هیگل و كانت...پێچانه‌وه‌ی عه‌قڵ
December 4, 2010
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :حومهیید بن عه‌زیزه
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(هیگل 1770 - 1831 له شتوتگارت له‌دایك بووه، به یه‌كێك له مه‌زنترین و كاریگه‌رترین فه‌یله‌سووف له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا داده‌ندرێت، نووسینه‌كانی به زمانی ئه‌ڵمانی له 20 به‌رگدا، له پاش مه‌رگی بڵاو كراونه‌ته‌وه.كانت 1724 - 1804 ئه‌میش ستوونێكی دیكه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانییه. به فه‌یله‌سووفی بیركاری و سروشت داده‌ندرێت، "ره‌خنه له ساغه عه‌قڵ" ناودارترین كتێبی ئه‌وه. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ش، حومهیید بن عه‌زیزه" سه‌رۆكی به‌شی فه‌لسه‌فه‌یه له كۆلیژی زانستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی له توونس- ت.ك).نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی به ناوبانگ له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا، (مارسیال گیرۆلت) له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ناسراودا(1)، هه‌وڵ ده‌دات به‌رپه‌رچی ره‌خنه‌ی هیگل بداته‌وه -پاش ئه‌وه‌ی به هه‌ق تێبینی ده‌كات- ئه‌و جیاوازییه‌ی هیگل له نێوانی ته‌بیعه‌تی پێچانه‌وه (ئه‌م زاراوه‌یه ده‌یان جار له تێكسته‌كه‌دا دێت، مه‌به‌ست له "پێچانه‌وه" راپێچانی شتێك و زه‌وت كردن یان فه‌رامۆش كردنی بنهچهكهیهتی- ت.ك) له لایه‌كه‌وه و، چاره‌سه‌ریان له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یكات -كه سه‌رنجی بۆ یه‌كه‌میان (پێچانه‌وه) و ره‌خنه‌شی بۆ ئه‌می دواییان (چاره‌سه‌ری پێچانه‌وه) ته‌رخان كردووه- ئه‌م پرسیاره گرنگه‌ش ده‌خاته روو: "ئایا ته‌بیعه‌تی پێچانه‌وه له لای (كانت) ئه‌وه نییه كه هیگل ده‌یداته پاڵی؟ له‌م حاڵه‌ته‌شدا (واته ئه‌گه‌ر وا بێت) ره‌خنه‌ی هیگل هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌و به ئه‌رێ به‌رسڤی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه. سه‌باره‌ت به‌و، له لای (كانت) "دژبه‌ری (...) له تهبیعهتیدا دیاری ده‌كرێت -ئه‌و له جیهاندا نییه و له عه‌قڵیشدا نییه، به‌ڵام له په‌یوه‌ندیی نێوانی هه‌ردووكیاندایه، به گوێره‌ی پیاده كردنی دووه‌م (عه‌قڵ) به سه‌ر یه‌كه‌م (جیهان)دا(2)". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ... ئه‌و هه‌ر ته‌نیا رووه‌كه‌ی دیكه‌ی بهرامبهرییهكی ده‌ره‌وه‌ی هزره، ئه‌و، به‌رامبه‌ر بوونی "خودی" و "بابه‌تی"یه (وه‌ك شتێك له خۆدا)(3)".
لێره‌وه ئیدی حوكمی مێژوونووس هیچی بۆ نامێنێته‌وه جگه له‌وه‌ی وه‌ك سهربرِگه به‌ر بێته‌وه. "هیچ وازی له خۆی هێنا كه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر بكه‌وێته به‌ر تهفرهیهكهوه، كاتێك له پێچانهوهكانی (كانت)دا، به‌رامبه‌ر یه‌ك بوونی ناوخۆی عه‌قڵی بینی، ئیدی كه‌وته داوی چه‌واشه‌ی -به پله‌ی جیاجیا- ته‌بیعه‌تی راسته‌قینه‌یان، به هۆی ده‌زگایه‌ك له سه‌لماندنی بۆشه‌وه"(4).
بێ گومان پرسی پێچانه‌وه یه‌كێكه له لووتكه‌كانی ره‌خنه له ساغه عه‌قڵ(5) و، فه‌لسه‌فه‌ی ره‌خنه‌ی كانت به گشتی. دابرِینی ئه‌و پرسه له ساغه عه‌قڵ، ئه‌وه به كرده‌نی نیشانه‌یه‌كی نارِاستهوخۆیه له ئایدیالیستی لووتبه‌رز، هه‌ر وه‌ك كانت له به‌شی "هه‌ستی لووتبه‌رز"دا ده‌یخاته روو. بۆ دڵنیا بوون له‌وه، ئه‌وه‌نده به‌سه له‌م باره‌یه‌وه بگهرِێینهوه سه‌ر ناونیشانی به‌شی پێنجه‌م، كه بۆ پێچانه‌وه ته‌رخان كراوه. "سه‌باره‌ت به ئایدیالیستی لووتبه‌رز، وه‌ك كلیلێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دیالیكتیكی گه‌ردوونی".(6).
ئه‌گه‌ر له بایه‌خی بنهرِهتیانهی ئه‌م پرسه له سیسته‌می فه‌لسه‌فه‌ی (كانت)دا دڵنیا بووین، ناتوانین له‌و ئاسته‌دا بوه‌ستین، به‌ڵكوو له سه‌رمانه ددانی پێدا بنێین، سه‌رباری ئه‌وه، به بایه‌خی تیۆریی پێچانه‌وه له په‌یدا بوونی فه‌لسه‌فه‌ی ره‌خنه بگه‌ین. هه‌ندێك له نووسینه‌كانی (كانت) كه له پاش مه‌رگی بڵاو كرانه‌وه، ئه‌و ئاراسته‌یه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نموونه ده‌ڵێ "به گه‌رمی هه‌وڵم ده‌دا بۆ به‌ڵگه هێنانه‌وه بۆ گوته‌كان و دژه‌كانیشیان، نه‌ك بۆ دانانی تیۆرییه‌ك له‌باره‌ی گومانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گریمانه‌ی وههمێكم له د‌رك پێ كردن‌دا ده‌كرد و، هه‌وڵیشم ده‌دا شوێنه‌كه‌شی بدۆزمه‌وه، تا ساڵی 1769 هات كه منی نقومی نێو رووناكیی گه‌وره كرد(7)".
ئه‌م رۆڵه بنهرِهتهی كه -له روانگه‌ی خودی (كانت)ه‌وه- پێچانه‌وه له په‌یدا بوون و گه‌ڵاڵه بوونی ره‌خنه‌ی عه‌قڵدا، له پرۆسه‌ی زانیندا گێرِای، نامه‌كه‌ی (گارڤی) له 21ی سپتمبه‌ری 1798دا دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێ "پشكنینی پرسی هه‌بوونی خودا و نه‌مری ... ده‌سپێكی من نه‌بوو، تا چواره‌مین پێچانه‌وه: مرۆڤ ئازاده. پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ئازاد نییه به‌ڵكوو هه‌موو شتێك له‌ودا ملكه‌چی زه‌رووره‌تێكی سروشتییه". ئه‌م دوایین پێچانه‌وه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه منی له مت بوونی دۆگمایی رزگار كرد و، پاڵی پێوه نام ره‌خنه له خودی عه‌قڵ بگرم، تا سنوورێك بۆ كه‌تنی رواڵه‌ته دژبه‌ر بوونی عه‌قڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا، دابنێم".
بۆیه نابێ ئه‌و بایه‌خه‌ی هیگل به پێچانه‌وه‌ی (كانت)ی ده‌دات به لامانه‌وه سه‌یر بێت، كه ئه‌و (هیگل) ئه‌و بیرمه‌نده‌یه كه دیالیكتیكی له لۆژیكدا كردووه‌ته، خود ره‌ت كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌موو دیاری كردنێك، چركه‌ساتی رۆحی بزوێنه‌ره بۆ پێشكه‌وتنی زانستی و دیالیكتیك به‌وه‌ی كه جووله‌یه‌كی هه‌ست پێ كراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك چه‌مكێك هیچ جووله‌یه‌كی نابێت، ته‌نیا به‌وه‌ی چركه‌ساتی دیالیكتیك، واته پرۆگرامی له‌گه‌ڵدا بێت.
ده‌بێ ئه‌می دواییان (پرۆگرام) وا تێ بگه‌ین كه هۆشه له وێنه‌ی خۆ جووله‌دا. بۆیه له "لۆژیكناسی له ئه‌نسكلۆپیدیا"دا هه‌ر وه‌ك له "لۆژیكی مه‌زن"دا ده‌بینین، به تایبه‌تی له‌و برِگانهی هیگل بۆ ئه‌و واتایه‌ی بۆ دیالیكتیكی ته‌رخان ده‌كات، ئاماده‌سازییه‌كی به‌رده‌وام بۆ پێچانه‌وه‌ی (كانت)ی -به‌وه‌ی كه گه‌ڵاڵه بوونێكی پێشینه‌یه- ئه‌ویش به داخه‌وه به ته‌رزێكی خۆنوێنی، بۆ دیالیكتیك له وێنه‌ی راسته‌قینه‌یدا، ئه‌و(شته) به گوێره‌ی گوزارشتی هیگل "مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ نه‌رێنی به ئاراسته‌ی چه‌مكی راسته‌قینه‌ی عه‌قڵ"(8).
به كورتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیاریی رێژه‌ییانه‌ی (كانت) به چركه‌ساتی دیالیكتیكانه به نه‌رێنی عه‌قڵانی بوو، ئیدی نه‌یتوانی تا چركه‌ساتی رامانانه‌ی تیۆری به دروستی وه‌ژوور بكه‌وێت. دیسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانا بوو له نوێنه‌رایه‌تی كردنی دژبه‌ری و، به پێی ئه‌و دیالیكتیكه -وێرِای هه‌قیقه‌ت بوونیان، ئه‌و له رووی ئه‌و پرۆگرامه‌ی به‌كاری هێنا تاوانی كرد- ئا لێره‌دا بوو ره‌خنه‌ی هیگل، سه‌لماندنه‌كان له‌وه زیاتر نه‌بوون كه رواڵه‌ت و مشتێك شێوازی له‌نگ، كه دارِشتنی (بیداگۆژی)ی خۆیان ریسوا ده‌كه‌ن... هتد. ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین روونی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌م ره‌خنانه هه‌ر ته‌نیا دیاری كردنی رواڵه‌تی وێنه‌ییانه‌ی پێچانه‌وه نه‌بوون، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها و به‌رده‌وام خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی چه‌مكه تیۆرییش بوون.
به‌ڵام ئه‌مه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان نییه، ئه‌وه‌ی (لێكۆڵینه‌وه‌كه) ده‌یه‌وێ روونی بكاته‌وه، تێگه‌یشتنه له پهرژینهكانی بیر كردنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رامبه‌ری و دژبه‌ری و، به شێوه‌یه‌كی گشتی جووله بۆ كه‌رتی دووه‌م له به‌شی یه‌كه‌م له تیۆریی واتاییانه‌ی جه‌وهه‌ر به "جه‌وهه‌رییه‌كان یان پهرژینهكانی هزر"، هه‌ر ئه‌و ده‌بێ بنه‌مای هه‌ر باس كردنێكی دروست بێت بۆ ره‌خنه‌ی هیگل له پێچانه‌وه، به‌وه‌ی كه جیاوازی و گواستنه‌وه له پهژینێكهوه بۆ یه‌كی دی، برِبرِه پشتی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌یه. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه بینیمان كه پێویسته له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باسی پرسی پێچانه‌وه بكه‌ین، له كۆتاییشدا ده‌چینه سه‌ر -تكا ده‌كه‌ین به‌رهه‌مدار بێت وێرِای مۆركی دیالیكتیكیانهی- گفتوگۆی ئه‌وه‌ی (گیرۆلیت) خاوه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوبراو بۆی چوو، له رووی ره‌خنه گرتنی هیگل له پێچانه‌وه، كه به باشترین بابه‌تی ئه‌و بواره داده‌ندرێت(9).
له چه‌مكی به‌رایی لۆژیكناسی له ئهنسكلۆپیدیادا -هیگل پشكنینێكی قوولی فه‌لسه‌فه‌ی كانتی كرد- ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ش له میانی لێكۆڵینه‌وه له لۆژیكی (باڵاكرد)ه‌وه خۆی لێ دا، دابرِینێكی ریشه‌یی، له په‌یوه‌ندیی به لۆژیكی وێنه‌یی نه‌ریتی، هێنایه ئاراوه، كه ده‌یویست لۆژیكێك بچه‌سپێنێت، كه ناوه‌رۆك ره‌چاو ناكات. سه‌باره‌ت به (كانت)، لۆژیكی وێنه‌یی گشتی، خۆی له هه‌ر ناوه‌رۆكێك به‌دوور ده‌گرێت، له كاتێكدا له لۆژیكی باڵاكرد -له شیكاری باڵاكردانه-دا، له‌و چه‌مكانه ده‌كۆڵێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی به‌رایی به شتانه‌وه، وه‌ك كه هه‌ن، به‌ندن، له دیالیكتیكی باڵاكردیشدا راده‌ی پیاده كردنی سه‌باره‌ت به د‌رك پێ كردن و عه‌قڵ ده‌سه‌لمێنێت. به‌ڵام به داخه‌وه، له لۆژیكی خۆیدا، (لۆژیكی وێنه‌یی)ی سرِییهوه، به‌م جۆره ده‌بینین ئه‌و "گوته‌كان"ی دۆزییه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵی هێنجا بن. سه‌رباری ئه‌وه، لۆژیكی باڵاكردی له په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ لۆژیكی وێنه‌ییدا هێشته‌وه، گریمانه‌ی ته‌واو شیاویی ئه‌می دواییان (لۆژیكی وێنه‌یی)ی كرد، هه‌ر له‌و كاته‌وه كه له لایه‌نی ئه‌رستۆوه داندراوه(10).
لۆژیكی باڵاكرد به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بیری لێ نه‌كرایه‌وه (گوته‌كان نههێندرانه ئاراوه)، ئه‌مه‌ش وای كرد نه‌گه‌نه ئه‌و كۆتاییه‌ی كه مه‌به‌سته -به‌م جۆره وێرِای هه‌موو هه‌وڵێك- (كانت) هه‌ر وابه‌سته‌ی روانینی ئاساییانه بوو بۆ لۆژیك، كه "له سه‌ر بنه‌مای پێشتر جیا كردنه‌وه‌ی لێبرِاوانهی ئاگای ئاساییانه له نێوانی فۆرم و ناوه‌رۆكی زانین، یان له نێوانی هه‌قیقه‌ت و یه‌قیندا، رۆنراوه"(11). وێرِای ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی كانت دوو توخمی سه‌ره‌كیی هێنایه ئاراوه، كه بوونه بنه‌گه و سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌ی نوێ، له رووی ره‌خنه‌ی ریشه‌یی له میتافیزیكی كۆن، واته دۆگمای د‌رك كردن، له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌قڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێت، كه دژبه‌ری به زه‌رووره‌ت له ناو خۆیدا په‌یدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها له تێكرِای "لۆژیكناسی" و "لۆژیكناسی له ئه‌نسكلۆپیدیا" و، له "پێشه‌كی بۆ مێژووی فه‌لسه‌فه"دا، پتر له ده جار ره‌خنه گرتن له پێچانه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه.
چاره‌سه‌رییه‌كی سه‌راپاگیره، هیگل هه‌وڵ ده‌دات واتای گشتیی پێ بدات، هه‌ندێك جاریش هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌یه‌كی تاك (واتای بدات)، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێچانه‌وه‌ی وه‌رزشدا ده‌یبنین. ئه‌م جۆری دووه‌مه‌یان له چاره‌سه‌ركاری له تێبینییهكاندا هه‌یه كه چوونه‌ته نێو بینای "لۆژیكناسی" له به‌شی "گه‌ردوون"دا، به ته‌واوی له‌و به‌شه‌ی بۆ ساغه چه‌ندایه‌تی، هێنده‌ی كه بۆ پێچانه‌وه‌ی دووه‌م گرنگه، ته‌رخان كراوه، هه‌روه‌ها له به‌شی "پێشكه‌وتنی تا بێ كۆتایی"دا هێنده‌ی به لای پێچانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌وه گرنگه.
سه‌باره‌ت به جۆری یه‌كه‌م له چاره‌سه‌ر كردنی هیگل بۆ پێچانه‌وه، ئه‌وه له پێشه‌كیی "لۆژیكناسی" یان له چه‌مكی به‌رایی له "ئه‌نسكلۆپیدیا"دا ده‌یبینین. كار هه‌ر چۆنێك بێت، خۆ نواندنێك هه‌یه خۆی ده‌سه‌پێنێت: هه‌ر جارێك كه پرسی پێچانه‌وه له نووسینه‌كانی (هیگل)دا ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بینین ئه‌و په‌یدا بوونه مۆركی جووت په‌یوه‌ندی به خۆوه ده‌گرێت: پێچانه‌وه‌ی- دیالیكتیكی و، پێچانه‌وه‌ی- چركه‌یه‌كی دیالیكتیك له لۆژیكدا. له ئه‌می دواییان (پێچانه‌وه‌ی چركه‌یه‌كی دیالیكتیك)دا ره‌خنه‌ی هیگل به ده‌وری دوو ته‌وه‌ردا گرد ده‌بێته‌وه:
ته‌وه‌ری ئاگاداری: پایه‌یه‌كی گرنگ به پێچانه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی ره‌خنه‌دا ده‌دات، چونكه:
(ا) میتافیزیكی دۆگما به‌ستووی د‌رك كردن، توورِ هه‌ڵدرایه نێو جووله‌ی هزری دیالیكتیكییهوه، به‌م جۆره ئه‌می دواییان پێگه‌ی پێ درایه‌وه.
(ب) ده‌كرێ وا ته‌ماشای (پێچانه‌وه) بكرێ وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ.
ته‌وه‌رێكی ره‌خنه‌یی، كه تێیدا پێچانه‌وه له ئه‌و پهرِی ناته‌واویدا ده‌خرێته روو: (ا) به شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی په‌شێوه، په‌یوه‌ند به ره‌وش و گفتوگۆی پێچانه‌وه‌ش تێك چرِژاوه.
(ب) له رووی ئه‌نجامه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی هه‌ڵه‌یه.
به شێوه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به‌م دوو ته‌وه‌ره، كانت ده‌یتوانی، ئه‌ویش به ده‌ست پێ كردن به واتای راست و ئه‌رێنیی پێچانه‌وه و، تێگه‌یشتن له ئه‌می دواییان به شێوه‌یه‌كی تێر و پرِ، بنیادی دیالیكتیكیانهی هه‌موو واقیعێك ده‌ربخات، واته چركه‌ی دیالیكتیكیانهی لۆژیك.
سه‌باره‌ت به هیگل، بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كیی كه (كانت) وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ پێچه‌وانه‌ی دانا، له زه‌رووره‌تی دژبه‌ریدا خۆی ده‌نوێنێت. خودی عه‌قڵ به زه‌رووره‌ت له نێو پێچانه‌وه‌دا نقوم ده‌بێت، كاتێك هه‌وڵ ده‌دات ناكۆتایی بزانێت، كه گه‌ردوونی بێ مه‌رجه بۆ جیهان. به كرده‌نی، به‌وه‌ی كه ناتوانێت ئه‌م گه‌ردوونه بناسێت، ته‌نیا له گۆشه‌ی پیاده كردنی په‌رژینی د‌رك كردن به سه‌ر جیهاندا نه‌بێت، واته پیاده كردنی گوته‌كان، ئه‌و وای ده‌بینێت كه هه‌موو په‌رژینێك -خۆبه‌خۆ- دهگۆرِێ به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ململانێی زه‌رووریی خۆبه‌خۆی په‌رژینه‌كان، ئه‌و ململانێیه‌ی كه "هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نه‌رێنییه به ئاراسته‌ی چه‌مكی ههقیقیانهی عه‌قڵ"(12).
ئه‌و بیرۆكه‌یه له روانگه‌ی (هیگل)ه‌وه، گه‌لێك لایه‌نی ئه‌رێنیی هه‌یه، كه بریتین له:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به لۆژیكی باڵاكردهوه هه‌یه، ئه‌گه‌ر لۆژیكی باڵاكرد هه‌ر ته‌نیا لۆژیكێكی وێنه‌یی نه‌بێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ناوه‌رۆكی به لاوه نه‌ناوه. به‌وه‌ی كه (كانت) بایه‌خ به ناوه‌رۆكی پهرژینهكانی د‌رك كردن له لۆژیكی باڵاكرددا ده‌دات، ئیدی ئه‌و لایه‌نه له "ره‌خنه له ساغه عه‌قڵ" له هه‌مووان تازهگهرتره. له‌م باره‌یه‌وه هیگل ده‌ڵێ: "به‌ڵام تاقی كردنه‌وه‌ی پیاده كردن -له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتراوه كه عه‌قڵ گوته‌كان داده‌نێت تا شتانی بزانێت- ناوه‌رۆكی گوته‌كان ده‌خاته به‌ر گفتوگۆوه، به لای كه‌مه‌وه به گوێره‌ی هه‌ندێك پهرژینبهندی، یان به لای كه‌مه‌وه ده‌كرا ئه‌و ده‌رفه‌تێك بێت، كه بوار ده‌دات ئه‌م گفتوگۆیه بخاته روو"(13).
به‌ڵام ئه‌م شته له چوارچێوه‌ی پێوانه‌ی هه‌ڵه‌دا نایه‌ته دی، "ناوه‌رۆكی خۆبه‌خۆی هزر، ئه‌م گفتوگۆیه ناخاته روو"(14)، به‌ڵكوو له پێچانه‌وه‌دا كه "خۆبه‌خۆی ناوه‌رۆك، واته خۆبه‌خۆی گوته‌كان خۆیان دژبه‌ری به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن"(15).
دووه‌م: له روانگه‌ی مێژووی فه‌لسه‌فه‌وه له روون كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه دژبه‌ری جه‌وهه‌ری و زه‌روورییه له رێی زه‌ق كردنه‌وه‌ی بوونی پێچانهوهوه، جووت كاریگه‌ریی هه‌بوو: به لای یه‌كه‌مه‌وه، مه‌حف بوونه‌وه‌ی میتافیزیكی كۆن كه بهرژینبهندیی د‌رك كردنی سرِ ده‌كرد. به لای دووه‌میشه‌وه، شكۆدانهوه به دیالیكتیك وای كرد له ره‌خنه رزگاری ببێت، كه وای دانا كه هه‌ر له (ئه‌رستۆ)وه ته‌نیا خولانه‌وه بێت له نێوانی را و كرداری خۆبه‌خۆی نازه‌رووری، به پێچه‌وانه‌ی ته‌رزه به‌رده‌وامیی زانستیانه‌ی لێبرِاوانه. له پێناو ئه‌و كاریگه‌رییه دووسه‌ره، ده‌شێ فه‌لسه‌فه‌ی كانت به "بنه‌گه و سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌ی نوێ"(16) دابندرێ.
سێیه‌م: له روانگه‌ی قۆناغه‌كانی لۆژیكه‌وه، ئه‌گه‌ر (كانت) سه‌رنجی دایه چركه دیالیكتیكییهكهی لۆژیك، هه‌رچه‌نده ئه‌و، چركه راسته‌قینه رامانییهكه یان عه‌قڵانییه‌كه‌ی گه‌ڵاڵه نه‌كرد -ئیدی ئه‌و، به‌مه پهرژینبهندی به‌رامبه‌ری دانا، كه د‌رك كردن له شێوه‌ی به‌رامبه‌ری یه‌كجاره‌كیدا ده‌یسله‌مێنێت- به‌ڵام "به ئه‌ندازه‌ی كه ئه‌و بۆچوونه قوول بوو، به هه‌مان ئه‌ندازه چاره‌سه‌ره‌كه رووكه‌شانه بوو"(17).
به راست، خۆ پهرژینبهندی د‌رك كردن تا كۆتایی نه‌بردرا. (كانت)، خۆ ره‌نگه ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی زێده میهره‌بانیی ئه‌وه‌وه بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ست، دژبه‌ری بۆ عه‌قڵ دهگێرِێتهوه -به‌م جۆره جیهان به پاكیزه‌یی ده‌مێنێته‌وه، هیچ دژبه‌رییه‌كی تێ ناكه‌وێت، كه له عه‌قڵی دانا نادات، كاتێك له خۆیدا و بۆ خۆی ده‌مێنێته‌وه- عه‌قڵ ده‌سته‌پاچه‌یه له زانینی ناكۆتایی، ته‌نیا هه‌سته دڵ خهبهردانه، كه ده‌توانێت سه‌نگ و واقیعی خۆی پێ ببه‌خشێت، جا به‌م جۆره ناكرێ، بێ له جه‌وهه‌ر شتێكی دی بناسین.
چاره‌سه‌ری (كانت) بۆ پێچانه‌وه به‌و ئاكامه دووسه‌ره ده‌گات، ئه‌و به گشتاندنی دژبه‌ری له ململانێیه‌كی ساغ خۆییدا، به شێوه‌یه‌كی نارِاستهوخۆ ئایدیالیستی باڵاكرده ده‌سه‌لمێنێت، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك پێشتر گوتمان، گواستنه‌وه‌ی پرسێك واتای ئه‌وه نییه كه چاره‌سه‌ر كراوه، دژبه‌ری وێرِای خۆییاتییهكهی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. چاره‌سه‌ری (كانت)یش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رواڵه‌ته نارِاست ده‌بێت -هه‌ر چۆنێكی بێت، دژبه‌ری وه‌ك كه كانت تێی ده‌گات، ناكرێ چاره‌سه‌رێكی به‌رهه‌ست و واقیعی به ده‌سته‌وه بدات- خۆ به راست له كاتێكدا كه دژبه‌ری سه‌باره‌ت به (هیگل) ئه‌و له یه‌ك كاتدا كاری (نه‌رێ)یه، كه چاوگی ململانێی نێوان پهرژینبهندانه و، چوونه ئاستێكی به‌رزتر له‌و ململانێیه و چاره‌سه‌ر كردنیه‌تی. ئه‌و عه‌قڵه‌یه كه پهرژینبهند ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر بناغه، هه‌ڵبه‌ت (كانت) هه‌ر له سنووری لایه‌نی نه‌رێنیی دیالیكتیكدا ده‌وه‌ستێت. چونكه ئه‌و له فه‌یله‌سووفانی ئایدیالیسته، ئیدی به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌كی، له یه‌ك لایه‌نه‌وه پهرژینبهندی به‌رامبه‌ر و پێویست ده‌سه‌لمێنێت، له كاتێكدا وه‌ك چه‌مكێكی هه‌مه‌كی، له راستیدا هیچ نییه".
به هه‌ر حاڵ، ئه‌گه‌ر (كانت) نه‌یتوانی بێت تا واتای راست ئه‌رێنیی پێچانه‌وه برِوات، ئه‌وه كه‌م و كورِییهكی بێ سێ و دوو، له ره‌وش و گفتوگۆ كردنیدا هه‌یه.
له ره‌وشدا دوو كه‌ماسی هه‌یه: یه‌كه‌میان له رووی ژماره‌وه‌یه، یه‌كی دیكه‌ش له رووی شێوازی لق لێ بوونه‌وه‌ی پهرژینبهندی (پێچانه‌وه)وه‌یه. به قه‌تیس كردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی گه‌ردوون(كۆزمۆلۆژی)ایه‌تیی میتافیزیكی دۆگماییدا، (كانت) نه‌یتوانی پتر له چوار پێچانه‌وه گه‌ڵاڵه بكات، له كاتێكدا زه‌رووره‌تی دژبه‌ری، به گوێره‌ی هیگل، سه‌ر به ته‌بیعه‌تی پهرژینبهندی هزرن.
سه‌رباری ئه‌وه، ئه‌و چوار پێچانه‌وه‌یه -به‌وه‌ی كانت ویستی له كۆبهكۆیان گه‌ڵاڵه‌یان بكات، له رێی بنه‌مای پۆلێنی هه‌ڵهێنجراو له بنیادی گوتهكانهوه به‌ده‌ست هاتن، به‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌و بنه‌گه‌ی بوونه، كه ره‌خنه له "ساغه عه‌قڵ"ی له سه‌ر رۆنرا. به‌ڵام ئه‌و بنهگهیه خۆبه‌خۆ له‌نگه، چونكه ئه‌و بنیاده یان دروستتر ئه‌و تابلۆی گوتانه، گه‌ڵاڵه نه‌كراون، به‌ڵكوو گریمانه كراون. جا گریمانه كردن به لۆژیكی وێنه‌یی داده‌ندرێت، كه له وه‌تای له سه‌ر ده‌ستی (ئه‌رستۆ) دامه‌زراوه، ته‌واوه و شیاویشه، تابلۆ ئه‌و برِیارانهی به ئه‌زموون وه‌دی هاتوون، ئاماده‌یه و هه‌موو جۆره پهرژینبهندیی هزر ده‌به‌خشێت. له‌مه‌شدا (كانت) له‌گه‌ڵ خۆیدا دژبه‌ر دێته به‌ر چاو: له كاتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له زانیندا پێشین (زانینی به‌ر له بوون) هه‌ر خۆی پاشین (زانینی پاش بوون) دیاری ده‌كات، ده‌بینین پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، كه پاشین، پێشین دیاری ده‌كات.
له روانگه‌ی (هیگل)ه‌وه ده‌بێ وه‌فادار بین -گوته‌كان بۆ ئه‌وه نه‌خراوه‌ته روو كه بدۆزرێنه‌وه، به‌ڵكوو گه‌ڵاڵه بكرێن- هه‌روه‌ها -ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به پهرژینبهندی هزره‌وه-واته پێچانهوهوه- به‌وه‌ی كه ئه‌می دواییان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له‌و وێنه‌یه‌ی په‌یوه‌ست به پێچانه‌وه‌ی گه‌ردوونی كه بووه‌ته هه‌سته‌كی، بگهرِێین- ئه‌وه‌ی خراوه‌ته روو، به‌تاڵ كردنی پهرژینبهندیی جیهانه له خودی چه‌مكه‌كه.
(كانت) له توانایدا نه‌بوو بیكات، بۆ زاڵ بوون به سه‌ر گوته‌كان به شێوه‌یه‌كی ساغ له خۆدا، به‌و شێوه‌یه كه جه‌وهه‌ر و بنه‌مای پێچانه‌وه ده‌نوێنێت، له بری ئه‌وه‌ی بكه‌وێته پیاده كردن و تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته بوونه‌كانی جیهاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بكردبایه، نه‌ده‌كه‌وته گواستنه‌وه‌ی دژبه‌رییه‌كانی پهرژینبهندیی هزر له ده‌ره‌وه را، به‌ڵكوو خۆبه‌خۆ به پاشكۆی ئه‌می دواییانی ده‌زانی. به‌م جۆره ده‌یتوانی كه هه‌نگاوی گه‌یه‌نه‌ر به هه‌رس كردنی چه‌مكه‌كه به دروستی، به‌دی بهێنێت، له بری ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ دابه‌زێته‌وه بۆ ئاستی واقیعی هه‌سته‌كی، وه‌ك ته‌نیا دیرهگه هه‌ڵچنینی زانینمان، هه‌روه‌ها به‌ره‌و ئه‌و چاره‌سه‌ره ده‌چێت، كه ئایدیالیستی باڵاكرد ده‌ینوێنێ، كه وا ده‌كات عه‌قڵ پشت له خۆی بكات.
ئه‌گه‌ر له ره‌وشی پێچانه‌وه‌دا دژبه‌ری زۆر بێت، ئه‌وه گفتوگۆش له‌و كه‌متر نییه. بۆ پوخته كردن ده‌ڵێین، ئه‌و سه‌لماندنانه‌ی رای ده‌گرن هه‌ر "ته‌نیا رواڵه‌ته سه‌لماندنن"(18).
پرس و دژبهرییهكان هه‌ر ته‌نیا ساغه سه‌لماندنی لێبرِاوانه و راپۆرتانانهن. سه‌رباری ئه‌وه ئه‌و شێوازه‌ی ده‌خوازرێت كه رواڵه‌تێكی سه‌لماندن ئامێزانه‌ی پێ بدرێت، له لایه‌كه‌وه به‌نده به پاشه په‌ی پێ بردن، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌كی له سه‌ر راگه‌یاندنی بنه‌ما رۆنراوه، به چه‌شنێك هیچ نه‌بوو بێ له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له پرس و دژبه‌ردا گوترا.
به كوری ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش گرنگتره، خودی چه‌مكی سه‌لماندنه، كه بیرمه‌ندان له یه‌كدی جودا ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی كه سه‌لماندن به شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ر وه‌ك له پێچانه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، په‌ی پێ بردنی پێوانه‌ییه، له سه‌ر ته‌رزی په‌ی پێ بردنی خه‌سڵه‌ت گریمانه‌یی بهرئاكامانه، كه له رێی راستیی هه‌ندێك پرسه‌وه هه‌ڵه‌ی ئه‌و پێچانه‌وه‌یه ههڵدههێنجێندرێت، له ئه‌نجامدا راستیی ئه‌و پێشهكیانهی به‌رامبه‌ریانن. چه‌مكی سه‌لماندن لێره‌دا هه‌مان ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌رستۆ له شرۆڤه‌كان (به‌شی یه‌كه‌م، برِگهی یه‌كه‌م)دا گوزارشتی لێ كرد. ئیدی له‌م خاڵه و خاڵی دیكه‌شدا، ئه‌مه‌كێك بۆ لۆژیكی وێنه‌یی ئاسایی هه‌یه.
دوا جار چه‌مكی سه‌لماندن له لای هیگل به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی جودایه: ته‌نیا ره‌وتی خۆدیاری كردنی چه‌مك، خۆبه‌خۆ به‌هایه‌كی سه‌لماندنی هه‌یه. هه‌ر سه‌لماندنێك كه بیركردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی به سه‌ر بابه‌تێكدا ده‌هێنێت، له لایه‌ن هۆشیارییه‌كی خود دابرِاو، كه دووانه‌ی بابه‌ته خودی تێنهپهرِاند بێت، ناكرێ به‌هایه‌كی هه‌بێت -به‌وه‌ی كه ئه‌و هۆشیارییه نه‌یتوانیوه به سه‌ر زه‌رووره‌تی خۆ به ده‌سته‌وه‌دان بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی ره‌های جووله‌ی چه‌مكی ئازاد زاڵ بێت، ئیدی ناتوانا ده‌بێت له به‌ده‌ست هێنانی زه‌رووره‌تی ئه‌و جووله‌یه، هه‌روه‌ها كه ببێته ئاوێنه‌یه‌كی بێگه‌ردی ئه‌و- سه‌لماندنیش ناكرێ كرده‌نی بێت ته‌نیا مه‌گه‌ر راماناوی بێت "كه له فه‌لسه‌فه‌دا بیسه‌لمێنین، واته هه‌مان شت و روون كردنه‌وه‌ی، كه چۆن شت به خۆی هه‌یه و هه‌ر له خۆشییه‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌یه"(19).
به‌م جۆره سه‌لماندن ناكرێ دوا بكه‌وێت، به‌ڵكوو وه‌پێش زه‌رووره‌تی بهرژینبهندی چه‌مك ده‌كه‌وێت. به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رێك به‌و ئاسته له رووكه‌شی، كه له ئاستی پاڵ دانی دژبه‌ری له عه‌قڵدا ده‌وه‌ستێت، تا جیهانی هه‌سته‌كیی لێ بپارێزێت، (هیگل) تێده‌كۆشێ تا له‌و رێكاره ناگونجاوهی (كانت) دژبه‌ریی پێ دارِشت، بۆ گه‌ڵاڵه كردنی واتای راست و ئه‌رێنیی پێچانه‌وه. ناكرێ پێچانه‌وه هه‌ر له گه‌ردووندا قه‌تیس بكه‌ین، چونكه چركه‌ساتی دیالیكتیكیانهی لۆژیك مۆركێكی گشتیی هه‌یه، بریتییه له‌وه‌ی پێچانه‌وه له هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه، هه‌موو واقیعێكی كرده‌نی، جا چ شت بێت یان به‌رجه‌سته بوون یان چه‌مك یان بیرۆكه، ناكرێ دژبه‌ر نه‌بێت.
كه له چه‌مكی شتێك بگه‌ین، ئه‌وه‌یه كه تێ بگه‌ین چۆن پهرژینبهندی هزر له چه‌مك ده‌بێته‌وه، هه‌ست به‌و چه‌مكه‌ش بكه‌ین كه یه‌كه‌ی هه‌ست پێ كراوی پهرژینبهندی به‌رامبه‌ره. هه‌ر چه‌مكێك قابیلی سه‌لماندنی پێچانهوهبهندییه، به‌ڵام ئه‌م سه‌لماندنانه به‌هایان خۆبه‌خۆ نییه -وه‌ك ئه‌وه‌ی خستنه رووی كانت ئاماژه ده‌كات- به‌ڵكوو به‌هاكه‌ی ده‌رناكه‌وێت ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێت، كه یه‌كێتیی چه‌مك دێته دی، كاتێك دهیژیهنێتهوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (هیگل) كۆششی كرد كه به جیا و به تایبه‌ت و له دوو تێبینیدا له نێو به‌شی قه‌باره، له كتێبی گه‌ردوون له به‌شی یه‌كه‌م له لۆژیكناسی له (1812)دا، كه پێچانه‌وه‌ی دووه‌م بیرۆكه‌ی مادده (ماتریاڵ)(20) و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی شرۆڤه ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "هیچ شتێك نییه بێ له شتی ساده یان تێك هه‌ڵكێش له جیهاندا". سه‌لماندن له بیرۆكه‌ی وێكچوونایهتیی ماهیه‌تی تێك ههڵكێشهوه ده‌ست پێ ده‌كات، پاشان پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه، به‌م جۆره له رێی (نه‌وه)وه نیشانه به پرس ده‌درێت.
هه‌رچی دژبهریشه ئه‌وه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "هیچ شتی ساده له جیهاندا نییه"، ئه‌میش به شێوازی نه‌وه نیشانه‌ی پێ ده‌درێت. به‌م جۆره ململانێیه‌كه یه‌كلایی ناكرێته‌وه، چونكه سه‌لماندنه‌كان، پرس و دژبهرهكه، سنووری ئه‌گه‌ره ئه‌زموون تێ دهپهرِێنێت. به‌م جۆره پێچانه‌وه چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه به‌دی ناكات: جا روون بووه‌وه كه جیهان بیرۆكه‌یه‌كه بۆ عه‌قڵ، هه‌روه‌ها گوته‌كانی د‌رك كردن ناتوانن بابه‌تیانه پێكهاته‌كانی دیاری بكه‌ن، ره‌خنه‌ی (هیگل)یش له سه‌ر دوو دیره‌گ ده‌وه‌ستێت:
ا- شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی.
ب- ئه‌و رێكاره‌ی له لایه‌ن (كانت)ه‌وه پهیرِهو كرا.
وا دیاره ئامانجی ئه‌و ره‌خنه‌یه روونه -ئه‌وه‌ی خراوه‌ته روو، ده‌رهێنانی پێچانه‌وه‌یه له ئاستی گوێرِایهڵی بۆ گلۆر بوونه‌وه به‌ره‌و واتای راماناویی، به‌ڵام ئه‌وه ناكرێ به‌دی بێت ته‌نیا به گواستنه‌وه‌ی پێچانه‌وه نه‌بێت- (كانت) ئه‌وانی ده‌خسته به‌ر حوكمی گوته‌كانی چه‌نده‌وه به‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه‌یان مادده‌یه، واته دانانی له شوێندا، له كاتێكدا واتا و چاره‌سه‌ری به‌دی ناكات ته‌نیا له پاش دانانی له (چه‌ند)دا نه‌بێت. هه‌رچی پێچانه‌وه‌ی دووه‌مه ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به توانای دابه‌ش بوونی به كۆتا هاتوو یان بێ كۆتایی مادده‌وه هه‌یه، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به هیگل "ته‌بیعه‌تی چه‌ند به‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی ساده‌یه بۆ په‌نهانی و به‌رده‌وامی"(21) ئاشكرا ده‌كات.
به‌ڵام به داخه‌وه، ئه‌و زه‌رووره‌ته‌ی وا له عه‌قڵ ده‌كات وه‌ك یه‌ك په‌نهان و به‌رده‌وامی دووپات بكاته‌وه، له لای كانت سه‌لماندنی سه‌رپێیی تاكه لایه‌نانه ون ده‌كات، ئه‌و -له فه‌لسه‌فه‌ی به‌رجه‌سته بووندا- هه‌ردوو سه‌ری پێچانه‌وه له بهرامبهرییهكی یه‌كجاره‌كیدا ده‌سه‌لمێنێت، له كاتێكدا به‌رده‌وامی و په‌نهان خۆبه‌خۆ هیچ به‌هایه‌كیان نییه، به‌ڵكوو به هۆی و له نێو هه‌میشه‌یی چه‌مكی چه‌نددا، كه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ر ته‌نیا قۆناغی هزری ده‌نوێنن. هیگل وای داده‌نێت كه به‌رده‌وامی بریتییه له یه‌كێتییه‌ك بۆ یه‌كانی خۆبه‌خۆ هه‌بوو، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ خود و یه‌كسانیشه به خودی. واته یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ خود به‌ڵام یه‌كسان بوونه بۆ فره‌یی.
به‌م جۆره به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، (چه‌ند) به‌رده‌وام و له هه‌مان كاتدا شاراوه (په‌نهان) ده‌بێت، چونكه یه‌كان هه‌تا كه فره‌ش ده‌بێت، هه‌ر چون یه‌ك ده‌بێت. (ساغه چه‌ند)یش به‌م جۆره یه‌كبوونی ئه‌و به‌شانه‌یه. كاره‌كه له پێچانه‌وه (كانت)دا په‌یوه‌ست نابێت به هه‌ردوو سه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی دژبه‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ره چه‌سپێندراون، هه‌ر یه‌كیشن، خۆبه‌خۆ به‌های خۆیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش وای له هیگل كرد روونی بكاته‌وه كه "پێچانه‌وه‌ی دووه‌م تایبه‌ته به به‌رامبه‌ری پێكهێنه‌ری به‌شه‌كانی چه‌ند"(22). ئه‌م به‌رامبه‌ریشه له رێی پرۆسه‌یه‌كه‌وه دروست ده‌بێت كه له ئاستی پرسه‌كه‌دا كراوه: كانت قه‌ره‌بووی دووانه‌ی رووتی (په‌نهان/به‌رده‌وام)ی كرده‌وه، كه له توانایدایه دیالیكتیكێك بێنێته به‌رهه‌م، كه توانای گه‌یشتن به (چه‌ند)ی هه‌یه، هه‌روه‌ها به دووانه‌ی (ساده/تێك هه‌ڵكێش) بگاته بناغه‌كه‌ی.
له په‌یوه‌ند به‌م نه‌نگییه له شێوازدا، چه‌ندین نه‌نگی له فۆرمدا هه‌یه كه بوار به‌و قه‌ره‌بووه كتوپرِه ده‌دات. به كرده‌نییش پرسه‌كه به زنجیره‌یه‌ك به‌دیهی له جۆری "تێك هه‌ڵكێش له چه‌ندین به‌شی ساده پێك دێت" و "تێك هه‌ڵكێش بۆ خۆی نییه، به‌ڵكوو شتێكه كه ده‌ره‌كیانه گرێ دراوه" و... هتد(23)، ده‌ست پێ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م به‌دی هێنانه سه‌باره‌ت به هیگل هیچ سوودێكی نابێت، له پرسی تێك هه‌ڵكێش وه‌ك كه هه‌یه، پرسه ناوهندییهكه هیچ پێش ناخات، ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو زێدهگۆییهك، شتێك ناكات ته‌نیا دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر گوتراوه نه‌بێت، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك جار به شێوه‌یه‌كی دی، كه به‌م جۆره ئه‌و پرسه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر خراوه‌ته روو، تا بێ كۆتایی به‌رده‌وامیی پێ ده‌دات.
سه‌لماندنی پرسه‌كه به‌هایه‌كی زیاتری نییه، به‌وه‌ی كه نیشانه به نه‌وه له ئارادایه، ئیدی له خولانه‌وه‌یه‌كی بێ سوود به‌و لاوه چی دیكه‌ی نییه، جگه له دووباره كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكان ناگاته هیچ شتێكی دی، هه‌ر ته‌نیا ئه‌و ئاورِدانهوهیه بۆ نه‌وه فرِێ ده‌دات، كه هه‌ر ته‌نیا بهدیهییهكی زێده‌گۆییه كه له‌وه‌دایه ده‌مامكدار بێت، ده‌گه‌ینه جه‌وهه‌ری سه‌لماندن: "یان ئه‌وه‌تا مه‌حاڵه هیچ دهسهواژهیهك له هزر فرِێ بدرێت، یان ده‌بێ، پاش فرِێدانی شتێك بمێنێته‌وه كه پێكهاته‌یه‌كی بێ هیچ تێك ههڵكێشێك، واته ساده"(24). ئیدی لێره‌وه ئه‌و ته‌ڵزگه‌یه دێت: یان ئه‌وه‌تا تێك هه‌ڵكێش ده‌مێنێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا ماهیهكانه، چونكه پێكهاته هه‌ر ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی ماهیهكانه، هه‌رچی ماهیهكانیشه ئه‌وه‌یه كه ده‌مێنن، سه‌ره‌نجام ساده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماهیه‌ت ده‌مێنێته‌وه، كه‌واته ئه‌و ساده‌یه.
لێكدان (تێك هه‌ڵكێش كردن) به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی نازه‌رووره بۆ ماهیه‌ت، واته حاڵه‌تێكی ده‌ره‌كییه بۆ شتانی جیهان، ئه‌و گرێی سه‌لماندنه، به‌ڵام كانت له لایه‌كه‌وه بێ له وێنه‌یه‌كی لاوه‌كی و، له لایه‌كی دیكه‌وه بێ له وێنه‌یه‌كی راگوزه‌ر به‌و لاوه، شتێكی دیكه‌ی پیشان نادات، له كاتێكدا ئه‌و قسه‌یه بوار ده‌دات، به بێ په‌نا بردنه به‌ر په‌ی پێ بردنی عه‌قڵانی، راسته‌وخۆ نیشانه به‌و پرسه بكرێت كه بۆ نیشاندان خراوه‌ته روو، واته هه‌موو ماهیه‌تێكی تێك هه‌ڵكێش له چه‌ندین به‌شی ساده پێك دێت، ئه‌و په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و په‌ی پێ بردنه، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی پرسه‌كه بسه‌لمێنێت. (كانت) كتوپرِ بیرۆكه‌ی تێك هه‌ڵكێش وه‌ك شتێك كه پێویستی به سه‌لماندن نییه، ده‌ئاخنێته باسه‌كه‌وه -به‌م جۆره ده‌كرێ بڵێین كه ئه‌و ته‌نیا به راگه‌یاندنی بنه‌ما به‌سی لێ كرد، ئیدی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له كاتی شرۆڤه كردن‌دا، ده‌بینین ئه‌وه‌ی بۆ نیشانه‌دان خراوه‌ته روو، به شێوه‌یه‌كی دی گه‌ڵاڵه كراوه و خراوه‌ته روو- به كرده‌نی كه‌س نكووڵی ناكات كه تێك هه‌ڵكێش په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كی و قه‌وماوه. به‌ڵام له رێی تێك ههڵكێشهوه ده‌بێ له به‌رده‌وامی حاڵی بین"(25). به‌ڵام چۆن ده‌كرێ له ساده و تێك ههڵكێشهوه پێچانهوهیهك بهێنینه به‌رهه‌م؟ كاتێك -سه‌باره‌ت به تێك هه‌ڵكێش- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ساده‌یی شتان به‌دیهییه.
شێوازه‌كه‌ی دی كه كه‌مترین شته ئه‌وه‌ی پێی بڵێین شه‌له، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بگوترێت ماهیه‌ته كه ده‌مێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه پێویستی به سه‌لماندن نه‌بێت، واته به گریمانه و به لێكۆڵینه‌وه، له راستیشدا پهرژینبهندی ناكرێ یه‌كسان بێت به نیشانه‌دان.
باوهرِهێنان به‌وه‌ی كه ئه‌نجامی سه‌لماندن بۆی هه‌یه خه‌سڵه‌تێكی جیای هه‌بێت، وه‌همێكی پووچه. لیره‌وه ئیدی سنووری تێك هه‌ڵكێش كه راگوزه‌رانه وه‌ك نیشانه دان پێشكه‌ش كراوه، وه‌ك ئاكامێك داندراوه. جا له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌خنانه‌وه، دووریی فراوانی نێوان تیر و نێچیر ده‌رده‌كه‌وێت، ئامانجی (كانت) له‌م سه‌لماندنه پیشان دانی زه‌رووره‌ته، كه به هۆیه‌وه ده‌كرێ یه‌كه‌مین راده‌ی پێچانه‌وه روون بكرێته‌وه، واته توانای بێ كۆتایی دابه‌ش بوونی مادده، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌ستی كه‌وت هه‌ر نیمچه سه‌لماندن بوو، به‌وه‌ی كه ده‌بوو له رێی په‌ی پێ بردنی نارِاستهوخۆی عه‌قڵانییه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی بكه‌ین، له سایه‌ی به‌دیهی، واته به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ده‌ست هات و گریمانه كرا.
سه‌باره‌ت به سه‌لماندنی دژبه‌ر، كه توانای دابه‌ش بوونی بێ كۆتایی دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌وه ده‌كرێ به هه‌ق وه‌ك "چنگێ شێوازی گێرِ"(26)ی دابنێین. نیشانه دانیش به‌م جۆره ده‌ست پێ ده‌كات:
ا- هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كی، واته هه‌ر تێك ههڵكێشێكی ماهیه‌ت، له شوێندا نه‌بێت نابێت، كه‌واته ئه‌و شوێنه‌ی تێك هه‌ڵكێش ده‌یگرێته‌وه، ده‌بێ تێك هه‌ڵكێشی ژماره‌یه‌ك به‌ش بێت، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی به‌شه‌كانی خودی تێك ههڵكێشدا یه‌كسان بێت.
ب- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێن له به‌شی ساده پێك نایه‌ت، به‌ڵكوو له شوێنان پێك دێت.
ت- ئیدی ده‌بێ هه‌ر به‌شێكی تێك هه‌ڵكێش شوێنێك داگیر بكات، ئه‌ویش له ئه‌نجامدا له ژماره‌یه‌ك تێك ههڵكیش پێك دێت.
لێره‌شدا هیگل وای داده‌نێت، پرۆسه‌یه‌كی برِیاردراو هاتووه‌ته ئاراوه، چونكه گریمانه كردنی شوێنایه‌تی بۆ هه‌ر ماهیه‌تێك و توانای دابه‌ش بوونی شوێن، دووپات كردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه، بۆشی ناكرێت له نیمچه بناغه‌یه‌ك به‌و لاوه، شتێك پێشكه‌ش بكات، چونكه بناغه‌یه‌كی راسته‌قینه نییه ته‌نیا له رێی ره‌وتێكی عه‌قڵانییه‌وه نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه دووباره بووه‌وه، به‌جێ گه‌یاندنی هه‌ندێك تێبینی، كه بوارێك نییه بۆ خۆ ده‌رباز كردن لێیان، ده‌سه‌پێنن. وا دیاره كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی، په‌یوه‌ندیی به پتر له هێرش كردنه سه‌ر (كانت)ه‌وه هه‌یه، ئه‌و تێدهپهرِێنێ به‌ره‌و شێوازی خودی پێوانه، یان به لای كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به گریمانه پێوانه‌وه هه‌یه، هه‌ر وه‌ك لۆژیكی نه‌ریتیی وێنه‌یی لێی حاڵی ده‌بێت. له‌م لۆژیكه‌دا ئه‌گه‌ر پرسه گه‌وره‌كه گریمانه‌یی بوو، ئه‌وه پرسه بچووكه‌كه هه‌ر ده‌بێ لێبرِاوانه بێت. دووپات كردنه‌وه‌ی لێبرِاوانه سه‌باره‌ت به توانای دابه‌ش بوونی بێ كۆتایی شوێن له بچووكه‌كه‌دا، به هیچ جۆرێك ناكرێت سه‌فسه‌ته له‌خۆ بگرێت.
ئه‌و پێوانه‌یه‌ی له لایه‌ن (كانت)ه‌وه به‌كار هاتووه، وا دیاره باشه، به‌ڵام له‌ویش قوولتر، ئه‌وه‌ی لێره‌دا هیگل له كانت جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و روانینه له ریشهرِا جیاوازه‌یه بۆ پێوانه و جووله‌ی ره‌وته‌نی، كه لۆژیكی له سه‌ر به‌نده، كه‌چی (ئه‌رستۆ) و (كانت) لۆژیكی وێنه‌یی به جیهانێكی ته‌واو باش داده‌نێن، هه‌ر له‌و كاته‌وه كه (كانت) دایناوه و ئه‌و تێگه‌یشتنه ئهرستۆییانهشی پاراستووه. مه‌حاڵه به عه‌قڵ په‌ی به هه‌موو شتێك ببه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین بگه‌ینه سنووری بێ كۆتایی(27) و ده‌بێ راوه‌ستین، ئیدی هه‌ندێك بنه‌مای راست و زه‌رووری هه‌ن كه "راسته‌وخۆكان"ن(28)، هێنده نابات ده‌بنه بابه‌تی نیشانه دان(29) كه پێوانه‌كانی پێوه به‌ند ده‌بن.
ئه‌و بنه‌مایانه‌ش به‌وه‌ی كه به‌رایین ئه‌وانیش پێویستن، هه‌ر خۆشی پرۆسه‌كه روون ده‌كاته‌وه، واته زروورهتی پێوانه و ئه‌نجامه‌كه‌ی، به‌ڵام به هۆی خه‌سڵه‌تی راسته‌وخۆی كه قابیلی نیشانه دانیشی نییه، ئیدی پێوانه و جووله‌ی زانست رواڵه‌تێكی هێڵییان هه‌یه، چونكه راسته‌وخۆ هه‌ر راسته‌وخۆ ده‌مێنێته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، هێگل وای داده‌نێت كه راسته‌وخۆ ده‌بێ بێته ناوه‌نده‌وه، سه‌ره‌تاش ده‌بێ عه‌قڵانیانه نه‌ك حهدهسیانه دابمه‌زرێت. لێره‌وه ده‌كرێ وا په‌سنی زانستی هیگلی بكه‌ین كه ره‌وتێكی دامه‌زراندنه، هه‌موو په‌نا بردنێك بۆ حه‌ده‌س پشت گوێ ده‌خات، هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌كی زه‌به‌لاح له پێوانه‌ی به‌رایی، كه دوایین ئه‌نجامی، ده‌بێته یه‌كه‌مین پرسی گه‌وره.
ره‌ت كردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی "راسته‌وخۆ" و، حه‌ده‌س و، هێڵه جووله‌ی زانست، وا پێ ده‌چێت هه‌ر ئه‌و توانای راڤه كردنی لایه‌نی هه‌ره زۆری ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌بێت كه ئاراسته‌ی (كانت) ده‌كرێن.
به چاو پۆشین له‌و مۆركه راپۆرتانه‌یه، نیشانه‌دانی كانتی ده‌كرێ به هۆی كه‌م و كورتیی دیكه‌وه تۆمه‌تبار بكرێت. یه‌كه‌م ئه‌و دژبه‌ره، هه‌روه‌ها وێرِای ئه‌وه‌ی قه‌رز كردنی تێك هه‌ڵكێش دووپات ده‌كاته‌وه، ده‌كرێ په‌ی به‌وه ببه‌ین كه شوێن هه‌رگیز په‌یوه‌ندیی به ماهیه‌ته‌وه نییه، ئه‌و هه‌موو شتێكه بێ له‌وه‌ی توخمیهتی. كه‌چی كاره‌كه له‌وه جودایه، به‌وه‌ی كانت ناوه‌رۆكێكی هه‌سته‌كی به ماهیه‌ت ده‌دات، چونكه دووراییه‌كی شوێنی پێ ده‌دات(30). له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ده‌سێكی پێشینه نه‌ك چه‌مكێكی عه‌قڵانی، ئیدی گریمانه وایه، كه شوێن تێك ههڵكێشێكه له به‌شانی ساده و قابیلی دابه‌ش بوون تا بێ كۆتایی، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ واز له تێگه‌یشتنی شوێن بهێنین؟ نه‌خێر.
"ده‌بێ شوێن، هه‌روه‌ها خودی حهدهسیش روون بن"(31). به‌م جۆره شوێن ئه‌گه‌ر به‌و سیفه‌ته‌ی حه‌ده‌سه به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه به گوێره‌ی چه‌مكی ئه‌و په‌نهانه. لێره‌وه ده‌یبینین كه ئاخندراوهته هه‌مان پێچانهوهوه، كه پیش‌تر هه‌ر ته‌نیا ماهیه‌تی تێدا ئاخندرا بوو، ئه‌وسا خۆمان له ئاست ئه‌و گرفته‌دا نه‌ده‌بینییه‌وه، ئه‌گه پێچانهوهكه به شێوه‌یه‌كی رووت بهاتایه‌ته ده‌سته‌وه، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌ست. وه‌ده‌ست هێنانی راسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندیی پێچانهوهكارانه له په‌یوه‌ند به هه‌سته‌كان، پێویست به رووت بوونه‌وه ده‌كات، له ئه‌نجامدا له په‌یوه‌ند به شوێن و كات و مادده‌وه، هه‌روه‌ها تێگه‌شتن -به واتای دروستی- له "چه‌ند" به شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌وه‌ی كه ساغ جه‌وهه‌رییه و ههمهكییهكی لۆژیكییه، به یه‌كسان بۆ پهرژینبهندی به‌رهه‌ست گرنگه كه ده‌یكاته خۆ له خۆیدا، به دوای ئه‌ویشدا، كات و شوێن. هه‌روه‌ها سه‌لماندنی دژ له گۆشه‌یه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵه‌یه. پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه گریمانه‌ی توانای دابه‌ش بوونی شوێنی به ئه‌ندازه‌یه‌كی بێ كۆتایی كرد، هه‌روه‌ها ناسادهیی ئه‌و(شوێن)یش، ئه‌مه رێی له كانت نه‌گرت كه ساده بئاخنێته كۆتایی سه‌لماندنه‌كه‌ی له‌م توخمه‌دا، كه تا ئه‌و راده‌یه له‌گه‌ڵ سروشتی خۆیدا جودا نییه.
به‌م جۆره "به‌رده‌وامیی شوێن" ده‌خرێته جێی "تێك هه‌ڵكێشی ماهیه‌ت"ه‌وه. سه‌باره‌ت به شوێن گریمانه‌ی به‌شه‌كانی هه‌مه‌كی ده‌كه‌ین، یه‌كان و یه‌ك، به‌ڵام ئاخنینی ماهیه‌ت له نێو شوێندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی تێك هه‌ڵكێش بوونی شوێن، به‌م جۆره تێكه‌ڵیی نێوان "ئه‌وان" و "به‌رده‌وامی" دروست ده‌بێت، ئا لێره‌وه به سههووچوون -لێره‌شدا تێپهرِ بوون به سه‌لماندن پرۆسه‌یه‌كه بنه‌مایه‌كی نییه، چونكه پشت به تێكه‌ڵ كردنی پێش وه‌خته‌ی نێوان تێك هه‌ڵكێش و په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت، كه هه‌روه‌ها له پاڵ ئه‌وه‌شدا دووپات ده‌كرێته‌وه، كه هه‌رچی ماهیانییه شوێناییشه و به توانای بێ كۆتایی شوێن، شیاوی دابه‌ش بوونه. به‌خشینی ناوه‌رۆكێكی هه‌سته‌كی به ماهیه‌ت، هه‌ر ئه‌وه كه بوار به كانت ده‌دات بگاته كۆتایی سه‌لماندنه‌كه‌ی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه سه