قەڵای بارد ( Fort of Bard)
March 12, 2025
رەنگا و ڕەنگ

قەڵای بارد بە یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین قەڵاكان دادەنرێت، بریتییە لە كۆمەڵگەیەكی بەهێزكراو كە لە سەدەی ١٩ز لەلایەن ماڵی ساڤۆیەوە لەسەر شوێنێكی بەردین لە سەرووی باردەوە دروست كراوە، كە شارۆچكەیەكە لە ناوچەی دۆڵی ئاوستا لە باكووری ڕۆژئاوای ئیتاڵیا. قەڵای بارد دوای چەندین ساڵ لە پشتگوێخستن نۆژەن كراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٦ز بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە، پێشانگەی هونەری و نەخشەسازیی هەیە، لە هاویندا حەوشەی سەرەكی بۆ میوانداریكردنی نمایشی مۆسیقا و شانۆ بەكار دەهێنرێت.