خۆری شیعه‌كان به‌ره‌و ئاوا بون ده‌چێت.

له پاش ٢٠٠٣ جڵەوی سیاسەت لەعێراق کەوتە دەست شیعەکان. ئه‌و ده‌مه كورد دوازده ساڵ بوو ڕژێمی ڕوخاوی ڕاماڵی بوو خۆی كارگێڕی خۆی به‌ڕێوه ده‌بردوو ئازاد بوو. كورد یه‌كێك بوو له هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی. تا ئه‌و ده‌مه‌ش زۆربه‌ی به‌رپرسه شیعه‌كان ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان ئه‌بینی له هه‌رێمی كوردستان بوون. له عێراق بۆشایی سیاسی دروست بوو كورد ئاره‌زوو مه‌ندانه چووه ناو پرۆسه‌كه. کورد تا ئەندازەیەک شیعەی پێ باشتر بوو چونکە ئەوانیش چه‌وساوەی دەسی هەمان ڕژێم بوون بەڵام سونەکان پێشتر زۆر بەیان لە گەڵ ڕژێمی ڕوخاوو بەشداربون چونکە دەسەڵات لای ئەوان بوو. دواتر سونە هاو سنورە لەگەڵ کورد لەڕوی جگرافیەوە. كێشه و سه‌رێشه‌ی زیاتر ده‌بێت بۆ كورد هه‌رچه‌ند له ئێستادا خۆیان به هاو سۆز ئه‌زانن ته‌نها ئامانجیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات. بێ هیواییەک لای شیعەکانی عێراق دروست بوە چونکە دیوی پشتەوەی بۆچونی ئەمەریکایان باش خوێندوەتەوە. دەزانن لەو ماوەی دەسەڵاتە پاش ٢٠٠٣ واته (22) ساڵ خۆری شیعە ڕوو لە ئاوابونە بۆچی شیعە گەیشتە ئەم ڕۆژە. چونكه نەیان توانی خزمەتی گەلی عێراق بکەن و پابەندی شەراکەت و یەک ڕیزی و هاوسەنگی و دەستور و داد پەروەری ببن. هێندە بەلای دزی و کۆکردنەوەی پارە و تەفرەقه و شەڕو کێشە دروست کردنەوە بون نەیان توانی دەوڵەت داری بکەن. عێراق هیچ گەشە و گۆڕانکاری بەخۆیەوە نەدی له میانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه. ئەمەش لای کورد و سونە بێزراون و کەس بە قسە و بەڵێنی شیعە بڕوا ناکات. خاوه‌نی هیچ ڕێكه‌وتنێك و واژۆیه‌ك نین. چونکە هیچ بڕیار‌و ڕاسپاردەیەک لەدەستی خۆیاندا نیە. هه‌ر گروپ و تاقمێك خاوه‌نی بڕیاری تایبه‌تی خۆیه‌تی. ئێستا کۆی بەرهەمی خۆیان چنیوەتەوە دەزانن کەس ئەوانی قبوڵ نیە. به‌رانبه‌ر كورد مافی كورد ،كێشه‌ی ئابوری، كێشه‌ی ماده‌ی (140)، پابه‌ندی به ده‌ستوور ، پشكی هه‌رێم به ڕێژه‌ی سه‌دی بوو له 17% ، له عێراق پابه‌ند نه‌بون به دیموكراسیه‌ت، كلتور‌و فه‌رهه‌نگی كورد‌و شیعه دوو ڕێگای جیاوازن، ئێران کەوتە ناو کام لە شەپۆلەكانی مەترسی کاریگەری ئێران لەسەر کۆی ئەم پرۆسانە كه‌وتنه دژی شه‌پۆلێك ویستیان هاوسه‌نگی ناوچه‌كه بگۆڕن . ده‌ست وه‌ردان له هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌شێكیان شیعه مه‌زهه‌بن. ئه‌مه‌ش لای ئه‌مه‌ریكا و هاو په‌یمانه‌كانی ڕێگا پێدراو نیه. پاراستنی ئایندەی سیاسەتی ئەمریکا لەکوێدایە چۆن مەترسیەکان دور ئەخەنەوە لەخۆیان و هاو په‌یمانه‌كانیان. پێگەی ئیسرائل لەکوێی ئاڵۆزیەکاندایە هەموو ئەمانە پاکێجێکی پێکەوە گرێدراوە. بۆ باشترکردنی پرۆسەی سەلامەتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌مه‌ریكاو دۆسته‌كانی. ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دایه ناكرێت ئه‌و وڵاتانه هه‌بن كه كار بۆ كێشمه كێش و دژایه‌تی و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بكه‌ن بۆ دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌شێكی شیعه‌كان له ئێستاوه نەخشە و ئاڵا‌و باری ئابوریان بۆ خۆیان داناوە هه‌رچه‌ند خه‌یاڵیه. ئەمەریکا جارێكی دیكه شیعەیەکی سەر بە ئێرانی ناوێت. ئه‌بێت عێراق خاوه‌نی سه‌روه‌ری و سیاسه‌تی خۆی بێت كاریگه‌ری چوار ده‌وری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت. ئەگەر کۆنفدراڵی بۆ ئاینده‌ی عێراق پێشنیار بکرێت. شیعەستان لەو دیوی بەغداوە سنوری پێ ئەدرێت و سونە و کوردیش کێشەی زۆریان لەسەر کەرکوک و ناوچه‌كه به گشتی ئه‌بێت. بەغدا ئەبێتە مەرکەزی کۆنفدراڵی ئایندە وه‌ك چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه. ئیتر ڕوداوەکان بونەتە ئەستێرەی خشۆک تیژڕەون به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلھێز چۆن پێویست بكات به‌و شێوه داده‌ڕێژرێته‌وه. ئێران ده‌ركی به مه‌ترسیه‌كه كرد یه‌كه‌م جاره ده‌یه‌وێت بڕواته ناو سه‌ره‌تایه‌كی شه‌ڕ. ئه‌مه ویستی ئه‌مه‌ریكا نیه چونكه هه‌وڵی داوه لاوازی بكات به سه پاندنی سزاكان گه‌لی ئێران توڕه بكات له‌و ده‌سته‌ڵاته ئاگری ناو خۆی ئێران زیاتر گه‌رم بكات. له ئێستادا ئێران ده‌زانێت په‌ل و پۆ ده‌كرێت ڕۆژ دوای ڕۆژ به گه‌مارۆكان ده‌یتاسێنن. له ئێستا ده‌یه‌وێت كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی بجوڵێنیت وه‌ك هه‌ڕه‌شه وه به جه‌نگێكی سه‌رتا ده‌ست پێ بكات بۆ سه‌رقاڵ كردنی گه‌لی ئێران تاكو نه‌یان په‌رژێته سه‌ر كێشه‌كانی ناو خۆ.