ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
March 6, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :پۆل ریكۆر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له باس كردنێكی ئه‌خلاقیانه‌ی پرسه‌كه بپارێزین و، بۆ ئه‌وه‌ی برِیاری پێش وه‌خته به سه‌ر ریزبه‌ندی پاش و پێشكه‌وتنی نێوانی ره‌وشت و سیاسه‌ت ده‌رنه‌كه‌ین، پێشنیار ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌وه سنوورێك دیاری بكه‌ین كه سوودی بۆ یه‌كتربرِینی نێوان ره‌وشت و سیاسه‌ت ده‌بێت له بری سنوورێك كه سوودی بۆ پاشكۆیی هه‌بێت. من دوو بوار ده‌بینم كه له یه‌كدی دوور ده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌شیان گرفتێكی ره‌سه‌ن ده‌خاته روو، لایه‌نێكی هاوبه‌شیش گه‌ڵاڵه ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌شه به دروستی وه‌ك ئاكامی یه‌كتربرِینیان.دووه‌مین تێبینی له‌وه‌دایه كه من نامه‌وێ گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كتربرِیی نێوان سێ بازنه‌دا بكه‌م: ئابووری و رامیاری و ره‌وشتناسی (ئیتیكا). خۆ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌ست به كاری خۆم بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌م كه به‌راورد كردنی نێوان ئابووریناس و سیاسه‌تناس ئه‌و ئامرازه‌م پێ بدات، كه توانای ئه‌وه‌مان پێ بدات كه تایبه‌تمه‌ندایه‌تیی سیاسه‌توان به‌ده‌ست بهێنین، تا دواتر له‌گه‌ڵ ئیتیكناسی (ره‌وشتناسی)دا به شێوه‌یه‌كی باشتر رووبه‌رِووی ببینه‌وه. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی سیاسه‌توان به ئیتیكناسی خۆبه‌خۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ره‌سه‌نه، له‌وه‌ش زیاتر زبریشه، ئه‌وه كاره‌كه له‌و سنووره‌دا به‌دی دێت به‌وه‌ی سیاسه‌توان گرفت و ئاسته‌نگی تایبه‌ت ده‌نێته‌وه، كه ناكرێ هه‌ر له دیارده‌گه‌لی ئابووریدا كورتیان بكه‌ینه‌وه. بۆیه ئه‌م فۆرمه‌ی دادێ پێشنیار ده‌كه‌م، كه سێ بازنه داده‌نێت كه یه‌كتر ده‌برِنه‌وه، له ه‌كتر برِینه‌وه‌یاندا شوێنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو بازنه یان هه‌ر سێ بازنه‌كه دێنێته به‌رهه‌م.ئیتیكناس، سیاسه‌توان، ئابووریناس
به‌وه‌ی كه پێویسته یه‌كه‌م جار سیاسه‌توان دیاری بكه‌ین، ئه‌ویش وه‌ك ده‌سپێك له په‌یوه‌ندیی به‌وه‌ی ئابووری و جڤاكییه‌وه(1)، به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیتیكناسیدا رووبه‌رِووی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر بكرێ شتێك وه‌ك عه‌قڵانیه‌تی سیاسی دیاری بكرێت، هه‌روه‌ها دواتر هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه بسه‌لمێنم، ئه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ عه‌قڵانیه‌تی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رامبه‌ری بكه‌ینه‌وه. من لێره‌دا پشت به كاری "حه‌ننا ئه‌ریندت" و كاری "ئیرك ڤیل" ده‌به‌ستم، یه‌كه‌میان دانه‌ری كتێبی (مرۆڤی نوێ)(2) و دووه‌میش دوو كتێبی بنه‌رِه‌تیی داناوه (فه‌لسه‌فه‌ی ره‌وشت) و (فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی)(3). ئه‌م دوو نووسه‌ره له‌و بیرۆكه‌یه‌دا به‌شدارن كه ده‌ڵێ، بازنه‌ی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تی له بنه‌رِه‌تدا له سه‌ر ململانێی رێكی دژ به سروشت رۆنراوه، هه‌روه‌ها له سه‌ر رێكخستنی میتۆدانه‌ی كار، له سه‌ر عه‌قڵاندنی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌رهه‌م و ئاڵوگۆرِ و به‌كار بردندا. له‌م رووه‌وه هه‌ردوو دانه‌ر به ئه‌مه‌ك ده‌مێننه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و پێناسه تایبه‌ته‌ی بواری ئابووری، كه له كاتی ئه‌رستۆوه په‌ره‌ی پێ دراوه تا به هیگل ده‌گات، به تێپه‌رِ بوون به ئابووریناسانی ئینگلیز. سیسته‌می ئابووری سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و دانه‌ره كلاسیكانه دروستتر وه‌ك میكانیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی رووت دیاری ده‌كرێت، له بری ئه‌وه‌ی وه‌كگرووپێكی مێژوویی هه‌ست پێ كرا‌و دیاری بكرێت. ئه‌رستۆ وا په‌سنی لایه‌نی ئابووریی ده‌كرد، كه وه‌ك درێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌یه كه ده‌كرێ له نێو ماڵێكدا بیبینین. خاتوو "حه‌ننا ئه‌ریندت" هه‌وڵ ده‌دات به گوێره‌ی ریشه‌ی گریكیانه‌ی په‌یڤی ئابووری، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ئابووری و "ماڵ" بپارێزێت: پێم باشه په‌یرِه‌وی میتۆدی "هیگل" بكه‌م، كه لایه‌نی ئابووری وه‌ك میكانیزمێك بۆ پێداویسته‌كان پێناسه ده‌كات، كه‌واته وه‌ك "ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كی"، بۆ ئه‌وه‌ی له رێی ناتۆره‌یه‌وه جیاوازی دووپات بكاته‌وه، له چاو ئه‌و تێكه‌ڵییه‌ی كه به‌رهه‌می ئه‌وه‌ی ناوخۆیه سه‌باره‌ت به گرووپێكی مێژوویی هه‌ست پێ كرا‌و، ئه‌ویش له سایه‌ی داب و نه‌ریتی خۆیه‌وه. وا دێته پێش چاوم كه جێی خۆیه‌تی ئه‌م ئاماژه دانه‌ی "هیگل" بپارێزین، هه‌روه‌ها به قسه‌ی "ئیریك ڤیل"یش زاراوه‌ی كۆمه‌ڵ بۆ میكانیزمی ئابووری ته‌رخان بكه‌ین، زاراوه‌ی گرووپیش بۆ ئه‌و ئاڵوگۆرِانه‌ی هه‌ڵگری شوێنه‌واری داب و نه‌ریتن جێ بهێڵدرێت.
ئاستی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تی، به دیوێكدا، هه‌ڵبه‌ت له چێوه‌ی ژیانی ئابووریی وڵاتێك له وڵاتان، هه‌ر ته‌نیا له رێی برِیارگه‌لێك كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌درێن، ئاوێته به سیاسه‌ت بووه. ئه‌و به‌شه هاوبه‌شه‌ی نێوان ئابووریناس و سیاسه‌توان ره‌ت ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام گرنگیشه كه ئه‌وه‌ی كه ناومان نا رووت (ئه‌بستراكت) هه‌ر ئه‌وه به دروستی كه خه‌سڵه‌تی سیسته‌می ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تییه، دووپات بكه‌ینه‌وه، ئه‌و به كرده‌نی رووت(ئه‌بستراكت)ه، رووتایه‌تییه‌كه‌شی له لایه‌ن سه‌ربه‌خۆیی روو له گه‌شه‌وه پشتیوانی كراوه، كه به‌ره‌نجامی دروست بوونی بازارِێكی جیهانی و جیهانگیریی رێكاره‌كانی كاره. من نامه‌وێ، به‌م قسه‌یه‌م، له به‌های عه‌قڵانیه‌تی ئابووری كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵكوو من به ته‌واوی له‌گه‌ڵ "ماركس"دا -كه سه‌باره‌ت به‌م خاڵه ئیرك ڤیل له سه‌ر میتۆدی ئه‌و رۆیشتووه- كه رێكخستنی عه‌قڵانیانه‌ی كار، ئه‌وسا و ئێستاش تا سنووری خاڵێكی دیاری كرا‌و، په‌روه‌رده‌كاری گه‌وره‌ی تاكه له سه‌ر عه‌قڵ، ئه‌و بریتییه له كارێكی ته‌مبێكارانه‌ی داسه‌پاو به سه‌ر له‌خۆرِایه‌تیی تاكدا. مرۆڤی ته‌كنیك و لێكدانه‌وه‌ی ئابووری و میكانیزمی جڤاكیانه، ئه‌و یه‌كه‌مین مرۆڤه كه به شێوه‌یه‌كی سه‌راپاگیرانه ده‌ژی، هه‌ر به هۆی ئو سه‌راپاگیرییه عه‌قڵانییه‌شه‌وه لێی تێ ده‌گه‌ین.
رازی بوون به‌م خاڵه، سه‌باره‌ت به پێناسه‌یه‌كی راست و دروستی سیاسه‌ت، بایه‌خێكی گه‌وره ده‌گرێته خۆ، به تایبه‌تی بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراوان بوونی كه‌رتی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تیی جڤاكگه‌لی مێژوویی‌دا،جۆرێك له نوێخوازی په‌یدا بوو. ده‌كرێ بڵێین: له هه‌ر شوێنێكی كۆمه‌ڵ(كۆمه‌ڵگا)ی كاری رێك و پێك له پێناو ململانێی میتۆدكارانه‌ی مرۆڤ دژ به سروشت هه‌بوو، ده‌وڵه‌تی نوێش هه‌یه. كۆمه‌ڵی نوێ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه ئه‌و ململانێ رێك و پێكه‌ی تێدایه، كه په‌یوه‌ندیداره به پێشینه دان به لێپرسینه‌وه و كارایی، به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌رِوات كه ببێته پیرۆزیی نوێ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ئه‌و زۆر به ساده‌یی جیاوازیی نێوان پیرۆز و دنیایی ناهێڵێت. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به ته‌واوی به ئابووری دیاری ده‌كرێت، ئه‌وه به دروستی و به ته‌واوی كۆمه‌ڵێكی دنیاییه.
بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سیاسه‌توان له ئابووریناس جیا ده‌بێته‌وه، چاو به گریمانه‌ی به‌ره‌واژیدا ده‌خشێنین، كه سیاسه‌ت ده‌كاته ته‌نیا گۆرِاوێك بۆ ئابووری. ئه‌وه بوو كه هیچ نه‌بێ له ماركسیزمی دوای ماركس رووی دا، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خودی ماركسدا رووی نه‌دا بێت.
له روانگه‌ی منه‌وه، درزی گه‌وره له ماركسیزم‌دا، ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ستێكی جیاواز به شێوه‌یه‌كی كارا به سیاسه‌توان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا، ددان نه‌نان به لایه‌نێكی په‌تاداری تایبه‌ت به‌و، ئه‌ویش له‌به‌ر به فیرِۆدانی هێنانه پێشی رۆڵی جۆره‌كانی به‌رهه‌م هێنان له په‌ره‌پێدانی جڤاكه‌كاندا. ئێمه ده‌زانین كه رووتاندنه‌وه‌ی سیاسی سه‌باره‌ت به "ماركسیزمی ئه‌رتۆدۆكسی"یه‌وه، بۆ ناكرێ رووتاندنه‌وه‌ی ئابووری بخاته روو. هه‌موو به‌دییه‌كی ژیانی جڤاك نایه‌ته دی، ته‌نیا له رێی "زێده‌بایی"یه‌وه نه‌بێت، كه ئه‌ویش وه‌ك قۆرخ كردنی كار له چوارچێوه‌یه‌كی بینراو كه ته‌نیا له سه‌ر قازانج رۆنراوه، لێكدراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌كرێ ئه‌وه بسه‌لمێندرێت، كه قۆرخكاری به‌نده به خاوه‌نداریی تایبه‌تی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه، ئیدی له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌موو رژێمێكی سیاسی باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و رژێمه پێشنیار بكات ئه‌و قۆرخه ئابوورییه‌ی به‌رهه‌می خاوه‌نداریی تایبه‌تی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌م هێنانه، ره‌ت بكاته‌وه، كه دوا جار ئه‌وه به‌رهه‌می قۆرخ كردنی كاره له رێی ده‌ست گرتن به سه‌ر زێده‌باییدا. ئه‌م كورت كردنه‌وه‌یه‌ی لایه‌نی سیاسی له لایه‌نی ئابووریدا، به‌رپرسه له بایه‌خ نه‌دانی جێ سه‌رنج له لای بیرمه‌ندانی ماركسیزم به‌و گرفتانه‌ی پیاده كردنی ده‌سه‌ڵات ده‌یانخاته روو: گرفتی سیاسی قوول، وه‌ك كه دواتر ده‌یبینین.
سه‌باره‌ت به ئه‌وروپا و سه‌باره‌ت به شوێنانی دیكه‌ی جیهانیش، ئه‌وه بوو به كاره‌ساتێكی سامناك، به‌وه‌ی ماركس، به تایبه‌تیش ماركسییه‌كان پێیان وا بوو، كه ئه‌و ململانێ میللییانه‌ی به لیبرالیزمی سیاسی ئابووری به‌و شێوه‌یه‌ی له سه‌ده‌ی 19دا له وڵاتانی "ئه‌نگلۆساكسۆنی"دا پێناسه‌ی كرد، هه‌ر ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌ی لیبرالیزمه.
له‌و ئاسمیله‌كارییه‌ی نێوان لیبرالیزمی ئابووری و لیبرالیزمی سیاسییه‌وه، ئه‌و هه‌ڵه كاره‌ساتباره دروست بوو، كه به گوێره‌ی ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی فرِێدانی لیبرالیزمی ئابووری، ئه‌ویش به ون بوونی ساغه قازانجی سیاسیی ململانێگه‌لی كۆنی مێژوویی له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا، وه‌ك ململانێی گرووپه‌كانی شارنشینی ئیتالی و ململانێی فلانده‌ر و ئه‌ڵمانیا. من له لای خۆمه‌وه، به‌ده‌ر له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خودی ماركس، پێم وایه كه ماركسیزمی لینینیزم له‌م ئه‌سمیله‌كارییه كاره‌ساتباره‌ی نێوان هه‌ردوو لیبرالیزمه‌كه‌دا داهێنه‌ره. ده‌شڵێم ئه‌سمیله‌كاری كاره‌ساتبار چونكه میكیاڤیللزمییه‌كی به راستی سیاسیی لێ كه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی سیاسی، بواری له به‌رده‌م هه‌موو تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا به كراوه‌یی هێشته‌وه، له نێویشیاندا تاقی كردنه‌وه‌ی كلیانی، مادام كه په‌نا بردن بۆ ملهورِی (دیكتاتۆریه‌ت) به موڵكایه‌تیی تایبه‌تی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه پاساو دراوه‌ته‌وه، كه وه‌ك تاكه پێوه‌ر بۆ تاڵانكاریی نوێ ته‌ماشا ده‌كرێت.
ده‌مه‌وێ ئه‌م رامانه چرِ بكه‌مه‌وه، كه به دروستی بۆ تایبه‌تمه‌ندیی شتی سیاسی سه‌باره‌ت به بازنه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخان كراوه، كه له پای ئه‌و تێكه‌ڵ كردنه سامناكه‌ی نێوان لیبرالیزمی ئابووری و لیبرالیزمی سیاسی، رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئیتیكناس (ره‌وشتناس) و سیاسه‌توان گه‌لێك ئاسانتر ده‌بێت.
وه‌ك هه‌نگاوێكی راگوزه‌ر پێشنیار ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ "ئیرك ڤیل"دا دووپاتی ئه‌وه بكه‌مه‌وه، كه ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوی ناوه نارِه‌حه‌تیی مرۆڤی سه‌رده‌می نوێ، به‌وه‌ی ده‌ڵێ: "تاك له كۆمه‌ڵی نوێ‌دا به ته‌واوی له ره‌وشی خۆی نارِازییه". بۆچی؟ به لای كه‌مه‌وه له‌به‌ر دوو هۆ. یه‌كه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه ته‌نیا به چه‌مكی ئابووری دیاری ده‌كرێت، ئه‌و له بنه‌رِه‌تدا كۆمه‌ڵی ململانێ و كێبرِكێیه، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات رێ له تاكه‌كان بگرێت كه به‌ری كار بچننه‌وه. كۆمه‌ڵێكه كه چین و توێژه‌كان به بێ دادوه‌ری رووبه‌رِووی یه‌ك ده‌بنه‌وه. هه‌ست كردن به زوڵم كه كۆمه‌ڵی عه‌قڵانی له ئاست دابه‌ش كردنی كۆمه‌ڵ به سه‌ر گرووپ و چین و ده‌سته‌دا گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كات، وا ده‌كات تاك گۆشه‌گیری و نائارامیی خۆی بپارێزێت، كه خۆشی خراوه‌ته به‌ر به‌زه‌یی میكانیزمی جڤاكییه‌وه. به كورتی وا دیاره له رووی ته‌كنیكییه‌وه كار كردن له ئاست جڤاكی ئابووریدا عه‌قڵانییه، له هه‌مان كاتدا له رووی مرۆییه‌وه بێ واتایه. له لایه‌كی دیكه‌وه، تاك له كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا كه پشت به كار ده‌به‌ستێت، نائارامه، به‌ڵكوو هه‌پرِوون به هه‌پرِوونه، چونكه هه‌ر ته‌نیا له ململانێی دژ به سروشت و له داكۆكی كردن له حیسابی كارا، واتایه‌ك به‌دی ناكات. ئه‌م سه‌رنجه به شێوه‌یه‌كی فراوان به راست داده‌ندرێت، به‌وه‌ی واتا، هیچ نه‌بێ له جڤاكه‌كانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازدا، پتر و پتر له ده‌ره‌وه‌ی كاردا به دوایدا ده‌گه‌رِێن، به‌وه‌ی كار ته‌نیا بووه ئامرازێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی كاتی پشوو، كه ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه به گوێره‌ی نموونه‌ی ته‌كنیكیانه‌ی كار رێك خرا. كورت و كرمانجی ئیدی كار له كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتوودا له‌وه وه‌ستا كه په‌روه‌رده‌كاری گه‌وره‌ی عه‌قڵانیه‌ت بێت، كه "هیگل" و "ماركس" ئه‌و ئه‌ركه‌یان خست بووه ئه‌ستۆی ئه‌وه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و نارِازی بوونه دووسه‌ره‌وه، په‌نا بردن بۆ لاسایی كردنه‌وه‌ی زیندوو دێته به‌رهه‌م، كه ناواخنی گرووپی مێژووییدایه، هه‌روه‌ها په‌نا بردن بۆ ئه‌وه، ئه‌وه‌شی لێ دێته به‌رهه‌م، كه ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه مێژووییه كه كۆمه‌ڵگای جیهان به ئاراسته‌ی كاری رێك و پێك ده‌رِوات، كه به دروستی ببێته مایه‌ی كورت كردنه‌وه و وێران كردن و تواندنه‌وه‌ی. جا سه‌یر و سه‌مه‌ره لێره‌دایه، كه كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتوو له كاتی ئێستاماندا داخراون: له لایه‌كه‌وه وڵاتانی نوێ ناچارن، له پێناو مسۆگه‌ر كردنی مانه‌وه‌دا، بچنه نێو كێبرِكێی ته‌كنه‌لۆژیاوه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا خۆیان به ئاراسته‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی وێرانكه‌رانه‌دا پاڵ ده‌ده‌ن، كه له لایه‌ن ته‌كنه‌لۆژیاوه به‌جێ ده‌گه‌یه‌ندرێت، كه به سه‌ر ناوكی ئیتكیانه(ره‌وشتیانه)ی سیاسیی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا باڵاده‌ست بووه.
مرۆڤی كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتووی پێشاز، كه خراوه‌ته نێو دوورِیانی ئابووری و سیاسییه‌وه، له دژبه‌ریی شاراوه‌ی نێوان لۆژیكی پیشه‌سازانه و ئه‌و عه‌قڵانییه‌ی له سه‌ر ئه‌زموونی سیاسیی گه‌لان رۆنراوه. بۆ هه‌ڵاتن له‌و دژبه‌رییه، ده‌بینین خه‌ڵكێكی زۆر، لاوان و نالاو، بۆ ژیانی تایبه‌ت ده‌گه‌رِێنه‌وه، ئه‌ویش له گه‌رِاندا به دوای ژیان له چوارچێوه‌ی "تایبه‌تاندنی به‌خته‌وه‌ری"دا. ئێمه ئه‌و پاراستنه دژواره بۆ بازنه(كایه)یه‌كی داخراوی تایبه‌ت له نێو هه‌موو جڤاكێكی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازدا ده‌بینین، چ رۆژاوایی بێت یان رۆژهه‌ڵاتی.
سه‌باره‌ت به رامانی دواترمان ئه‌وه پرسێكی بنه‌رِه‌ته، كه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر یه‌كتربرِی له‌گه‌ڵ ئیتیكناسی(ره‌وشتناسی)دا، كه شكۆی تایبه‌ت بۆ سیاسه‌توان بگه‌رِێنێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر سیاسه‌توان خواستێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت گرێدراوی سه‌ربه‌خۆیی بێت، پێویسته له رووی ئابووریی ته‌كنیكییه‌وه به‌های مسته‌هه‌قی خۆی پێ بدرێت، جا ئه‌و ده‌بێته خواستی واتای كرداری عه‌قڵانی، واتایه‌ك، وه‌ك كه دواتر ده‌ڵێین، له ره‌وشتی زیندوو، له نیه‌تی ئیتیكی(ره‌وشتی) جیا نابێته‌وه. رێم پێ بده‌ن راگوزه‌رانه ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندیی زاراوه بده‌م، كه زۆر باش گوزارشت له جۆری هه‌ڵوێسته‌كه‌م ده‌كات. عه‌قڵانی و ماقووڵ له یه‌كدی جیا ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ڵێم، ئاستی ته‌كنیكیانه‌ی ئابووریی ژیانی كۆمه‌ڵ، بێ له پێداویستی عه‌قڵانی به چی دی رازی نابێت. هه‌ر بۆیه مرۆڤ رازی نابێت، بۆیه له نێو سه‌راپاگیری هه‌ست پێ كراودا، به دوای ماقووڵدا ده‌گه‌رِێت، كه به‌وه‌ی سیاسه‌ته سیاسه‌توان دیاری ده‌كات.
سیاسه‌توان و ده‌وڵه‌ت
سیاسه‌توان به شێوه‌یه‌كی فراوان دیاری ده‌كرێت، كاتێك ده‌سپێكمان ئه‌و رۆڵی ناوه‌ندانه‌یه بێت كه ده‌وڵه‌ت له نێو گرووپگه‌لی مێژوویی‌دا هه‌یه‌تی، به مه‌رجێك ده‌وڵه‌ت به مه‌ودا فراوانه‌كه‌ی دیاری بكه‌ین. ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ "ئیریك ڤیل"دا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نم كه ده‌نووسێت: "ده‌وڵه‌ت بریتییه له رێكخستنی گرووپێكی مێژوویی، ئه‌و گرووپه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا رێك خراوه، ده‌توانێت برِیار بدات"(4). فۆكس ده‌خه‌مه سه‌ر زاراوه‌كانی ئه‌م پێناسه‌یه، له به‌راییشدا فۆكس ده‌خه‌مه سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی "گرووپی مێژوویی". كه قسه له‌باره‌ی گرووپێكی مێژووییه‌وه ده‌كه‌ین، واتای ئه‌وه‌ی خۆمان به دوور له ره‌وشتی فۆرمالی داده‌نێین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر، وه‌ك دواتر ده‌یبینین، خاكی مه‌به‌ستی ئیتیكیش جێ نه‌هێڵین. ئێمه، له رێی ناوه‌رۆكی لاسایی و رێسای په‌سند و هێمای هه‌مه‌چه‌شنه‌وه، به كرده‌نی تێبینی ده‌كه‌ین كه ناسنامه‌ی درێژه‌دان و هێماكارانه‌ی گرووپ به‌رده‌وام ده‌بێت. له رێی ده‌سته‌واژه‌ی گرووپی مێژوویی و گه‌له‌وه، له ئاستی وێنه‌یی(فۆرمالی)یه‌وه به‌ره‌و ئاستی هه‌ست پێ كرا‌و تێپه‌رِ ده‌بین.
ئێستا مه‌به‌ستمان له گرووپێكی رێك له نێو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا چییه؟ ده‌بێ ئێمه وا له زاراوه‌یه (رێكخستن) بگه‌ین، واته جومگه‌به‌ندیی نێو ژماره‌یه‌كی هه‌مه‌جۆر له ده‌زگا و ئه‌رك و رۆڵی جڤاكی و فه‌رمانگه‌كانی خزمه‌تگوزاری، ئه‌و جومگه‌به‌ندییه‌ی گرووپی مێژوویی ده‌كاته هه‌مه‌كێكی ئۆرگانی. هه‌ر دروست ئه‌و رێكخستن و ئه‌و جومگه‌به‌ندییه‌یه، كه كرداری مرۆیی ده‌كاته كردارێكی ماقوول. ئه‌وان جارێكی دی له ره‌وشتی رووت فۆرماڵانه (رووكه‌شانه)ه‌وه دوورن، چونكه ئه‌قڵانی لێره‌دا ته‌نیا به‌ند نییه به كۆك بوونی تاك له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌باره‌ت به فه‌رمانی ره‌وشتیانه. ئه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌قڵانیه‌تی كرداری ده‌سته‌جه‌معی بێت. به‌م جۆره ئه‌ركی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی دیاری ده‌كرێت، ئه‌ویش له رێی ئه‌و بایه‌خه‌ی، له نێو ژیانی سیاسی‌دا، به كرداری ماقووڵ له مێژوودا ده‌درێت. به زمانی "ئیریك ڤیل" ده‌ڵێین: چۆن ده‌كرێ ئازادیی ماقووڵانه‌ی تاك به‌رهه‌می ئاوێته بوونی سیاسیانه‌ی ئه‌و بێت؟ یان هه‌روه‌ها: رێرِه‌وی سیاسیانه‌ی ئازادی رێرِه‌وێكی ماقووڵ بێت؟ ده‌كرێ ئه‌و رێرِه‌وه له یه‌ك په‌یڤدا چرِ بكه‌ینه‌وه: ئه‌و رێرِه‌وه‌یه كه له تاكه‌وه بۆ هاووڵاتی درێژ ده‌بێته‌وه. من له لای خۆمه‌وه، به ته‌واوی ئاره‌زووی خۆمه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی وا پێناسه ده‌كه‌م، كه رامانه له وڵاتایه‌تی (هاووڵاتی بوون). "ئیریك ڤیل" دارِشتنێكی هه‌یه كه به هه‌مان ئاراسته‌دا ده‌رِوات: "ئامانجی رێكخستنی جیهانی رازی كردنی تاكی ماقووڵه له نێو ده‌وڵه‌تی ئازادی تاكایه‌تیدا". (هه‌مان ژێده‌ر، ل: 240).
ئێستاش ده‌بینین ئه‌م پرسیاره‌ی دادێ خۆی ده‌خاته روو: به چ واتایه‌ك ده‌بێ بگوترێت كه ده‌وڵه‌ته جڤاك رێك ده‌خات؟ ئه‌و پێناسه پێشنیار كراوه‌ی پێشوو، ده‌وڵه‌ت ده‌كاته ئه‌ندامی برِیاری جڤاكی مێژوویی. ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌وه دوور ده‌خاته‌وه به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌سكرده، وه‌ك ئه‌وه‌ی "هۆپز" ده‌یویست. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌وه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا وه‌ك شتێكی له‌خۆرِا كورت بكرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تێك، له ئاستی كار یان هێزدا، ملهورِییه‌كه كه سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌خۆوه گرتووه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بنه‌چه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تێكیش بێ توندوتیژی نه‌بێت، كه شوێنه‌واری خۆی به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وان جێ ده‌هێڵێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دواتر ده‌بینین، توندوتیژی نییه كه ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كات، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی (ئه‌و توندوتیژییه‌یه) كه ئه‌و ئه‌ركه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت، مه‌به‌ستمان ئه‌و یارمه‌تییه‌یه كه پێشكه‌ش به جڤاكی مێژوویی ده‌كات له دروست كردنی مێژووی خۆیدا. ئه‌مه‌یه ئه‌و خاڵه‌ی كه ده‌یكاته ناوه‌ندی برِیار، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئامانجی ئه‌و برِیاره‌وه هه‌یه، ده‌كرێ له یه‌ك په‌یڤدا كورتی بكه‌ینه‌وه: ئه‌وه مانه‌وه‌ی جڤاكی مێژوویی و بوونی به‌رده‌وامی ئه‌وه، ئه‌مه‌ش دژ به هه‌موو هه‌رِه‌شه‌یه‌كه، به ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌وه.
شرۆڤه، به ده‌ست پێ كردن به‌م ویستی مانه‌وه‌یه، دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو ره‌وت، كه دوو شێوازی جیاواز بۆ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر شێوه یان سه‌ر هێز. فه‌لسه‌فه‌كانی عه‌قڵانی، وه‌ك هه‌موو فه‌لسه‌فه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، هه‌روه‌ها له زمانی "هه‌ننا ئه‌رندت" و "ئیریك ڤیل"یشدا، به‌و په‌رِی ئاره‌زووی خۆیانه‌وه، پتر جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر شێوه نه‌ك هێز. ماركسییه‌كان و هه‌موو بیرمه‌ندانی "كلیانی"یش جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر هێز. ده‌با یه‌كسه‌ر بڵێین، كه هه‌موو رامانێك له هێز راسته‌وخۆ به‌ره‌و لوغز ده‌چێت، كه دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات پێكی ده‌هێنێت، كه‌چی رامان له شێوه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ركی عه‌قڵی و هه‌ست پێ كراوی ده‌وڵه‌ت، ده‌بێته مایه‌ی جه‌خت كردن له سه‌ر لایه‌نی ده‌ستووری، كه ئه‌مه‌ش بریتییه له خه‌سڵه‌تێكی ده‌وڵه‌تی هه‌ق. با له ده‌وڵه‌تی هه‌قیش بگه‌ین، ده‌وڵه‌تێكه مه‌رجی كرده‌نی و بارمته‌ی پێویست به یه‌كسانیی هه‌مووان له به‌رده‌می یاسادا داده‌نێت.
له كاتی باس كردنی لایه‌نانی هاوبه‌شی نێوان ئیتیكناسی و سیاسه‌تدا، ده‌گه‌رِێینه‌وه سه‌ر ئه‌م خاڵه. ئێستاش با هه‌ڵوه‌سته له ئاست جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر وێنه‌ی یاسایی بكه‌ین -ئه‌ویش به ته‌واوی به هه‌ر مه‌رجێكه‌وه بێت- كه به‌و په‌رِی له‌خۆرِاییه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵانیی ئاراسته كرا‌و به‌ره‌و شێوه له بری هێز دووپاتی ده‌كاته‌وه. ئه‌نجام ئه‌وه‌یه كه جه‌خت كردنه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كار و فه‌رمانی گشتی، سه‌ر خزمه‌ت كردنی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن بیرۆكراسییه‌كی پێكه‌وه گونجاو، سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و، چاودێریی په‌رله‌مانی، به تایبه‌تیش له سه‌ر په‌روه‌رده كردن و (پێگه‌یاندن)ی هه‌مووان له سه‌ر ئازادی له رێی گفتوگۆوه. هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه لایه‌نی ماقووڵی ده‌وڵه‌ت پێك ده‌هێنن: ئه‌وه ده‌وڵه‌تی هه‌قه، كه تێیدا حكوومه‌ت چاودێریی هه‌ندێك رێسای دارِێژراو ده‌كات، كه له بێ سه‌روبه‌ریی (حكوومه‌ت) كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا خۆمان به په‌یدۆز كردنی ئه‌م هێڵه‌ی بیر كردنه‌وه ببه‌ستینه‌وه، ئیدی كاری ماقووڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت دوا جار ده‌بێته پێكه‌وه گونجاندنی دوو عه‌قڵانیزم: عه‌قڵانیزمی ته‌كنیكارانه‌ی ئابووری و، ئه‌و ماقووڵه‌ی مێژووی لاسایی كردنه‌وه كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كات. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌وڵه‌ت پێكهاته‌یه‌كی نێوان عه‌قڵانی و مێژووییه، نێوان كارا و دادپه‌روه‌ر، چاكییه‌كه‌شی بریتی ده‌بێت له زرنگی به واتای گریكی و ناوه‌ندایه‌تیی چاكه‌ی زرنگانه. مه‌به‌ستیشمان له‌مه، كه چاكییه‌كه‌ی (بریتییه) له هێشتنه‌وه‌ی پێكه‌وه بوونی نێوان پێوه‌ری حیسابی كارا و، پێوه‌ری دابی زیندووه، كه مۆركی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت به جڤاك ده‌دات، (ده‌سته‌كه‌ش) سه‌ربه‌خۆیی و به‌رده‌وامی ده‌كاته ئامانج. ده‌با ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م عه‌قڵانییه‌ته ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كار به ده‌وڵه‌تی نوێ ده‌به‌خشێت (له رێی قوتابخانه و زانكۆ و كولتوور و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.... هتد)یه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ددان به‌وه‌دا بنێین كه بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه ته‌نیا په‌روه‌رده ده‌كات، بیرۆكه‌یه‌كی سنووردار و بیرۆكه‌یه‌كی ئاراسته كراوه، هه‌تا ئێستا هیچ ئه‌زموونه نموونه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا وێك نایه‌ته‌وه. وێرِای ئه‌وه، ئه‌م بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی په‌روه‌رده‌كاره، هه‌ر له‌ودا ناوكی ماقووڵ چرِ ده‌بێته‌وه، كه له ئاست پرسیاری كه ئاخۆ مه‌رجه‌كانی پیاده كردنی مێژووییانه‌ی ماقووڵ چین، فه‌لسه‌فه گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كات.
به‌ڵام پرسه‌كه دیوێكی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش ده‌وڵه‌ت به‌وه‌ی كه هێزه. ئه‌وه به سه‌ر سۆسیۆلۆژیسته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ڵماندا تێپه‌رِ نه‌بوو، كه پێكهاته‌ی هێز ئاوێته به پێناسه‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌وڵه‌ت بكات، كه له پاڵ ئه‌وه‌شدا فۆكس ده‌خاته سه‌ر بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ق. سه‌باره‌ت به‌و، ناكرێ پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت بكرێت، ئه‌گه‌ر قۆرخ كردنی توندوتیژیی یاسایی نه‌خه‌ینه نێو (لیستی) ئه‌ركی ئه‌وه‌وه. دوودڵ نیم له‌وه‌ی بڵێم، كه سه‌مه‌ره‌ی سیاسی سه‌باره‌ت به پێناسه كردنی ده‌وڵه‌ت، به دروستی له‌و رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌یه‌دا خۆی مه‌ڵاس داوه، كه له نێوانی شێوه و هێزدایه. به‌و په‌رِی گه‌ردن ئازادییه‌وه كۆكم له سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه بیرۆكه‌ی ده‌سه‌ڵات له بیرۆكه‌ی توندوتیژیدا چرِ ناكرێته‌وه. كاتێك مافی به‌كار هێنانی هێزی ره‌وا (یاسایی) ده‌درێته ده‌وڵه‌ت، واتای ئه‌وه نییه كه له رێی توندوتیژییه‌وه پێناسه بكرێت، به‌ڵكوو له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، جا په‌یوه‌ندیی مێژوویی توندوتیژی به ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ر چۆنێك بێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی گرێدراوی ره‌چه‌ڵه‌ك و (ماڵباته) ناگاته ئاستی به‌خشینی شه‌رعیه‌ت. هه‌موو ده‌وڵه‌تانی نوێ له توندوتیژی و (زه‌بری) كه‌سانێك دروست بوون كه خاكیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك. ئه‌و توندوتیژییه‌ی له كۆمه‌ڵگاكانی نه‌ریتیدا هه‌یه، هه‌ر خۆی بوو كه مرۆڤی له سه‌ر كاری نوێ په‌روه‌رده كرد. كه‌واته ئه‌وه كارێكه هیچ مشتومرِێكی تێدا نییه به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ره ماقووڵ، ده‌وڵه‌تی هه‌ق، شوێنه‌واری زه‌بر و زه‌نگی ره‌سه‌نی ملهورِان، دروستكه‌رانی مێژوو، له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌رِه‌مه‌كی به‌و واتایه، به شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێ كرا‌و، هه‌ر وابه‌سته به خودی فۆرمی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت. نابێ فۆرمالیستی سیاسه‌ت جێی فۆرمالیستی ره‌وشت بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها ناتوانین نكووڵی له‌و توندوتیژییه‌ش بكه‌ین، كه خۆی له نوێنه‌رایه‌تیی نایه‌كسانی هێزگه‌لی جڤاكی له نێو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا مه‌ڵاس داوه. بێ گومان ئا لێره‌دا هه‌قیقه‌تی به‌شكیانه‌ی ماركس خۆی حه‌شار داوه: ده‌وڵه‌تێك نابینین كه به‌رات نه‌داته چینی باڵاده‌ستی سه‌رده‌می خۆی. ئا لێره‌وه ئه‌و فریوه دێت كه له كرۆكی ماركسیزم‌دا تۆمار كراوه، كه چاوه‌رِوان ده‌كرێت زه‌بری شۆِرشگێرِانه بێت و پێگه‌كانی نێو په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵات سه‌راوژێر بكات. به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌كه‌وینه نێو هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، كه پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌ی فۆرمالیسی كوێرانه‌ی یاسایه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به زه‌بر و زه‌نگه‌وه هه‌یه له نێو مێژوودا: پێناسه كردنی ده‌وڵه‌ت له رێی به ته‌نیا پشت به‌ستن به توندوتیژی، وا ده‌كات مه‌زنایه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئازادیی سیاسی له سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌مه‌وه تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م فه‌رامۆش بكرێن، هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی فه‌رامۆش كردنی واتا و ئاماژه‌ی مه‌زنی شۆرِشی فه‌ره‌نساش، له كاتێكدا كه ئه‌م شۆرِشه هه‌ر وه‌ك شۆرِشێكی بورژوا ده‌مێنێـه‌وه.
ماركس ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش كرد كه چینی باڵاده‌ست له پێناوی هه‌موواندا كاری كردووه: ده‌وڵه‌ت بوونی نییه، به‌و واتایه هه‌ر ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكی چینایه‌تی ده‌بێت، ده‌وڵه‌تێك تا راده‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ناكات. به دڵنیاییه‌وه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رگیز هیچ لایه‌نێك دركی پێ ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تی هه‌ره نزیك له ده‌وڵه‌تی هه‌ق، به گوێره‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "هیگل"، ده‌وڵه‌تی موڵكداران و بێ موڵكانه. تانه‌دان له ده‌وڵه‌ت به پشت به‌ستن به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی بورژوایه، ئه‌وه له واقیعدا گوتنی دوو شته نه‌ك یه‌ك شت: ئه‌و به كرده‌نی ده‌وڵه‌تی چینه‌كانه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی وڵاتایه‌تیشه. گه‌یشتنی گرووپێك به ده‌سه‌ڵات واتای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه به هه‌مه‌كیی هه‌ست پێ كرا‌و، ئیدی خۆی وه‌ك گرووپێكی تایبه‌ت تێده‌په‌رِێنێت، له رێی ئه‌و گه‌یشتنه‌وه جووت بوون (چون یه‌ك بوون)ی نێوان ئه‌ركی هه‌مه‌كی و پێگه‌یه‌ك له سه‌روه‌ری به‌دی ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش، بێ گومان، ئه‌وه راڤه ده‌كات كه زه‌بر و زه‌نگێكی شاراوه درێژه به كاریگه‌ریی خۆی له سه‌ر په‌یوه‌ندیی هه‌مووان به ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌دات. ژیانی سیاسی زۆر به دڵنیاییه‌وه هه‌ر ده‌كه‌وێته به‌ر كاریگه‌ریی ململانێی سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی و وه‌رگرتنه‌وه‌شی، ئه‌وه ململانێیه‌كه له پێناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
دوا جار توندوتیژییه‌ك هه‌یه، بریتییه له پاشماوه‌یه‌ك كه درێژه به شه‌كه‌ت كردنی ده‌وڵه‌تی هه‌ره نزیك له نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌قه‌وه ده‌دات، له‌مه‌شدا خۆی له قه‌ره‌ی، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تێك، ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت و تاك و ئه‌زموونییه، ده‌دات: له كاتێكدا ده‌بینین بنیادی ته‌كنیكیانه‌ی ئابووری وه‌ك پره‌نسیپ بنیادێكی جیهانییه، ده‌شبینین گرووپی سیاسی وه‌ك پره‌نسیپ تاك و جیاوازه، كه پاراستنی ناسنامه‌كه‌ی ده‌بێته به‌شێك له ئه‌ركه‌كه‌ی. له واقیعدا ده‌وڵه‌تێكی جیهانی بوونی نییه، به دروستی ده‌وڵه‌تێكی جیهانیی هه‌ق بوونی نییه. پرسی په‌ی بردن به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و پله به پله‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌سته‌یه‌كی جیهانی، بۆ ئێمه هه‌ر وه‌ك گرفتێك ده‌مێنێته‌وه، كه ئاخۆ رێ ده‌دات قۆرخ كردنی زه‌بر و زه‌نگی شه‌رعی، كه سه‌ر به پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ته، به‌و (ده‌سته جیهانییه) بسپێرین؟ ئه‌مه بۆ ئێمه، تا ماوه‌یه‌كی درێژ، هه‌ر وه‌ك كارێكی ئایدیالیی دووره ده‌ست ده‌مێنێته‌وه، مه‌به‌ستمان به جیهانی كردنی ناتوندوتیژییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكخستنی تازه‌ی كار به جیهانی كراوه. ده‌وڵه‌ت -مه‌به‌ستم ئه‌و ده‌سته سیاسییه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌رجه‌سته كراوه- ماقووڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت وه‌ك "كانت" پێی وا بوو، ئه‌وه بێ هووده‌یی شه‌رِ، رۆژێك له رۆژان وا ده‌كات به‌رپرسایه‌تیی هه‌مووان به ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی جیهانی وه‌رچه‌رخێت، هه‌ر ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌شه كه له ئاستی ده‌وڵه‌تی تاكدا ئاشتیی مه‌ده‌نیانه‌ی دامه‌زراند. "ئیریك ڤیل" له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه رارِایی خۆی ده‌رده‌برِێت و ده‌ڵێت: "توندوتیژی پێشتر و ئێستاش هۆی بزوێنه‌ره بۆ مێژوو" (هه‌مان ژێده‌ر ل: 281)، له كاتێكدا "هه‌نگاونان به‌ره‌و ناتوندوتیژی، واتای مێژوو بۆ سیاسه‌ت دیاری ده‌كات" (هه‌مان ژێده‌ر ل: 233). له‌مه چاكتر ناتوانین گوزارشت له دووفاقی له هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وڵه‌تدا بكه‌ین، هه‌ڵسه‌نگاندنێك مۆركی تایبه‌ت به فۆرم و مۆركی تایبه‌ت به هێز له یه‌ك ئاستدا داده‌نێت.
سه‌باره‌ت به ئێمه، ئه‌م دووفاقییه له سه‌رده‌می ئه‌تۆمدا بووه‌ته چاوگی نیگه‌رانی. هه‌بوونی ده‌سته‌یه‌كی سیاسی كه ئاستی نیشتیمانی تێده‌په‌رِێنێت و توندوتیژیی شه‌رعی قۆرخ ده‌كات، له كاتی ئێستاماندا ده‌بێته مه‌رجی مانه‌وه‌ی هه‌موو جڤاكێكی مێژوویی، ئه‌و شته‌ی، به رای ئێمه، به زه‌قی گرفتی سیاسی پێك ده‌هێنێت. به‌رز كردنه‌وه‌ی تا ئه‌و پایه‌یه، گوزارشتێكی نوێیه له چاكه‌كاری زرنگی، كه پێشتر قسه‌مان له‌باره‌وه كرد. ئێمه زرنگیمان ناو نا هونه‌ری تێك هه‌ڵكێش كردنی ته‌كنیكی ئابووریانه و، ئه‌و ماقووڵه مێژووییه‌ی داب و نه‌ریت كه‌ڵه‌كه‌ی كردووه. به‌م شێوازه زرنگایه‌تیی ناوخۆی ده‌وڵه‌تمان ده‌ناسی. تێپه‌رِ بوون به‌ره‌و ناتوندتیژیی گشتێندراو، رووی ده‌ره‌كیی چاكه‌كاری زرنگی ده‌نوێنێت. ئه‌م ناتوندوتیژییه گشتێندراوه، كه تا راده‌یه‌ك مۆركی ده‌زگایی به خۆوه ده‌گرێت، بێ گومان تۆپاویه‌تی مه‌زنی ژیانی سیاسیی نوێ پێك ده‌هێنێت. هه‌بوونی خودی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت و ئازاد له سه‌رده‌می هه‌رِه‌شه‌ی ئه‌تۆمدا، به‌نده به به‌رده‌وام بوونی ژیانی فیزیكیانه‌ی جۆری مرۆ. ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رسورِهێنه‌ری پێشینه، خۆی به سه‌ر هزری سیاسی‌دا ده‌سه‌پێنێت: ده‌وڵه‌تی جیهانی بووه ئامرازێك بۆ مسۆگه‌ر كردنی مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان وه‌ك په‌روه‌رده‌كاری ناتوندوتیژ.
به‌ڵام ده‌شزانین ئه‌و تۆپاوییه‌ته هه‌ر یه‌كێكه له (خه‌ونه) تۆپاوییه‌كان، كه مادام نازانین كامه‌یه یه‌كه‌مین هه‌نگاو كه ده‌بێ هه‌ڵی بهێنین، به ئاراسته‌ی وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و سه‌روه‌ری، كه ده‌بێ هه‌موو ده‌وڵه‌تان له یه‌ك كاتدا و بێ هه‌ڵوارین بیسه‌لمێنن. له كاتێكدا ئه‌و برِیاره به زرنگایه‌تیی ده‌وڵه‌تان ده‌سپێردرێت، كه وه‌ك تاكی توندوتیژی زه‌به‌لاح به سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی مێژووه‌وه ده‌مێننه‌وه.
یه‌كتربرِی نێوان ره‌وشت و سیاسه‌ت
له ده‌ره‌وه‌ی ره‌وشتی فۆرمالیستانه، به‌ڵام نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی ئیتیكناسی(ره‌وشتناسی)دا، په‌ره به رامانی پێشوو درا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، گه‌رِان به دوای عه‌قڵانیه‌ت و به‌ڵێن دان به عه‌قڵانیه‌ت، كه له بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌قدا هه‌ن، درێژه به ویستی هه‌ق ده‌ده‌ن كه له نێو خودی پێناسه‌كه‌دا هه‌یه، به‌وه‌ی بۆمان ده‌كرێ له ئاستی مه‌به‌ستی ئیتیكناسیی هه‌ره بنه‌رِه‌تدا، به ئازادیی ببه‌خشین(5). سیاسه‌توان لێره‌دا درێژه به ئیتیك (ره‌وشت) ده‌دات، به‌وه‌ی بازنه‌یه‌كی كاری پێ ده‌دات. هه‌روه‌ها درێژه به ویستی دووه‌میش ده‌دات، كه پێكهێنه‌ری مه‌به‌ستی ئیتیكییه، واته ویستی ددان پێدا نانی دوولایه‌نه. ئه‌و ویسته‌ی وام لێ ده‌كات بڵێم: ئازادیی تۆ یه‌كسانه به ئازادیی من. هه‌ڵبه‌ت ره‌وشتی سیاسه‌ت له شتێكی دیكه‌دا نییه، بێ له داهێنانی بوار بۆ ئازادی. دوا جار، شێوه‌ی یاسایی به ده‌وڵه‌ت، به‌وه‌ی رێكخستنێكه بۆ جڤاك، ده‌دات. وه‌ك دێته پێش چاومان، ئه‌وه‌یه كه سێیه‌مین توخمی بێ لایه‌ن له نێو مه‌به‌ستی ئیتیكیدا پێك ده‌هێنێت، مه‌به‌ستمان رێسایه.
به‌م واتایه، ده‌وڵه‌تی یاسا بریتییه له به‌دی هاتنی مه‌به‌ستی ئیتیكی له نێو بازنه‌ی سیاسه‌تدا. ئه‌ویش واتای ئه‌مه‌یه: یاسای مه‌ده‌نی رۆڵ دیاری ده‌كات و رێكی ده‌خات (رۆڵی قه‌رزدار و مێرد و خاوه‌ن موڵك.. هتد) و په‌یوه‌ندی له نێوانیان ده‌سازێنێت، به چه‌شنێك هه‌موو ئه‌وانه‌ی یه‌ك رۆڵ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، له لایه‌ن "گه‌ڵاڵه یاسا"وه به یه‌كسانی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. به دڵنیاییه‌وه یه‌كسان بوون له به‌رده‌م یاسادا، ناكه‌وێته پاش یه‌كسان بوونی به‌خت و یه‌كسان بوونی مه‌رجه‌وه. لێره‌شدا رامانمان له تۆپاویزم نزیك ده‌بێته‌وه، تۆپاویزمی ده‌وڵه‌تێك كه ده‌كرێ بڵێ: "هه‌ر ده‌رده ده‌رمانی خۆی هه‌یه". یه‌كسانی له به‌رده‌م یاسادا، هیچ نه‌بێ، بریتییه له سه‌كۆیه‌كی گرده‌برِ كه سه‌كۆی یه‌كسانی یاساییه، واته یه‌كسانیی ره‌فتاری ده‌زگاكان، كه كێش بۆ سه‌نگی كه‌سان داناندرێت، كاتێك ماف به نۆبه‌داری ئه‌ركێكی دیاری كرا‌و ده‌سپێدرێت.
له لای خۆمه‌وه دوودڵ نیم له‌وه‌ی، واتایه‌كی ئیتیكی بده‌مه پاڵ هاووڵاتی له نێو دیموكراسیدا، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا به زرنگایه‌تیی خوازراو له حكوومه‌ته‌كانی بده‌م. دوودڵیش نیم له بیركردنه‌وه له رێی سنووری ئیتیكیی نێو دیموكراسییه‌ك، كه له روانگه‌ی مه‌به‌ستگه‌رایی خۆییه‌وه باس ده‌كرێت. له‌م باره‌یه‌وه پێناسه‌یه‌كی دووسه‌ره به دیموكراسی ده‌ده‌م، یه‌كه‌م به‌وه‌ی گرێدراوی بیرۆكه‌ی ململانێیه، دوای ئه‌ویش به‌وه‌ی گرێدراوی بیرۆكه‌ی ده‌سه‌ڵاته. سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی ململانێ، ده‌وڵه‌تی دیموكراسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه خۆی ره‌پێش ناخات بۆ سرِینه‌وه‌ی ململانێیه‌كان، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و رێكارانه دابهێنێت، كه بوار به‌و ململانێیانه ده‌دات گوزارشت له خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها به ئه‌گه‌ری دانوستاندن له‌باره‌یانه‌وه. به‌م جۆره ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌وڵه‌تی گفتوگۆی ئازاد و رێك و پێكه. ئه‌م لایه‌نه نموونه‌ییه‌ی گفتوگۆی ئازاد، هه‌ر خۆی ده‌بێته پاساوی فره پارتی. به لای كه‌مه‌وه ئه‌م فره‌ییه سه‌باره‌ت به جڤاكگه‌لی پێشكه‌وتووی پیشه‌ساز، هه‌ر وه‌ك ئامرازی نه‌گونجاوی پتر شیاو بۆ ئه‌و رێكخستنه‌ی ململانێیه‌كان ده‌مێنێـته‌وه. ئه‌مه‌و ده‌بێ بزانین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه پیاده بكرێت، نابێ كه‌س ئه‌وه فه‌رامۆش بكات كه گوتاری سیاسی زانست نییه (ئه‌مه‌ش دژ به‌و قسه‌یه‌یه كه باس له سۆشیالیزمی زانستی ده‌كات)، راست ئه‌وه‌یه كه رایه‌كی دروسته. ئیدی لێره‌وه له‌م پێناسه‌یه‌دا جه‌خت كرایه سه‌ر گه‌ڵاڵه كردنی رایه‌كی ئازادی گشتی بۆ گوزارشت كردن له خۆی. سه‌باره‌ت به پێناسه كردنی دیموكراسی له په‌یوه‌ندیی خۆی به ده‌سه‌ڵاته‌وه، من ده‌ڵێم: دیموكراسی ئه‌و سیسته‌مه‌یه، كه تێیدا به‌شداری كردن له برِیاردا بۆ ژماره‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان مسۆگه‌ره. كه‌واته (دیموكراسی) ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه تێیدا دابرِی نێوان ره‌عیه و ده‌سه‌ڵاتدار كورت ده‌بێته‌وه. "كانت" تۆپاوییه‌تی ئه‌و سیسته‌مه‌ی دیاری كرد، كاتێك له چوارچێوه‌ی كاری ره‌هادا بیرۆكه‌ی "سه‌روه‌ریی مه‌به‌ست"ی وێنا كرد، واته ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی له سایه‌یدا هه‌موو كه‌سێك له یه‌ك كاتدا ده‌سه‌ڵاتدار و ره‌عیه‌شه. هه‌روه‌ها "هیگل"یش ده‌وڵه‌تی هه‌ره عه‌قڵانیی دیاری كرد، به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكه تێیدا هه‌موو تاكێك له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ددانی پێدا هێندراوه. من شتی دیكه ده‌خه‌مه سه‌ر به‌شداری كردنی ئاره‌زوومه‌ندانه له برِیاردا، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی هێڵێكدا، كه پتر له لاسایی كردنه‌وه‌ی "مۆنتیسكیۆ"وه نزیك بێت تا "رۆسۆ"، ئه‌ویش زه‌رووره‌تی دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات دژ به خۆی، جا به‌م جۆره "مۆنتیسكیۆ" له چوارچێوه‌ی روانینی خۆی بۆ "ده‌وڵه‌تی نموونه"دا، یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و یاسایی له یه‌كدی جیا ده‌كرده‌وه، هیچ نه‌بێ هه‌موومان یه‌ك ئاراسته‌مان پاراست، به‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری به یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی داده‌نێین، كه كه‌مترین گفتوگۆی له سه‌ره.
نامه‌وێ به یه‌كتربرِی شاراوه‌ی نێوان ئیتیك (ره‌وشت) و سیاسه‌ت، كۆتایی به‌م رامانه بهێنم، به بێ ئه‌وه‌ی قسه له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه ئیتیكییه‌ی سیاسه‌تیش بكه‌م، كه به زه‌رووره‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی تایبه‌تی خۆیدا جێی ده‌هێڵێت. پاراستنی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی دوایی، هه‌ر ئه‌وه وام لێ ده‌كات ته‌نیا قسه له‌باره‌ی یه‌كتربرِی بازنه‌كانه‌وه بكه‌م نه‌ك جووت بوونیانه‌وه.
ده‌با یه‌كه‌م جار سه‌رنج بده‌ین، كه رێسای ئیتیكیانه (ره‌وشتیانه)ی جڤاكی سیاسی، له‌و به‌هایانه‌دا گرد ده‌بێته‌وه كه رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، پاساو و هانده‌ر و چاوگی قوولی خودی ئه‌و به‌هایانه‌ی بوونه‌ته بابه‌تی رێككه‌وتنیش، فه‌رامۆش ده‌كرێن. هه‌ڵبه‌ت ده‌زانین ئه‌و جڤاكانه‌ی فره پێكهاته‌ن، كه ئه‌مرِۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتووی پیشه‌ساز وه‌هان، چاوگی به‌هاكانیان فره و دژ به یه‌كن. به‌م جۆره دیموكراسییه‌كانی ئه‌وروپا، قسه‌ش هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه، میراتگری كریستیانیه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاست و رێنیسانس و چاكسازی و رۆشنگه‌ری و ئه‌و به‌هایانه‌ن، كه به سه‌ر ئایدیۆلۆژیاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا زاڵ بوون، ئه‌و به‌هایانه‌ی برِێك جار مۆركی نیشتیمانی ده‌گرنه خۆ، جاری واش هه‌یه به‌ره‌و سۆشیالیزم‌دا داده‌شكێن.
ئه‌نجامی ئه‌وه ده‌بێت، كه ده‌وڵه‌ت ناكرێ دروست بێت ته‌نیا به گوێره‌ی رێككه‌وتنی مۆله‌ق و (چرووك)ه‌وه نه‌بێت. هه‌رچه‌ندی رازی بوون له نێوانی دابه‌كانی دامه‌زراندن گه‌وره بێت، هێنده بنه‌گه فراوان و پته‌و ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌وڵه‌ت ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌شدا، هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی رازی بوونی دامه‌زرێنه‌رانیشیدا، هه‌ر گیرۆده‌ی مۆركی رووتی به‌هاگه‌لی له ره‌گه‌وه قرتێندراوه. ئاشتیی جڤاكیانه مومكین نابێت، ته‌نیا مه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه‌و (له ئاستی خۆیه‌وه)، هاندانی قوولی پاساوده‌ری به‌هاگه‌لی هاوبه‌ش بخاته نێو دوو كه‌وانه‌وه. به‌م جۆره ئه‌و به‌هایانه بریتی ده‌بن له چه‌ندین گوڵ كه چندراون و خراونه‌ته نێو گوڵدانه‌وه. ئه‌مه هه‌ندێك مه‌یل راڤه ده‌كات، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن مۆركی ئایدیۆلۆژی به‌و به‌هایانه‌ی ده‌ستیان پێوه گیراوه، بده‌ن. ئێمه سه‌ر له‌نوێ ده‌كه‌وینه‌وه سه‌ر ئه‌و نه‌نگییانه‌ی گرێدراوی ره‌وانبێژانه‌ی گوتاری سیاسین، ئه‌م ره‌وانبێژییه تووشی ئه‌و بانگه‌وازه تایبه‌ته‌ی پره‌نسیپه مه‌زنه‌كانیش ده‌بێت، به‌وه‌ی جۆرێك له قاڵبی مرۆییان پێ ده‌به‌خشێت.
گومانی تێدا نییه، مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی نوێ له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا كه به زێده فره‌یی ناسراون، گیرۆده‌ی ده‌ستی لاوازیی قه‌ناعه‌ت هێنانی ئیتیكییه، له هه‌مان كاتیش‌دا سیاسه‌ت به‌و په‌رِی ئازادییه‌وه ده‌ست به ره‌وشت?