ده‌سه‌ڵاتی فه‌لسه‌فه
February 9, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :دیالۆگ: فیلیپ فورجێ، جاك لوریدیر
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
هه‌ر یه‌ك له (فیلیپ فورجێ و جاك لوریدیر)، پێكه‌وه (هانس جۆرج گادامیر) ده‌دوێنن. (گادامیر) كه له ساڵی 1900 له (بریسلۆ) له‌دایك بووه، به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه داده‌ندرێت كه بواری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانیان كۆنترۆڵ كردووه. له ساڵی 1929دا بۆ خۆ شیاندن، له‌گه‌ڵ (مارتن هایدگه‌ر)دا تێزه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد. دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك مامۆستا له (لیزیگ) و پاشان له (فرانكفۆرت) كاری كرد، له ساڵی 1949دا له پۆستی "پرۆفیسۆری گوتنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه" له زانكۆی (هایدلبێرگ)دا جێی (كارڵ جاسپه‌ر)ی گرته‌وه. (هانس جۆرج گادامیر) به قوولی كاری له په‌ره‌سه‌ندنی هاوچه‌رخانه‌ی زانستی مرۆیی له ئه‌ڵمانیادا كرد، دیالۆگی نایابی له‌گه‌ڵ (یۆرگن هابرماس)دا، گه‌واهیی ئه‌و شته‌یه. (دیالۆگ و دواندنهكهش به‌م جۆره بوو):* ناونیشانی كاری بنهرِهتیی تۆ "هه‌قیقه‌ت و میتۆد" ناكۆكی ده‌نێته‌وه، به تایبه‌تی له فه‌ره‌نسا. ئاخۆ چی له خۆ ده‌گرێت؟ به شێویه‌كی گشتی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی ده‌ته‌وێ دایبمه‌زرێنی چییه؟
گادامیر: ناونیشان ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شته بخاته روو كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێ بیڵێ، ئه‌وكات رۆڵی خۆی نابینێ. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، له سه‌ریه‌تی كه بواره‌كانی بیركردنه‌وه وهگهرِ بخات، ئه‌و (بوارانه‌ی) هه‌ستی جه‌ماوه‌ر ده‌ورووژێنن. به كرده‌نی ئه‌و شێوازه‌ی من هێنامه ئاراوه تا ئه‌و راده‌یه نادیاره، كه ره‌خنه‌گران پێیان وا بوو، كتێبه‌كه جارێك له‌باره‌ی دوایین میتۆدهوهیه بۆ گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت، جارێكی دیكه‌ش له‌باره‌ی سه‌ركۆنه كردنێكی ریشه‌ییانه‌ی هه‌قیقه‌ته‌وه‌یه! له راستیدا، ناكۆكیی هێنده سهرپهرِانه، به‌رهه‌مداره.. له لێكدانهوهكهمدا بیرۆكه‌یه‌ك دهسپێكمه كه ده‌ڵێ ده‌بێ "سیفه‌تی ره‌ها" له نموونه‌ی باڵای میتۆد دابماڵدرێت، ئه‌و نموونه‌یه‌ی كه له زانستگه‌لی دروست، هه‌ڵهێنجراون. ئامانجی من سیسته‌مێكه، نه‌ك به واتای لقی تایبه‌ت به زانین، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی من هه‌ڵوێستێكه كه ورد و تونده، بریتییه له كۆنترۆڵ كردنی میتۆد له رێی تێپهرِاندنییهوه. پاش تێپهرِ بوونی بیست ساڵ به سه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و بیرۆكه‌یه وا دێته پێش چاوم، كه له هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی زیاتره، چونكه له لایه‌ن تیۆریزه‌كارانی ئێمه‌وه به دروستی نه‌ناسرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌وان) پێیان وایه، كه ته‌نیا پرسی زانست و راست و دروستییه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ره بۆ راز و نهێنییه‌كانی جیهان. به‌ڵام له بیرمان ده‌چێت كه زانست جیهان ناناسێت و ته‌نیا به یه‌ك ئاراسته‌ی تایبه‌تیشدا "ده‌روازه‌كانی" ده‌كاته‌وه.
* ئه‌دی سه‌باره‌ت به زانستگه‌لی مرۆیی، لێكدانه‌وه‌كانی تۆ له رووی ماددییه‌وه له كوێ گه‌ڵاڵه ده‌بن؟
گادامیر: خه‌سڵه‌تی زانستی مرۆیی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر ته‌نیا میتۆدی ناسراو به‌كار ناهێنێت، به‌ڵكوو توانایه‌كیش بۆ تێگه‌یشتن، كه له لای خوێنه‌ر و توێژه‌ر و بیرمه‌نددا گه‌شه ده‌كات، "ئه‌و توانای تێگه‌یشتنه"ش، ئه‌و توانایانه‌ی به عه‌قڵ به‌ده‌ستیان ده‌هێنین، تێدهپهرِێنێت. لێره‌دا ده‌بێ بپرسین: تێگه‌یشتن چییه؟ له لێكدانه‌وه‌كه‌ی خۆمدا، ئه‌و ره‌هه‌نده تازه‌یه فراوان ده‌كه‌م كه (هیدگه‌ر) به‌م چه‌مكه‌ی دا: تێگه‌یشتن شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نییه به جیهانه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و (بنهرِهتێكی كه‌ینوونی)یه، ئه‌و هه‌ر شێوه‌ی خودی كه‌ینوونه‌یه به بوون له جیهاندا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌نگه تۆ بیری لێ بكه‌یته‌وه، كاره‌كه لێره‌دا په‌یوه‌سته به وێنا كردنێكی یه‌كجار كرده‌نی، گوزارشت له سنووردارییه‌كی دیاری كراوی زانست ناكات، هێنده‌ی گوزارشت له‌وه ده‌كات، كه مه‌رجێكی پێویسته بۆ چالاكیی خۆی. سه‌باره‌ت به من، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه كه بڵێین تێگه‌یشتن ده‌بێ چۆن بێ، به‌ڵكوو به كرده‌نی له كاتی تێگه‌یشتندا چی روو ده‌دات؟ له واقیعدا لاسایی كردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كرده‌نییه، كه بۆ ئه‌رستۆ دهگهرِێتهوه، دوا جار ئه‌ویش له بن كاریگه‌ریی نموونه‌ی باڵای زانستی نوێ ون بوو. له‌م باره‌یه‌وه گۆرِانی سیاسه‌ت به "سیاسه‌تناسی" بۆ من نموونه‌ییه، پێشم وایه رۆڵی ئهمرِۆی فه‌یله‌سووف، یه‌كه‌م جار ده‌بێ له‌وه‌دا خۆی بنوێنێ، كه بایه‌خی روو له گه‌شه‌ی شاره‌زا بخاته به‌ر تۆمه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وه كه هه‌موو جۆره هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات، چونكه ئه‌و نایه‌وێ په‌ی به‌و بۆچوونه پێوانه‌ییانه ببات، كه ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، لێكدانه‌وه‌كاری ده‌خوازێت كه پلانه‌كانی پێكهێنه‌ری تێگه‌یشتن بهێندرێنه بواری هۆشه‌وه، تا له رێی ئه‌و برِیارهی كه حاڵه‌تی به‌رجه‌سته پێویستی پێیه‌تی، به‌رهه‌مدار بكرێت.
· تۆ به‌رده‌وام سووری له سه‌ر ئاماده‌بوونی مێژوو یان میراته نه‌ریته‌كه‌ی. "یۆرگن هابرماس" به گشتی له‌مه‌دا وای ده‌بینێت، كه گوزارشتێكه له مه‌یلی نه‌ریتپارێزانه. به‌رسڤی تۆ چییه؟
گادامیر: كاتێك سه‌باره‌ت به (دۆخی) مێژووییانه‌ی تێگه‌یشتن، به‌و ئه‌ندازه‌یه سووربوون له ئارادا ده‌بێت، دوا جار نقوم بوونی له نێو ره‌وته‌كانی لاسایی كردنه‌وه، من وا تێده‌گه‌م كه ئێمه خۆمان ده‌خه‌ینه به‌ر تێگه‌یشتنی چه‌واشه‌وه، كه له رێی ئه‌وه‌وه باوهرِ وا ده‌بێت، كه تۆ له بری مه‌له كردن، خۆت به ده‌ست سه‌رئاو كه‌وتنه‌وه ده‌ده‌یت! كاره‌كه په‌یوه‌سته به پرسێكی هه‌ڵه‌وه. "هابرماس" وه‌ك من، باوهرِی به توانای نموونه‌ییانه‌ی دیالۆگ هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوهرِی وایه كه ده‌كرێ ئه‌و نموونه باڵایه، له رێی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵناسی و رامیارییهكهوه، كه له سه‌ر ئه‌و رۆنرا بێت، پێی بگه‌یت. كه‌واته ئه‌و باوهرِی به ئه‌گه‌ری به‌دی هاتنی سیاسییانه‌ی ئه‌و نموونه باڵایه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش سه‌رنجی راكێشام، كه نموونه‌ی دیالۆگی تهحلیفهنسی (دیالۆگی نێوان نه‌خۆشێك كه باوهرِی به پزیشكه‌كه‌ی هه‌یه و ئه‌و پزیشكه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كات)، كه (ئه‌و) ده‌یه‌وێ به سه‌ر كۆمه‌ڵناسیدا پیاده‌ی بكات، له رووداودا مایه‌ی قبووڵ كردن نییه، چونكه ئه‌م دیالۆگه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه نه‌خۆش متمانه‌ی به پزیشك هه‌بێت. به‌ڵام كۆمه‌ڵناسێك نییه كۆمه‌ڵگایه‌كی بدرێته ده‌ست كه رێی خۆی بزر كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌میشیان هه‌بێت، ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك نییه كاری خۆی بداته ده‌ستی (ئه‌و كۆمه‌ڵناسه). هه‌ڵبه‌ت وا دیاره "هابرماس" نه‌یویست له‌و جیاوازییه‌ی له نێوان پسپۆر و عه‌قڵی سیاسی‌دا هه‌یه، بگات.
هه‌روه‌ها "هابرماس" بۆ ئه‌وه‌ش به داخه، كه نیه‌تێكی ره‌خنه‌گرانه له لای من نییه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی شهیداییهك بۆ رزگاری كه له بیرۆكه‌ی عه‌قڵدا ده‌یبینین، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری پێشكه‌شی ده‌كات. لێره‌دا دوو شت ده‌ڵێم: یه‌كه‌م: راسته كولتوورمان پشتی به وێنا كردنێكی تاك لایه‌نانه بۆ عه‌قڵی به میرات ماوه له رۆشنگه‌ری به‌ستووه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا پشتی به‌وه‌ی له‌و تاك لایهنییهش راست ده‌كرێته‌وه، به‌ستووه. ئه‌مه‌ش خاڵێكه له فه‌ره‌نساش ساغ كردنه‌وه‌ی ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌گه‌ر برِیاردانهكهت له دۆزینه‌وه‌ی ستاتیكای رۆمانسی له كاتی "مۆریس بلانشۆ"وه ده‌ست پێ بكه‌یت. به‌ڵام هه‌روه‌ها له "هه‌قیقه‌ت و میتۆد"دا گوتوومه، كه میراتی رۆمانسیمان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هزره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ریت میراته‌ی له رۆشنگه‌رییه‌وه هه‌ڵهێنجراوه، ناته‌با نه‌بێت. ئه‌و، پێچ و په‌نای سنووره‌كه‌ی دیاری ده‌كات، به رای من ده‌بێ ئه‌و گه‌مه‌ی كارلێكه، رێ له به‌رده‌م هزری به‌رهه‌مداردا بكاته‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به پرسی په‌یوه‌ست به زانینی ئه‌وه‌وه هه‌یه، كه ئاخۆ میراته نه‌ریت ره‌هه‌ندێكی ره‌خنه‌یی هه‌یه (یان نا)، ئه‌وه من زۆر به روونی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه: ره‌خنه له هه‌موو هزرێكی راسته‌قینه‌دا هه‌یه، هزر هیچ بوونێكی نابێت، به بێ هه‌بوونی مه‌ودایه‌ك، كه له هه‌ر ههڵوهستهیهكدا لێپرسینه‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بێت. هیچ پرسیارێكیش نییه به بێ هه‌بوونی هۆشیارییه‌ك، كه هه‌ر پرسیارێك چه‌ندین ئه‌گه‌ره وه‌ڵامی هه‌یه.
* ئه‌م دیالكتیكی پرسیار و وه‌ڵامه، كه تێیدا جووله‌ی ههمهكیانهی تێگه‌یشتنی تێدا روون ده‌بێته‌وه، ره‌نگه ببێته مایه‌ی به‌رپا بوونی ناكۆكییه‌كی دی: ئه‌گه‌ر پرسیار له وه‌ڵام گرنگتر بوو، ئایا ئه‌مه به‌ره‌و ره‌ت كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ستیی سیاسیت نابات؟
گادامیر: زۆر به خۆشحاڵییه‌وه ده‌یسه‌لمێنم كه فه‌یله‌سووف وه‌ك فه‌یله‌سووف له‌وانه نییه كه ئاماده بێت بۆ ده‌ركردنی برِیاری سیاسی: ئه‌فلاتوون وه‌بیر خۆت بهێنه‌وه.. له لایه‌كه‌وه به‌ر له تۆزێك سه‌رنجم دا، كه له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی تێگه‌یشتندا په‌یوه‌ست بوون كاری خۆی ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت كاره‌كه په‌یوه‌ست به‌وه نییه، كه وابه‌سته به پرسێكی دیاری كراوی سیاسی بێت. ئه‌و په‌یوه‌ستییه، واته فه‌یله‌سووف وه‌ك كه‌سێك، له كاتێكدا ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به هه‌مان واتاوه په‌یوه‌ست نه‌بێت: ئه‌و نانموونهییه، واته په‌یوه‌ست به هه‌ڵوێستێكی پێشتر برِیار دراوه‌وه نییه، ئیدی "ئه‌و" ئازادیی په‌یوه‌ست بوونی هه‌یه به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت. به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پێش نه‌ختێك ده‌ستم پێ كرد ته‌واوی بكه‌م، ده‌ڵێم تێگه‌یشتن بریتییه له پرۆژه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی، ئه‌و هه‌میشه له ناخیدا ره‌هه‌ندی په‌یوه‌ست به ئایینده و داهاتوو بارمته ده‌كات، به جۆرێك ئه‌گه‌ر ئێستا لێم بپرسی: "ئایا هه‌نووكه زه‌رووره‌تی فه‌یله‌سووفان چییه؟" وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه كه ئێمه له شارستانیه‌تێكدا ده‌ژین، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌ره‌و روومان ده‌بنه‌وه، ئه‌و هه‌قیقه‌تانه ده‌هه‌ژێنن، كه بیری ئێمه پشتیان پێ ده‌به‌ستێت. پتر و پتر روونه كه شارستانیه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا چووه‌ته نێو (شێوێكی بێ ده‌ر)ه‌وه.
ئهمرِۆ هیچ كه‌س، بێ له چه‌ند پسپۆرێك، له‌و برِوایهدا نییه كه عه‌قڵی پیشه‌سازانه بوار به كرانه‌وه‌ی تواناكانی مرۆیی ده‌دات. یه‌كه‌مین جاره له ئاستی گۆی زه‌ویدا، له (دۆخی) به‌یه‌ك گه‌یشتنی نه‌ریته یه‌كجار جیاوازه‌كاندا ده‌ژین. بێ ئاگاییمان له ئایینده، رێی ئه‌و باوهرِهمان لێ ده‌گرێت، كه عه‌قڵیه‌تی پیشه‌سازی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكووردا، بۆی هه‌یه وه‌ڵامی كۆتایی پرسیاره‌كانمان بداته‌وه. به‌م واتایه نوێخوازیی راسته‌قینه‌ی لێكدانهوهخوازی له‌وه‌دایه، كه زه‌رووره‌تی لێبورده‌یی به سه‌ر ویژدانی خۆمان بسه‌پێنین و بوار به به‌رسڤی نوێ بده‌ین. وای ده‌بینم كه جیهانی ئهمرِۆ له پێناوی دیالۆگدا پێشكه‌وتنێكی به‌دی نه‌هێناوه، ته‌نیا دیالۆگی راسته‌قینه (هه‌ڵبه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وێنه‌ی ئه‌و سیاسه‌توانه‌وه نییه، كه ئه‌م ناوه‌مان پێ داوه) ده‌رفه‌تی ناسینی ئه‌و دی دهرِهخسێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و فێریشمان ده‌كات، كه ناكرێ ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن له رای خۆیدا له سه‌ر هه‌ق بێت.
* كه‌واته متمانه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی فه‌لسه‌فه هه‌یه؟
گادامیر: بێ گومان، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به واتای كۆنترۆڵ و زاڵ بوون لێك نه‌درێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت نابێ پێمان وا بێت، له جیهانێكدا كه ساغه زانست تان و پۆی ده‌چنێت (له نێویشیاندا ئه‌وانه‌ی به زانستگه‌لی مرۆییه‌وه به‌ندن)، فه‌لسه‌فه ده‌توانێ بڵێ كه ئه‌و تاجی سه‌ری جیهانی هزره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا وا بوو. هه‌موو پرسه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه، كه فه‌یله‌سووف پتر له خه‌ڵكی دی، د‌رك به نه‌زانیی خۆی ده‌كات، ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گشتییه، به‌ڵام به‌سیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی جیهانی بخه‌ینه گه‌ردنه‌وه! من باوهرِم وایه زیره‌كیی یاساییانه‌ی ئه‌و له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێت، كه د‌رك به‌و وه‌همانه ده‌كات كه باوهرِی كوێرانه به زانینی پسپۆرانه و بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتن شاردوویانه‌ته‌وه، ئه‌و زانین و بیرۆكه‌یه‌ی جڵه‌وی شارستانیه‌تی ئێمه‌یان له ده‌ستدایه. هه‌ڵبه‌ت (مه‌به‌ست) شارستانیه‌تی شاره‌زایانی زانست و ته‌كنیكه. ئه‌ركی فه‌یله‌سووف ئه‌وه‌یه راده‌ی ئه‌و وه‌همانه دیاری بكات، تا ئه‌و د‌رك پێ كردن تێكه‌ڵ به برِیارهكانی داهاتوو بكات. ئه‌مه‌یه هۆی ناكۆكیم له‌گه‌ڵ "یۆرگن هابرماس"دا. من ده‌ڵێم: "تۆ وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن و دیالۆگ هه‌رگیز قابیلی بوون نه‌بن، به هۆی جیاوازیی نێوان چینه‌كانه‌وه..". نا باوهرِم به هیچ شتێك نییه، پێم وایه له ئه‌سینادا، كاره‌كه به دروستی له‌گه‌ڵ سوكراتدا وا بوو. هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به فهیلهسووفهوه هه‌بێت، ئه‌وه‌یه كه ململانێی هه‌میشه‌یی نێوان چاوی تێبرِینی پسپۆر له شاره‌زایی سه‌راپاگیر له لایه‌ك و، هه‌ست كردن به به‌رپرسایه‌تیی سیاسی له لایه‌كی دیكه‌وه، زه‌ق بكاته‌وه، ئه‌و هه‌سته‌شه كه ناكرێ ره‌وایی خۆی له سه‌ر زانینی پسپۆرانه بنیات بنێت.
* تۆ قوتابیی "هیدگه‌ر" بوویت، هه‌روه‌ها ئه‌وت له نزیكه‌وه ناسیوه. دوای پێشكه‌ش كردنی ئه‌و خه‌سڵه‌ته تایبه‌تانه‌ی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت، چۆن "هه‌ڵه مێژووییه‌كه‌ی" ساڵی 1933ی ئه‌و، كه "بلانشۆ" ناوی نا "برینی بێ قه‌تماغه‌ی هزر" راڤه ده‌كه‌یت؟
گادامیر: ئهمرِۆ بۆ ئێمه زه‌حمه‌ته وێنای ئه‌وه بكه‌ین كه ئاخۆ ره‌وشه‌كه له ساڵی 1933دا چه‌ند ئاڵۆز بوو، ئه‌و "شۆرِش"ه له یه‌ك كاتدا نه‌ریتپارێز و فاشی بوو، له كاتێكدا "هیدگه‌ر" به راستی هه‌رگیز په‌یوه‌ندیی خۆی به‌و دوو لایه‌نه‌ی ره‌وشی سیاسی روون نه‌كرده‌وه. زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا به لای ئه‌وه‌وه، ده‌زگای وشك هه‌ڵاتوو بوون و بلیمه‌تیی ئه‌و داگیریان ده‌كات، وه‌ك چۆن قه‌ڵاكان داگیر ده‌كرێن. كاروانه‌كه‌ی له قوولایی وڵاته‌وه به‌ره‌و ناوبانگی جیهانیی برد (ئاخۆ په‌یمانگای فریبۆرگ و زانكۆی ئین بریسگۆ چی‌یان ده‌نواند؟) ئه‌و وا ده‌هاته پێش چاوی كه ئه‌مه نیشانه‌ی چالاكیی رهسهنایهتییهكه، كه رێی لێ ناگیرێت، كه به سه‌ر كۆمه‌ڵگای رێك و سواودا زاڵ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌وژمه ره‌سه‌نه‌ی شۆرِشگێرِی كه هه‌ڵگری بیری بوو، به‌ر له 1933 هانی ده‌دا كه به روونی له‌گه‌ڵ رادیكالیزمی نازیدا هاوسۆز بێت. دوای شهرِ گه‌لێك هاونشینیی "هایدگه‌ر"م كرد. به‌ڵام هه‌رگیز باسی ئه‌و ماوه‌یه‌مان نه‌كرد. ساڵانی سی ئێمه‌ی له یه‌كدی دابرِی، تا ئێستا ئه‌و هێدمهیهم وه‌بیر دێته‌وه، كاتێك وه‌ك سه‌رۆك زانكۆ وتاری كردنه‌وه‌ی بۆ ناردم و هه‌ستم پێی كرد، كه وه‌ك دیاری وا هاتبوو: "له‌گه‌ڵ سڵاوی ئهڵمانانهم". من هه‌رده‌م به شكۆوه ته‌ماشام ده‌كرد، به‌ڵام له‌و چركه‌یه‌دا ئه‌و شته مه‌حاڵ بوو. ئه‌و، له (سایه‌ی) كوده‌تای نازیدا، چاوهرِوانی نوێ بوونه‌وه‌ی كه‌شی هزر بوو. به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و وه‌همه چووه گۆرِهوه. له به‌رامبه‌ردا، بێ گومان به ته‌واوه‌تی له سڵه‌مینه‌وه‌ی خۆی له "شاراندنی ژیان" وه‌ئاگا نه‌هاته‌وه، هه‌روه‌ها له وابه‌سته بوونی به ساده‌ییه ره‌سه‌نایه‌تییه‌كی گوندایهتیش به‌خۆ نه‌هاته‌وه. ئه‌و لێدوانه به ناوبانگه‌ی ده‌زانین كه له رادیۆوه په‌خش بوو: "بۆچی له گونددا ده‌مێنینه‌وه"، ئه‌و راستگۆ بوو كاتێك ده‌یگوت، كه پێی خۆشه له‌گه‌ڵ جووتیارانی گونددا قسه له‌باره‌ی كه‌ش و مهرِ و ماڵاته‌وه بكات، نه‌ك له‌گه‌ڵ هاورِێیانی فه‌یله‌سووفی بكه‌وێته نێو باس و خواسی زانسته‌وه. به دڵنیاییه‌وه "هیدگه‌ر" له ساڵی 1933دا كه‌سێكی هه‌لپه‌رست نه‌بوو، به‌ڵام به‌كار هێندرا، به راستی به رێژه‌یه‌كی گرنگیش چووه پاڵ ئه‌وه‌ی له نازیزمدا وێنای د‌رك پێ كردنی ده‌كرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی فه‌لسه‌فیانه‌ی ئه‌و به سه‌ر منه‌وه، نكووڵی له هیچ شتێك ناكه‌م. له "به ئه‌ڵمان بوون"ه‌وه و وه‌ك مێژوونووسی هونه‌ر ده‌ستم پێ كرد. له "ماربۆرگ"یشدا هه‌نگاوه‌كانی به‌رایی خۆم له (بواری) فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ست پێ كرد، له‌وێشدا وه‌ستانی "كانتیزمی نوێ"م بینی. كاتێك به دیداری "هیدگه‌ر" گه‌یشتم، دركم به‌وه كرد كه له سه‌رم پێویسته هه‌موو شتێك فێر ببم. برِیارم دا له بن كاریگه‌ریی ئه‌ودا، ده‌ست به خوێندنی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك بكه‌م. تا راده‌یه‌ك ئه‌و بۆ من وه‌ك نموونه‌یه‌ك وا بوو.. نه‌ك ته‌نیا وه‌ك زمانزانێك، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو پاڵی پێوه نام ببمه زمان‌زان! پێم وایه بیری لێكدانهوهكارم بۆی نه‌بوو، به‌ده‌ر له‌و رێسا فره پسپۆرییه، به شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار گه‌شه بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاڵێك هه‌یه له "هیدگه‌ر"م دوور ده‌خاته‌وه. راڤه‌ی ئه‌و بۆ میراتی یۆنان، به لای منه‌وه زیاد له پێویست تاك لایه‌نانه‌یه، به دڵنیاییه‌وه كه‌س وه‌ك ئه‌و روونی نه‌كردووه‌ته‌وه، كه تا چ راده‌یه‌ك كولتووری رۆژاواییمان له هزری یۆنان‌دا ره‌گاژۆیه. به‌ڵام وێنای ئه‌و بۆ "له‌بیر چوونی كه‌ینوونه" هه‌ر له ئه‌فلاتوونه‌وه تا ده‌گاته سه‌رده‌می ته‌كنیك، زۆر سنووردار دێته پێش چاوم. به رای من، "هیدگه‌ر" شتێك فه‌رامۆش ده‌كات، ئه‌ویش "له‌بیر چوونی كه‌ینوونه"یه، كه هه‌وڵێكی هه‌میشه‌یی له ئارادایه كه هاوشانیه‌تی و په‌یوه‌ندیی به "وه‌بیر هاتنه‌وه‌ی كه‌ینوونه"وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی "ئه‌فلاتوونیزم" تێدهپهرِێنێت، هه‌موو هزری "سۆفیگه‌ری"یش ئه‌م شته به ته‌واوی روون ده‌كاته‌وه، له نێویشیاندا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به هزری نوێوه هه‌یه.
* ئایا كهماسییهكی دیكه‌ی هاوشێوه له خوێندنه‌وه‌ی بۆ "نیچه"دا به‌دی ده‌كه‌یت؟
گادامیر: نه‌خێر، هه‌رگیز: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكی راڤهكارانهی "هیدگه‌ر" هه‌بێت، كه وا دێته پێش چاوم قابیلی تانه و ره‌ت كردنه‌وه نه‌بێت، ئه‌وه بێ گومان ئه‌و كاره‌یه. ئه‌و شێوازه‌ی كه یه‌كبوونی ویستی كارا و گهرِانهوهی هه‌میشه‌یی روون كرده‌وه، به ده‌سكه‌وتێكی به‌دی هاتوو داده‌ندرێت. سه‌باره‌ت به نووسه‌رانی دی، من هه‌میشه پێم وا بووه "هیدگه‌ر" به شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار به‌رامبه‌ر به ده‌قه‌كان ناهه‌قی ده‌كات، ئه‌مه‌ش راسته. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به "نیچه"وه هه‌یه، ده‌بوو من چه‌ك فرِێ بده‌م. ئه‌وه بێ گومان باشترین شت بوو كه له‌و بواره‌دا كردی، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌رستۆش. بایه‌خی "هیدگه‌ر" ئهمرِۆ سه‌رسامم ناكات، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رسامم ده‌كات شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا: باوهرِ وایه كه ده‌كرێ به‌ده‌ر له "ئه‌رستۆ" له "هیدگه‌ر" بگه‌ین، به رای من ئه‌وه هه‌ر ته‌نیا سوعبهتێكه.
* له‌باره‌ی "هۆلدرلین"هوهت نووسی، پێت وایه ئه‌و راڤه‌یه‌ی "هیدگه‌ر" له‌م باره‌یه‌وه پێشكه‌شی كرد لاوه‌كییه؟
گادامیر: بایه‌خه‌كه‌ی له تێگه‌یشتن له "هۆلدرلین"دا خۆی نانوێنێت، هێنده‌ی كه له تێگه‌یشتن له "هیدگه‌ر"دا خۆی ده‌نوێنێت. به‌رهه‌مه‌كانم له‌باره‌ی "هۆلدرلین"ه‌وه به‌ر له به‌رهه‌مانی منه‌وه‌ن له‌باره‌ی "هیدگه‌ر"ه‌وه، من له‌و باره‌یه‌وه نهكهوتمه به‌ر كاریگه‌ریی ئه‌و. "هیدگه‌ر" به جۆرێك له "گه‌رم و گورِی"یه‌وه، بێ میانگێرِی له ده‌قه‌كانی خۆی ده‌پرسێته‌وه، وه‌ك چۆن خوداپه‌رست هه‌ڵچوونه‌كانی دهخوێنێتـهوه، (ئه‌ویش) خۆی له ناخی خۆیدا ده‌نوێنێته‌وه.
* تا چ راده‌یه‌ك ده‌كرێ قسه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان شیعر و فه‌لسه‌فه بكرێت؟
گادامیر: لێكدانه‌وه‌ی شیعر روونی ده‌كاته‌وه كه لێكدانه‌وه سه‌باره‌ت به من چییه: هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه كردنی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه گه‌یشتن به ده‌ق له ناخی ئێمه‌دا ده‌یبزوێنێت، هێنده‌ی كه ده‌شكرێ (وه‌ڵامه‌كه) به وردی (بێت). ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به پێی توانا، ئه‌وه‌ی ره‌وش ده‌یسه‌پێنێت، وه‌ك توێژینه‌وه‌ی مێژوویی و ستاتیكی و زمانه‌وانی و ستایل، زه‌ق نه‌بێته‌وه. خه‌سڵه‌تی بنهرِهتیانهی لێكدانه‌وه‌كاری له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێت، كه هه‌موو ئه‌و شتانه ملكه‌چی مه‌به‌ستی خودی ده‌ق بكات. به كرده‌نییش چی دی هه‌ردوو ئه‌ركه‌كه له یه‌كه‌وه دوور نین: كاره‌كه سه‌باره‌ت به فه‌یله‌سووف، به هه‌مان حاڵه‌ت سه‌باره‌ت به شاعیریش، په‌یوه‌ندیی به دۆزینه‌وه‌ی شێوازی وێناكارانهوهیه، به مه‌به‌ستی گوزارشت كردن له‌وه‌ی ئه‌زموونی جیهان بۆمانی روون ده‌كاته‌وه. ئه‌ركی هه‌ر یه‌كه‌یان له وه‌ڵام دانه‌وه، (ئه‌وه‌یه) له بری زمان و له رێی زمانیشه‌وه (بێت). له‌م باره‌یه‌وه (به) لێكدانه‌وه‌ی نادروست، شیعر ده‌بێته بارمته‌یه‌كی تایبه‌ت به فه‌لسه‌فه. له به‌رده‌م كارێكدا هه‌قیقه‌ت ده‌خه‌ینه به‌ر ئه‌زموونه‌وه، كه ناكرێ له هیچ رێیه‌كی دیكه‌وه پێی بگه‌ین، ئه‌مه‌شه كه واتایه‌كی فه‌لسه‌فیانه به هونه‌ر ده‌دات. به هه‌مان شێوه سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی فه‌لسه‌فه، ئه‌زموونی هونه‌ر هانی هۆشی زانستیانه ده‌دات، كه به سنووره‌كه‌ی خۆی ئاشنا بێت.
· پێشتر له‌باره‌ی (رۆڵی) فه‌یله‌سووف له كۆمه‌ڵگادا گوزارشتت له بیرۆكه‌ی له چه‌شنی ئه‌مه كرد، له كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا به لای تۆوه كام پرسیار له ئه‌وانی دی شێلگیرانهتره؟
گادامیر: چۆن ده‌كرێ -ئه‌ویش نه‌ك هه‌ر له تیۆریدا یان به پێی پره‌نسیپ، به‌ڵكوو به كرده‌نییش له واقیعدا- ئازایه‌تیی هه‌ر یه‌ك له ئێمه بپارێزرێت بۆ گه‌ڵاڵه كردنی برِیارێكی كه‌سی و داكۆكی كردن له‌و برِیاره، وێرِای كاریگه‌ریی شاره‌زایان و ئه‌وانه‌ی رای گشتییان له بن كۆنترۆڵدایه.
په‌راوێز:
- لۆمۆند، 19 نیسان 1981.
- محه‌مه‌د میلاد (توونس) كردوویه به عه‌ره‌بی.
"كتاب معاصر" العدد 26، بیروت، 1996·