فۆكۆ و گوتنی هه‌قیقه‌ت
February 25, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئاماده‌كردنی محه‌مه‌د ئزویته
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
به‌رایی/ئه‌م وانانه چوارچێوه‌یه‌كی زانین پێك ده‌هێنن، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پرس روون ده‌كه‌نه‌وه كه له كتێبی پێشووتردا بڵاو كراونه‌ته‌وه، به هه‌مان ئه‌ندازه كار بۆ فراوان كردنی ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ن و ده‌رهاویشه‌ی نوێشی ده‌خه‌نه سه‌ر... كاره‌كه لێره‌دا په‌یوه‌سته به ته‌واو كردنی ئه‌وه‌ی له كتێبی (لێكدانهوهكارانهی خود)دا هات بوو، كه تایبه‌ت بوو به پره‌نسیپ(بنه‌ما)ی خولیابوون به خوده‌وه...هه‌روه‌ها به وردی و له رێی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه، به "له رووگۆیی ئازاد و راستگۆیانه"، وه‌ك فۆرمێكی دیاری گوتنی هه‌قیقه‌ت له دێر زه‌ماندا، ئاشنا ده‌بین... پێویست ناكات ئه‌وه وه‌بیر بهێنینه‌وه، كه وانه‌كانی هه‌شتاكان گرێدراوی ئه‌نتۆلۆژیای ره‌وشت بوون و به تایبه‌تی له ته‌كنیكه‌كانی خوددا خۆیان دنوێنن، بریتین له سه‌رتۆپی داهێنه‌رانه‌ی زانین، به چه‌شنێك كه گره‌و تێیدا دووسه‌ره، له لایه‌كه‌وه وامان لێ ده‌كات به بنیادی تیۆری و میتۆدانه‌ی بیرمه‌ند ئاشنا بین... له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاورِێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا چێژ وه‌رگرین، كه گه‌شت به هه‌ردوو جیهانی گریك و رۆمدا ده‌كات.. ئا له‌وێدا بوون به جوانییه‌وه به‌ند بوو..وهرگێرِانهكه:
خولیابوون به خود
ئه‌م ساڵ ده‌مه‌وێ لێكۆڵینه‌وه له "له رووگۆیی ئازاد و راستگۆییانه" وه‌ك شێوازێك بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت ته‌واو بكه‌م. بیرۆكه‌ی گشتی، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ئاگای له موحازه‌ره‌كانی پێشوو نییه، زۆر و بنهرِهتییه كه بنیادی تایبه‌تی ههمهجۆر گوتار، وه‌ك گوتارگه‌لێك كه هه‌قیقه‌ت ده‌ڵێن، پێشكه‌ش ده‌كرێن و هه‌ر واش پێشوازی ده‌كرێن، شی بكه‌ینه‌وه. ئه‌م جۆره شی كردنه‌وه‌یه ناو ده‌نێین "ئه‌پستیمۆلۆژی". له لایه‌كی دیكه‌وه وا دێته پێش چاوم، كه هه‌ر له نێو بازنه‌ی ئه‌و مه‌رج و شێوانه‌دا، جۆر و شێوه‌ی ئه‌و كاره‌ش شی بكه‌مه‌وه، كه له رێی ئه‌وه‌وه خود هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت.. وا ده‌رده‌كه‌وێت و خه‌ڵكیش هه‌ر وا ده‌یناسن، كه خودێكه هه‌قیقه‌ت ده‌ڵێ. كاره‌كه په‌یوه‌ست نییه به جۆری گوتاره‌كانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیان ئاشنا بووین وه‌ك گوتارگه‌لی هه‌قیقه‌ت، به‌ڵكوو به پرسیار كردن كه ئاخۆ له نێو چ فۆرمێكدا خود له په‌یوه‌ندی به خۆی و په‌یوه‌ندی به ئه‌وانی دیكه‌وه، وه‌ك خودێك پێك دێت كه هه‌قیقه‌ت ده‌ڵێ؟ ئیدی به ده‌ست پێ كردن له‌م پرسیاره كۆنه‌ی گرێدراوی پرۆسه‌ی دیاری كردنی په‌یوه‌ندیی نێوان خود و هه‌قیقه‌ته، گه‌یشته ئه‌و گرفته، به واتای پرسیار كردن كه ئاخۆ له رێی كام هه‌ڵسوكه‌وت و كام گوتاره‌وه، بوار هه‌یه هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه بگوترێت؟ هه‌ر له‌و دهسپێكهشهوه، چۆن ئیدی ده‌كرێ له‌باره‌ی خودی شێت و لاده‌ره‌وه هه‌قیقه‌ت بگوترێت؟ چۆن بووین به خودێك بۆ ئه‌گه‌ره زانینێك؟ (خودی كاركه‌ر و خودی قسه‌كه‌ر و خودی زیندوو). هه‌وڵم دا، له رێی هه‌مان په‌یوه‌ندیی نێوان خود و هه‌قیقه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت به شێوازێكی دی، پرسیار سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێكهاتنی خود له رێی گوتاره‌كانی هه‌قیقه‌ته‌وه، تا بتوانێ هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خۆییه‌وه بڵێت، نموونه‌ی ئه‌وه پرسی ددان پێدا نان و له خۆ پرسینه‌وه... گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه، هه‌ر ئه‌و بوو كه وای لێ كردم شیكاری مێژوویی له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی گرێ‌دراو به گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه پێشكه‌ش بكه‌م، ئه‌و شته‌ی له رێی ئه‌وه‌وه توانیم بگه‌مه شتانێكی چاوهرِوان نه‌كراو. كاره‌كه له نێو كولتووری گریك و رۆمدا په‌یوه‌ندیی به بنه‌مایه‌كی گرنگه‌وه هه‌یه، كه ده‌بێ له‌باره‌ی خوده‌وه هه‌قیقه‌ت بگوترێت، كه له لای "فیتاگۆری" و "سهگیزم" و به پله‌یه‌كی كه‌متر له هه‌ندێك نامه و نووسینی دڵدارانه‌ی تایبه‌تدا.. ئه‌مانه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتێك بوون به شێوه‌یه‌كی گشتی گرێدراوی بنه‌ماكه‌ی سوكرات (خۆت بناسه) بوون. باوهرِیشم وایه كه ده‌كرێ ئه‌م زه‌رووره‌ته به بنه‌مایه‌كی گشتی‌تر و فراوانتر بگۆرِدرێتهوه، كه گرێدراوی كولتووری خوده له دێر زه‌ماندا، ئه‌ویش بنه‌مای (خولیابوون به خود)ه.
ئه‌وی دی
له درێژه‌ی توێژینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته خودامێزه وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی، كه له رێی ئه‌وه‌وه زه‌رووره‌تی گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه گه‌شه‌ی كرد، كه‌سێكمان دۆزییه‌وه كه وه‌ك هاوبه‌ش یان یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ و بنهرِهت له زه‌رووره‌تی گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه ئاماژه بكه‌ین كه پێویست نییه چاوهرِوانی هاتنی مه‌سیحیه‌ت بكه‌ین، پێویست نییه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م چاوهرِوانی شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی بین بۆ ددان پێدا هێنان، پێویست نییه چاوهرِوانی مه‌سیحیه‌تی رۆم بین و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی شوانكاره دابنێین، تا پیاده كردنی گوتنی هه‌قیقه‌ت، به هه‌بوونی ئه‌وی دیكه‌وه پشتیوانیی لێ كرا بێت، به‌و جۆره‌ی ئه‌وی دی گوێگره، یان به‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ره بۆ قسه كردن، یان به‌وه‌ی قسه‌كه‌ره له‌باره‌ی خۆیه‌وه.. گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه به‌ر له مه‌سیحیه‌ت له كولتووری گریكدا هه‌بووه، ئه‌و وه‌ك كاراییه‌ك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا، به دروستی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌دا، واته ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكی دووسه‌ره بوو. ره‌وشی ئه‌وی دیكه‌ی زه‌رووره‌ت بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه، گه‌لێك گرفت ده‌خاته روو، جا ئه‌گه‌ر رواڵه‌تی ئاماده‌بوونی ئه‌و دیكه‌مان له مه‌سیحیه‌تدا له رێی رابه‌ری ئایینییه‌وه ناسی بێت، وه‌ك كه له كولتووری نوێ‌دا له رێی پزیشك و شیكاری ده‌روون و پزیشكی نه‌خۆشیی عه‌قڵه‌وه ده‌یناسین.. ئه‌وه له كۆندا گه‌لێك نادیار و شاراوه‌تره و كه‌متر ده‌زگاییه، به جۆرێك ده‌كرێ فه‌یله‌سووفێكی پیشه‌گه‌ر یان تهكنیكارێك یان مامۆستایه‌ك بێت، كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به ده‌زگایه‌كه‌وه گرێ دراوه، وه‌ك حاڵی "ئهبیكتیت"، ده‌كرێ عاشق یان رێنماییكهرێكی كاتی بێت، یارمه‌تیی لاوان ده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانی پره‌نسیپ یان باوهرِێك.. ده‌كرێ راوێژكارێكی تایبه‌ت و رێنماییكهرێكی هه‌میشه‌یی بێت وه‌ك حاڵی "دیمیتریس"... دۆخی ئه‌وی دی هه‌ر چییه‌ك بێت، ئه‌وه رۆڵ و ئه‌رك و دۆخی ئه‌و وه‌ك یارمه‌تیده‌رێكی بنهرِهت بۆ ئه‌وی دی بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه، په‌یوه‌ستی ده‌كات كه خاوه‌ن چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌ت بێت، كه بریتین له:
= خاوه‌ن كارامه‌ییه‌كی تایبه‌ت بێت كه سه‌ر به كولتووری مه‌سیحیه‌ت و ده‌زگاكانی نه‌بێت، گرێدراوی هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك مه‌شقه كه زه‌مینه بۆ ده‌سه‌ڵاتی رۆحی خۆش ده‌كات.
= خاوه‌ن كارامه‌ییه‌كی تایبه‌ت بێت كه سه‌ر به چاخی نوێ و ده‌زگاكانی نه‌بێت، گرێدراوی هه‌بوونی هه‌ندێك زانینی سایكۆلۆژی و ده‌روونی بێت..
كه‌واته كاره‌كه په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵێك شیانه‌وه هه‌یه، كه بریتین له جۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وت و رێكاری گوتن، ئه‌و به دروستی ئه‌وه‌یه، كه پێی ده‌گوترێت له رووگۆیی ئازاد و راستگۆیانه، یان گوتنی ئاشكرا.
له رووگۆیی ئازاد و راستگۆییانه
بێ گومان چه‌مكی له رووگۆیی یان راستگۆیی، ئه‌وه‌ی كه تاك پێك ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وی دیكه‌ی زه‌رووری تا بتوانم هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خۆمه‌وه بڵێم، ئێستا بووه‌ته شتێكی سه‌یر و زه‌حمه‌ت... به‌ڵام چه‌مكه‌كه جێكه‌وتی له ده‌قی گریك و رۆمدا جێ هێشت، ئه‌ویش له رێی فره لێكدانه‌وه‌ی په‌یڤه‌كه، یان له رێی هاتنی په‌یڤی دی، كه ئاراسته به هه‌مان چه‌مك و هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای "سینیك"دا ده‌یبینین، كه له رێی كۆمه‌ڵێك په‌سن و خه‌سڵه‌ته‌وه پێشكه‌شی ده‌كات، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێو كۆمه‌ڵێك ده‌قی گرێ‌دراو به توێژینه‌وه‌ی چه‌مكه‌وه گرێ دراون، نموونه‌ی ئه‌ویش ده‌قێكی، له به‌د به‌ختی به‌شێكی گه‌وره‌ی بزر بووه، "فیلۆدیم"ه، كه هی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می به‌ر له زایینه. پاشان چه‌ند وتارێكی "بلوتارك" له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرێ ناوی بنێین فێڵبازی یان دڵنه‌وایی یان مه‌رایی و پێدا هه‌ڵدان... ئه‌مانه هه‌ڵسوكه‌وتی به ته‌واوی دژبه‌رن له‌گه‌ڵ ئاشكرا گۆییدا. پاشان ده‌قی "ژالیان"مان هه‌یه، به‌وه‌ی ده‌ق ده‌بینین كه بۆ چه‌مك و بۆ هه‌ڵبژاردنی وابه‌سته به خودی قسه‌كه‌ری شیاو ته‌رخان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه توانای گوتنی هه‌قیقه‌تی هه‌بێت كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت بێت...
له چوارچێوه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا بینیم چۆن ئه‌وی دی توخمێكی بنهرِهته له نێو گه‌مه و زه‌رووره‌تی گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی خوده‌وه... توێژینه‌وه له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی گرێدراوی ئاشكرا گۆیی و "ئاشكراگۆ"یه له نێو كولتووری خوددا، بۆ رابردوویه‌كی دێرین دهگهرِێتهوه، پاشان له نێو دووانه‌یه‌كی ناسراودا (تۆبه‌كار- رابه‌ری ئایینی)، (نه‌خۆش- شیكاری ده‌روون) ریزی به‌ست و په‌ره‌ی سه‌ند.. توێژینه‌وه له‌م كولتووره كۆنه، وای كرد شتێكی تایبه‌ت بدۆزمه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وێرِای گرێدرانی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته به رابه‌ری ئایینییه‌وه.. ئه‌و له بنهرِهتدا هه‌ر وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی ده‌مێنێته‌وه.
ئازایی ئاشكراگۆی ئازاد و راستگۆ
ته‌نیا گوتنی هه‌قیقه‌ت به ته‌واوی به‌س نییه بۆ دیاری كردنی چه‌مكی ئاشكراگۆیی ئازادی راستگۆیانه، بۆ ئه‌وه‌ی باسی واتای ئه‌رێنیی ئه‌و بكه‌ین، پێویست به هه‌بوونی دوو مه‌رجی سه‌ربار ده‌كات:
یه‌كه‌م: پێویست ده‌كات ئه‌م هه‌قیقه‌ته رای تایبه‌تی ئه‌و كه‌سه پێك بهێنێت كه قسه‌ی پێ ده‌كات، ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی باوهرِی پێیه‌تی، به واتای ئه‌وه‌ی رایه‌ڵێكی به‌هێز له نێوانی خۆی و ئه‌ودا دروست بكات... وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، دووه‌م: ده‌كرێ مامۆستا یان ئه‌ندازیار یان زمان‌ناس.. ئه‌و هه‌قیقه‌ته بڵێ كه بیری لێ ده‌كاته‌وه و ده‌یزانێت.. به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌ته بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت و باوهرِی تایبه‌تی ئه‌و پێك بهێنێت.. بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئاشكراگۆی ئازاد و راستگۆوه بدوێین، وا پێویسته كه خودی قسه‌كه‌ر، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گوترا، سه‌ركێشی و سه‌رچڵی به‌و په‌یوه‌ندییه‌وه بكات، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌ی كه هه‌قیقه‌تی ئاراسته ده‌كرێت، هه‌یه‌تی. ئه‌م سه‌رچڵییه جۆرێك له ئازایه‌تی ده‌خوازێت، ئازایه‌تی له پله‌ی نزمیدا، (بریتییه) له ئه‌گه‌ری ترازاندنی رایه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی وه‌ك توانایه‌ك بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت... له پله‌ی هه‌ره بهرزیشیدا ئه‌وه‌یه كه ژیانی تایبه‌تی خۆمان بخه‌ینه به‌ر مه‌رگه‌وه.. ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی سوكرات به جوامێری و نه‌فس بهرزییهوهی گرێ ده‌دات.
ئازایه‌تیی گوێگر
فۆرمی له رووگۆی ئازاد و راستگۆ له نێو ئه‌وه‌ی ده‌كرێ ناوی بنێین گه‌مه‌ی هه‌قیقه‌تدا گه‌شه‌ی كردووه. له رووگۆی ئازاد و راستگۆ، به گوتنی هه‌قیقه‌ت هه‌موو هه‌قیقه‌ت، بوونی خۆی و په‌یوه‌ندیی خۆی به‌وی دیكه‌وه ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی.. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌قیقه‌تیان ئاراسته ده‌كرێت:
گه‌ل كه گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و برِیارانهوه ده‌كات كه بۆ شار گونجاون.. میر پێویسته رێنمایی بكرێت.. ئه‌و براده‌ره‌ی كه پێویست ده‌كات رێی پێ پیشان بده‌ین.. ئه‌و رۆڵه‌ی له رووگۆی ئازاد و راستگۆ دهیگێرِێت، ئه‌وانی دی په‌یوه‌ست ده‌كات كه گه‌مه‌ی هه‌قیقه‌ت قبووڵ بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر برینداركه‌ریش بێت.. جا به‌م جۆره سه‌باره‌ت به‌و بیرۆكه‌ی له نێو ئه‌نجومه‌ندا یان له به‌رژه‌وه‌ندیی میر و سوودی ئه‌ون، بۆ ئه‌و براده‌ره‌ی له نێو كوێری و نه‌زانیدایه پێی گه‌یشتووین.. هه‌موو ئه‌وانه له سه‌ریانه هه‌قیقه‌تی له رووگۆی ئازاد و راستگۆ قبووڵ بكه‌ن، به‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی مل له تیخی گوتنی هه‌قیقه‌ت، هه‌موو هه‌قیقه‌ت ده‌سووێت، پێویست ده‌كات گوێی لێ رابگرین.. كاره‌كه لێره‌د په‌یوه‌سته به جۆرێك له په‌یماننامه له نێو گه‌مه‌ی هه‌قیقه‌تدا. ئه‌گه‌ر له رووگۆی ئازاد و راستگۆ ئازایه‌تیی گوتنی هه‌قیقه‌تی نواند، جا ئه‌وه‌ی (هه‌قیقه‌تی) ئاراسته ده‌كرێت پێویسته ئه‌ویش جۆرێك له جوامێری و به‌رزی له قبووڵ كردنیدا بنوێنێت... له دوو په‌یڤدا ئێمه له به‌رامبه‌ر ئازایه‌تیی له رووگۆی ئازاد و راستگۆداین، كه هه‌ر چییه‌ك بێت هه‌لومه‌رج ئه‌و هه‌قیقه‌ت ده‌ڵێت.. هه‌روه‌ها له به‌رده‌م ئازایه‌تیی ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی كراوه، كه هه‌قیقه‌ت ئه‌گه‌ر برینداركه‌ریش بێت قبووڵ بكات.
ئاشكراگۆیی ئازاد و راستگۆ و ره‌وانبێژی
وه‌ك ده‌بینن، پهیرِهو كرنی ئاشكراگۆیی و راستگۆیی به ته‌واوی له‌گه‌ڵ هونه‌ری ره‌وانبێژیدا ناكۆكه. بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان له شێوه‌ی (تێكه‌ڵه) گه‌ڵاڵه بكه‌ین ئه‌مه‌ی دادێ ده‌ڵێم: ره‌وانبێژی وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا دیاری كرا و وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاده كرا، ئه‌و له قوولاییدا ته‌كنیكێكه بایه‌خ به گوتنی شتان ده‌دات، به بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان قسه‌كه‌ر و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ دیاری بكات، به دیوێكی دیكه ره‌وانبێژی هونه‌ر و ته‌كنیكه، كۆمه‌ڵێك رێسایه بوار به كه‌سی قسه‌كه‌ر ده‌دات، كه شتانێك بڵێت مه‌رج نییه خۆی باوهرِی پێیان بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به وه‌رگر، جێكه‌وتی ده‌بێت له شێوه‌ی بۆچوون و ره‌فتار و باوهرِ.. كه‌واته با بڵێین ره‌وانبێژی باش ئه‌وه‌یه كه توانای گوتنی شتانێكی هه‌یه به‌ده‌ر له‌وانه‌ی باوهرِی پێیانه و به‌ده‌ر له‌وه‌ی ده‌یانزانێت و به‌ده‌ر له‌وه‌ی بیری لێ ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندیی نێوان خۆی و وه‌رگر به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، له كاتێكدا رایه‌ڵێكی به‌هێز ده‌بینین، سه‌باره‌ت به سیسته‌می ئاشكراگۆیی و راستگۆیی، له نێوان له رووگۆی ئازاد و راستگۆ و قسه‌كانیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی، ئه‌گه‌ری جه‌فا و لێك دابرِان و جیا بوونه‌وه ده‌كاته‌وه.. ده‌با بشڵێین ئه‌گه‌ر ده‌كرێ ببینین كه كه‌سی ره‌وانبێژ خه‌سڵه‌تی درۆ كردن و رازاندنه‌وه‌ی قسه‌ی هه‌یه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كار له گوێ‌گران بكات و ناچاریان بكات ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت قبووڵی بكه‌ن.. ئه‌وه‌ی له رووگۆ و ئازاد و راستگۆ، كه كه‌سێكه به هه‌موو ئازایهتییهكهوه هه‌قیقه‌تێك ده‌ڵێ، ژیانی خۆی و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی ده‌خاته به‌ر مه‌ترسییه‌وه....
گوتنی راسته‌قینه بۆ پێغه‌مبه‌ره
پێویست ناكات باوهرِمان وا بێت كه له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ جۆرێكه له ته‌كنیكی دیاری كرا‌و كه هاوشان و چون ره‌وانبێژییه. با بڵێین، وێرِای زه‌حمه‌تیی دیاری كردنی، ئه‌و كارێك نییه به‌ڵكوو ئه‌و ره‌وشێكه، شێوازێكه له بوون نزیكتر له چاكه‌كاری، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵێك رێكار و ئامرازی دیاری كراون، له رێی ئه‌وانه‌وه له رووگۆی ئازاد و راستگۆ هه‌وڵ ده‌دات ئامانجی دیاری كرا‌و به‌جێ بگه‌یه‌نێت. ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی سوودبه‌خش و جوامێرانه‌یه بۆ شار و تاكه‌كان. ده‌ڵێم له بری ئه‌وه‌ی ته‌كنیكێك بێت، ئه‌و شێوه‌یه‌كی دیاری كراوه له گوتنی هه‌قیقه‌ت... به ئامانجی چاودێری كردنی، ده‌كرێ به شێوه‌ی دیكه له گوتنی هه‌قیقه‌ت به‌رهه‌ڵستی بین:
یه‌كه‌م لێره‌دا گوتنی هه‌قیقه‌تی پێغه‌مبه‌رانه‌یه: كاره‌كه په‌یوه‌ست نییه به شی كردنه‌وه‌ی بنیاد و ناوه‌رۆكه‌وه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیی به‌و شێوازه‌وه هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری له ئاست خۆی و له ئاست ئه‌وانی دی پێ دروست ده‌بێت، به‌و سیفه‌ته‌ی خودێكه هه‌قیقه‌ت ده‌ڵێ. دووه‌م شتی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه له دۆخی ناوه‌نددایه، ئه‌و به دروستی به ناوی خۆیه‌وه قسه ناكات. قسه‌یه‌ك رێك ده‌خات له داهێنانی خۆی نییه، ههقیقهتێكیش پێشكه‌ش ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه بۆی دێ. هه‌روه‌ها ئه‌و له دۆخی ناوه‌نددایه له نێوانی ئێستا و رابردوودا، به جۆرێك كه كار بۆ لادانی په‌رده له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شاراوه و پهنامهكییه ده‌كات. ئه‌و بۆ خۆشی له دۆخی ناوه‌نددایه، چونكه هه‌ر خۆی توانای روون كردنه‌وه و له پێناو لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه.. ئه‌و سیمایانه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ له رووگۆی ئازاد و راستگۆدا ناكۆكن، كه به قسه‌ی تایبه‌تی خۆی، به بیرۆكه و وێناكانی خۆی و باوهرِی تایبه‌تی خۆی.. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رقاڵ نابێت ته‌نیا به‌وه‌وه نه‌بێت كه تایبه‌ته به تاكه‌كان، به جۆرێك كه یارمه‌تییان بدات بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌زانی و كوێرییهی تێی كه‌وتوون، له پێناو راست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان.. ئه‌و بۆ خۆشی قسه‌ی نادیار و ئاڵۆز ناكات.. ئه‌و روون و راسته‌وخۆیه به جۆرێك كه شتێك بۆ ئه‌وی دی ناهێڵێته‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات، به‌ڵكوو ئه‌ركێكی ره‌وشتانه‌ی بۆ ده‌هێڵێته‌وه، كه بریتییه له ئازایه‌تیی قبووڵ كردنی هه‌قیقه‌ت، جا ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت...
گوتنی راسته‌قینه‌ی دانا
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بینین سیسته‌می له رووگۆی ئازاد و راستگۆ، به‌رهه‌ڵستی شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی گوتنی هه‌قیقه‌ت ده‌كات، كه سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه گرنگ و بنهرِهته، ئه‌ویش گوتنی هه‌قیقه‌ته له لای دانا. به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر، دانا به زمانی تایبه‌تی خۆی قسه ده‌كات، ئه‌و به‌ده‌ر له چاوگه‌كه‌ی (خودا، لاسایی كردنه‌وه، فێربوون...) په‌ندی تایبه‌تی خۆی ده‌ڵێ. گرنگ ئه‌وه‌یه كه له‌وه‌ی ده‌یڵێ ئاماده‌یه و نه‌ك وه‌ك قسه له‌وه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها وه‌ك رێكارێك له بوونی تایبه‌ت به خۆی وه‌ك دانایه‌ك. هه‌روه‌ها دانا ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌شی هه‌یه به‌وه‌ی له خۆرِا و له پێناوی خۆیدا وایه، ئه‌و ناچار نییه قسه بكات، ناچار نییه برِیاری خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌و بێ ده‌نگ ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا مه‌گه‌ر كاره‌كه پێویستی به ئاماژه‌یه‌ك بێت، له شێوازی پارِانهوه و پێداگیری، یان قسه‌یه‌ك حاڵه‌تێكی به په‌له‌ی تایبه‌ت به تاك یان شاره‌وه پێویستی كردووه. لێره‌دا دانا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا به یه‌ك ده‌گه‌ن، كه قسه‌ی نادیار و ئاڵۆز ده‌بێت، له رێی ئه‌وه‌وه گوێگره‌كه‌ی له سه‌رگه‌ردانی و نایهقیندا ده‌هێڵته‌وه. هه‌روه‌ها دانا ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌شی هه‌یه، به‌وه‌ی ئه‌و شته ده‌ڵێ كه له چێوه‌ی ئاماژه‌ی گشتیدایه، ئه‌وه‌ی تاك له بوونی خۆیدا پێی گرنگه.. ئه‌و له هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا وا باوه كه له گۆشه‌گیرییه‌كی خۆویستانه‌دا بێت (لێره‌دا حاڵه‌تی "هیراكلیت"مان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه برِیاری دا خۆی برِوات، به به‌راورد له‌گه‌ڵ "هیرمیدۆر" براده‌ری "هیراكلیت" كه گرووپی "فیزوكراتهكان" ده‌ریان كرد)، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌وانی دی. به به‌راورد له‌گه‌ڵ له رووگۆی ئازاد و راستگۆدا، ده‌كرێ بڵێین ئه‌م خه‌سڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌بێ ئه‌ركی رێنمایی كردنی خه‌ڵك و ده‌ست گرتنیان و رووناك كردنه‌وه‌ی رێی ژیانیان به‌جێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وانه ئهركانێكن خودا به‌وانی سپاردووه، ناكرێ وازیان لێ بهێنن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ههرِهشهی مه‌رگیشیان له سه‌ر بێت، به‌ڵام تا دوا هه‌ناسه هه‌ر داكۆكییان لێ ده‌كه‌ن. له رووگۆی ئازاد و راستگۆ ئه‌وه‌یه كه زۆر به روونی و ئاشكرایی و دلێرییه‌وه، ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌ڵێ كه تایبه‌ته به‌وه‌ی بۆ ژیانی تاكه‌كان گرنگه.
قسه‌ی راسته‌قینه‌ی ته‌كنیكار
نموونه‌ی سێیه‌م بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت، نموونه‌ی ته‌كنیكار یان مامۆستا كه زۆر له دیالۆگه‌كانی سوكراتدا ده‌یبینین... كه‌سایه‌تیی وه‌ك پزیشك و مامۆستا و دارتاش و مووزیكژهن و وه‌رزشكار.. بێ گومان خاوه‌ن زانین و ته‌كنیكن، كار بۆ پیاده كردنیان ده‌كه‌ن وه‌ك فۆرمی تیۆری و پراكتیكی، كه له شێوه‌ی مه‌شق و راهێناندا ده‌بن و دواتر ئه‌وانی دیكه‌ی پێ فێر ده‌كرێت. به‌م واتایه ته‌كنیكار ئه‌وه‌یه كه توانای فێربوون و فێركردنی ئه‌وه‌ی پێشتر فێری بووه، ئه‌و وه‌ك نێوانگێرِه، ناچاره ئه‌و زانینانه بگوازێته‌وه كه له نێو كه‌له‌پووردا ریز بوون... ئه‌و مانه‌وه‌ی له نێو سیسته‌می زانیندا مسۆگه‌ر ده‌كات...ئه‌و له پێ گوتنه‌وه‌دا له په‌یوه‌ند به ئه‌وانی دی تووشی هیچ مه‌ترسییه‌ك نابێته‌وه.. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینین له رووگۆی ئازاد و راستگۆ كه هه‌قیقه‌ت، به‌وه‌ی كه بیرۆكه و باوهرِی تایبه‌ته، له لای ئه‌و پێگه‌ی مه‌ترسی وه‌رده‌گرێت، مه‌ترسیی له‌ده‌ست دانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دی به هۆی قینه‌وه، كه ره‌نگه بگاته ئاستی سزا و توندوتیژی و كوشتنیش. با بڵێین له رووگۆی ئازاد و راستگۆ پێغه‌مبه‌ر نییه، چونكه ئه‌م (پێغه‌مبه‌ر) له رێی لادانی په‌رده له سه‌ر شتی په‌نامه‌كی هه‌قیقه‌ت ده‌ڵێ.. هه‌روه‌ها داناش نییه كه به ناوی داناییه‌وه، هه‌ر كاتێكی بخوازێت، ئه‌وه‌ی به لای گیانداران و سروشته‌وه گرنگه بیڵێ.. هه‌روه‌ها ئه‌و تهكنیكارهش نییه به ناوی كهلهپوورهوه قسان ده‌كات.. له رووگۆی ئازاد و راستگۆیه كه به ناوی خۆیه‌وه قسه ده‌كات، سه‌رچڵی به گوتنی هه‌قیقه‌ت، ته‌واوی هه‌قیقه‌ته‌وه ده‌كات.
چوار شێوه بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت
وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، من لێره‌دا كار بۆ دیاری كردنی چوار پیشه یان چوار هونه‌ر ناكه‌م، چوار نموونه‌ی جیاوازی جڤاكی له گوتنی هه‌قیقه‌ت (گوتنی پێغه‌مبه‌رانه، تهكنیكارانه، دانایانه،له رووگۆی راستگۆییانهی هه‌قیقه‌ت). راسته ده‌كرێ ئه‌م شێوه مه‌زنانه‌ی گوتنی هه‌قیقه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌زگا یان هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌ساندا به‌راورد بكه‌ین... به‌ڵام له كۆندا وا باو بووه كه جیاوازیی له نێوانیان له ئارادا بووه. ئه‌ركی پێغه‌مبه‌رانه‌مان هه‌یه و شێوازێكی ده‌زگایی وه‌رگرتووه. كه‌سایه‌تیی دانامان هه‌یه كه له رێی وێنه‌ی دیاری "هیراكلیت"دا خۆی ده‌نوێنێ. پاشان كه‌سایه‌تیی تهكنیكارمان هه‌یه كه له دیالۆگه‌كانی سوكرات یان له‌گه‌ڵ سۆفستییهكاندا ده‌یان بینین. دوا جار له رووگۆی ئازاد و راستگۆ له رێی تایبه‌ت و دیاریی خۆیه‌وه. ئه‌و دیار بوونه هه‌ر چۆنێكی بێت له نێو كه‌ش و كۆمه‌ڵگاكاندا، ئه‌وه ئه‌م جۆره شێوانه‌ی گوتنی هه‌قیقه‌ت نه كه‌سانه‌ن و نه رۆڵی جڤاكین. راسته له هه‌ندێك قۆناغی مێژوودا و له هه‌ندێك شارستانیه‌تدا، ئه‌و چوار ئه‌ركه‌ی باس كران ده‌چنه ئه‌ستۆی هه‌ندێك ده‌زگا یان كه‌سایه‌تییه‌وه، هه‌ڵبه‌ت كاره‌كه په‌یوه‌ست به رۆڵی كه‌سانه نییه، به‌ڵكوو به شێوه‌كانی گوتنی هه‌قیقه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له رێی چه‌ندین جۆر ده‌زگا یان شێوه‌ی گوتارامێزدا خۆی نواندووه... با لێره‌دا كه‌سایه‌تیی سوكراتمان وه‌بیر بێته‌وه كه توخمگه‌لێك كۆ ده‌كاته‌وه، كه له سیسته‌می ته‌كنیكی و له رووگۆی ئازاد و راستگۆیه.. كه‌واته سوكرات له رووگۆی ئازاد و راستگۆیه و ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه خودا به‌وی سپاردووه، ئه‌وه ئه‌رك و كارێكه له رێی بنه‌مای (خۆت بناسه)ه‌وه له یه‌زدانی وه‌رگرتووه. سوكرات هه‌روه‌ها له رێی كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌زه‌وه داناشه، وه‌ك پشت كردنی له خۆشی و خۆرِاگری و توانای به‌رگه‌گرتنی ئازاری.. سوكرات هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌شه، هه‌رچه‌نده ده‌شزانێت به‌ڵام قسان ناكات... هه‌روه‌ها ئه‌و تهكنیكاریشه له رێی ئه‌و گرفتهیهوه كه په‌یوه‌ندیی به چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ی چاكه‌كارییه به لاوان، له پێناو ژیانی تایبه‌تی خۆیان و به ئامانجی رواندنی كاروباری شاریش.
له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ و، مه‌سیحیه‌ت
ئه‌گه‌ر قۆناغی گریك رۆم كاری بۆ لێكدان (تێكه‌ڵ كردن)ی دوو شێوه یان دوو سیسته‌می هه‌قیقه‌ت كردووه، كه شێوه‌ی له رووگۆیی و راستگۆییه پاشان شێوه‌ی پهندامێز (دانایی)ه.. ئه‌وه ئه‌و كریستانییهی له سه‌ده‌كانی ناوهرِاستدا باڵاده‌ست بوو، كاری بۆ تێكه‌ڵ كردن (لێكدان)ی دوو شێوه‌ی دی كرد، ئه‌وانیش شێوه‌ی له رووگۆی ئازاد و راستگۆ و، شێوه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌ی گرێ‌دراو به گوتنی هه‌قیقه‌ته‌وه، كه بۆ چاره‌نووسی خه‌ڵك و ئایینده‌یان، واته ئه‌وه‌ی له پاش مه‌رگ چاوهرِوانیانه، گرنگه...ئه‌وانه‌ش كاروبارێكن ده‌كرێ له نێو شێوه گوتاری جیاجیا و له نێو ده‌زگاگه‌لی مسیۆنێری (مژده‌هێنی)دا ته‌ماشا بكرێن... لێره من مه‌به‌ستم مژدههێنانی دۆمینیك و فرهنسیسكه له سه‌ده‌كانی ناوهرِاستدا، ئه‌وانه‌ی رۆڵێكی مێژووییانه‌یان بینی له وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی مه‌رگی چاوهرِوان كرا‌و و رۆژی لێپرسینه‌وه، ئه‌ویش زۆر به روونی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك به هه‌ڵه و تاوانه‌كانیان، هه‌روه‌ها بۆچی و له‌به‌ر چی پێویستیان به‌وه‌یه ره‌فتاری خۆیان به ئامانجی رزگاری بگۆرِن... له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌روه‌ها به‌و ده‌زگایه‌ی زانكۆ ئاشنا ده‌بین، كه له‌و كاته‌دا كاری بۆ لێكدانی دوو شێوه‌ی هه‌قیقه‌ت، ئه‌ویش شێوه‌ی ته‌كنیكیی گرێ‌دراو به فێركردن و گواستنه‌وه‌ی زانین و، شێوه‌ی پهندامێزی گرێ‌دراو به گوتنی ئه‌وه‌ی به لای بوونی مرۆیی، كه‌ینوونه و ته‌بیعه‌تی شتانه‌وه گرنگه...
له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ و، نوێخوازی
كه‌واته ده‌توانین، وه‌ك گریمانه یان وه‌ك ده‌رهاویشته‌ی گونجاو، بڵێین سیسته‌می هه‌قیقه‌تی پێغه‌مبه‌رانه تا ئێستا هه‌ر له نێو گوتارگه‌لی سیاسیی شۆرِشگێرِانهدا ئاماده‌یه، به‌وه‌ی سیاسه‌توان به زمانی ئه‌وی دی قسه ده‌كات، تا ئایینده‌ی گیاندار، واته ئه‌وه‌ی گرێدراوی چاره‌نووسی مرۆییانهیهتی، بڵێت... هه‌رچی شێوه‌ی پهروهردهكارانهی ته‌كنیكییه بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت، ئه‌وه پتر به ده‌وری زانست‌دا ریز ده‌به‌ستێت، یان با بڵێین ئه‌و پێك هاتووه له كۆمه‌ڵێك له ده‌زگای زانستی كه بایه‌خ به توێژینه‌وه و وانه‌گوتنه‌وه ده‌ده‌ن.. هه‌رچی شێوه‌ی له رووگۆیه، هه‌رچه‌نده ئه‌و سرِاوهتهوه، ده‌بینین شوێنه‌واری روونی جێ هێشتووه، ده‌بینین به سه‌ر سێ شێوه‌كه‌ی دیكه‌ی گوتنی هه‌قیقه‌ت دابه‌ش بووه: به‌م جۆره گوتاری شۆرِشگێرِی كاتێك رۆڵی ره‌خنه گرتن له كۆمه‌ڵگای باو ده‌بینێ، ئه‌و رۆڵی له رووگۆی ئازاد و راستگۆ ده‌بینێ.. هه‌رچی گوتاری فه‌لسه‌فییه كاتێك وه‌ك شی كردنه‌وه و رامان له‌باره‌ی چاره‌نووسی مرۆیی و ره‌خنه گرتن له هه‌ر شتێكی كه ره‌نگه بۆ ئه‌و چاره‌نووسه ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌ویش له نێو سیسته‌می زانین و ره‌وشتدا، ئیدی رۆڵی له رووگۆی ئازاد و راستگۆ ده‌بینێت... هه‌رچی گوتاری زانستییه، كاتێك رۆڵی ره‌خنه گرتن له بیرۆكه‌ی پێشین و زانینی باو و ده‌زگای زاڵ و شێوازه‌كانی كار كردن ده‌بینێت.. ئیدی رۆڵی له رووگۆی ئازاد و راستگۆش ده‌بینێت..
ره‌وانه كردنی گرێ‌دراو به وانه‌كانه‌وه:
ئه‌وانه ره‌وانه كردنی هه‌ڵهێنجراو له كتێبی (بهرخوێندنهوهی خود یان هیرمۆنۆتیكای خود)ن:
فۆكۆ له‌م كتێبه‌دا ویستی به شێوه‌یه‌كی ورد، میتۆدانه و مێژووییانه، له ئاست ئه‌و رۆڵه بوه‌ستێت، كه پره‌نسیپی خولیابوون به خود هه‌ر له كولتووری یۆنان و رۆمه‌وه بیگره تا سه‌رده‌می كریستیان و دوا جار چاخی نوێ.. به‌های گرنگ كه خه‌سڵه‌تی ئه‌و پره‌نسیپه بوو له دێر زه‌ماندا، كه وای كرد ببێته به‌راییه‌ك بۆ توێژینه‌وه، برِستی ئه‌وه‌شیان به فۆكۆ دا، كه له لایه‌كه‌وه له ئاست جۆری ته‌كنیك و هه‌ڵسوكه‌وت و مهبهستگهریی مێژووییانه‌دا هه‌ڵوه‌سته بكات، كه له رێی ئه‌وه‌وه خود له په‌یوه‌ندیی به خۆی و به ئه‌وی دیكه‌وه پێك دێت... له لایه‌كی دیكه‌وه برِستی دارِشتنهوهی پرسیاری سیاسیی پێ به‌خشی، به‌وه‌ی كه ململانێی ئێستا هه‌ر ته‌نیا ململانێی دژ به باڵاده‌ستیی سیاسی و قۆرخكاریی ئابووری نییه، به‌ڵام هه‌روه‌ها ململانێی دژ به ملكه‌چ كردنی خود و ناسنامه‌كانه.. "فۆكۆ" له خوێندنه‌وه‌ی "سینیك، مارك ئۆریل، ئه‌بیكۆر و ئه‌فلاتوون"دا به دوای ئه‌وه‌دا ناگهرِێت كه تێ‌یان پهرِێنێت، به‌ڵكوو وێڵی ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ دووباره بیر كردنه‌وه له (كاری) سیاسی... له چێوه‌ی ره‌وتی توێژینه‌وه، له ته‌كنیك كه گرێدراوی پێك هێنانی خود و گه‌ڵاڵه بوونییه‌تی، "فۆكۆ" هه‌ڵوه‌سته له ئاستی له رووگۆیی ئازاد و راستگۆدا ده‌كات... فۆكۆ له وانه‌ی چوارشه‌ممه 10ی ئایاری 1982دا ده‌ڵێ:
(له وانه‌ی رابردوودا روونم كرده‌وه كه چۆن سۆفیگه‌ری به‌و واتایه‌ی فه‌یله‌سووفانی گریك و رۆم ده‌یخه‌نه روو، ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیی هه‌یه كه بریتییه له دروست كردنی رایه‌ڵێكی به‌هێز له نێوانی خود و هه‌قیقه‌تدا، رێ به سۆفی ده‌دات كاتێك كه ده‌گاته قۆناغی ته‌واوی بوونی خۆی، ئیدی ده‌بێته خاوه‌ن گوتاری هه‌قیقه‌ت، كه له كاتی پێویستدا توانای وهگهرِخستنی هه‌بێت.. سۆفی كار بۆ پێك هێنانی خود وه‌ك خودێك ده‌كات، كه هه‌قیقه‌تی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت. ئه‌م تێرِوانینه په‌یوه‌سته به زه‌رووره‌تی هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك و رێكار و رێسای ره‌وشتی گرێ‌دراو، به له یه‌كدی ئاگادار بوون و گواستنه‌وه‌ی گوتاری هه‌قیقه‌ت له نێوان خاوه‌نه‌كه‌ی و كه‌سی وه‌رگردا. له پێشه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌شه‌وه پرسی بێ ده‌نگی و گوێ گرتن به‌وه‌ی كه ته‌كنیك و ره‌وشتن.. لێره‌دا تووشی پرسی له رووگۆی ئازاد و راستگۆ ده‌بین. وا دێته پێش چاوم كه له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ له هه‌مان كاتدا ئاراسته به تایبه‌تمه‌ندی و دۆخێكی ره‌وشت ده‌كات، هه‌روه‌ها گرێدراوی ئه‌وه‌شه كه ته‌كنیكییه. له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك بڵێیت، ئه‌و راستگۆیی ئازاده، كرانه‌وه‌یه.. كه وا ده‌كات ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێین و وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ بیڵێین و هه‌ر كاتێك كه ده‌مانه‌وێ بیڵێین، له نێو ئه‌و شێوه‌یه‌دا بیڵێین كه پێمان وایه بۆی ده‌گونجێت. هه‌روه‌ها گرێداروه به هه‌ڵبژاردن و برِیار و ره‌وشی ئه‌وه‌ی قسه ده‌كات، لاتینه‌كان به وهرگێرِان كردیانه ئازادی، هه‌روه‌ها به وهرگێرِان كراوه‌ته ده‌سته‌واژه‌ی "لهرِوو گوتن"، كه "فۆكۆ" به گونجاوی ده‌زانێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه "فۆكۆ" كار بۆ روون كردنه‌وه‌ی ناته‌بایی له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ له‌گه‌ڵ دوو شێوه گوتنی دی ده‌كات: یه‌كه‌میان ئه‌خلاقییه و راسته‌وخۆ به‌رهه‌ڵستیی ده‌كات و له سه‌ری پێویسته كه به‌ره‌نگاری بێته‌وه، ئه‌ویش مه‌رایی فێڵبازانه‌یه، دووه‌میشیان ته‌كنیكییه كه ره‌وانبێژییه. ده‌كرێ بڵێین ئه‌م دوو دژه له قوولاییدا ئه‌وان پێكه‌وه به‌ندن، به چه‌شنێك كه بناغه‌ی ئه‌خلاقیانه‌ی ره‌وانبێژی مه‌رایی فێڵبازانه‌یه، وه‌ك چۆن باشترین ئامرازی مه‌رایی و فێڵبازی به زه‌رووره‌ت ته‌كنیك و فرت و فێڵی رهوانبێژانهیه. له گه‌لێك ده‌قی یۆنانی (گریك)دا پێكه‌وه به‌ندییه‌ك له نێوانی مه‌رایی و فێڵ و توورِهییدا ده‌بینین. هه‌ڵبه‌ت توورِهیی هه‌ڵچوونێكی توندوتیژ و بێ سانسۆره له كه‌سێكه‌وه هه‌مبه‌ر به كه‌سێكی دی. به زۆری شێوه‌یه‌كی زێده ده‌سه‌ڵات به خۆوه ده‌گرێت، چ سه‌باره‌ت به سه‌رۆك خێزان بێت هه‌مبه‌ر به ژن و منداڵه‌كانی، یان سه‌باره‌ت به میر بێت هه‌مبه‌ر به كه‌سان. رێساكه‌ی گریك ده‌ڵێ، كۆنترۆڵ كردنی خود یه‌كه‌مین بنه‌مایه بۆ كۆنترۆڵ كردنی ماڵ ئنجا شار.. جا لێره‌وه پرسی په‌روه‌رده كردنی میر دێته پێشه‌وه، به جۆرێك كه بهرِێوه بردنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته ئه‌ركێكی دیاری كرا‌و كه رێسای خۆی هه‌یه. ره‌فتار (ئیتیك)ی توورِهیی رێكارێكه بۆ لێك جیا كردنه‌وه‌ی به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات به ره‌وایی و تێپهرِاندنی ئه‌و ره‌واییه. به‌م جۆره ئه‌گه‌ر توورِهیی زێده به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات بێت له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌رهه‌ق به به‌رده‌ستی خۆی، ئه‌وه مه‌رایی فێڵبازانه له بنه‌وه را ده‌ست پێ ده‌كات، رێكارێكه بۆ راكێشانی مه‌یلی سه‌رۆك به ئامانجی سوود وه‌رگرتن له سۆز و پیاوه‌تیی ئه‌و. ته‌نیا ئامرازی ته‌كنیكی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و هه‌موو پیاوهتییه زمانه، كه به جۆرێك به‌كار ده‌هێندرێت كه وا له سه‌رۆك ده‌كات باوهرِ بكات كه خۆی به‌هێزترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و باشترینه... به‌م جۆره مهراییكهری فێڵباز ئه‌وه‌یه كه رێ به خود نادات كه خۆی وه‌ك كه هه‌یه بناسێت. له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ دژ به مه‌رایی فێڵبازانه‌یه، چونكه ئامانجی ئه‌وه‌یه رێ به ئه‌وی دی ده‌دات كه خۆی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، خۆرِسكانه پێك بهێنێت... وای لێ ده‌كات كه پێویستی به گوتاری ئه‌وی دی نه‌بێت. هه‌رچی دووه‌مین شێوه‌یه كه له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ له‌گه‌ڵیدا ناكۆكه، ئه‌وه ره‌وانبێژییه. وه‌ك ده‌زانین ره‌وانبێژی كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك و رێكاره، ئامانجی هێنانه ئارای هه‌قیقه‌تێكی دیاری كرا‌و نییه، به‌ڵكوو ئه‌و هونه‌ری قه‌ناعه‌ت پێ هێنانه به شتانێك كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌قیقه‌تیش نه‌بن، جا ئه‌و به‌م جۆره دژ به فه‌لسه‌فه‌یه. ئه‌و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی هه‌قیقه‌ته به رووتی. شتی دووه‌م وه‌ك ده‌زانن ئه‌وه‌یه كه ره‌وانبێژی هونه‌رێكی رێكه و رێسای خۆی هه‌یه كه فێر ده‌كرێن... به پێچه‌وانه‌ی له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ كه هونه‌ر نییه، به ناوه‌رۆك دیاری ناكرێت، ئه‌و پیاده كردنێكی تایبه‌تی گوتاری هه‌قیقه‌ته، رێسای یه‌ده‌گ و زرنگییه كه په‌یوه‌ندیی به چۆنیه‌تی گوتنی هه‌قیقه‌ت و كاتی گوتنهكهیهوه هه‌یه... ئه‌وه‌ی كه دیاریی ده‌كات هه‌لومه‌رج و بۆنه‌ی گونجاوه بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت. ئه‌و له بنهرِهتدا پرسی شێوه‌یه. سێیه‌مین شت كه له رووگۆیی ئازاد و راستگۆ له ره‌وانبێژی جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئامانج له ره‌وانبێژی كار كردنه له ئه‌وانی دی به ئامانجی ملكه‌چ كردنیان، هه‌رچی له رووگۆیی ئازاد و راستگۆییشه ئامانجی ئه‌وه‌یه پاڵیان پێوه بنێت خۆبه‌خۆ خودی خۆیان پێك بهێنن، به بێ ئه‌وه‌ی مامۆستای راستگۆی ئازاد ئامانجی دیكه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت...
هه‌وڵ ده‌ده‌م قسه له‌باره‌ی وانه‌كانه‌وه بكه‌م، به دارِشتنی هه‌ندێك پرسیار، كه ئامانجیان توێژینه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی به‌راوردكاری، له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌زموونی عه‌ره‌بیی ئیسلامی له ئاستی به‌رهه‌م هێنانی هه‌قیقه‌ت و به‌كار هێنانی له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت گه‌مه‌ی هه‌قیقه‌ت... كامانه‌ن ئه‌و شێوانه‌ی گوتنی هه‌قیقه‌ت كه به سه‌ر ئه‌زموونی عه‌ره‌بیدا زاڵ و له نێو ئه‌ودا باون؟ كامانه‌ن ئه‌و میكانیزم و ته‌كنیكه ئامادانه‌ی كۆنترۆڵیان كردووه و به‌رده‌وامیی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن؟ كامه‌یه ئه‌و ئه‌گه‌ره په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوانی ئه‌و و، ئه‌و شێوانه‌ی "فۆكۆ" له خوێندنه‌وه‌ی فراوانی بۆ ئه‌زموونی رۆژاوا پێشكه‌شی ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر له پرۆژه‌ی مامۆستای "ئه‌لجابری"یه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، به تایبه‌ت له هه‌ردوو كتێبه‌كه‌یه‌وه (عه‌قڵی سیاسی و، عه‌قڵی ئه‌خلاقی)یه‌وه، ده‌كرێ بڵێین كه ئه‌زموونی عه‌ره‌بی ئیسلامی له ئاستی شێوه‌كانی گوتنی هه‌قیقه‌تدا دوو جۆر باڵیان به سه‌ردا كێشاوه: شێوه‌ی ته‌كنیكی و شێوه‌ی سۆفیگه‌ری.
1- گوتنی هه‌قیقه‌ت له لای ته‌كنیكار وه‌ك شێوه‌یه‌كی هاوشان له‌گه‌ڵ گوتنی هه‌قیقه‌ت له لای فه‌یله‌سووف: كاره‌كه لێره‌دا په‌یوه‌سته به نووسه‌ر و وهرگێرِ و په‌روه‌رده‌كار و راوێژكاره‌وه.. مامۆستای ئه‌لجابری له به‌دواداچوونی بۆ سیسته‌مگه‌لی به‌ها له كولتووری عه‌ره‌بدا وه‌ك میتۆده رێرِهوێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له عه‌قڵی ئه‌خلاقی، كاری به ئاراسته‌ی دارِشتنی چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی بۆ هزری ئه‌خلاقی له كولتووری عه‌ره‌بدا كرد، ئه‌ویش له‌وه‌ی ناوی نا "قه‌یرانی به‌ها"ه‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه به گوێره‌ی ئه‌وه ئه‌م دوو پرسیاره‌ی خسته روو: پرسیاری یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندیی به ئه‌زموونی سیاسیی ئه‌خلاقیانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ئاخۆ چۆن "رووی دا" كه سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی سه‌ره‌تای نووسین له "به‌ها و ره‌وشت" له هه‌ناوی كولتووری فارسه‌وه ده‌ستی پێ كرد؟ له كاتێكدا ئه‌و سه‌رده‌مه ساغ عه‌ره‌بی بوو، به‌ڵكوو سه‌رده‌مێك بوو كه هه‌ستی ده‌مارگیری بۆ عه‌ره‌ب و كولتووره‌كه‌ی: كولتووری دوانده‌ری و شیعر باڵاده‌ست بوو. پرسیاری دووه‌میش په‌یوه‌ندیی به ئه‌زموونی سیاسیی ئه‌خلاقیانه‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌وه هه‌بوو: ئاخۆ چۆن ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی گۆرِا، كه له سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا ده‌وڵه‌ت له سیاسه‌تی خۆی، سیسته‌می به‌هاكانی باوی خۆیدا مۆركی خێڵه‌كیی هه‌بوو، كه به‌ده‌ر یان نزیك له به‌ده‌ر له مۆركی ئایینی بوو، كه‌چی له سه‌رده‌می عه‌باسیدا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێك ئایین بۆ پاساو دانه‌وه‌ی به‌هاكانی و سه‌لماندنی شه‌رعیه‌تی خۆی و پته‌و كردنی یه‌كێتیی خۆی و مسۆگه‌ر كردنی به‌رده‌وامیی خۆی، به‌كار ده‌هێنێت؟.. كاره‌كه‌ش هه‌ر په‌یوه‌ست به دیاری كردن خاڵی ده‌سپێكه‌وه نییه، به‌ڵكوو به دیاری كردنی رێرِهوی كار كردن و وهگهرِخستنی به‌هاگه‌لی دیاری كرا‌و، كه له نێو كولتووری عه‌ره‌بدا ده‌چه‌سپێن، ئه‌ویش دژ به، یان به‌رامبه‌ر به چاوگی دی كه به‌م شێوه‌یه یان به شێوه‌یه‌كی دی له كولتووری عه‌ره‌بدا ئاماده بوون (ئیسلامی، ساغ عه‌ره‌بی، یۆنانی)...
كاره‌كه له هه‌ردوو ئه‌زموونی سیاسیی ئه‌مه‌وی و عه‌باسیدا، په‌یوه‌ندیی به پاساوی سیاسیی گواستنه‌وه و ئاماده بوون و بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌های گوێرِایهڵییهوه هه‌یه، كه ریشه‌یه‌كی فارسانه‌ی هه‌یه، له نێو ره‌فتاری سیاسیانه‌ی ئه‌خلاقیی عه‌ره‌ب، به جۆرێك كردییه به‌های زاڵ به سه‌ر كولتووری عه‌ره‌بدا چ به‌وه‌ی ره‌فتاره یانیش به‌وه‌ی گوتاره... ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م ستایلێكی نوێ بۆ گوتنی هه‌قیقه‌ت كه به تهكنیكارهوه گرێدراوه، ئه‌ویش بریتییه له نووسه‌ر و وهرگێرِ و په‌روه‌رده‌كار و راوێژكار.. لێره‌دا له ئاست دوو كه‌سایه‌تیی ناودار له نێو كولتووری عه‌ره‌ب (عه‌بدولحه‌مید ئهلكاتب و ئیبن ئهلموقهففهع)دا هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ین: عه‌بدولحه‌مید بن یه‌حیا بن سه‌عید به (دامه‌زرێنه‌ری كردهنیانهی گوتاری درێژه‌دان (...) داده‌ندرێت، له بنهرِهتدا، مامۆستای منداڵان بوو، واته په‌روه‌رده‌كاری رۆڵه‌ی گه‌وره و ماقووڵانی ده‌وڵه‌ت بوو)... هه‌رچی ئیبن ئهلموقهففهع بوو نووسه‌ر و وهرگێرِێك بوو له ده‌سته‌ی تایبه‌تدا (واته له یارانی ده‌سه‌ڵاتدار كه بریتین له وه‌زیر و نووسه‌ر و پیاوانی ده‌ربار). چینی نووسه‌ران له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویدا رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له ههڵسوورِاندنی كاری سیاسی له ئاستی ئایدیۆلۆژیادا.. (به‌وانه‌وه شا دێته سه‌ر رێ و پاشا‌كان كاریان بۆ راستهرِێ ده‌بێت و به سیاسه‌ت و ته‌گبیری ئه‌وان خودا ده‌سه‌ڵاتدارانیان باش ده‌كات)...
ئه‌ركه‌كانی نووسه‌ر له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ویدا په‌یوه‌ست بوو به به‌هاگه‌لێكی دیاری كرا‌و، په‌خش كردنیان به رێكاری جۆربه‌جۆردا به‌ڵام ته‌واوكار، ئه‌مانج له‌وان چه‌سپاندن و بره‌و پێدانی كۆمه‌ڵێك به‌های فارسی بوو، كه ستایشی گوێرِایهڵی ده‌كه‌ن.. عه‌بدولحه‌مید له نامه‌یه‌كدا بۆ هاورِێیانی نووسه‌ر و هاوپیشه‌یدا، له پاش ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌چێته سه‌ر دابه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست و پێوه‌ند و پێشوازی و جووله و هه‌ڵسوكه‌وتی له نێو كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆشكدا، ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ هه‌ڵوێستی به گشتی له ئاست خه‌ڵكی دوور و نزیك چۆن بێت.. كاره‌كه له بنهرِهتدا په‌یوه‌ندیی به چۆنیه‌تی ره‌فتار كردن له‌گه‌ڵ عه‌وام و هێنانه سه‌ر رێی، به جۆرێك كه بهركێشهكه گوێرِایهڵییهكی كوێرانه ده‌بێ بۆ سه‌رداری میلله‌ت له چوارچێوه‌ی میكانیزم و رێوشوێنێك كه به راست كردنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌وه گرێ دراون.. ئه‌مه‌شه مه‌به‌ست له چه‌مكی ئه‌ده‌ب له سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویدا كه ریشه‌ی دهگهرِێتهوه سه‌ر كولتووری فارس... چینی نووسه‌رانی نوێ چالاكییه‌كی ئایدیۆلۆژیی پێشتر نه‌بووه له ره‌فتاری پێشووی سیاسی‌دا. هه‌رچی ئیبن ئهلموقهففهعه، به كتێبه‌كه‌ی خۆی (كلیله و دیمنه) ناسرا كه به گوته‌ی ئه‌لجابری به (چاوگی یه‌كه‌م له گه‌ڵاڵه كردنی عه‌قڵی ئه‌خلاقیانه‌ی عه‌ره‌ب) داده‌ندرێت، به‌ڵكوو ئه‌و كتێبه كه