ڵوێستێكی ناوه‌ند هه‌ڵده‌بژێرێت كه "ده‌وڵه‌تی جڤاك"ه، كه هاوشانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كار ده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان له سنوورێكدا كه تێی نه‌په‌رِێنێت، تا ده‌ست درێژی نه‌كاته سه‌ر ئازادییه‌كان.
له تیۆریی سیاسیی خۆیدا دیموكراسییه‌كی جڤاكی یان دیموكراسییه‌كی لیبراڵانه‌ی خاوه‌ن مۆركی مرۆیی پێشنیار ده‌كات. به‌ر له‌وه‌ی به درێژی بێینه سه‌ر باسی دیموكراسی، بۆ ئێمه جوانه سه‌ر له نوێ قسه بكه‌ین و درێژه به ئاخاوتنی خۆمان له‌باره‌ی هاوكێشه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی نێوان بنه‌مای یه‌كسانی و بنه‌مای ئازادی بكه‌ین. تیۆریی دادپه‌روه‌ری كه به تواناكه‌یه‌وه ده‌یخاته به‌ر گفتوگۆوه، بۆشایی نێوان ئه‌م دوو بنه‌مایه‌ی پرِ كردووه‌ته‌وه، ئه‌و درزه‌شی مشتوماڵ كردووه كه هه‌رِه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه له جڤاكی لیبراڵ ده‌كات. "راولس" به‌وه‌ی مروه‌ته تیۆریی داد ده‌خاته روو، له سه‌ر هه‌ردوو بنه‌مای یه‌كبوون و لێك جیابوونه‌وه دای ده‌مه‌زرێنێت:
ا- هه‌موو خه‌ڵك ئازادن (ئازادی)، له ریزبه‌ندی فراوانی ئازادیی بنه‌رِه‌تیدا، به یه‌كسانی مافیان هه‌یه (یه‌كسانی).
ب- كارێكی ئاساییه كه له‌م رێرِه‌وه فراوانه‌ی ئازادی، جیاوازیی زه‌به‌لاحی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له نێوانی خه‌ڵك ده‌هێنێته به‌رهه‌م، به‌ڵام به مه‌رجێك كه جۆره‌كیانه رێك بخرێت:
1- له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه‌ی هه‌ره بێ به‌شن، واته قوربانیانی سیسته‌می لیبراڵ.
2- له بنه‌مای یه‌كسانیی ده‌رفه‌ت له فه‌رمان (كار) و له ره‌وشدا، سه‌رچاوه‌ی گرت بێت.
”راولس" نه‌نگییه‌ك له نایه‌كسانیدا نابینێت، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سانی هه‌ره بێبه‌ش و خه‌ڵكانی خاوه‌ن كه‌مترین به‌خت بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌ره‌نجامی یه‌كسانیی ده‌رفه‌ت بێت كه سیسته‌می لیبراڵ ده‌ی ره‌خسێنێت. "راولس" شیاوی و دروستیی تیۆرییه‌كه‌ی له‌باره‌ی دادپه‌روه‌رییه‌وه له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌وه‌ی كه بێ ره‌خنه نه‌بوو له لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه و له سه‌رووشیانه‌وه "هابرماس"، كه ناویشی ناوه "په‌رده‌ی نه‌زانی"، ده‌شیباته ریزی پێگه‌ی ره‌وشه ره‌سه‌نه‌كه‌ی مرۆڤه‌وه: ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له پرِ بێنه سه‌ریان و له كاتێكدا كه له ره‌وشی خۆیان بێ ئاگان، هه‌روه‌ها له كاتێكدا شتێك له‌باره‌ی گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیانه‌وه نازانن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌خت و ده‌سكه‌وتی خۆیانه‌وه. دا‌واشیان لێ بكه‌ین له نێوانی داد و چاكه (سوود)دا یه‌كیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌وان بێ گومان داد هه‌ڵده‌بژێرن، چونكه وه‌ك هه‌ستی خۆرِسكه، كه دوو كه‌س له‌باره‌یه‌وه جیاواز نابن. ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ر وه‌ك گرێبه‌سته، هه‌رچه‌نده "راولس" له‌گه‌ڵ خاوه‌نانی تیۆریی گرێبه‌ستدا كۆك نییه، كه باوه‌رِیان به رێبازی مافی سروشتی هه‌یه، كه به هێز و توانا و برِستی یه‌كسان ده‌گه‌ن. خه‌ڵك كه داد هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وه به شایسته‌ییه‌وه به هه‌ڵبژاردنێكی عه‌قڵانی داده‌ندرێت، چونكه داد لێكدانی (تێكه‌ڵ كردنی) ئازادی و یه‌كسانییه، ناكرێ وێنای هه‌ڵبژاردنێك بكرێت، كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازاد و یه‌كسان یان چونیه‌كه.
به گوێره‌ی بۆچوونی راولسانه، ئاخۆ قسه له‌باره‌ی دیموكراسیی لیبراڵانه‌وه چییه؟
یه‌كێك له دیره‌گه‌كانی دیموكراسیی لیبراڵانه ئه‌وه‌یه، زۆرینه به سه‌ر كه‌مینه‌دا زاڵ نه‌بێت، یان ئه‌وه‌ی "توكفیل" ناوی ناوه ملهورِیی نوێ، هه‌روه‌ها لیبرالیزمی نوێنه‌رایه‌تیی دیموكراسیانه په‌سندتره له دیموكراسیی راسته‌وخۆ، ده‌ستووریش له سه‌روه‌ریی گه‌ل په‌سندتره، (ماف-ئازادی)یش له (ماف-ئه‌رك) په‌سندتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیموكراسی گیرۆده‌ی ناتواناییه، كه بریتییه له گۆشه‌گیریی تاك و خۆ ته‌رخان كردنی بۆ بازنه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی، له بێ باكی له ئاست كه‌شی گشتی، گوێ نه‌دان به سیاسه‌ت و دابه‌زینی ئاستی هه‌ستی نیشتیمانی، غاردان به دوای چێژ و له‌زه‌ت یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن چێژخوازی، هه‌روه‌ها خۆ به ده‌سته‌وه‌دان بۆ جۆرێك له داڵانیزم.
راولس، له سایه‌ی چه‌مكی دادی دابه‌شكارانه‌وه، كه روو له گرووپه‌كانی كه‌م به‌ختتر و پتر بێبه‌ش له كۆمه‌ڵ ده‌كات، هه‌وڵی دا هیوا به دیموكراسی بگه‌رِێنێته‌وه و، متمانه‌ی هاووڵاتیان به ده‌زگاكانی ده‌ستووری بژیه‌نێته‌وه و، گیانی هاوكاری له ده‌روونی تاكه‌كاندا زیندوو بكاته‌وه، كه ئه‌وان بێ له گیانی خۆپه‌رستانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی خۆیان، گوێ به هیچی دی ناده‌ن.