کوردستان لە چاوەروانی حکومەتى نوێ و خزمەتگوزارى و گەشەسەندنى زیاترە

کوردستان لە چاوەروانی حکومەتى نوێ و خزمەتگوزارى و گەشەسەندنى زیاترە


ئاشکرایە، پرۆسەى هەڵبژاردن بە یەک لە پرۆسە و بنەما هەرە گرنگەکانى دیموکراسى وڵاتانى پێشکەوت هەژمار دەکرێت لە پێناو دەستنیشانکردنى حکوومڕانیی و دەسەڵات بۆ ماوەیەکى دیاریکراوە کە تێیدا خزمەت بە بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمان بکات ، پرۆسەى هەڵبژاردنیش بەڕێگەى دەنگدانى خەڵکەوەیە تاکو حکوومەتێکى نوێى بە پێى ئەو دروشم و بەڵێنانەى کە لایەن حزب و کاندیدەکانەوە دەدرێت تا کورد بۆ چوار ساڵى دیکە ، متمانەى خەڵکى کوردستان بەدەست بهێنن ، خەڵکى کوردستانیش رۆژى 20ى 10ى 2024 لە پرۆسەیەکى زۆر دیموکراسیانە و بە رۆحییەتێکى کوردپەوەرانە و نیشتیمانپەوەرانە بە دەنگەکانیان و ئەو ڕێژە بەشداریکردنە بێ وێنەیە بە هەموو وڵاتانى ناوچەکە و جیهانیان گووت کە ئێمە کوردستانمان و قەوارە و دەستکەوتەکانمان لە هەموو بابەتێکى تر پێ گرنگتر و لە پێشترە
پارتى دیموکراتى کوردستان و سەرکەوتنە مێژووییەکەى ئەو راستییە سەلماند کە هەمیشە جێگەى متمانەى خەڵکى کوردستانە هەمیشە لە خزمەکردن و ئاوەدانى کوردستان پێشەنگە ، بۆیە بۆ ئەم کابینەیەش بە دروشمى یەک هەرێم ، یەک پەرلەمان ، یەک حکوومەت و یەک هێزى پێشمەرگە هەنگاوەکانى بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم لە پێناو گەیاندنى دەستى خزمەتگوزارى و ئاوەدانى بۆ هەموو کوردستان چڕتر کردۆتەوە و چاوەروان دەکرێت لەماوەیەکى نزیکدا حکوومەتى نوێى کوردستان پێبکهێنرێت .
لەلایەکى ترەوە، هەموو ئەو بانگهێشت و سەردانە فەرمییانە بۆ سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودوڵەتیی بۆ کۆنفرانسى حکوومەتەکان و کۆنفرانسە نێودەڵەتییەکان و کۆنفرانسە جیهانییەکان ئاماژەیەکى روونن بە سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان و ئەو متمانە و سەرکەوتننانەى کە رووى دیپلۆماسى و پەیوەندییەکانەوە توانراوە هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ گەل و نیشتیمانەکەى بەدەستى بێنێت .

هەروەها رووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە لە دواى 7ى ئۆکتۆبەرەوەو تا شەڕى لوبنان و غەززە و یەمەن و عێراق و ئینجا سووریا و رووخانى ڕژێمەکەى بەشار ئەسەد و ئینجا هاتنە ئارایی دەرفەتێکى زێڕین بۆ گەلى کوردو جارێکى تر بە ڕێگەى پرۆسەى ئاشتى و سوودوەرگرتن لەو گۆرانکارییانە لە سەر ئاستى باکوور و رۆژئاڤاى کوردستان و چارەسەرکردنى هەموو ئەو کێشە وئاڵنگارییانە کە ساڵانێکى زۆرە قوربانى و نەهامەتى زۆرى بەتایبەتى بۆ گەلى کورد لێکەوتؤتەوە ، هەوڵە بێ وچانەکانى سەرکردایەتیی سیاسى کوردستان و بەتایبەتى سەرۆک مسعود بارزانى وەک رابەرى نەتەوەیی و ئینجا سەرۆکى هەرێم و سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە پێناو چارەسەرى پرسى کورد بە لۆژیک وئاشتى ئاماژەیەکى روونە بۆ ئەوەى کە نەک تەنها دۆزى کورد لە ناوچەکە بەرەو قۆناغێکى نوێى و پێشکەوتنى زیاتر هەنگاو دەنێت ، لە هەمان کاتیشدا کاریگەرى زۆرى هەیە بۆ زیاتر گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان لە رووى ئابوورى و ئاوەدانى و پێشکەوتنەوە .
بەدڵنییاییەوە ، هەموو ئەو گۆرانکارى و پێشهاتە نوێیانەى کە لە ئێستادا لە سەر ئاستى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ گەلى کورد لە ناو ئەو شەڕ و ململانێیەنەدا کە ، هەلومەرجێکى باش و گونجاو بۆ هەرێمى کوردستان هاتوونەت ئاراوە تا کورد بتوانێت زیاتر ئامانجەکانى بپێکێت بەرەو داهاتووویەکى گەشەتر و کوردستانێکى ئاوەدانتر ، گرنگە هەموو هێزولایەنە کوردستانییەکان بەوپەرى درککردن بە بەرپرسیاریەتى مێژوویی خەم و پەرۆشى سەرەکییان تەنها پاراستنى دەستکەوتەکان و بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمان و پشتیوانیکردن بێت لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان و هەنگاوەکانى بۆ خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان لە گشت بوارەکاندا .

Top